ثاش سلاو ريَز
كاك سةردار ئوميد دةكةم ساغ و سةلامةت بيت..
كاك سةردارى ئازيز، ثرؤذةى كؤ ديداريَكم لةبةر دةستاية، لةطةلَ كؤمةلَيَك رووناكبيرى جدى، بةرِيَزتان يةكيَكن لةو رووناكبيرانةى كة مةبةستةمة بةشداربن، هةظثةيظينةكة لة بارةى "جاشايةتى" يةوةية، كة دةكرا زووتر لة دةرطاى ئةم ضةمك و دياردةيةى كؤمةلَطاى ئيَمة بدراية.. ئةو هةظثةيظينانة سةرةتا بة تاكة تاكة لة هةفتةنامةى ريَطاى كوردستان بلاَودةبنةوة، دواتر هةموويان لة دوتويَي كتيَبيَكدا كؤدةكريَنةوة.. تؤش بةثيَي دةرفةت و كاتى خؤت وةلاَمى ثرسيارةكان بدةرةوة.
تيَبينى: ثرسيارةكانم بةشيَوةى تةوةر دارِشتووة، تاوةكو لة كاتى وةلاَمدانةوة ئازادييةكى زياتر هةبيَت..

سةركةوتوو بن
ثرسيارةكان:
ضيةتى و رةطةكانى
- جاشايةتى ضية؟ رةطةكانى لة كويَدا بدؤزينةوة ؟
هه‌وڵدان بۆ تێگه‌یشتن له جاشایه‌تی له یه‌ک کاتدا پێویستی به گه‌ران و پشکنین و لێکۆڵینه‌وه‌یه له کۆمه‌ڵیک بواردا. بۆیه تێگه‌یشتن له‌م دیاریده‌یه، وه‌ک رووداو، وه‌ک چه‌مک، پێویسته له رووی مێژوویه‌وه، له رووی ئابوریه‌وه، له رووی ده‌روونیه‌وه، له رووی ناسنامه یان شوناسه‌وه، له رووی دیدی ئێمه بۆ سیاسه‌ت، کۆمه‌ڵگا و خوده‌وه بخوێنرێته‌وه. سه‌رباری هه‌موو ئه‌مانه ره‌نگه بوارێکی وه‌ک ئه‌نترۆپۆلۆژیا، مرۆناسی بتوانێ له زۆر بواری تر یارمه‌تیده‌ربێت. من ته‌نها ئاماژه به‌ئه‌مانه ئه‌ده‌م به خێرایی چونکه هه‌ر خوێندنه‌وه‌یه‌ک له‌م بوارانه‌وه دیدی جودا به‌ره‌م ده‌هێنێت و له هه‌مانکاتدا رۆشنایی ده‌خاته سه‌ر لایه‌نی جودای ئه‌م دیاریده‌یه. جاشێتی له کۆمه‌ڵگای کوردیا دیاریده‌یه‌کی مێژوویه، دیاریده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی وه هه‌روه‌ها پێس هه‌موو شتێک دیاریده‌یه‌کی سیاسیه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی زیاتر جێی بایه‌خه ئه‌وه‌یه که ئه‌و چوارچێوه‌یه چیه که ئه‌م دیاریده‌یه تیا دووباره ده‌بێته‌وه. ئایا دووباره‌بونه‌وه‌ی جودایه یان هاوشێوه.
