هؤكارةكةى بؤضى دةطةرِيَتةوة، كة زياتر لة 65%ى بةشداربوانى راثرسيةكة ثيَيانواية: رؤشنبيرى كورد ئاكتيظ نينء بةئةركى رؤشنبيرى خؤيان بةرامبةر كؤمةلَطا هةلَنةستاون؟
ئاکتیڤ بوون، وه‌ک رۆشنبیر جودایه له ئاکتیڤ بوون وه‌ک چالاکه‌وانی سیاسی. ئه‌رکی رۆشنبیر نیه وه‌ک چالاکه‌وانی سیاسی مامه‌ڵه بکات. ئه‌م دیده رۆشنبیربوونی له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا زۆر زۆر ته‌سککردوه‌ته‌وه. له دونیا ئێمه‌دا رۆشنبیران ده‌بێ به زمانێکی ساده‌ی، تا ئاستێکی جنێو ئامێز ده‌رباره‌ی رووداوه‌کان بدوێن. لێره‌دا ئێمه هونه‌ر به‌بێ بایه‌خ سه‌یر ئه‌که‌ین، شیعر به‌بێ بایه‌خ سه‌یر ئه‌که‌ین، شانۆ به‌بێ بایه‌خ سه‌یر ئه‌که‌ین، رۆمان به‌بێ بایه‌خ سه‌یر ئه‌که‌ین. رۆشنبیر ده‌کرێ به چه‌ندین شێواز له چه‌ندین ئاستی جودادا چالاک بێت. گه‌وره‌ترین چالاکی رۆشنبیر ئه‌وه‌یه که بیرکردنه‌وه به‌رهه‌م بهێنێت. بیرکردنه‌وه به‌رهه‌منایه‌ت به ئاستی پێویست چونکه توانای بیرکردنه‌وه له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا لاوازه. له راستیا کۆمه‌ڵگای کوردی دژ به عه‌قڵه، دژ به ره‌خنه‌یه، دژ به جوانیه، دژ به داهێنانی راسته‌قینه‌یه. ئه‌و ته‌نها به دوو شت دێته وه‌ڵام ترس له لایه‌ن مه‌لاکانه‌وه یان به‌رژه‌وه‌ندی له لایه‌ن حیزبه‌کانه‌وه، هه‌ندێ جاریش ئاهه‌نگسازیه‌کی ساده (عه‌زیز وه‌یسی).
· بؤضى هةميشة رؤشنبيران ئيتهام دةكريَن بةثاشكؤى حيزبة سياسيةكانء لة روةشةوة دةوتريَت ناتوانن طوشار لةسةر سياسةتمةداران دروستبكةن؟
· له راستیا ئه‌م وه‌ڵامه سه‌یر نیه! شیوازی ئه‌نجامدانی راپرسیه‌که به‌رپرسی یه‌که‌مه له به‌رامبه‌ر ئه‌م وه‌لامه‌دا. یه‌که‌م چونکه راپرسیه‌که جیاوازی ناکات له نێوان رؤشنبیرانی حیزب و رۆشنبیرانی سه‌ربه‌خۆدا. دیاره ئاشکرایه به هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی که به‌رهه‌مهاتووه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی کوردیه‌وه، زۆرێک له خه‌ڵک ناچارده‌کرێن بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانی رۆژانه‌یان بچنه پاڵ حیزب. دوو حیزب خۆی بونه‌وه‌رێک به‌رهه‌م ده‌هێنێت که پیی ده‌ڵێن رۆشنبیر، وه‌ک پێداویستیه‌ک، بۆ شیواندی رای گشتی و بێ به‌هاکردنی ده‌نگی راسته‌قینه.
