حةمة مةنتك/ هةوليَر
ثرسيارى يةكةم/ ئایا تا ئێستا له كولتوور و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا، كه‌سێك، یان كه‌سانێك هه‌ن، كه بتوانین پێیان بڵێین: بیریار؟ چۆن ده‌توانین به كه‌سێك بڵێین بیریار؟
دیاره ووشه‌ی بیریار بۆخۆی ده‌كرێ بکرێته چه‌مکێک بۆ ئه‌وه‌ی ناسنام‌ی که‌سێتی که‌سێکی وه‌ها دیاریکه‌ین. ده‌بینین ووشه‌ی بیریار ووشه‌یه‌کی لێکدراوه، دارێژراوه، له هه‌ردوو ووشه‌ی بیر و یار. ئه‌مه چیمان پێده‌ڵێت؛ یه‌که‌م ئێمه بۆخۆمان ئه‌م ووشه‌مان نه‌بووه، هه‌روه‌ها ئه‌م دیاریده‌مان نه‌بووه. دوو، ئێمه له به ئاگابوونمان له که‌لتوره‌کانی تر و دیاریده‌ی نێو که‌لتوره‌کانی تر ناچاربووین بۆ وه‌رگێرانی ئه‌م ناو و کردار و دیاریده‌یه ناوێک دارێژین.
با بێین بیر له پرۆسه‌ی دارشتنی چه‌مکه‌که خۆی بکه‌ینه‌وه. بیر که له هه‌مانکاتا ئاماژه‌یه بۆ بیر، که شێوازێکه له ده‌رهێنانی ئاو له ژێر زه‌ویدا. ئه‌م پرۆسه‌یه، گه‌ران و پشکنین و هه‌ڵکۆڵین و ده‌رهێنان و کۆمه‌ڵی کاری تری گرانی پێویسته. له هه‌مانکاتدا پیویستی به ئامرازه بۆ ئه‌نجام دان. که‌واته کاتێک بیرکردنه‌وه ده‌بێته کردار، وه‌ک لێدانی بیر پێویستی به گه‌ران و پشکنین و هه‌ڵکۆڵین و ده‌رهێنان و له سه‌رووی هه‌مویشه‌وه نه‌بوونی گه‌ره‌نتیه بۆ گه‌یشتن به ئاو، یان گه‌یشتن به ئاوێکی که‌م. ئه‌گه‌ر ئاو به‌رهه‌می کرداری بیرلێدان بێت ئه‌وا فیکر به‌رهه‌می بیرکردنه‌وه‌یه. ئه‌م فیکره به‌هه‌مان شێوه‌ی ئاوی بیر مه‌رج نیه زۆر بێت، مه‌رج نیه به‌که‌ڵک بێت، وه ئه‌گه‌ر هاتوو به‌که‌ڵکیش هات ئه‌وا ده‌بێت هه‌میشه بگۆرێت بۆئه‌وه‌ی بۆگه‌ن نه‌کات.
باببینه سه‌ر به‌شی دووه‌می ووشه لێکدراوه‌که که ئه‌ویش یار-ه. یار یانی دۆست، یانی عیشق. بیریار ئه‌و که‌سه‌یه که عه‌شقی بیره، که عه‌شقی گه‌ران و پشکنین و هه‌ڵکۆڵین و ده‌رهێنانه. به‌ڵام یار یان یاربوون بۆ خۆی جۆرێکه له په‌یوه‌ندیه‌کی تایبه‌ت. یا ئاماژه‌یه بۆ ئاماده‌یی عه‌شق، خۆشه‌ویستی. که‌واته ئه‌وه پێداویستی یان به‌رهه‌مهێنانی نان، یان به‌کاربردنی بیرنیه که بیریار به بیره‌وه په‌یوه‌ست ئه‌کات به‌ڵکو ئه‌وه تینوێتیه‌کی هه‌رگیز نه‌شکاوه. ئه‌و رۆحه فاوستیانه‌یه، که به‌بێ بیرکردنه‌وه ناژی.