چاشایه‌تی بریتیه له هاوکاریکردنی دوژمن. ئه‌م پێناسه ساده‌یه پێویستی به هه‌ڵکۆڵینی زیاتره بۆ نموونه ده‌بێ پرسیاری وه‌ك: چ جۆره هاوکاریه‌ک، له چ ساتێکدا، چ دوژمنیک، بۆ چ مه‌به‌ستێک، بکرێت له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا. هاوکاریکردنی دوژمن، وه‌ک له ووشه‌ی هاوکاریدا هه‌ستی پێئه‌کرێت، به مانای ئاماده‌بوونی جۆرێک له خۆبه‌شی هه‌یه. ئه‌ندامه‌کانی کۆمه‌ڵگا ئاماده‌ییه‌کیان تیایه بۆئه‌وه‌ی له گه‌ڵ دوژمن‌دا هاوکاری بکه‌ن دژ به گه‌له‌که‌ی خۆیان. به‌ڵام ئێمه ئه‌زانین که دیاریده‌که به‌و شێوه‌یه روون و ساده‌نیه. ئایا له ناخی ئه‌وانه‌دا که هاوکاری ئه‌که‌ن له گه‌ڵ دوژمن‌دا، هه‌ستکردن هه‌یه به دوژمنێتی ئه‌ویتر. ئه‌م هه‌سترکردنه ته‌ناه کاتێک هه‌یه، که دۆستێتی هه‌بێت بۆ خود له شێوه‌ی کۆمه‌ڵدا. ک‌واته بۆئه‌وه‌ی ک‌سێک هه‌ست بکات له ناپاکی به‌رامبه‌ر گه‌له‌که‌ی ئه‌کات ئه‌وا پێویسته، گه‌ل بوونی هه‌بێت، وه‌ک واقیعێک و وه‌ک هه‌ستێک، وه له هه‌مانکاتدا له‌لای ئه‌و که‌سه‌ش. به‌ڵام به بروای من ئه‌مه لای کورد بوونی نیه. کورد وه‌ک گه‌لێک بوونی نیه، وه‌ک کۆمه‌ڵگای‌ک بوونی نیه، وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک بوونی نیه. که‌واته هیچ جۆره په‌یمانێک، هه‌ستێک،سۆزێک له کوردێکدا نیه به‌رامبه‌ر کوردێکی تر چونکه کورده. مێژووه درێژ و خوێناویه‌کانی یه‌کترکوژیه‌کان، جاشایه‌تیه‌کان هه‌موو گه‌واهی ئه‌مه‌ن. له هه‌مانکاتدا نه‌بوونی هیچ په‌یمانێکی کۆمه‌لایه‌تی. ره‌نگه یه‌کێك له هۆکاره‌کانی ئه‌مه ئه‌وه بێت له کورد نه‌ته‌وه‌ی نه‌بووه.
ئه‌مه ئه‌و چوارچێوه گشتیه‌یه‌یه که جاشایه‌تی تیا رووئه‌دات. ئیتر له نێو ئه‌م چوارچێوه‌دا هۆکاری لاوه‌کی تر زۆرن. بۆ نموونه که‌سێک به هه‌ر هۆکارێک بێت ده‌تۆرێ ئه‌وا به‌لایه‌وه کیسه نیه هاوکاری دوژمن بکات یان ببێته نۆکه‌ری دوژمن بۆ ململانیی ئه‌ویتر ناوخۆ. له پاڵ ئه‌مانه‌دا هۆکاری گشتی تر هه‌یه. بۆ نموونه رۆحی کۆیله‌یه‌تی ئێمه، ئێمه بۆ نموونه هێنده بۆ خۆمان ئازاین و له به‌رامبه‌ر دوژمن‌دا وه‌ها نین، ئه‌مه بۆ خۆی سروشتی رۆحی کۆیله‌یه. کۆیله ته‌نها دوژمنی کۆیله‌یه، وه‌ک کورد ده‌ڵیت حیز به خاڵی خۆی فێره.
