چیه گه‌رمیانی بیت؟
چیه ئه‌گه‌ر مێژوویه‌کت هه‌بێت به‌تاڵ له زه‌رده‌خه‌نه؟ دیرۆکێ هه‌موو به‌روار‌کانی به کار‌ه‌سات بێت. چۆن ئه‌توانی له ته‌نیاییه‌کی سارد‌وه بیر له گه‌رمیه‌کی خه‌مناک بکه‌یته‌وه. ئه‌م ده‌قه هه‌وڵی گه‌رانه‌وه‌یه بۆ یاده‌وه‌ری له پێناوی گه‌ران به دوای بووندا. یاخود له هه‌مانکاتدا سه‌رکێشی ئه‌وه ئه‌کات که بوون بونیادنێت. بوون له سه‌رزه‌مینێکی یاخی. له جێگا‌و شوێن و ساته‌وه‌ختێ تایبه‌تا. ئه‌م گه‌رانه‌وه‌یه بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی مێژوو یان بۆ نوسینه‌وه‌ی به سه‌رهاته‌کان نیه. مه‌به‌ست لێی شه‌رکردن نیه له گه‌ڵ له بیرچونه‌وه‌دا. گه‌رانه‌وه‌یه‌که بۆ رزگارکردنی رابوردوو له کۆته‌کانی مێژووگه‌رێتی. هه‌وڵدانه بۆ له مێژوخستنی کۆمه‌ڵیک روودان به مه‌به‌ستی بونیادنانی رووداو لێیان. چه‌مکی زاڵ له‌م پرۆژه‌یه‌دا بوون و ناسنامه‌یه. بوون له به‌رامبه‌ر سروشتدا، له به‌رامبه‌ر ئه‌ویتردا. له هه‌مانکاتدا بوون له‌گه‌ڵ سرشتدا، له گه‌ڵ ئه‌ویتردا. له نێوان ئه‌ویتر و سروشتدا خوا و ده‌سه‌ڵات دێنه نێوه‌وه. په‌یوه‌ندی مرۆ، یان مرۆیه‌کی تایبه‌ت له جێگایه‌کی تایبه‌ت، له ساته‌وه‌ختێ تایبه‌تا، له روانگه‌یه‌کی گه‌ڵیک تایبه‌ته‌وه، له گه‌ڵ خوادا، له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا.
ئایا ئه‌مه کێشه‌ی ناسنامه‌یه: کێیه‌تی خود. یان قه‌یرانی سه‌رزه‌مینێکه نامۆ به خه‌ون. ئه‌ی چیه له دووری هه‌زاران هه‌زار میله‌وه بته‌وێ بگه‌رێیته‌وه بۆئه‌وێ. پرۆسه‌ی گه‌رانه‌وه پرۆسه‌ی سه‌رله‌نوێ بونیادنانی بونێکه که هه‌رگیز نه‌گه‌شتوه‌ته ئاگایی به‌بوونی خۆی. هه‌رگیز گومانی نه‌کردوه، نه یپرسیوه، دۆشدانه‌ماوه، توشی دڵته‌نگی نه‌بووه له‌و بواره‌وه. ئه‌و منه‌ی که ده‌گه‌رێته‌وه، منێکی دڵشکاوه، یاخی، دوور، هه‌گبه پڕ. منێک که خه‌می بونیادنانی بوونی خۆیه‌تی له‌م سه‌فه‌ره ئارکیولۆژیه‌دا.
سه‌ر‌تا: من له‌وێ له دایک بووم. گه‌وره‌بووم. فێری یه‌ک و دوو بووم. له به‌رد رامام. له خاڵه‌کانی روومه‌تی نه‌نکم حه‌په‌سام. سه‌ربورده‌ی زۆرم بیست. له‌وێ له گه‌رمیان له گوندێ گه‌وره‌بووم. گوندێ ئارکه‌لۆژیای ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر سه‌رده‌می یه‌که‌م به کۆماربوون. له کۆتایی په‌نجاکانی سه‌ده‌ی رابوردوودا کاتێک ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن ئه‌فسه‌رێکی نیمچه شێته‌وه ناوی له خۆی نا کۆمار؛ باپیرم بریاری دا که بێت له‌وێ جێگیربێت. من هه‌میشه تامه‌زرۆی ساته‌وه‌ختی گه‌شتن ئه‌که‌م. یه‌که‌م گه‌شتن. دیاره پێش ئه‌وه ساته‌وه‌ختێکی زێده گرنگ بوونی هه‌یه که ساته‌وه‌ختی بریاردانه. من خۆم له گه‌شتندا شکستم هێنا. چونکه نه‌متوانی شوێنی یه‌که‌م به‌جێبهێڵم، نه‌متوانی بگه‌م.
