پ/ بۆچی تاکی کورد هه‌میشه دووای ڕووداوه‌کان قسه له‌سه‌ر ڕووداوه‌کان ده‌کات و هیچ پێشبینیه‌کی بۆ پێش ڕووداوه‌کان نییه؟
پرسیارێکی جوانه! بۆچی تاکی کورد پێشبینی رووداوه‌کان ناکات. دیاره مه‌به‌ست لێره رووداوه سیاسیه‌کانه. ئه‌م پرسیاره له هه‌ناویا چه‌ند ئاماژه‌یه‌ک هه‌ڵئه‌گرێت: یه‌که‌م، ئایا چه‌ندێک تاکی کورد به ئاگایه له رووداوه سیاسیه‌کان. ئایا چه‌ندێک له مێژوویدا مرۆڤی کورد دروستکه‌ر یان خاوه‌ن توانا بووه له روودانی رووداوه سیاسیه‌کانا. ئایا سیاسه‌ت هه‌رگیز روویداوه بکه‌ره‌که‌ی ئه‌م مرۆڤه بێت.
یه‌که‌م وه‌ڵامی پرسیار‌که روون و ئاشکرایه. مرۆڤی کورد زۆربه‌ی مێژووی له بن ده‌ستی ئه‌وانی تردا به‌سه‌ر بردوه، بۆیه هه‌میشه سیاسه‌ت و رووداوی سیاسی شتێک بووه که له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و خواست و هیوای ئه‌وه‌وه روویداوه. سیاسه‌تی کوردی، پاشان سیاسه‌ت له ناو کورددا وه‌ها لێک ئه‌درێته‌وه که بریتی بێت له تێکۆشان بۆ به‌دیهێنانی مافی سیاسه‌تکردن. که‌واته سیاسه‌ت مرۆڤی کوردی وه‌ک مرۆڤێکی سیاسی مامه‌ڵه نه‌کردوه. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌م مرۆڤه هه‌رگیز پرسی پێنه‌کراوه، راوێژی پێنه‌کراوه، به هێند وه‌رنه‌گیراوه. به‌ڵکو له هه‌موو ئه‌مانه خراپتر سیاسه‌ت دیاریده‌یه‌ک بووه که هه‌میشه به نهێنی له پشت ده‌رگای داخرواوه‌وه هۆنراوه‌ته‌وه بۆ سوکایه‌تی پێکردن، ملشۆرکردن، ئه‌نفالکردنی ئه‌م مرۆڤه.
له گه‌ڵ هاتنی حکومه‌تی هه‌رێمدا ده‌بوو ئه‌مه بگۆریایه. دیاره بێگومان گۆرانی به‌سه‌راهاتووه، به‌ڵام هێشتا به پێی پێویست ئه‌م مرۆڤه سه‌رچاوه‌ی سیاسه‌ت نیه. که‌واته ئه‌گه‌ر رووداوی سیاسی نهێنی بێت، له نێو کۆمه‌ڵێ براده‌را رووبدات ئه‌وا مرۆڤی کورد بێ‌ئاگا ئه‌بێ لێی. بێ زانیاری ئه‌بێت. بۆیه نازانی چی ده‌گوزه‌رێت. ئه‌وه سیفه‌تی کۆمه‌ڵگای کراوه‌یه که مرۆڤه‌کان ده‌توانن پێشبینی رووداوه سیاسیه‌کان بکه‌ن. له کۆمه‌ڵگای کراوه‌دا خان‌ی بیر هه‌یه، ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه هه‌یه، حکومه‌ت له په‌یوه‌ندیدایه، شه‌فافه. بۆیه هه‌میشه زانیاری زۆر له به‌رد‌ستدایه گه‌ر که‌سێک بیه‌وێت کۆیانکاته‌وه. به‌ڵام ئه‌مه له کۆمه‌ڵگای داخراو یان نیمچه داخراوی وه‌ک کۆمه‌ڵگای کوردی بوونی نیه. بۆیه خه‌ڵکی ده‌بێ یان قاوه‌ی بۆ بگرنه‌وه یان بێته خه‌ویان، یان له ده‌می ئه‌م و ئه‌وه‌وه بیبیستن، ئه‌گینا هیچ سه‌رچاوه‌ی‌کی باوه‌ر پێکراو نیه، یان له راستیا حکومه‌ت خۆی نازانێ پلانی چیه.
