پرسیار: یه‌که‌م پرسیار ده‌مه‌وێت بریتیبێت له‌قسه‌کردن له‌ئاستی ڕاگه‌یاندنی کوردی، ئایا ڕاگه‌یاندنی کوردی له کوێی کۆمه‌ڵگای کوردیدایه، ئاخۆ توانیویه‌تی پێویستییه‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه بۆ ڕاگه‌یاندن له‌هه‌موو ڕووه‌کانه‌وه، پڕبکاته‌وه؟
راگه‌یاندن و کۆمه‌ڵگا، من ک‌سێکی پسپۆرنیم له‌م بواره‌دا. ئایا ئه‌م پرسیاره به چ ئاراسته‌یه‌کدایه. ئایا ئێمه ئه‌زانین کۆمه‌ڵگای کوردی چۆن بونیادنراوه، چۆن بونیادئه‌نرێت، چۆن پێویسته بونیادبنرێت. ئایا ئێمه کۆمه‌ڵگامان هه‌یه؟ ئایا له میدیای کوردی‌دا هه‌رگیز پرسی ئه‌وه هه‌بووه که په‌یوه‌ست بێت به کۆمه‌لگاوه. سه‌ره‌تا پرسیاره‌که وه‌ها کراوه که میدیا پێشه‌نگی کۆمه‌ڵگایه. میدیا ئه‌رکی رابه‌رایه‌تی هه‌یه. ئه‌رکی پڕکردنه‌وه.
ئه‌گه‌ر من وه‌ک بینه‌رێک وه‌ڵام بده‌مه‌وه ده‌ڵێم نه‌خێر. میدیای کوردی بێئاگایه له دونیایه‌ی تیا ئه‌ژی. بێئاگایه له ئازار‌کانی، له کێشه‌کانی، له خه‌ونه‌کانی. ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت میدیای کوردی هیچ نیه جگه له هه‌ولێک بو دروستکردنی دونیایه‌کی بینراو له ته‌نیشت دونیای ژیاوه‌وه. ئه‌م دونیا بینراوه ئه‌رکی دابرینی مرۆڤی کورده له دونیا ژیاوه‌که‌ی.
پرسیار: به‌بۆچوونی به‌ڕێزتان پێویسته هێڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن و کۆمه‌ڵگه به‌گشتی چۆن بڕۆن، ئایا پێویسته شانبه‌شانی یه‌کتری بڕۆن، یاخود ڕاگه‌یاندن هه‌میشه له‌پێش کۆمه‌ڵگاوه بێت، یان به‌پێچه‌وانه‌وه؟
بۆچی کۆمه‌ڵگا و میدیا پێویسته له پێشبرکێدابن. میدیا ره‌نگدانه‌وه‌ی کۆمه‌لگایه، یان ده‌بێت وه‌ها بێت. ده‌بێت ئه‌و پانتاییه‌بێت که کۆمه‌لگا خۆی تیا ئ‌بینێت، خۆی تیا وێنائه‌کات، خۆی تیا خه‌یاڵ ئه‌کات. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر چاپ و رۆژنامه نه‌بوایه ره‌نگه نه‌ته‌وایه‌تی یان ناشنالیزم نه‌بوایه‌ته ئه‌و شێوازه پێکه‌وه‌گرێدانه‌ی کۆمه‌ڵگا که ئه‌مرۆ هه‌یه، وه‌ک بندیکه‌ت ئه‌ندرسون باسی ئه‌کات. ده‌بێ میدیای کوردی له کۆم‌لگاوه هه‌ڵقوڵی، وه بۆ کۆمه‌ڵگا بگه‌رێته‌وه. به‌ڵام میدیا توانای کۆنترۆڵکردنی خه‌یاڵی هه‌یه، توانای دارشتنی راوبۆچونی هه‌یه، ئه‌مه بۆ ده‌سه‌لات زێده گرنگه بۆیه میدیا هه‌میشه ئامرازه به ده‌ستی ده‌سه‌لاته‌وه نه‌ک له خزمه‌تی کۆمه‌ڵگادا. د‌یڤید هیوم به روونی باس له‌مه ئه‌کات.