ئه‌وێ گوندێکه ره‌ق. روبارێ به‌رد به دۆڵێکا تێئه‌په‌رێ. ساڵێ لافاودێت؛ سێ ساڵ نایه‌ت. که لافاودێت له گه‌ڵ خۆیدا ، له کێڵگه به‌رد‌ه‌ڵانه‌کانه‌وه، به‌ردی روش و زبر و خۆربرده‌ش ده‌هێنێت. هه‌ریه‌که‌و حیکایه‌تێکی دوور و درێژی ژیان و بونیان له‌و ده‌ڤه‌ره، له نێو تنوکه تیژه‌کانیا هه‌ڵگرتوه. حیکایه‌تی بارانی سه‌ره‌تای پایزێ. ئار‌ه‌قه‌ی وه‌رزێرێ برسی، سکه خشه‌ی مارمێلکه‌یه، جریکه جریکی کولله.
باپیرم به ته‌نها به بێده‌نگی بووبه درواسێی به‌رد، هاوسێی یاڵ. له ژێر سێبه‌ری ئاسمانا ئه‌نوست و رۆژه ڕێیه‌ک ده‌رۆشت هه‌تا تینوێتی بشکێنێ. له گه‌ڵ کۆمار‌دا سه‌ره‌تایه‌کی نوێ ده‌ستیپێکرد. کۆمار رووداوێک بوو، که برینی خسته نێو مێژوویه‌کی بێ له‌زه‌ت. ئه‌و ساڵه مه‌شکه که‌ره‌ی زیاتر تیا‌بوو نه‌نکم ئه‌یووت.
باپیرم چاوه‌کانی کزبوون. ته‌نها ماڵه‌بوو. سه‌رباری هه‌موو ئه‌مانه‌ش سۆفی بوو. ئه‌م ماڵه له به‌رد و قوڕ پێکه‌وه نرابوو. سه‌ر‌تاییترین توخمه پێکهێنه‌ر‌ه‌کانی بوون. ئه‌ندازه‌ی ماڵه‌که له دوو ژوور و داڵانێ، سه‌ربانێ له گڵ دارێژرابوو. ئه‌مه چ له رووی مه‌تریاڵ و چ له رووی ئه‌ندازه‌وه هه‌تا بڵێی سه‌ره‌تایی بوو. چۆن له‌م ساده‌ییه بگه‌ین؟ تێرامان له ئارکیتێکچه‌ری نێشته‌جێ بوون له گه‌رمیان کارێكی ساده‌نیه. چۆن له نێو ئه‌م ساده‌ییه‌دا وه‌ڵامی ئاڵۆزی نیشته‌جێ بوون بدۆزیته‌وه. ئه‌مه هاوکێشه‌یه‌که له نێو ساده‌یی و ئاڵۆزیا دێتوده‌چێت. له ئه‌نجامدا ئه‌و شوێنه‌ی پێکدێت که پێی ده‌ڵین ماڵ. ئه‌و پنته تایبه‌ته‌ی تاک له سه‌ر گۆی زه‌وی. ماڵ وه‌ک چه‌مکێ، وه‌ک شوێنێ. ژووره‌کان وه‌ها دروستکرابوون که که‌مترین روناکیان ده‌بووه میوان. په‌نجه‌ره مه‌تریاڵیک نه‌بوو له ئاگاییدا ئاماده‌بێت. ئه‌و په‌ری هه‌وڵدان بوو بۆ جیابوونه‌وه له دونیا له ده‌ره‌وه. دابرانێک له سروشت، له ئه‌ویتر. بۆ هه‌بوونی پانتاییه‌کی سنوردارکراو بۆ کۆکردنه‌وه‌ی خود. لێره‌دا دیالیکتیکی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه ده‌ستپێئه‌کات. ئه‌م چونه ناوه‌وه، ئه‌م چونه قۆزاخه‌یه، بۆئه‌وه‌ی نه‌بوو په‌یوه‌ندی نه‌مێنێ له گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌دا. به‌ڵکو مه‌به‌ست لێی ئه‌وه بوو: ئه‌و خود‌ه‌ی که له ده‌ره‌وه له پانتاییه ناکۆتا و بێده‌نگ و ته‌نهاکانا هه‌ستی به په‌شۆکان و ماندووی و په‌رشیه‌ک ئه‌کرد، پێویستی به‌وه بوو شوێنێکی جودای هه‌بێ هه‌تا خۆی کۆکاته‌وه و سه‌رله‌نوێ ئاماده‌بێت بۆئه‌وه‌ی جارێکی تر له دونیادا به‌شداربێته‌وه. هه‌ڵاتنێکی تری خۆر بکاته سه‌ره‌تایه‌کی نوێ.