که‌واته بیریار که‌سێکه که هه‌میشه و هه‌میشه له کرادری بیرکردنه‌وه‌دایه، ته‌نها به مه‌به‌ستی بیرکردنه‌وه. ره‌نگه بیرکردنه‌وه جۆرێک بێت له نه‌خۆشی. سوقرات بۆیه کوژرا چونکه بیری ئه‌کرده‌وه و بیرکردنه‌وه‌که‌ی هه‌موانی بێزارکردبوو. کاتێک که‌سێک ناتوانێ وازبینێ له بیرکردنه‌وه ئه‌وا وه‌ک هه‌موو عاشقێکی تر ده‌بێته که‌سێک که ته‌نها یان زۆربه‌ی هه‌وڵ وهه‌ست و کاره‌کانی په‌یوه‌ستن به مه‌حبوبه‌وه. ئه‌مه که‌سی بیریار ئه‌کاته که‌سێکی جودا له که‌سانی تر. به هه‌ولێری پیی ده‌ڵین، مار وێران لێدرایه.
ئایا ئێمه ئه‌م جۆره که‌سه‌مان هه‌یه. به‌رای من خه‌ڵکانێک هه‌ن که بیریان لێداوه به‌ڵام ک‌من ئه‌وانی که گه‌شتون‌ته ئاو و ئاوه‌که‌یان ئه‌وه‌نده بێت که به‌شی ئه‌وه بکات تینوێتی که‌سێکی تر بشکێنێ.
ثرسيارى دووةم/ ئه‌وه حاشاهه‌ڵنه‌گره كه هه‌موو كه‌سێك ناتوانێ بیریار بێ، به‌ڵام هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێ -تا ئاستێك، یان وه‌كوو پێویست- ڕۆشنبیر بێ... به كورتی ده‌موێ بڵێم: جیاوازییه‌كانی نێوان بیریار و ڕۆشنبیر كامانه‌ن؟
وه‌ک خۆت له پرسیاره‌که‌تدا ئاماژ‌ت پێدا رۆشنبیری گشتیه و بیریاری تایبه‌ت. رۆشنبیر له میانه‌ی به‌ژکاربردنی رۆژانه‌یدا له زمانی کوردیا چه‌مکێکه له مانا پووچ بوه‌ته‌وه. که هه‌موو که‌سێک رۆشنبیربێت، به ئاستی جیاواز، وه‌ک له دارشتنی پرسیار‌که‌تدا ئاماژه‌ی پێئه‌ده‌ی، ئه‌مه هیچ نرخێک بۆ رۆشنبیر ناهێڵیته‌وه. لێره‌دا رۆشنبیربوون ده‌بێته مۆرکێکی وه‌ک، بۆ نموونه، جوانی، هه‌موو که‌سێک به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان جوانه، ئیتر هیچ بایه‌خیک نیه به‌وه‌ی باس له مرۆڤی ناشیرین یان مرۆڤی جوان بکه‌ین، چونکه مرۆڤه‌کان هه‌موویان جوانن، به‌ڵام جوان بونیان له رێژه‌دایه، ئه‌و رێژه‌یه‌ش له که‌سێکه‌وه بۆ که‌سێکی تر ده‌گۆرێت.
ئه‌م پوچ بوونه‌وه‌ی رۆشنبیر، وه‌های کردوه که گران بیت قسه له سه‌ر رۆشنبیربوون، رۆشنبیر وه‌ک ئ‌رک، رۆشنبیر وه‌ک کارکته‌ر بکه‌ین.
بابێینه سه‌ر بیریار، ره‌نگه بیریار زیاتر فه‌یله‌سوف بیت، که‌سێکی قاڵبوو له بوارێکی تایبه‌تا، مێژوو، زینده‌وه‌رزانی، زانسیت سیاسه‌ت، ئاژه‌ڵناسی. ئه‌م بیریاره له روانگه‌یه‌کی تایبه‌ت‌وه رووداوه کۆمه‌لایه‌تی و زانستی و ئابوری و سیاسیه‌کان ده‌خوێنێته‌وه. با بۆ نموونه که‌سێکی قاڵبوو له بواری زانسی سیاسه‌تدا وه‌رگرین. دیاره زانستی سیاسه‌ت جیاوازه له سیاسه‌ت. زانستی سیاسه‌ت که زیاتر زانستێکی ئه‌مریکیه. هه‌وڵئه‌دات له میانه‌ی راڤه‌کردنی رووداوه‌کاندا، به‌دوای ئه‌و هێڵه درێژبوه‌وه‌دا بگه‌رێ ئه‌و رووداوانه پێکه‌وه ده‌به‌ستن. هه‌تا له رێی ئه‌مه‌وه هه‌وڵی ئه‌و بنه‌مایان بدات که هاوبه‌شه له نێو ئه‌و رووداوانه‌دا هه‌تا بتوانێت به جۆرێک له جۆره‌کان بڵێت ئێمه به‌ره‌و ئه‌و داهاتووه یان ئه‌و ئاراسته‌یه ده‌رۆین.