پرسیار: وه‌ک به‌ڕێزت ئاگاداریت ئێستا ڕاگه‌یاندنی کوردی دابه‌شبووه به‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنی حزبی و ئه‌هلی، پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه، ئایا ئه‌م دابه‌شبوونه ڕه‌هایه ته‌ندرووسته، واتا ڕاگه‌یاندن ته‌نها ده‌بێت یه‌کێک بێت له‌و دوو لایه‌نه؟
راگه‌یاندن پێویست ناکات یه‌کێک بێت له‌و دووانه. راگه‌یاندن له کۆمه‌لگای ئێمه‌دا به ئه‌مری واقیع یه‌کێکه له‌و دووانه. ئێمه رۆژنامه و گۆڤارمان هه‌یه گوێ به خوێنه‌ره و تیراژ نادات. کاری ئه‌وه نیه ده‌خوێنرێته‌وه یان نا ئه‌و به‌رد‌ه‌وامه. ئه‌مه بۆ خۆی نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که جۆرێک له میدیا هه‌یه که ئه‌رکی ئه‌وه نیه میدیای بێت، به‌ڵکو وه‌ک بوارێک بۆ هه‌ندێ که‌س ر‌ه‌خسێنراوه، هه‌تا کاری رۆژنامه‌گه‌ری بکه‌ن، ئه‌م جۆره میدیایه که په‌یوه‌ست نیه به بازار‌هوه، به خوێنه‌ره‌وه، به کۆمه‌ڵگاوه، که به‌شێکی زۆری میدیای حیزبیه، جگه له به فیرۆدانی سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵکی هیچی تر نیه. بۆیه ئه‌گه‌ر تۆزێک ووردتر و ر‌قتر پۆلێنکه‌ین ئه‌وا ده‌ڵێین میدیای فه‌رمی حیزب، میدیای پوچ، میدیا ئ‌هلی، میدیای ئازاد.
پرسیار: کاک سه‌ردار پێمخۆشه سه‌رنجی به‌ڕێزت له‌سه‌ر ئه‌رکه‌کانی ئێستای ڕاگه‌یاندنی کوردی بزانم، له‌م بارودۆخه‌ی ئێستادا، کامانه‌ن ئه‌و هێڵه جه‌وهه‌ریانه‌ی که پێویسته ڕاگه‌یاندنی کوردی به‌گشتی ئیشی له‌سه‌ر بکات؟
ئه‌رکی یه‌که‌می میدیا کوردی ئه‌وه‌یه که کوردی بێت. ئه‌مه به‌و مانایه خه‌می مرۆڤی کورد بخوات، خه‌می نه‌ته‌وایه‌تی. یارمه‌تی مرۆڤی کوردبدات هه‌تا خۆی وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک وێنا بکات. پانتایی‌ک بێت بۆ گفتوگۆی ئازاد، نه‌ک بۆ فریودان و له خشته‌بردن و خۆبه‌تاڵکردنه‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌رکی ئه‌م میدیایه ئه‌وه‌یه که راستگۆبێت، بوێربێت، سڵنه‌کاته‌وه، کۆمه‌ڵگا به جوان و ناشیرینه‌وه بخاته به‌رچاو، بوار بۆ ده‌نگی جیاواز و ره‌نگی جیاواز و خواستی جیاواز بخولقێنێ.
