وارشۆ: پێش بینین
که ئه‌م ستونه ده‌خوێنیته‌وه من له‌وێم. بۆ چه‌ند رۆژێکه له‌وێم. له رۆژئاوا یه‌کێک له‌و دێرانه‌ی که له سه‌ر پۆستکارته‌کانی گه‌شت و سه‌فه‌ردا ده‌نوسرێت دێرێکه که ده‌ڵێت: به هیوام تۆش لێره بویتایه. من ده‌ڵێم به هیوام بتوانم له‌گه‌ڵ خۆما بتانبه‌م. به سه‌فه‌رێکی ئیسراء و میعراج ئاسا له خێرای لیله‌ت و القدرێکا. یه‌که‌م جاره پێ بنێمه سه‌ر سه‌رزه‌مینێك، جودا له کوردوستان، هێنده هه‌ڵگری تراژیدیابێت. یه‌که‌م جاره ده‌رۆمه شارێ بۆ ساڵانێ زۆر کۆمینیست بوو. چون له پانتاییه وابگه‌م. من له‌م دوایانه‌دا له درێداوه فێربووم هه‌موو شتێک وه‌ک ده‌ق مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵا بکه‌م. وارشۆ بۆ من ده‌قێکه، چه‌ند رۆژێکه خۆم بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئاماده‌ئه‌که‌م. هاورێیه‌کم پێیوتم گه‌ر وورد سه‌رنج بده‌ی هێشتا داس و چه‌کوش ده‌بینی. من له نزیک ده‌ربه‌ندیخان گه‌وره‌بووم داس و چه‌کوش ساڵانێکه به چاوم ئاشنان.
چه‌ند رۆژێ له‌مه‌وپێش کاتێ له گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ما له کتێبخانه‌کانی شاردا به دوای په‌رتۆکی سه‌فه‌ردا ئه‌گه‌راین، ئه‌و پێی ووتم، تۆ ده‌ته‌وێ چی ببینی. پرسیارێک بوو وه‌ک چه‌کوش دای به‌سه‌رما. ئایا من ده‌رۆم بۆئه‌وێ بۆئه‌وه‌ی ئه‌و شتانه بدۆزمه‌وه که بۆی ئه‌گه‌رێم. ئایا ده‌قی کتێبه‌کان زاڵ ده‌بێ به سه‌ر هه‌ستی بینینما و رێگه‌م لێئه‌گرێ ئازادانه رامێنم. له کتێبی رۆژهه‌ڵانتناسیا ئێدوارد سه‌عید باس له دیاریده‌یه‌کی وه‌ها ئه‌کات، لای گه‌شتیاره رۆژئاواییه‌کان. ئه‌و ده‌ڵێت له ساته‌وه‌ختی بوون له سه‌رزه‌مینێ نوێ، له بارودۆخێ نه‌ناسراو و جودا و سه‌یردا، وه‌ک سروشتێکی مرۆڤانه، له دۆخێکی وه‌هادا مرۆڤ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌قی ئاشنای نێو کتێبه‌کان. من زۆرجار به‌چاوه‌کانی خۆم بینیومه خه‌ڵکی گه‌شتیار که به نیو شاردا ئه‌رۆن کتیبێک به ده‌ستیانه‌وه، هه‌میشه له نێوان وێنای کتیبه‌که‌و دیمه‌نه‌کانی شاردا سه‌ره‌تاتکێ ئه‌که‌ن. زۆر خه‌ڵک له رۆژئاوا له پاش سه‌فه‌ر ده‌ڵێن، ئه‌وه نه‌بوو، یان رێک ئه‌وه‌بوو که چاوه‌رێمان ئه‌کرد. که‌واته ئه‌وان ئه‌رۆن بزانن ئه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی جێگایه‌ک وه‌ک زانیاری له کتێبه‌کانه‌وه وه‌ریانگرتوه له واقیعدا وه‌هایه. سه‌عید ئه‌م تێزه به سه‌ر ناپلیونیشا ده‌سه‌پێنێ له کاتی هاتنیا بۆ میسر. ئه‌مه ره‌نگه بۆ کورد نامۆبێت، چونکه ئێمه هه‌تا ئێستا ژانرێکی ئه‌ده‌بی وه‌ک سه‌فه‌رنامه‌مان نیه، ته‌نانه‌ت سه‌فه‌رنامه‌ی خه‌یاڵیشمان نیه. که‌چی که‌م نه‌ته‌وه‌ی تر هه‌یه هێنده‌ی ئێمه ناچارکرابێت به سه‌رفه‌ر.