ثرسيارى سيَيةم/ به‌رده‌وام له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا، شته‌كان ناهاوسه‌نگن، بۆ نموونه: به ده‌گمه‌ن نه‌بێ فیكر له شوێنی خۆیدا به كار نه‌هێنراوه، به‌ڵكوو هه‌رده‌م سۆز رێنیشانده‌ری فیكری كۆمه‌ڵ، ته‌نانه‌ت تاكیش بووه. تۆ هۆكاره‌كانی نه‌بوونی فیكر و ئاماده‌ییی به‌رده‌وامی سۆز، بۆ چی ده‌گێڕیته‌وه؟
فیکر له به‌رامبه‌ر سۆزدا. له‌وه ئه‌چێت مه‌به‌ستت له فیکر عه‌قڵ بێت. عه‌قڵ له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا ئه‌و به‌به‌یه که هه‌میشه پێش ئه‌وه‌ی له دایک بێت به زۆر له‌بار ئه‌برێت. له دایک بوونی عه‌قڵ له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا ده‌بیته شۆرشێکی کۆپه‌رنیکۆسی. هه‌رچی شت هه‌یه ئه‌روخێ، ئاین، حیزب، خێزان، عه‌شیره‌ت، خود، بۆیه هه‌موو ئه‌مانه هه‌میشه دژ به له دایک بوونی عه‌قڵن. دیاره عه‌قڵ چه‌مکێکی نادیاره. عه‌قڵی رۆژئاوایی یانی عه‌قڵێکی ساردی، نا به‌رپرسی، تا ئاستێکی زۆر خۆۆه‌رستی درنده. به‌ڵام عه‌قڵ ده‌کرێ مانای ئ‌هوه‌بێت که رێگه بدرێت مرۆڤ‌کان بیرکه‌نه‌وه، رای خۆیان هه‌بێت، نوێنه‌رایه‌تی خۆیان بکه‌ن. ئه‌مه‌س هه‌مووی له نێو چوارچێوه‌یه‌کی ئازاد‌دا به‌ریه‌ک بکه‌ون (وه‌ک بواری گشتی، دیاره مه‌رج نیه ئه‌مه ته‌نها زار‌کی بێت، وه‌ک هابرماز جه‌ختی ل‌سه‌ر ئه‌کاته‌وه، به‌ڵکو ده‌کرێ نوسراو و بینراو خه‌یاڵکراویش بێت). بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن هه‌تا هه‌تایه له گفتوگۆدابن. ئه‌مه کۆمه‌ڵگای کراوه‌یه، کۆمه‌ڵگای دیموکراته، کۆمه‌ڵگای ئازاده.
ثرسيارى ضوارةم/ له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا [ئه‌گه‌ر چه‌مكی كۆمه‌ڵگه له كوردستاندا به دروستی كار بكا] به ده‌گمه‌ن نه‌بێ، فیكر ئاماده نییه، ته‌نانه‌ت ئه‌و نووسه‌رانه‌ش كه به‌رده‌وام باسی فیكر ده‌كه‌ن، نه‌یانتوانیوه، یان ناتوانن خه‌ڵكی ئاسایی تێبگه‌یێنن، كه فیكر چییه... تۆ پێت وایه له كۆمه‌ڵگایێكی وه‌هادا، داهاتووی فیكر -كه هێشتا سه‌ره‌تاشی نییه، ئه‌گه‌ر هه‌شیبێ، سه‌ره‌تایێكی ناڕۆشنه- چۆن بێ؟
وه‌ک له وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی پێشوودا ئاماژ‌م پێدا، ده‌توانرێت کۆمه‌ڵگای ئێمه به کۆمه‌ڵگای دژه فیکر ناوببرێت. به‌ڵام، ده‌بێت ئه‌وه‌مان له بێر نه‌چێت، له‌میانه‌ی ئه‌م دژه فیکره‌دا، فیکرێکی کارامه کارئه‌کات. ئه‌و فیکره‌ی که دژ به فیکره له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا فیکرێکی باڵایه. ئا له‌م دۆخه‌دا بیرکردنه‌وه ترسناکترین کارێکه که که‌سێک پیی هه‌ڵئه‌ستێ. ئه‌مه له زۆربه‌ی کۆمه‌ڵگاکانی دونیادا وایه. ره‌نگه خوێندنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی گه‌وره بیریاری ئه‌مریکی چۆمسکی ئه‌وه‌مان پێشاندات که چه‌ند سیسته‌ماتیکانه ده‌سه‌ڵاته جۆراوجۆره‌کان دژ به بیرکردنه‌وه‌ی جیدین. عه‌قڵ فۆکۆیانه بۆی بنوارین ئه‌و کایه‌یه که دونیا دابه‌ش ئه‌کات به‌سه‌ر عه‌قڵانی و نا عه‌قڵانی. عه‌قلانی باڵاده‌ست و نا عه‌قڵانی نزم.