ئه‌وه‌شی پیویسته بوترێت ئه‌رکی رؤشنبیر نیه فشار بخاته سه‌ر ده‌سه‌ڵات. لیره‌دا تێکه‌ڵیه‌ک هه‌یه له نێوان رۆشنبیر و چالاکه‌وانی سیاسی. ئه‌رکی رۆشنبیر جودایه له چالاکه‌وانی سیاسی. ئه‌گه‌ر خه‌لکی ده‌خوازن رؤشنبیران فشاریان هه‌بێت، ئه‌وا ده‌بێت هاوکاریان بن، خوێنه‌ریان بن، بیروراکانیان بکه‌نه هێز، له هه‌ڵبژاردنه‌کانا راوێژیان پێبکه‌ن. به‌ڵام جارێکی تر ده‌یڵیمه‌وه، ئه‌رکی رۆشنبیری راسته‌قینه ئه‌وه نیه که نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵکی بکات. ئه‌و ئه‌رکی بیرکردنه‌وه‌یه.
· 59%ى راثرسيةكة باسلةوةدةكةن رؤشنبيرى كوردى هةلَويَستى نيية، بةبرِواى جةنابت كةسيَك خاوةنى هةلَويَستء بيرء هزرء تيَرِوانينى خؤى نةبيَت لةسةر ثرسة هةنوكةييةكان بةكؤمةلَطاكةى دةكريَت ثيَى بوتريَت "رؤشنبير".
· هه‌ڵوێست بوون یانی چی. ئه‌گه‌ر بیرورات له گه‌ڵ که‌سێکدا بگونجێت ئه‌وا له دیدی ئه‌و که‌سه‌وه تۆ خاوه‌ن هه‌ڵوێستێت. له کاتێکا زۆرینه‌ی خه‌ڵک ده‌نگ ئه‌ده‌ن به یه‌کێتی و پارتی ئه‌وا به‌م پێیه نه‌بوونی هه‌ڵوێست یانی ئه‌ندام نه‌بوون لای یه‌کێتی و پارتی. به‌ڵام له کاتێکا خه‌ڵک خۆیان به زۆرینه ده‌نگ ئه‌ده‌ن به‌و دوو حیزبه، له هه‌مانکاتدا ده‌یانه‌وێت رۆشنبیران دژیان بوه‌ستنه‌وه، ئه‌مه بێهه‌ڵوێستیه. کاتێک که خه‌ڵک خۆیان به زۆرینه بێهه‌ڵوێستن ئه‌وا مافی ئه‌وه له ده‌ست ئه‌ده‌ن که ببنه دادوه‌ر به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستی ئه‌وانی تر. بڕێکی زۆر له‌وانه‌ی که به زۆر خراونه‌ته خانه‌ی رۆشنبیرانه‌وه به ئه‌رکی خۆیان هه‌ڵئه‌ستن به‌رامبه‌ر به دروستکه‌ره‌که‌یان، که حیزبه، بۆیه بێهه‌ڵوێست نین. بێ رێزیه به‌رامبه‌ر به هه‌وڵ و کۆششی سه‌ختی رۆشنبیری راسته‌قینه کاتێک به یه‌ک چاو له گه‌ڵ هه‌موو بۆیاخ له مله قژ رۆناویه‌کانی ناو ته‌له‌فزیونه‌کانا سه‌یر ئه‌کرێت.
· ئةركى رؤشنبيرى جدى بةرامبةر كؤمةلَطاكةى ضيية؟
ئه‌رکی رۆشنبیری راسته‌قینه ئه‌وه‌یه که کۆمه‌ڵگا هه‌ڵوه‌شێنێ. کۆمه‌ڵگای کوردی کانگای هه‌موو دزێویه‌کانه. ده‌سه‌ڵاتی کوردی به‌رهه‌مێکی راسته‌وخۆی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌یه. فاشیزمیکی راسته‌قینه له هه‌ناوی کۆمه‌لگای کوردیا هه‌یه که ده‌بێ بێبه‌زه‌ییانه رووبه‌رووی ببینه‌وه. سه‌رباری ئه‌مه چینێکی لاو له کۆمه‌ڵگای کوردیا هه‌یه، که خواستی ئه‌وه‌یه بیگۆرێت، به هیوابووین گۆڕان بوارێکیان بۆ بڕه‌خسێنێ، به‌ڵام له‌وه‌ناچێت وه‌هابێت. عه‌قڵی پیر له‌وێش باڵاده‌سته. هێشتا سه‌رده‌می حه‌مورابیه.

No comments:
Post a Comment