ماڵ بۆ باپیرم هه‌روه‌ها په‌یوه‌ست بوون به خاکه‌وه. به خاڵێکه‌وه له سه‌رزه‌مین. ساته‌وه‌ختی کۆتایی ناجێگیری بوو. پێش کۆمار ده‌سه‌ڵاتی ئاغای کورد ئه‌ویان هه‌میشه به‌وه ناچارئه‌کرد که جۆرێک بێت له کۆچه‌ری. گه‌ریده‌یه‌ک بێت به‌دوای پانتاییه‌کا وێل بێت: ئه‌مه ته‌نها رێگاچاره‌بوو هه‌تا پیاوانه هه‌بێت، مرۆڤانه بژی.
چۆن بیر له پانتاییه‌کی وه‌ک داڵان بکه‌ینه‌وه؟ داڵان ره‌نگه ره‌گی له داڵده‌داندا هه‌بێت. داڵان له‌هه‌مانکاتدا نیمچه داخراو و نیمچه کراوه‌یه. نه دابرانه له ده‌ره‌وه به‌ته‌واوی و نه به‌شداریه‌کی ته‌واو. شوێنێکه بۆ هه‌ستکردن به روناکی. ئه‌و چار‌ه‌سه‌ره ساده‌یه‌یه بۆ سه‌رده‌می پێش کاره‌با. سه‌رده‌می سروشتێتی روناکی. ئاله‌م پانتاییه‌دا مرۆڤ له نێو دوالیزمه‌کانی سێبه‌ر و خۆر، ده‌ره‌وه و ناوه‌وه، بینین و نه‌بینیندا ده‌توانێ هاتوچۆبکات، بژی. داڵان شوێنێکه بۆ بینین: بۆ هه‌بوونی توانا بۆ پیاده‌کردنی ده‌سه‌ڵات له رێگای چاوه‌وه. ده‌ره‌وه ده‌بینیت و له کاریگه‌ریه‌کانی ده‌ره‌وه پارێزراوی.
ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی باپیرم له سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنیا بوو پرۆسه‌ی ئاوه‌دانی بوو. له نێو ئه‌م پرۆسه‌یه‌دا ئاو رۆڵی سه‌ره‌کی ده‌گێرێت. ئاو و ئاوه‌دانی، وه‌ک پێشینان ده‌لێن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاوه‌دانی پرۆسه‌ی پێکه‌وه‌لکانی ئاو و خاک بێت ئه‌وا ئه‌م پرۆسه‌یه له گه‌رمیان زێده گرانه. له‌وێ ئاو هه‌یه خاک نیه و له‌وێ خاک هه‌یه ئاو نیه. به‌جۆرێکه ئه‌م جوته له په‌یوه‌ندیه‌کی نه‌گه‌تیفدان. له‌م سه‌رزه‌مینه سه‌خته‌دا پێکه‌وه به‌ستن، دروستکردنی ژیان پێویستی به ئه‌رک و ره‌نجی بێ پساو و کاری پشودرێژه. لێره‌وه ململانێ سه‌خته‌که‌ی بوون ده‌ستپێئه‌کات. بوون که پێویستی به هه‌ماهه‌نگی سروشت و خود و ده‌وروبه‌ر هه‌یه.
کاتێک که گه‌شتن به ئاو ئامانجێکی سه‌خته، ده‌بێ بیر له باران بکه‌ینه‌وه. باران ئه‌و چار‌ه‌سه‌ره‌یه که له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی مرۆڤه. بۆیه هێنده له پیرۆزی ئاڵاوه. چار‌ه‌سه‌رێکه، له گه‌رمیان زۆربه‌ی ساڵ، پێویستی به پارانه‌وه و نزا و نوێژ و چاوه‌روانی درێژ هه‌یه. باران هه‌موو ساڵی نایه‌ت. هه‌ندێ ساڵ خۆی ئه‌کاته ئه‌و یاره تۆراوه‌ی که ته‌نها بۆ ختۆکه‌دانی حه‌ز خۆی ده‌رئه‌خات. باران ژیان ده‌گه‌شێنێته‌وه بژوێوی ئاماده‌ئه‌کات، ژین ئاسان ئه‌کات.
به‌ڵام ئاو چیرۆکێکی تری هه‌یه. گونده‌که‌ی باپیرم نزیک روباری سیروانه، هه‌روه‌ها له دۆڵێکا بوو که دراوسێی دۆلێکی پڕ له ئاو بوو. سیروان له شاخه‌کانه‌وه سه‌رهه‌ڵئه‌گرێت به‌ره‌و باشور. روبارێکه رێچکه‌که‌ی به ئه‌سته‌م ئه‌گۆرێت. هه‌میشه سنورێک بووه بۆ لێکجواکردنه‌وه‌ی ئه‌وبه‌رو ئه‌مبه‌ر. باپیرم له‌و به‌ره‌وه نه‌نکمی هێنابوو. به‌یه‌ک گه‌یشتنیان به‌ده‌ر نه‌بوو له ئه‌فسانه‌ی خۆی. ئافره‌تێک بوو به‌ده‌ر له ویستی خۆی، وه‌ک هه‌موو ئافره‌ته‌کانی سه‌رده‌می خۆی له گه‌رمیان درابووه پیاوێک.