به‌ڵام له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا ئه‌وه عه‌قڵانیه که‌وه‌ك نا عه‌قڵانی ته‌ماشا ئه‌کرێت. ئه‌وه عه‌قڵه له‌لایه‌ن ناعه‌قڵه‌وه هه‌وڵئه‌درێت ره‌شۆی بکرێت سه‌ر. ره‌شۆکردنه سه‌ر یانی داخستی ده‌م و بردنی ئاژه‌ڵ یان که‌سی عه‌قڵانی به شێت له قه‌ڵه‌مدراو به‌و ئاراسته‌یه‌ی که ناعه‌قڵی باڵاده‌ست ده‌خوازێت. له دۆخێکی وه‌ها تاڵ‌دا ئاساییه عه‌قڵانی ساویلکه له دایک بێت. ئاساییه بوار نه‌بێت بۆ عه‌قڵانی بوونی عه‌قڵانی. به مانای له دایکبوونی منی بیرکه‌ره‌وه، ئه‌مه ته‌نها به مانای منی دیکارتیانه نایه‌ت.
ثرسيارى ثيَنجةم/ بۆ ئه‌وه‌ی فیكر بناغه‌یێك په‌یدا بكا، سه‌ره‌تاییترین ئه‌و ئه‌ركانه‌ی پێویسته ڕۆشنبیران به وردی كاریان له‌سه‌ر بكه‌ن، چین؟ به تایبه‌ت له كوردستاندا، كه تا ئێستا زۆربه‌ی چه‌مكه‌كان به شێوه‌ی ناته‌ندروست به كار هێنراون، بۆ نموونه: كه نووسه‌رێك باس له فیكر ده‌كا، نه‌ك خوێنه‌ر، به‌ڵكوو خۆیشی به زه‌حمه‌ت ده‌زانێ مه‌به‌ست له "فیكر" چییه، هۆكاره‌كانی ئه‌م جۆره له په‌رشوبڵاوی، بۆ چی ده‌گێڕیته‌وه؟
به‌رای من، له دایکبوونی منی بیرکه‌ره‌وه له کۆمه‌لگای ئێمه‌دا ته‌نها له رێگای قسه‌بکردن له سه‌ر بیرکردنه‌وه‌وه نابێت. بۆئه‌وه‌ی ئه‌مه رووبدات پێویسته له کۆمه‌ڵیک بواردا گۆڕان بێته کایه‌وه. ئه‌وه‌ی زیاتر له هه‌مووی گرنگتره هه‌بوونی بواری بیرکردنه‌وه‌یه، ره‌خساندنی بواری بیرکردنه‌وه‌یه، ئاشناکردنی که‌سه‌کان کۆمه‌ڵگایه به بیرکردنه‌وه. بۆ نموونه خوێندنه‌وه‌ی کتێب بۆ مناڵ له لایه‌ن باوانیه‌وه له ته‌مه‌نی مناڵیه‌وه هه‌وڵی ئه‌وه ئه‌دات که ئه‌و مناڵه خوێندنه‌وه به جۆرێک له له‌زه‌ت ته‌ماشا بکات و له پاشاندا ببێته تاکیکی خوێنه‌ر. تاکی خوێنه‌ر تاکێكه که زیاتر مه‌یلی بیرکردنه‌وه‌ی هه‌یه، زیاتر توانای ب‌کارهێنانی زمانی هه‌یه بۆ پ‌یوه‌ندیکردن، بۆ ده‌ربرینی هه‌ست و کێشه‌کانی. بۆ من یه‌كێک له کێشه گه‌ور‌کانی کۆمه‌ڵگای ئێمه ئه‌وه‌یه که زمان نه‌بوه‌ته ئامرازێکی تاکی. مرۆڤه‌کان له رێگای زمانه‌وه په‌یوه‌ندی ناکه‌ن چونکه توانای به‌کارهێنانی زمانیان نیه، بۆیه زوو هه‌ڵئه‌چن، توره ئه‌بن، عه‌قڵ یان گفتوگۆ له دایک نابێت.