له هه‌مانکاتدا نه‌بوونی ئازادی، یان تام نه‌کردنی ئازادی له لایه‌ن مرۆڤی کورد‌ه‌وه. ئه‌مه وه‌های لێئه‌کات که هه‌رزوو ئاماده‌بێت به ئازادییه‌کی چه‌واشه‌کارانه بیگۆرێته‌وه. بۆ نموونه کورد ده‌ڵێت جاشایه‌تی و پاشایه‌تی. ئه‌مانه هه‌موو تێکرا وه‌هایان له مرۆڤی کورد کردوه هه‌رزوو ببێته که‌سێکی فریوخواردوو، هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنراو، له پێناوی هه‌موو شتێکا و هیچ شتێکا خۆی به کوشت دات. حیزبی شیوعی عیراق رۆژانێک که جاشی حیزبی به‌عس بوو هه‌موو ئه‌مانه‌ی تیا ئاماده‌بوو، به‌ڵام به خیتابێکی تره‌وه.
جاشةيةتى و خود ناسي
- ئايا جاشايةتى بةشيَكى دةرهاويشتةكانى خؤبةبضوكزانين نية؟
نه‌خێر. دیاره گومان له‌وه نیه که مرۆڤی کورد به ده‌ست خۆ به که‌م یان بچوک زانیه‌وه ده‌ناڵێنێ، به‌ڵام جاشایه‌تی ناچیته ئه‌و خانه‌یه‌وه. جاشایاتی ئه‌چێته ئه‌و خان‌ی‌وه ئه‌گه‌ر بێتوو ئێمه پێناسه یان دیاریده‌ی جاشایه‌تی له چوارچێوه‌ی کوردی ده‌رکه‌ین وه بیگوێزین‌هوه بۆ ئه‌و چوارچێوه گشتیه‌ی که هه‌یه‌تی، ئه‌ویش هه‌وڵدان بۆ لاساییکردنه‌وه‌ی ئه‌ویتر، له پیناوی ئه‌ویتربووندا، ئه‌مه له ئه‌ده‌ىیاتی پۆستکۆڵۆنیاڵدا قسه‌ی زۆر له‌سه‌رکراوه؛ ده‌توانرێت بۆ کار‌کانی فرانز فانۆن به تایبه‌ت ماسكی سپی و پێستی ره‌ش، وه هه‌روه‌ها کاره‌کانی تر له‌م بواره‌دا به تایبه‌ت ئه‌و چاپته‌ره‌ی که ئه‌دوارد سه‌عید له کتێبی ئیمپریالیزم و که‌لتوردا باسیکردوه.
دیاره ئه‌گ‌ر جاشایه‌تی کوردی بگوێزینه‌وه بۆ ئ‌و ئاسته تا هێندێک پڕ کێشه‌یه، ئه‌و کاته بۆ نموونه ئیسلامی سیاسی، شیوعی، ئه‌مانه ده‌چنه خانه‌ی جاشه‌وه، جونکه به لاسایی کوێرانه‌ی بیرێکی ده‌ره‌کی نه‌فره‌ت له بیر و مێژوو که‌لتوری ناوخۆ ئه‌که‌ن.
جاشايةتى و خيانةتى نيَخؤيي؛ خالَة هاوبةش و جياوازةكانيان
- زؤربةى جةنط و شةرِة كؤن و نويَكانى مرؤظايةتى بةشي خؤيان خائينان تيَدا بووة، ئايا جاشايةتى يا جاشبوون دةضيَتة خانةى خيانةتةكانى ساتةوةختى جةنطةوة، ياخود جاشايةتى دياردةيةيةكى تايبةتترة لة خيانةتى جةنط؟
خائین جودایه له جاش. خائین کار به نهێنی ئه‌کات. خائین ژماره‌ی که‌مه. خائین مه‌به‌ستێکی ته‌سکی تاکه‌که‌سی له پشته‌وه‌یه، که له ئه‌نجامدا ده‌جێته خانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانیتره‌وه. خائین نابێته سیسته‌مێکی کۆمه‌ڵایه‌تی، نابێته خاوه‌ن شێوازی ژیار. جاش یان جاشبوون له نیو کورددا شێوازێکی له ژیار. به‌ها و نه‌رێت و ک‌لتوری تایبه‌تی خۆی هه‌یه، دیاره هه‌بوونی ئه‌مانه نایکاته دیاریده‌یه‌کی پۆزه‌تیف، بۆیه بۆ نموونه له جاش بکۆڵرێته‌وه له رووی هه‌ڵسوک‌وته‌وه، له رووی خۆ ده‌رخستنه‌وه، له رووی کردار‌ه‌وه. تا ئێستاش جاشبوون یان جاشایه‌تی له نێو کورددا جیی شانازیه. ئازاردانی مرۆڤی کورد، سوکایه‌تی پێکردنی بۆ ژماره‌یه‌کی زۆر له خه‌ڵکی کورد مایه‌ی چێژه. من هه‌موو ئه‌مانه‌م به چاوی خۆم دیوه.