ئه‌وه‌ی نۆ من مایه‌ی پرسیاره ئه‌وه‌یه ئه‌م دۆخه سروشتیه سه‌خته چ جۆره بوونێک دێنێته ئاراوه. له نیوان خود و سروشتدا چ جۆره بوونێک توانای بوونی هه‌یه. ئایا بوون و ماڵ چ په‌یوه‌ندیه‌کیان هه‌یه. ئایا ماڵ شوێنی نیشته‌جێ بوونی بوونه، یان بوون له‌گه‌ڵ ماڵدا هیچ په‌یوه‌ندیه‌کیان نیه.
گه‌رمیان که سه‌رزه‌مینی ئه‌م شانۆیه‌یه: شانۆی ململانێی بوونی مرۆڤێکی کوردی ساده له ناوه‌نده‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا سه‌رز‌مینێکی چۆڵه. چۆڵه به‌وه‌ی وێنا نه‌کراوه، بیری لێنه‌كراوه‌ته‌وه، به چه‌مک نه‌کراوه، هیچ ده‌قێکی ده‌رباره نه‌نوسرواوه. ئه‌م چۆڵێتیه وه‌ک جۆرێک له پاکیزه‌یی هه‌روه‌ها جۆرێک له ناسنامه‌مان پێ ئه‌به‌خشێت. ناسنامه‌یه‌ک که رووبه‌رووی پانتاییه‌کی نادیارمان ئه‌کاته‌وه. چونکه که‌س نه‌هات به کاوه‌خۆیی له رۆژانه‌ی ژیان رامێنی، پێمان بڵێ له شادی و خۆشی له کوێدان، ئه‌م سه‌رزه‌مینه چ جۆره هه‌ستێک ده‌هێنێته ئاراوه. ئێمه ناچارئه‌کات به حه‌په‌سانه‌وه رامێنین. به‌ڵام بێگومان ئێمه شێوازی تری ده‌ربرینمان هه‌یه. من ناوی ئه‌نێم شێوازی ده‌ربرینی سروشتی. ئه‌مه ئه‌توانرێت له دوو ناوه‌نددا ببینرێت یه‌که‌میان سروشتی رووت وه‌ک به‌رد، کێو، یاڵ، خۆر، گه‌رما و سه‌رما. هه‌روه‌ها کاریگه‌ری ئه‌و سروشته له سه‌ر جه‌سته. به تایبه‌ت له سه‌ر روخسار و روومه‌ت و رواڵه‌ت.
چونکه له نێوان سروشتی رووت سروشتی جه‌سته‌دا، ناوه‌ندێک یان به‌ربه‌ستێکی ئه‌وتۆ بوونی نیه، ئه‌وا ده‌توانرێت بوترێت په‌یوه‌ندی نێوانیان په‌یوه‌ندیه‌کی راسته‌وخۆیه. له گه‌رمیان سروشت سه‌خته. که‌واته ململانێی بونیش بۆ مانه‌وه بۆ درێژه‌دان به ژیان هه‌روه‌ها سه‌خته. ئه‌وێ سه‌رزه‌مینێکه هیچ تیا میانره‌و نیه. که گه‌رما دێت سه‌رابێکی ته‌مه‌ڵ به‌سه‌ر هه‌موو شتێکه‌وه شه‌پۆل ئه‌دات. به‌رده‌کان دۆزه‌خیانه ئه‌کوڵین. هه‌ر زوو هه‌موو شتێ ووشک هه‌ڵدێت. ئینجا که با هه‌ڵئه‌کات مه‌رگیش چه‌ند هه‌نگاوێ نزیک ئه‌بێته‌وه. لێره‌دا بوون بواری نیه بیر له هیچی تر بکاته‌وه جگه له‌وه‌ی چۆن خۆی له‌م هێرشه‌ی مه‌رگ بپارێزێ. گه‌رما سروشتی جه‌رده‌ی هه‌یه. به ئاشکرا دێت و هه‌رچیه‌کت هه‌یه ئه‌یبا. گه‌رما ئه‌نفالکه‌ره.