دیاره بواری تر زۆره، بۆ ئ‌وه‌ی مرۆڤ و کۆمه‌ڵگا بکرێته مرۆڤ و کۆمه‌لگایه‌کی بیرکه‌ره‌وه.
ثرسيارى شةشةم/ ئێستا له كوردستاندا، كه‌سانێك كه وه‌كوو زانست، یان به لانی كه‌مه‌وه كه شاره‌زایییه‌كی قووڵ و مێژووییی فیكریيان نییه، به‌رده‌وام باس له فیكر ده‌كه‌ن، یان وه‌ك بیریار قسه هه‌ڵده‌ڕێژن... ترسناكیی هه‌بوونی ئه‌و جۆره كه‌سانه گه‌ییشتووه‌ته ئاستێك، خه‌ریكه فیكریش وه‌كوو ئه‌ده‌ب -كه هه‌چی بیوێ ده‌توانێ كتێب چاپ بكات و بڵێ ئه‌دیبم- ببێ به دیارده‌یێكی بازاڕی... ڕه‌هه‌نده ترسناكه‌كانی په‌یدابوونی ئه‌و جۆره كه‌سانه، چین؟
دیاریده‌یه‌کی کۆمه‌ڵای‌تی سه‌یر له کۆمه‌ڵگا بن ده‌ست‌هکاندا هه‌یه ئه‌ویش دیاریده‌ی مۆدێله. هه‌رشتێک هه‌تا نه‌بێت به مۆدێل که‌س نایکات، هه‌ر شتێک بوو به مۆدێک هه‌موو که‌س ئه‌یکات. ئێمه لێره‌دا له به‌رده‌م دوو دۆخی مێگه‌لیداین. که هیچیان هیچی لێ سه‌وزنابێت.
وه‌ک چۆن رۆژانێک مۆدێکی شیعر بوو، ئێستا مۆدێلی رۆژنام‌نوسی و فیکره. ئێمه له میانه‌ی کرده‌ی مۆدێلیدا ئه‌وه‌ی بۆمان دێت ئه‌وه‌یه که که‌سێک به کارێک هه‌ڵئه‌ستێ چونکه ئه‌وانی تر پیی هه‌ستاون. که‌واته مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ئه‌نجامدانی کاره‌که ئه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بچێته خانه‌ی ئه‌وانی تر‌ه‌وه، وه‌ک ئه‌وانی تری لێبێت. که‌واته خودی کار‌که مه‌به‌ست نیه، به‌لکو بارێکی ده‌روونی که‌سه‌که‌یه که ده‌بێته ئامانج. لێره‌دا کاڵوکرچترین به‌رهه‌م ره‌نگه ببێته هۆی ره‌حه‌ت بوونی یان به مه‌رام گه‌یشتنی ئه‌و که‌سه. ئه‌مه بۆ خۆی تراژیدیایه. به‌لام رگی زۆر قۆڵی هه‌یه له زه‌مینه‌یه‌دا که تاکی مرۆڤی کورد تیا تێکشکێنراوه.
ده‌کرێ لاسایی ببیته هۆی به‌رهه‌می جوان، کاتێک ئامانج ئه‌وه‌یه که کارێک ئه‌نجام بدرێت که له ئاستی کاری لاساییکراوه‌دابێت. به‌ڵام ئه‌مه مه‌سه‌له‌که نیه له دونیای رۆشنبیری ئێمه‌دا. لای ئێمه ده‌روونی تاکه‌که‌یه، نه‌ک به‌رهه‌مه‌که.