جاش بوون ده‌کرێ وه‌های لێبنوارێت که خوڵقاندنی ئه‌و پانتایی یان بواره‌یه که که‌سی جاش ئه‌توانێ تیایا درنده بێت. درنده‌بوون یان به درنده‌بوون به‌مانای چێژ وه‌رگرتن له ئازاردانی ئه‌ویتر. هه‌ستکردن به‌بوونی خود له رێگای سوکایه‌تیکردن به‌ئه‌ویتره‌وه. له هه‌مانکاتدا ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که هێز هێشتا تاکه شێوازی باڵایه له بونیادی شوناس له ئاگایی ئێمه‌دا. ئه‌م هێزه‌ش له درنده‌یه‌ییدا ده‌گاته دوا سات‌وه‌ختی به‌رجه‌سته‌بوونی.
ضؤن مالَةى لةطةلَ بكةين
- طةر ضاويَكى خيَرا بة ميَذووى هاوضةرخى كوردا بكيَشيت هةر لة رووخانى ئةمارةتة كوردييةكان تاوةكو شكستى راثةريَن و شؤرِشةكان، ئةوا بة دةطمةن دةبينى ((جاشايةتى)) و خيانةتى نيَوخؤيي فاكتةريَكى طةورةى هةرسهيَنيان نةبووبيَت، بؤية بةرِاى ئيَوة ئةم ديارةية ضؤن مامةلَةى لةطةلَ بكريَت؟ كوشتن و هةلَواسين ضارةية؟ دادطا ضارسةرة؟ يا دةبيَ بة دواى ضارةيةكى مرؤظانةتردا بطةريَين؟
نه‌خێر ئه‌و پێشنیارانه‌ی که جه‌نابت کردوته به هیچ شێوه‌یه‌ک کێشه‌که چار‌سه‌ر ناکات. دیاره جاشبوون وه‌ک له سه‌ره‌تاوه باسمکرد دیاریده‌یه‌کی ئاڵۆزه. که‌واته ده‌بێ له رووی ئابوری، رووی ئاگایی، رووی به مرۆڤکردنی مرۆڤی کورد، رووی بونیادنانی نه‌ته‌وه وه کۆمه‌ڵگا، کاری له سه‌ر بکرێت. کاتێک که سێک نابێته جاش که کوردبوون جێی شانازی بێت بۆی. کاتێک ک‌سێک نابێته جاش که هه‌ست بکات خه‌م و ئازاری ئه‌و له ئه‌نجامی کوردبنوونیه‌وه‌یه‌تی. کاتێک که‌سێک نابێته جاش که به ئاگابێت که ئه‌و ناتوانێت ببێته هیچ بونێکی تر جگه له بوونی سروشتی خۆی که بوونێکی کوردانه‌یه. دیاره ئه‌ده‌بیاتی خانمه گه‌وره‌ی جوله‌که هانا ئارندێت له‌م بواره‌دا به که‌ڵكه، به‌تایبه‌ت ئه‌و ووتاره‌ی که تیایا باس له په‌نابه‌ربوونی هه‌موو جوله‌که‌که ئه‌کات.