سۆفی عه‌زیز ده‌بوو ئاشنابێت، نیشته‌جێ بێت، وورده وورده بگوزه‌رێ. ئه‌م هه‌موو پرۆسه‌یه به سه‌ریه‌که‌وه، کارێکی ئاسان نه‌بوو. گه‌رمیان وه‌ک پێکهاته‌یه‌ک له گه‌ڵ ئاشنابوون و نیشته‌جێ بوون و گوزه‌رانکرندا هه‌رگیز خۆی به ئاسانی به‌ده‌سته‌وه نادات. سروشتێکه نه‌گریسی و ملنه‌دان له ناخیایه‌تی. ئه‌وه نیه یاخی بێت، به‌ڵام هه‌رگیز نابێته دۆست. چۆن له ته‌نیشت سروشتێکه‌وه بژیت که دۆستایه‌تی ناکات. که زوو هه‌ڵده‌چێت، خێرا ده‌تۆرێ، به کشه مره‌یه‌ک دڵی ئه‌شکێ. له نێوان سه‌ختی و ناسکیدا تێکه‌ڵیه‌کی سه‌یر هه‌یه. هه‌ڵچونی خێرا، هه‌ڵچونی توند، هه‌میشه ره‌گێکی قووڵی له ناسکیدا هه‌یه. ناسکی لێره‌دا ره‌نگه جۆره هه‌ستێکی به عه‌قڵانی نه‌کراوبێت.
سۆفی عه‌زیز که ئه‌و رۆژانه ته‌مه‌نی له سه‌ره‌تای چله‌کاندا بوو، ئه‌رکی ئه‌وه‌بوو دونیایه‌کی ته‌ی نه‌کراو ته‌یکات، دونیایه‌کی خۆشه‌نه‌کراوه، خۆشه‌کات. بۆئه‌مه ده‌بوو برواته ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری لێیان رامێنێ، ناویان بنێت. کاتێک خوا ئاده‌می له به‌هه‌شت وه‌د‌رنا، فێری هه‌موو ناوه‌کانی کرد. ناوه‌کانی پێووت بۆئه‌وه‌ێ بتوانێ به‌ئاسانی جێگیربێت، خۆی بگونجێنێ هێنده هه‌ست به ناومۆیی نه‌کات. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاده‌م سزادرابوو به تاراوگه، ئه‌وا سۆفی عه‌زیز بریاری کۆتایی تاراوگه‌ی دابوو. بۆئه‌وه ژیانی پێش نیشته‌جێبوون، ژیانی سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ئاغا ساته‌وه‌ختێک بوو که تیا گران بوو ببێته مرۆڤ. ئه‌و دۆستی مۆرڤ و داداپه‌روه‌ری و ئازادی بوو. به‌ڵام سیسته‌می به‌رامبه‌ر ده‌یانویست ئه‌و خه‌سڵه‌تانه‌ی تیا بکوژن. بیکه‌نه مرۆیه‌کی بێده‌نگ، کۆیله، ره‌نجبه‌ر، وه‌رزێرێکی بێ نان. بۆیه ئه‌و هه‌ستی نه‌ئه‌کرد له هه‌وارگه‌ی نوێیدا که‌سێکی نامۆیه، یان ناچارکراوه به تاراوگه. هاتن و چون، بریاری نیشته‌جێ بوون، ناونان له شوێنه‌کان هه‌موو ئه‌مانه مای‌ی پیاده‌کردنی ده‌سه‌ڵات بوون بۆئه‌و. له ناوناندا سنور دارشتن پیاده‌ئه‌کرێ، شوێنه‌کان پۆلێن ئه‌کرێت، پاشان ده‌توانرێت وێنابکرێت، ده‌ستنیشان بکرێت، ئینجا له پرۆسه‌ی په‌یوه‌ندیکردندا ئاماژه‌ی پێبکرێت. پاش ناونان ده‌یتوانێ ئێواره به ماڵ و مناڵه‌کانی بڵێت، ئ‌مۆر رۆشتم بۆئه‌وێ، سبه‌ینێ به‌رخه‌کان به‌رن بۆئه‌وه‌ێ، ده‌توانین له‌و بانه گه‌نم و جۆ بچێنین. ئه‌م ناونانه، ئه‌م هه‌ستکردن به ده‌سه‌لاته، ئه‌م کوێخابوونه‌ی خود هه‌موو مایه‌ی هه‌ستکردن بوو به بوون، به ئازادی، به توانا. له نێو ئه‌مانه‌دا ئه‌و هه‌سته‌ش چه‌که‌ره‌ی ئه‌کرد، که به ویستی خۆم، به خواستی خۆم، به ئار‌زووی خۆم، ده‌توانم ده‌ست به‌کاربکه‌م، یان ده‌ست له کات هه‌ڵگرم. هه‌موو به‌رهه‌مه‌که‌ی هه‌ر بۆخۆم ده‌بێت و که‌سی تر باج و خه‌راج ناخاته سه‌رم. که‌س جوێنی مزرم پێنادات، تفم لێ‌ناکات، له به‌رامبه‌ر ئه‌وانی تردا نامشکێنێته‌وه، خۆیم به‌سه‌را گیڤناکاته‌وه. ئه‌و له‌وێ ده‌بووه مرۆڤ. مرۆڤ بوون پێویستی به پانتایی و ئازادی و دۆستایه‌تی سروشت و ئاژه‌ڵ خود هه‌یه. ئه‌وه‌ی له‌م هاوکێشه‌یه‌دا وونبوو ئه‌وی تربوو. مرۆڤێ تر، که‌سێکی تر.