هه‌رچی ده‌رباره‌ی رووداوه‌کانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یه ئه‌وا کێشه‌یه‌کی تره. مرۆڤی کورد دابراوه له ده‌ره‌وه. گ‌رچی ئه‌مرۆ ئینته‌رنێت و ته‌ل‌فزیونی سه‌ته‌لایت هه‌یه، به‌ڵام شاره‌زایی زمان نیه، وه هه‌روه‌ها ئاره‌زوو نیه بۆ فراوانکردنی زانیاری. بۆیه مرۆڤی کورد بێئاگایه له سیاسه‌تی ووڵاتانی ده‌وروبه‌ری که راست‌وخۆ په‌یوه‌ندیان هه‌یه له سه‌ر ژیانی رۆژانه‌ی، بێئاگایه له سیاسه‌تی زلهێزه‌کانی دونیا که به هه‌مانشێوه کاریگه‌ری راسته‌وخۆیان هه‌یه له سه‌ر جۆری ژیار و گوزه‌رانی. بۆ تێگه‌یشتن له خود سه‌ره‌تا تێگه‌یشتنێک له دونیا پێویسته. لێره‌دا حه‌ز ئه‌که‌م نموونه‌یه‌ک باسکه‌م. له‌م دواییانه‌دا له ووڵاتی ژاپۆن گۆرانێک له حکومه‌تدا روویدا. ئه‌م گۆرانه وه‌ک رووداوێک پیویست بوو مرۆڤی کوردی لێ به‌ئاگابکرێته‌وه له به‌ر ئه‌وه وه‌ک رووداوێک ده‌یتوانێ سودی ؛ی ببینێت بۆ تێگه‌یشتن له په‌یوه‌ندی عیراق و ئه‌مریکا. ئه‌و سه‌رۆک وه‌زیرانه‌ی که هاته سه‌ر حوکم په‌یمانی دا یه‌کێک له بنکه سه‌ربازیه گه‌وره‌کان له ژاپۆن ده‌رکات. له وه‌ڵامی ئه‌مه‌دا ئیداره‌ی ئۆباما سوکایه‌تیان پێ‌کرد. به جۆرێک له ناو ژاپۆندا هیچ قورسییه‌کی نه‌ما. بۆیه ناچار بوو ده‌ست له کات بکێشێته‌وه. ئه‌مه وه‌های کرد له هه‌ندێ لێکۆڵه‌ر‌ه‌وه کرد بڵێن که ئۆباما ره‌قه له گه‌ڵ دۆستدا و نه‌رمه له گه‌ڵ دوژمن‌دا.
پ/ ئایا ڕۆشنبیران تووانیویانه به‌شێوازێک خوێندنه‌وه بۆ داهاتوو بکه‌ن له واقیعی کوردستاندا؟ ئه‌رکی ڕۆشنبیر له‌م ڕووانگه‌یه‌وه چییه؟ ووشه‌ی رۆشنبیر جێگای شێخی جارانی گروتوه‌ته‌وه. له راستیا رۆڵی رۆشنبیر، رۆشنبیر له ئێستای کوردوستاندا وه‌ک شێخی جارانی لێهاتووه. به‌بێ ئه‌وه‌ی له هیچدا شاره‌زابن، له هه‌موو شتێکدا شار‌ه‌زان. کاتێک مرۆڤ که‌م ساره‌زابوو زۆر به ئاسانی ئه‌توانێ قسه‌بکات، بریاربدات، هه‌ڵسه‌نگێنێ. له راستیدا ئێمه رۆشنبیرمان نیه. ئه‌گه‌ر بیر له ووشه‌که بکه‌ینه‌وه، مانایه‌کی سه‌یره. ئایا بیری هه‌موو ئه‌وانی تر تاریکن ته‌نها کۆمه‌ڵێک نه‌بێ که بیریان رۆشنه. ئایا ئه‌م بیر رۆشنانه در به‌م تاریکیه ئه‌ده‌ن و هه‌موان ده‌بێ دوایان که‌وێت.
به‌شێکی زۆری ئه‌وانه‌ی ده‌چنه خانه‌ی رۆشنبیره‌وه له کوردوستاندا له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه دروستکراون وه‌ک پێداویستیه‌ک بۆ ده‌سه‌ڵات. ئه‌وانی تریش که له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م بازانه‌یه‌ن ئه‌وا به ده‌گمه‌ن نه‌بێت شاره‌زانین له بواری سیاسه‌ت، حکومه‌ت، فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی. جونکه بۆ ئه‌وه‌ی که‌سێک بتوانێ پێشبینی رووداوێک بکات، ئه‌وا ده‌بێت، پشت به زانیاری وورد و تایبه‌ت ده‌رباره‌ی رووداو دروستکه‌ره‌که بزانێت. له ووڵاتی ئێمه‌دا رووداو دروستکه‌ر ده‌زگانیه، به‌لکو که‌سه. که‌سه‌کان رووداوه‌کان دروستناکان به پشت به‌ستن به زانیاری، به‌ڵکو به به‌رژه‌وه‌نید خۆیان و ئاره‌زوویان. بۆیه له راستیا زۆر سه‌خته بزانرێت به‌ته‌واوی چی رووئه‌دات.
ئه‌رکی رۆشنبیر ئه‌وه‌یه که بێده‌نگ بێت، جونکه ئه‌و به هیچ شێوه‌یه‌ک زانیاری به ده‌ست ناگات، ئیتر هه‌ر چیه‌ک بڵێت وه‌ک رمڵ لێدانه.
بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه ببینه خاوه‌نی داهاتوو، ده‌بێ سیاسه‌تمان هه‌ڵسوکه‌وتمان، په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تیمان پشت به زانست و زانیاری راوێژکاری ببه‌ستێت. له دۆخێکی وه‌هادا مرۆڤ ده‌توانێ به زانینی روانگه‌ی ئایده‌لۆژی بکه‌ره‌که هه‌ڵسوکه‌وتی داهاتووی دیاریکات.
No comments:
Post a Comment