ثرسيارى حةفتةم/ شوكور مسته‌فا له گه‌لێك شوێندا، به زمانی كه‌سێكی گوندنشین، باسی له فیكر، ته‌نانه‌ت فه‌لسه‌فه‌ش ده‌كرد. پێت وایه نه‌ك زمانی شار -مه‌به‌ت له زمانی شار، لێره‌دا زمانی كوردییه- به‌ڵكوو به زمانی كه‌سێكی گوندنشین، باس له فیكر بكرێ، ئه‌مه له كاتێكدا ده‌ڵێم، كه كورد هێشتا خاوه‌نی بنیاتێكی دیاریكراوی فیكر نییه؟
ثرسيارى هةشتةم/ پێشتر گومانمان له‌وه كرد كه تا ئێستا چه‌مكه‌فیكرییه‌كان له كوردستاندا به ته‌ندروستی، یان وه‌كوو خۆیان به كار هێرابن، لێره‌دا پرسێكی دیكه دێته گۆڕێ: كه‌سێك كه باس له چه‌مكێكی فیكری- ڕۆژاوایی ده‌كا، بۆ ڕه‌واییدان به بۆچوونێكی خۆی له باسێكی دا، ئاماده‌یه خودی چه‌مكه‌كه به سه‌قه‌تی بخاته به‌رده‌م خوێنه‌رانی زمانی كوردییه‌وه، به حوكمی ئه‌وه‌ش كه هێشتا له كوردستاندا خوێنه‌ران، ته‌نانه‌ت نووسه‌رانێكی له‌و چه‌شنه‌ش ئاماده نین، كه نووسینی وه‌ها كه‌سانێك بخه‌نه ژێر ڕه‌خنه‌وه، ده‌بینین به سه‌قه‌ت پێشاندانه‌وه‌ی چه‌مكه فیكرییه ڕۆژاواییه‌كان، به‌رده‌وام پاته ده‌بێته‌وه. هۆكاره‌كانی ئه‌و جۆره له به‌كارهێنانه‌وه‌ی چه‌مكه فیكرییه‌كان، بۆ چی ده‌گێڕیته‌وه؟
ثرسيارى نؤيةم / ئێستا كوردستان به كۆمه‌ڵێك قه‌یرانی وه‌ك: فیكری، فه‌لسه‌فی، ڕۆشنبیری، سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و... دا تێده‌په‌ڕێ، له ساته‌وه‌ختێكی وه‌هادا، ئه‌ركه‌كانی ڕۆشنبیرانی به‌رپرسیار و به هه‌ڵوێست، كامانه‌ن؟
نوسه‌ری رووسی گه‌وره باسترناک قسه‌یه‌کی هه‌یه ده‌ڵیت، ده‌بی له ساته‌وه‌ختی قه‌یراندا به هێمنی بیرکه‌ینه‌وه. ووشه‌ی قه‌یران، له هه‌ندێ زمانی تردا له هه‌مانکاتدا مانای ده‌رفه‌تیش له خۆی ئه‌گرێت. که‌واته له ساته‌وه‌ختی قه‌یراناویدا، ئه‌رکی بیریاری کورد ئ‌وه‌یه به هیـنی بیر له‌وه بکاته‌وه چۆن ئه‌م له نیو ئه‌م قه‌یرانه‌دا ده‌رفه‌ت ببینێته‌وه. ئه‌گه‌ر قه‌یران روودان بێت، ئه‌وا ئه‌رکی رۆشنبیر ئه‌وه‌یه که بیکاته رووداو. بیکاته ئه‌و ساته‌وه‌خته که ناچارمانکات له رووی تێرامان و تێگه‌یشتنمان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێ، بۆ ئه‌وه‌ی رووئه‌دات، بۆئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ره دید خۆمان بگۆرین و به‌ره و دیدی نوێ، جیهانبینی نوێ بکرێینه‌وه.
به‌ڵام ئێمه له گه‌ڵ روودانه‌کاندا هه‌ڵئه‌چین و دائه‌چین، تووره ئه‌بین و له هه‌مانکاتدا له گه‌ڵ ساردوبوونه‌وه‌ی رووداوه‌که سارد ده‌بینه‌وه. ک‌واته ئێمه په‌رچه‌کردارین، هه‌ست و سۆز به‌رێوه‌مان ئه‌بات. ئه‌مه‌ش ده‌رئه‌نجامه‌که‌ی نابێته هۆی هیچ نوێگه‌ریه‌ک، هیچ گه‌شه‌یه‌ک، هیچ مانایه‌کی نوێ.