له‌م دواییانه‌دا شار وه‌ک پانتاییه‌ک بوه‌ته خولیام، به هیوام نێره‌که‌ری خۆمی تیا تاوده‌م. شار پانتاییه تایبه‌ته. هه‌موو شتێک تیایا مانای تایبه‌تی هه‌یه. مرۆڤه‌کان، ژیاریان، ژیانیان. هه‌ر شاره و بۆخۆی یوتوپیایه‌که، که چه‌ندێک شاری تری نهێنی له خۆ‌یا هه‌ڵئه‌گرێت. هه‌موو شارێک به‌رهه‌می خه‌یاڵیکه، خه‌یاڵیک رۆژێک دێته سه‌ری که‌سێک، (ئه‌وره‌حمان پاشای بابان بریاریدا....سلێمانی دروست بوو) به‌ڵام ئه‌و شاره هه‌رگیز نابێته ئه‌و خه‌یاڵه. ئه‌مه په‌یوه‌ندیه‌کی فره به‌ربڵاوه مه‌ب‌ستم په‌یوه‌ندی نێوان ئایدیال و واقیع. شار پانتاییه دروستکراوه، هه‌موو شتێک تیا دروستکراوه. هه‌موو شارێک بۆ مه‌به‌ستێک دروستکراوه. گێرت میک سه‌فه‌رنوسه به‌ناوبانگه‌ی هۆڵه‌ندا له کتێبی ئه‌وروپادا پێم ئه‌ڵێت: وارشۆ شاری یاده‌وه‌ریه. شارێکه له رۆژانی جه‌نگی جیهانی دووه‌ما سه‌رتاپای بووه وێرانه. پێش شه‌ر گه‌وره‌ترین کۆمه‌ڵگای جوله‌که‌ی لێ‌بوو، له پاش جه‌نگ، هه‌تا ئه‌مرۆش وارشۆ شارێکی تاک که‌لتوریه. ته‌نها له وارشۆ نزیکه‌ی یه‌ک ملیون که‌س کوژران.
یاده‌وه‌ری بۆخۆی چه‌مکێکی ئاڵۆزه. یاده‌وه‌ری کێ، له لایه‌ن کێوه. یاده‌وه‌ری بونیادئه‌نرێت. پرۆسه‌یه‌که که ده‌سه‌ڵات رۆڵی گه‌وره‌ی تیا ده‌بینی. چی ده‌بێ له یاده‌وه‌ریا بمێنێته‌وه، کێ ده‌بێ یاده‌وه‌ری یادبخرێته‌وه. ده‌ڵێن له وارشۆ له هه‌رکوێوه ده‌رۆی مۆنیومێنته. مۆنیومێنت هه‌وڵدانێکه دژ به له ناوچوون، دژ به بیرچوونه‌وه. به‌ڵام مۆنیومێنت بۆخۆی ناتوانێ مانای خۆی کۆنترۆڵ کات. مۆنیومێنتی هه‌ڵه‌بجه بۆ هه‌ر که‌سه و مانایه‌ک ده‌به‌خشێت.
یه‌کشه‌م پاش نیوه‌رۆ ئه‌گه‌ین. یه‌کشه‌م رۆژی کلێساکانه. پۆڵۆنیا ئه‌مرۆ سه‌رزه‌مینێکه تا بینه قاقای نوقم له گێلێتی ئاینی کاتۆلیکا. پاپای پێشوی ڤاتیکان جان پۆڵ پۆڵۆنی بوو. بزوتنه‌وی سۆڵیدارێتی که دژ به کۆمۆنیوزم تێکۆشا کاتۆلیک بوون. سه‌رباری ئه‌و هه‌موو قه‌یرانه بێ ئه‌خلاقیانه‌ی له نموونه‌ی مناڵبازی، ئاینی کاتۆلیسیزم به ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنی، پۆڵۆنیا هێشتا زۆر توندره‌وانه ئاینیه. له‌وێ قسه‌کردن له مارکس جودایه. به‌ڵام من زیاتر خولیای ستالینم. ستالین ئه‌و پیاوه‌یه که مارکسیزمی به باشترین شێوه به‌رجه‌سته‌کرد. من خولیای بیناسازی ستالینیم، شێوازی شاری ستالینی، خه‌یاڵی ستالینی. ئه‌گه‌ر ستالین ساته‌وه‌ختی ئه‌وپه‌ری توندره‌وی (ئیکستریم)بێت له به‌رجه‌سته‌بوونی مارکسیزمدا، ئه‌وا به پشت به‌ستن به راکانی