هه‌رچه‌نده چۆڵایی جۆرێک له سام و ترسی له گه‌ڵ خۆیدا ده‌هێنایه ئارا، به‌ڵام له هه‌مانکاتدا ئه‌و په‌ری بواری ئه‌دا به‌بوونی خود. ئه‌گه‌رچی هه‌بوونی ئه‌ویتر پێیویسته بۆ بونیادنانی گفتوگۆ، بۆ هه‌ستکردن به‌بوونی خود. به‌ڵام پرسیاری گه‌وره لێره‌دا ئه‌وه‌بوو، ئایا بوونه نائازاده‌کان ده‌توانن بکه‌ونه گفتوگۆ، ده‌توانن نوێنه‌رایه‌تی خۆیان بکه‌ن، ده‌توانن بریاربده‌ن، ده‌توانن خۆیان ده‌ربرن، ده‌توانن په‌یمان ببه‌ستن، ده‌توانن ببنه جێی متمانه: ده‌رباره‌ی هه‌موو ئه‌مانه گومان هه‌یه. بوونی نائازاد ترسنۆکه، رارایه، هه‌میشه پێویستی به‌وه‌یه، له هه‌موو بریاردانێکا بگه‌رێته‌وه بۆ سه‌رچاوه، بۆ ئه‌وی گه‌وره. بۆیه سۆفی عه‌زیز هه‌میشه ده‌پارایه‌وه که که‌س نه‌یه‌ت بۆ مه‌مله‌که‌ته‌که‌ی، ئه‌گه‌ر هاتوو که‌سێک هات ئه‌وا که‌سێکی رۆح ئازادبێت نه‌ک پیاوی که‌سێکی تر. له راستیا سۆفی بوونی باپیرم یارمه‌تیده‌ر بوو بۆئه‌وه‌ی ژیانێکی نوێ د‌ه‌ستپێبکات. سۆفی یانی ئه‌و رۆحه دڵته‌نگه‌ی که هه‌میشه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه بتوانێ نزیک و نزیکتربێته‌وه له مه‌عشوق. سۆفی ئه‌و بوونه‌وه‌ره‌یه که هه‌میشه جۆرێک له دڵته‌نگی و بێده‌نگی له خۆ‌یا متداوه، به‌ڵام هه‌رگیز ته‌نها نیه. چیه هه‌میشه بیر له خۆشه‌وێستی‌کی ناکۆتا بکه‌یته‌وه. چیه هه‌میشه له هه‌وڵێکا بێت که کۆتایی نیه. مه‌عشق که خودایه، ئاماده‌یه، ئاماده‌یه له جوڵه‌ی مێروله‌کانا، له گڤه‌ی بادا، له شیناییه ناکۆتاییه‌که‌ی ئاسمان، له ته‌نهاییه پرۆکێنه‌ره‌که‌ی ده‌شت و ده‌ر. دوور له خودا مه‌حاله بتوانرێ له گه‌ڵ ئه‌م سروشته‌دا بگوزه‌رێ. سه‌رباری ئه‌م میتافیزیکیایه، سۆفیزم هه‌ندێ خه‌سڵه‌تی ده‌به‌خشێ، هه‌رچه‌نده بچکۆله‌بوون، به‌ڵام یارمه‌تی ده‌ر پێویست بوون بۆ به‌رگریکردن و درێژه‌دان به بوون له گه‌رمیان. سۆفی بوو، یان بونێکی سۆفیانه، بونێکی سڵنه‌که‌ره‌وه بوو له ئازار، له تێرامان، له دۆستایه‌تی سه‌ختی، له مه‌حه‌به‌ت له ساته گرانه‌کانا. سۆفیبوون مایه‌ی پشودرێژی و دان به خۆداگرتن و هه‌ستکردن بوو به‌بوونی سه‌رچاوه‌یه‌کی له بن نه‌هاتووی هێز، پاڵپشت، دۆستایه‌تی. سه‌رباری هه‌موو ئه‌مانه سۆفیبوونی سۆفی عه‌زیز، یارمه‌تی ئه‌دا له گه‌ڵ خۆیدا یان له گه‌ڵ یاردا گۆرانی بڵێت، چاوه‌کانی لێکنێت و له دونیا تێپه‌رێت. ئه‌م هه‌ستی هه‌ڵاتنه، تێپه‌رین له خود، له دونیا، هه‌ستێکی سروشتی بوو. که مرۆڤ ده‌یه‌وێ هه‌ڵبێت، دابرێت، جودابێته‌وه، که ده‌یه‌وێ ئه‌مانه ئه‌نجامدا ده‌یه‌وێ بۆکوێ بروات، ئایا چ مه‌نزڵێ، چ سه‌رزه‌مینێ تر هه‌یه. بۆ سۆفی عه‌زیز ئه‌مه ساده‌بوو. بۆئه‌و خود به‌شێک بوو له گشت. هه‌ڵاتن له خود، هه‌ڵاتن بوو به ئامانجی بوون به به‌شیک له گشت، له سروشت، له دونیا. ئه‌مه هه‌وڵدان بوو بۆ دۆستایه‌تیکردنی به‌رد. مانه‌وه به‌بێ جوڵه و به‌بێ ده‌نگی له دونیادا. بۆ هه‌ماهه‌نگیکردنی مێروله. سه‌فه‌ڕێکی کورت له گه‌ڵ په‌پوله‌یه دڵته‌ردا. سۆفیبوون یارمه‌تی ئه‌دا ده‌رگاکانی جه‌سته‌ی، ده‌رگاکانی رۆحی له‌به‌رامبه‌ر دونیادا بکاته‌وه، نه‌ک بۆئه‌وه‌ی ئه‌وانی تر ببنه به‌شیک لێی، به‌ڵکو هه‌تا ده‌رفه‌ت به‌خۆی بدات له خۆی دابرێ، ببێته به‌شیک له گشت.