به‌ڵام ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ک به‌م رێگایانه‌دا نارۆین. ئێستای کوردوستان کوردبوون مایه‌ی بێز لێهاتنه‌وه‌یه. گه‌لێک که سیاسه‌تمه‌داره‌کانی بۆ مه‌ب‌ستی تایبه‌تی خۆیان له شه‌ری براکوژی به کوشتی ئه‌ده‌ن، پاشان سه‌رتاپا خاک و ئاو و داهاتی بۆ خۆیان ده‌به‌ن، مه‌لاکانی ره‌شۆی بۆ هه‌ڵئه‌ده‌ن، رۆشنبیرانی هه‌موو به‌هایه‌ک به چه‌مکێ دۆلار ده‌گۆرنه‌وه. له دۆخێکی وه‌ها پوچگه‌رادا مرۆڤی ئێمه ناتوانی شانازی به بوونی کوردیانه‌وه بکات.
جاشايةتى و بةعس
- بةعس بةشيَوةيةكى زؤر بةربلاَو و فراوانتر دياردةى "جاشايةتى" بةكاردنيَت بؤ خزمةتى ثرؤذةكانى خؤى، ئةمة هؤكارى ضية؟ ثةيوةندى بةعسيزم و جاشايةتى ضؤن دةخويَنيتةوة؟
به‌عس جاشایه‌تی وه‌ك ستراتیژ‌و ته‌کتیکیش به‌کار ده‌هێنا. بۆ نموونه، له رۆژانی شه‌ری عێراق ئێران‌دا، کاتێک کوردێکی زۆر ئاماده‌نه‌بوون بچنه به‌ره‌ی جه‌نگ به‌عس بۆ مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ئه‌م دیاریده‌یه‌دا جاشایه‌تی به‌رفراوانکرد و فه‌وجه سوکه‌کانی دامه‌زراند. ئه‌م هه‌وڵێک بوو بۆ رێگرتن له به ثێشمه‌رگه بوونی ئه‌و خه‌ڵکه زۆره‌ی که له خزمه‌تی سه‌ربازی هه‌ڵئه‌هاتن. له هه‌مانکاتدا هه‌وڵێکی تریش بوو، بۆ به‌کارهێنانیان بۆ خزمه‌تی حکومه‌ت، ده‌کرێ ئه‌وه‌ش بوترێت پلانی ئابوری له پشتیه‌وه هه‌بوو، به‌وه‌ی ئه‌م مرۆڤه له بێ پاره‌ی رزگارکات، وه‌ک جۆرێک له سۆشیال وڵیفێر له ئه‌وروپا، که رێگرێکه بۆ روودانی هه‌ر دیاریده‌ێه‌ک دژ به حکومه‌ت. له سه‌رووی هه‌موو ئه‌مانه‌وه، حکومه‌ت وه‌ک ستارتیژێک مرۆڤی کوردی کورت ئه‌کرده‌وه بۆ بون‌وه‌رێکی بێ به‌رهه‌م، بێ‌توانا، بێ ده‌سه‌ڵات، هه‌میشه چاو له ده‌ستی حکومه‌ت، سه‌ر شۆر. له‌م رێگایه‌وه رۆحی شانازی، رۆحی به‌رگری، رۆحی داهێنان، رۆحی مرۆڤبوونی تیا ئه‌کوشت.