ثرسيارى دةيةم/ئه‌وه ئاشكرایه كه ئێوه له ڕۆژاوادا خوێندووتانه و ئاگه‌داری زۆرێك له چه‌مكه فیكری و فه‌لسه‌فییه‌كانن، كه چۆن سه‌ریان هه‌ڵداوه و توانیویانه گه‌شه بكه‌ن و ڕێی خۆیان بدۆزنه‌وه. له ڕوانگه‌ی ئێوه‌وه، چۆن ده‌توانین زه‌مینه‌سازی بۆ چه‌مكه فیكری و فه‌لسه‌فییه‌كان بكه‌ین؟ چ قۆناغ، یان سه‌رده‌مێك بۆ وه‌رگرتنی چه‌مكه‌كان، له باره؟ هه‌روا: زمانی كوردی ده‌توانێ كار له نێو فیكر و فه‌لسه‌فه‌دا بكات؟
سێ پرسیار، له جه‌سته‌ی پرسیارێکا. ئێمه ناتوانین به سه‌رده‌میکه‌وه، ته‌نها یه‌ک سه‌رده‌م په‌یوه‌ست بین. وه‌ڵامی کێشه‌کانی ئێمه له ته‌نها سه‌رده‌ـیک یان کۆمه‌ڵی چه‌مکدا نیه. له راستیا وه‌لامی قه‌یران‌کانی ئیمه به هیچ شێوه‌یه‌ک له رۆژئاوا نیه. رۆژئاوا ده‌کرێ ببێته به‌رچاو روونیه‌ک، چه‌کێک یان کلیلێک، به‌ڵام له دوا ئ‌نجامدا ئێمه وه‌ک کورد کێشه‌مان هه‌یه، کێشه‌ی کوردیمان هه‌یه، ئه‌گه‌ر چی ره‌نگه هاوشێوه‌ی کێشه‌کانی تر بن له دونیادا به‌لام وه‌ک ئه‌و کێشانه نین.
مه‌ب‌ستم نوکته نیه، به‌ڵام له راستیا به‌ئاگابوونی ئێمه له ئه‌فریقا و مێژووی ئه‌فریقا و پێکهاته‌ی ده‌سه‌لاتی سیاسی له‌و کیشوه‌ره‌دا ره‌نگه زیاتر له ئ‌وروپا پیویست بێت. ئه‌گه‌ر ئه‌وروپا خه‌ونێکه ئێمه ده‌مانه‌وێت به‌دیبهێنین. ئه‌فریقا مۆته‌که‌یه‌که ده‌بێ خۆمانی لێ بپارێزین. ئێمه له زۆر رووه‌وه لاسایی ئه‌فریقا ئه‌که‌ینه‌وه، سیاسه‌تمان، کۆمه‌لایه‌تیمان، ئابوریمان، به‌ئاگا و به‌بێ ئاگا. من زۆر جار که کتێب و ووتاری سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی ده‌رباره‌ی ئه‌و کیشوه‌ره ده‌خوێنمه‌وه هه‌ست ئه‌که‌م ته‌نها ناوه‌کان جیان ئه‌گینا باسی کوردوستان ئه‌کات.
زمانی کوردی و بیرکردنه‌وه، مه‌یمون نه‌ی ئه‌زانی سه‌ما بکات، لۆمه‌ی زه‌ویه‌که‌ی ئه‌کرد، ئه‌مه رێک وه‌ک ئه‌وه وایه. پێس هه‌موو شتێ به راستی ئێمه ئاشناین به زمانی کوردی، ئاشناییه‌کی بیریارانه. ئێمه ته‌نها به‌کاربه‌ری ئه‌م زمانه‌ین، ئه‌م زمانه بۆ ئێمه نه‌بوه‌ته ناوه‌ندێکی بیرکردنه‌وه، ئه‌گینا به راستی زمانێکی هه‌تا بڵیی ده‌وڵه‌مه‌نده. ئینجا له راستیا من له‌م پرسیاره تێناگه‌م. ئه‌مه جۆرێکه له به‌هانه هێنانه‌وه بۆ ته‌مه‌ڵی، کاکه زمانی کوردی بواری بیرکردنه‌وه نادات، ئیتر خه‌تای من نیه که بیرناکه‌مه‌وه. ئێمه هه‌رگیز ناڵێین یان ناتوانین دانی پیانێین که خۆمان به‌رپرسیارین. راسته به‌و ئاسته نزمه‌ی تێگه‌یشتنی زمانه‌وه بۆ زمانه‌که‌مان ئێمه ناتوانین بفه‌لسه‌فێنین.

No comments:
Post a Comment