ئه‌م بوونه سه‌رچاوه‌ی ئه‌زموونکردن بوو.
ئه‌م جۆره بوونه یارمه‌تیده‌ر بوو هه‌تا چی دی به‌ربه‌ست نه‌مێنی. چی دی هه‌ستکردن به‌شه‌رم بۆ هه‌تا هه‌تایه وونبێت. ئه‌گه‌ر شه‌رم ساته‌وه‌ختی رووتبونه‌وه‌یه له به‌رامبه‌ر ئه‌ویتردا، ساته‌وه‌ختی رووتبوونه‌وه‌ی جه‌سته، رووتبونه‌وه‌ی رۆح، رووتبونه‌وه‌ی ماناکان، ئه‌وا بوون به‌به‌شیک له هه‌موو ده‌بێته ئه‌و ساته‌وه‌خته‌ی که رووتبوونه‌وه تیایا بێ ماناده‌بێت. ئێمه بۆئه‌وه‌ی شه‌رم نه‌که‌ین ئه‌وا ده‌بێ داپۆشین، بشارینه‌وه، دابرێین، جودابینه‌وه، نهێنی بپارێزین. به‌لام بوونێک که ده‌یه‌وێت له خوا نزیکبێته‌وه، ببێته به‌شێک له ووجود ئه‌وا هیچ هۆیه‌کی نیه هه‌تا هه‌ست به شه‌رم بکات.
سۆفی عه‌زیز بۆئه‌وه‌ی بوونی بونیادنێ، پێویستی به‌وه هه‌بوو که ماڵ پێکه‌وه‌نێ، ماڵی بۆ یاده‌وه‌ری، بۆ رۆح، بۆ چونه ده‌ره‌وه له دونیا، بۆ به‌شداریکردن له ژیان. به کورتی ماڵێ بۆ بوون. چۆن ماڵێک که له مه‌تریاڵ یان ماده‌ی ساده پێکه‌وه‌نرابێت ده‌توانێت ببێته شوێنی رۆح. که رۆح ئه‌و خوده نه‌مره بێت له جه‌سته‌دا، ئه‌وا به‌بێ گومان پێویستی به ئه‌زموون هه‌یه، به گوزه‌ران، به نیشته‌جێی. کاتێک که رۆح له جێگایه‌کا نیشته‌جێ ئه‌بێت، ئه‌وا بواری ئه‌وه‌ی ده‌بێت که یاده‌وه‌ری کۆکاته‌وه، که به‌سه‌ریانا بچێته‌وه، له پرۆسه‌ی دووباره‌بوونه‌وه‌دا به کاوه‌خۆیی زیاتر و زیاتر لێیان قووڵ بێته‌وه.