مةترسيةكانى نةخويَنةوةى
- مةترسيةكانى بيَدةنطبوون لةم دياردةية بةراى ئيَوة ضين؟ بة تايبةت طةر تةماشا بكةى زياد لة ويَستطةيةكى ميَذوو ((جاشايةتى)) بة فؤرمى جيا جيا بةرؤك كوردى طرتووة و يان لةدايك بووةتةوة؟
نه‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م دیاریده‌یه، له‌به‌ر چه‌ند هۆکارێکه. یه‌ک یان دیسیپلینه‌کانی مرۆناسی و کۆمه‌ڵناسی له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا، ئه‌و توانایانه‌یان نیه. دوو یان بوار له بار نیه بۆ کارکردن له‌م بواره‌دا، جونکه ر‌نگه ببێته هۆی ناچاربوون له په‌رینه‌وه له‌و هه‌موو هێڵه سورانه که له ژیانی رۆژانه‌ی ئێمه‌دا کێشراوان. سێ ره‌نگه چاوه‌رێی ئه‌وه‌بکات که‌سێک کاری له سه‌ر بکات، به‌و مانایه هه‌تا ئێستا که‌س کاری له‌سه‌ر نه‌کردوه بۆیه که‌س ناوێرێت ببێته یه‌که‌م که‌س. هه‌رچه‌نده من چه‌ند ساڵی له‌مه‌وپێش له‌م باره‌یه‌وم نوسی.
نه‌خوێندنه‌وه‌ی ده‌بێته هۆی لێتێنه‌گه‌یشتنی، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامدا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که هه‌رگیز نه‌توانرێت زانستیانه بیری لێبکرێته‌وه، هه‌وڵی چار‌سه‌رکردنی بدرێت. ئه‌وه‌ی مایه‌ی ئاڵۆزیه ئه‌و بێ تواناییه زمانیه‌یه که له به‌کاربردنی زماندایه ب‌رامبه‌ر ئه‌م دیاریده‌یه. بۆ نموونه ناوز‌دکردنی که‌سێک به جاش، که بۆ خۆی جاش ئاژه‌ڵێکی رۆح سوکی، جوانکیله‌ی مرۆدۆسته جۆرێکه له دوو فاقی.
ئه‌مه ئه‌وه ده‌رئه‌خات که له رووی عه‌قلیه‌وه ئێمه بێ تواناین له ناونانی ئه‌م دیاریده‌یه. بۆیه چه‌مکی جاش خۆی ده‌بێت هه‌ڵبوه‌شرێته‌وه. من به ئاگام که جاش وه‌ک ناوێک به مه‌به‌ستی سوکایه‌تی ناونراوه، به‌ڵام ئه‌م ناونانه یارمه‌تیده‌ر نیه. بۆ من جاش وه‌ک ئاژه‌ڵیک جێی رێزه.
جاشايةتى و خيَلَ
- ضوارضيَوة كؤمةلاَيةتية تةقليديةكانى وةك خيَلَ و عةشيرةطةريَتى ضةند كؤمةكيان بة جاشايةتى كردووة؟
زۆر. عه‌شیره‌ت یانی نه‌بوونی نه‌ته‌وه، یانی به هێند وه‌رنه‌گرتنی خاک، یانی به ئاسانی هه‌ستکردن به دوژمنکردنی ئ‌ویتری هاو زمان و هاو که‌لتور. ئه‌ندامێکی عه‌شیره‌ت کاتێک دژ به ئه‌ندامێکی تری عه‌شیره‌ی کورد ده‌جه‌نگێ هه‌ست به‌وه ناکات که دژ به هاو نیشتمانی یان هاو زمانی ده‌ج‌نگێ، بۆ ئه‌و بازنه‌ی ئینتیمانی له بازنه‌ی ته‌سکی عه‌شیره‌تدایه، بۆیه ئه‌ویتری سه‌ر به عه‌شیره‌تێکی جودا دوژمنه. دیاره ده‌بوو ئاین رۆڵێکی ئیجابی بگێرایه له برابوونی هاو ئاینیان به‌لام ئیسلام هه‌ر له هاتنه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بنی ئومه‌ییه بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات هه‌ر زوو بوو به‌به‌شێک له سیست‌می عه‌شیره‌ت. له برێ ئومه عه‌سه‌بیه‌ی دامه‌زراند وه‌ک ئیبن خه‌لدون باسی لێوه‌ئه‌کات.
ئا/ شوان جةلال
9/6/2010

No comments:
Post a Comment