پرسیار: ئێستا ده‌مه‌وێت پرسیاره‌کان بگوازینه‌وه بۆ سه‌ر قسه‌کردن له‌سه‌ر ڕۆشنبیر، به‌هه‌مان شێوه‌ی ڕاگه‌یاندن، ئێستا ڕۆشنبیره‌کانیشمان دووچاری دابه‌شبوون بوون له‌نێوان حزبی و ناحزبیدا، ده‌مه‌وێت لێره‌شدا ئه‌وه دووباره بکه‌مه‌وه، ئایا ناساندنی ڕۆشنبیر به‌و دوو شێوازه تا چه‌ند ته‌ندرووسته، ئاخۆ ده‌کرێت جیاوازیه‌کانی ئه‌و دوو فۆڕمه‌ی ڕۆشنبیرمان بۆ لێک بده‌یته‌وه، جیاوازییه‌کانیان چین، ئایا بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆشنبیرێک ڕۆشنبیربوونی خۆی بپارێزێت، پێویسته هه‌میشه له‌ده‌ره‌وه‌ی حزبدا بێت؟
حیزب کادیری هه‌یه نه‌ک رۆشنبیر، بیریار و پلان دارێژه‌ری هه‌یه. بۆ هه‌موو حیزبێک ره‌وایه که‌ئه‌م بونه‌وه‌رانه‌ی هه‌بێت. به‌ڵام حیزب رۆشنبیری نیه. ده‌بێ کاری رۆشنبیر له حیزب‌دا چی بێت. ئه‌گه‌ر ئه‌رکی سه‌ره‌کی رۆشنبیر ره‌خنه‌یه، ئه‌وا ر‌هخنه پێویستی به بێلایه‌نی و ئازادی هه‌یه که ناتوانرێت له ناوه‌ندێکی حیزبی‌دا ده‌ستکه‌وێت. ئه‌وه‌ی له کوردوستان تێکه‌ڵ بووه، خه‌ڵک کادیری راگه‌یاندن، کادیری پرۆپاگه‌نده، کادیری پۆبلیک ریله‌یشن ئه‌مانه هه‌موو وه‌ک رۆشنبیر پۆلێن ئه‌کات. رۆشنبیر ده‌کڕی خاوه‌ن ئایده‌لۆژیابێت، دونیا له روانگه‌یه‌کی تایبه‌ته‌وه ببینێت، به‌ڵام له ئاستی ده‌قدا نه‌ک له په‌نای ناوه‌ندێکا. ئه‌گه‌ر چووه پاڵ ناوه‌ندێک ببیته بیریار و قسه‌که‌ر و پلان دارێژی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌وه خزم‌تێکی باش ئه‌کات.
پرسیار: ئایا ڕۆشنبیری کورد به‌حزبی و نا حزبییه‌وه، تا چه‌ند به‌و ئه‌رکه هه‌ستاوه‌و جێبه‌جێی کردووه که به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵگاکه‌ی له‌سه‌ر شانیه‌تی، که‌مته‌رخه‌میه‌کانی ئه‌و کاهینه‌ی پێی ده‌وترێت ڕۆشنبیر له‌کوێدایه؟
ئێمه بێ پرۆژ‌ین، بێ ئاسۆین، بێ پلانین. کاتێک ئه‌مه دۆخه‌که‌یه زۆربه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌وترێت ناچنه خانه‌ی رۆشنبیریه‌وه به‌ڵکو هێچ نین جگه له قسه‌ی رۆژانه. قسه‌ی رۆژانه مه‌ب‌ستم لێی ئه‌و قسه‌یه که ته‌مه‌نێکی کورتی هه‌یه، دیدێکی له پشتیه‌وه نیه، بیرکردنه‌وه‌یه‌ک داینه‌رێژاوه، خه‌مێک به‌رهه‌می نه‌هێناوه. بۆیه تۆ مرۆگه‌لێکت هه‌یه به ناوی رۆشنبیره‌وه ئاماده‌ن قسه له سه‌ر هه‌موو شتێک بکه‌ن. ئاسانترین قسه‌کردن ئه‌و قسه‌کردنه‌یه که له که‌مترین زانیاریه‌وه سه‌رچاوه‌ئه‌گرێت. ئ‌وه‌ی ئه‌مرۆ له کوردوستان زیاتر مای‌ی بایه‌خه ئه‌وه نیه چی ئه‌وترێت، زیاتر ئه‌وه‌یه چۆن ئه‌وترێت، له کوێ ئه‌وترێت. ئه‌مه پێویستی به شه‌ن و ک‌وێکی فه‌لسه‌فیه که له داهاتوودا له قسه‌کردنم له رۆڵی ناوه‌ند له سه‌ری ئه‌وه‌ستم.

No comments:
Post a Comment