ئه‌زمونکردنی دونیا له رێگای گه‌ران و پشکنینه‌وه نابێت. به‌ڵکو زیاتر پێویستی به په‌یوه‌ستبوون و نزیکبوونه‌وه و په‌یوه‌ندی هه‌یه. پێویستی به عیشق هه‌یه. مرۆی گه‌ریده ئه‌و مرۆڤه نیه که له دونیا تێئه‌گات. به‌ڵکو ئه‌و مرۆیه که دونیا ئ‌کاته بابه‌تی بینینی. به بابه‌تکردنی دونیا مایه‌ی تێنه‌گه‌یشتنه. بۆیه مه‌رجی سه‌ره‌کی تێگه‌شتن که سروشت، هه‌بوونی دۆستایه‌تی و په‌یوه‌ندیه. مانه‌وه‌یه له پنتێکی جێگیردا بۆچونه نێو نهێنیه‌کانی، تێکه‌ڵاوبوونه به گه‌شه و گۆران و دیاریده‌کانی. ئه‌گه‌ر سۆفی بوون یارمه‌تیده‌ر بوو بۆ به‌رگریکردن و هه‌بوونی پشویه‌کی درێژ له هه‌مانکاتدا سه‌رچاوه‌یه‌ک بوو بۆ ساده‌بوونه‌وه‌ی بوون و سه‌ره‌تاییبوونی په‌یوه‌ندیه‌کان. سۆفی بوون عه‌شقێک بوو بۆ مه‌حاڵ. بۆیه ئه‌مه له هه‌مانکاتدا رێگربوو له به‌رده‌م رووبه‌رووبونه‌وه‌یه‌کی رووتی خود. تێرامان له توانا سنورداره‌کانی خود به مه‌به‌ستێک، بۆ داهێنانی ئه‌و ده‌سکه‌لا و ئامرازانه‌ی که ئه‌و سنوردارێتیه به‌رفراونکات.
عیشقی خودا عیشقی پاکێتی و توانای ره‌ها و ره‌وابوو، بۆیه خودی له‌وه ئه‌خست ببێته خودێکی پۆله‌تیک. خودێک که به‌رپرسیارێتی بگرێته ئه‌ستۆ. هه‌وڵی به‌شداری و گۆران بکات. له داهێنان سڵ نه‌کاته‌وه. ئه‌مانه هه‌مووی ده‌توانرێت له هاوکێشیه‌کدا کۆبکرێنه‌وه. که تایه‌کی عیشقه بۆ مه‌عریفه، مه‌عریفه‌یه‌کی بێ سنور، ئه‌و تاکه‌ی تری عیشقه بۆ دادپه‌روه‌ری بۆ ره‌هایی بۆ خودا. عیشقی مه‌عریفه، بنه‌مایه‌که بۆ بونیادنانی ده‌سه‌ڵات. بۆ پته‌وکردنی پایه‌کانی خود. بۆ هه‌بوونی توانا له به‌ربه‌ره‌کانێکردنی سروشت. له ئه‌نجامدا بۆ د‌ه‌سته‌مۆکردنی سروشت. ئه‌م ده‌سته‌مۆییه، به مانای باڵاده‌ستی مرۆدێته، وه‌ک بوونێکی خاوه‌ن مه‌عریفه.
به‌ڵام کاتێک ئه‌وه‌ی له ئارادایه ئه‌وه‌یه که چۆن داداپه‌روه‌ی بێته ئاراوه. چۆن په‌یوه‌ست بیت به داداپه‌روه‌ری ره‌هاوه. لێره‌دا مه‌عریفه ده‌بێته پاشکۆ. کاتێک مرۆ به‌دوای دادپه‌روه‌ریدا وێله، مانای وایه که له دۆخێکی پڕ له سته‌مدا ئه‌ژی. له سه‌رده‌می سته‌مدا عیشق مه‌حاڵه. کاتێک مرۆ له نێوان سته‌مکاریه‌کی ره‌هادا گێرئه‌خوات له ئه‌نجامدا خه‌ون به ره‌واییه‌کی ره‌هاوه ده‌بینی له ئه‌نجامدا وه‌ک خود بوونی ئه‌دۆرێنی. له تواناکانی داران ئه‌کرێت، له نیوان ئازار و خه‌وندا؛ ئێستای له ده‌ست ئه‌چیت. خودا و مه‌عریفه دوو هێڵی پێکه‌وه هه‌ڵنه‌کرده‌ن. کاتێک ئاده‌م له داری مه‌عریفه‌ی خوارد توشی سزابوو. سۆفی بوون، ئه‌گه‌ر گرێکی ده‌هێنا بۆ روناککردنه‌وه‌ی ناخ، ئه‌وا له هه‌مانکاتدا رێگربوو له به‌رده‌م داهێنانی گرێکی مرۆڤانه بۆ وه‌دیهێنانی رۆشنگه‌ری. کاتێک بوونێک ده‌بێته به‌شێکی دانه‌براو له هه‌موان، له شته‌کان، له هه‌مانکاتدا ده‌بێته بوونێکی ناجودا، ناسه‌ربه‌خۆ بونێک که جڵه‌وی عه‌قڵی ئه‌داته ده‌ست سروشت، له ئه‌نجامدا ده‌بێته به‌شیک له سروشت.
ئه‌گه‌ر ئه‌مه دۆخی بوونه له گه‌ڵ سروشتدا، ئه‌ی ده‌بێت دۆخی بوون چۆن بێت له گه‌ڵ ئه‌ویتردا، له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا.

No comments:
Post a Comment