واڵته‌ر بنیامین، به تایبه‌ت له کتێبی مێژووی درامای ئه‌ڵمانی وه هه‌روه‌ها رایه‌کانی کارل شمیت به تایبه‌ت له کتێبی پۆلیتیکاڵ تیولۆژی، ئه‌وا ساته‌وه‌ختی ئه‌وپه‌ری راستگۆترین ساته‌وه‌خته له به‌رجه‌سته‌بوونی دیدێکا. (بۆ نموونه ئه‌نفال ساته‌وه‌ختێکه که به‌عسیزم تیا به‌روونی به‌رجه‌سته ئه‌بێت). مارکسیه‌کی وه‌ک بنیامین و نازیه‌کی وه‌ک شمیس هیچ سه‌رسورمان نیه هاورێ بن، نامه‌ی گه‌رم و گور بگۆرنه‌وه، چونکه ئه‌و دوو بیرۆکه له زۆر رووه‌وه وه‌ک یه‌کن. وارشۆ قوربانی ده‌ستی ئه‌م دوو بیرۆکه دڕنده‌یه. له سه‌رده‌می ستالین‌دا بیناسازی کۆمیونیزم چووه قۆناخی پراگماتیزمه‌وه یان ریالیزمه‌وه. وه‌ك چۆن ئه‌ده‌بێکی پوچ هه‌بوو به هه‌مان ناو، ئاواش ئه‌ندازه‌سازی هه‌بوو. ئه‌مه له دیدێکه سه‌رچاوه‌ی ئه‌گرت که بینا ده‌بێ مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ته‌نها له به‌کاربردنیابێت، هیچی تر. شوێنی نیشته‌جێبوون، باڵه‌خانه، هه‌ر جێگایه، ئه‌گه‌ر به‌تاڵبێت له جوانی، له یوتوپیا ئه‌وا به‌رگه‌ی زه‌مه‌ن ناگرێ هه‌رزوو په‌کی ئه‌که‌وێت. ستاتیکا ئه‌و رۆحه‌یه که به‌رد ئه‌کاته بونه‌وه‌رێکی خاوه‌ن بوون. بۆیه هێشتا په‌یکه‌ره یونانیه‌کان جوانن.
به‌ڵام من ده‌مه‌وێ سه‌رباری هه‌موو ئه‌مانه له وورده شتیش بنوارم، له سه‌ر ئه‌سکه‌میلی پارکه‌کان دانیشم و رامێنم، به هیوام تۆزێ خۆر لێمدات. من هه‌ر نامه‌وێ چاوم و ئاگاییم سه‌فه‌رکه‌ن به‌ڵکو له هه‌مووی گرنگتر گه‌ده‌م. ده‌بێ چ جۆره خواردنی له‌وێ هه‌بێت، چ جۆره تامێک، چ جۆره میوه‌یه‌ک. چ جۆره جلوبه‌رگێک. سه‌رباری ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی پۆڵۆنی به من نامۆنین، به‌ڵام له ووڵاتی خۆیاندا چۆن ده‌گوزه‌رێن. له ستونی داهاتوودا باس له پاش بینین ئه‌که‌ین. به ئاگام له‌وه‌ی که له نێوان پێش بینین و پاش بینین‌دا، ساته‌وه‌ختی بینین خۆی هه‌میشه به په‌نهانی ده‌مێنێته‌وه.
وارشۆ: پاش بینین
که فرۆکه‌که‌ی هێڵی ئاسمانی ویز له فرۆکه‌خانه‌ی وارشۆ نیشته‌وه خۆر و گه‌رمایه‌کی خۆش پێشوازی لێ‌کردین. دڵمخۆش بوو جارێکی تر، ده‌توانم به تی-شێرتێك و شۆرتێکه‌وه پیاسه‌بکه‌م، جارێ‌تر وه‌ک رۆژانی گه‌رمیان ره‌ش و جوان ئه‌بمه‌وه. پاش پاسپۆرت پشکنین، که ئه‌وه‌نده‌ی نه‌برد، چوینه نێو کۆگاکانی فرۆکه‌خانه‌که‌وه به‌و مه‌به‌سته‌ی هه‌ندێ زڵاتێ بکرین (پاره‌ی ووڵاتی پۆڵۆنیا)، هه‌رچه‌نده پۆڵۆنیا ئه‌ندامی یه‌کێتی ئه‌وروپایه به‌ڵام هێشتا یورۆی نیه. ئینجا به پاص چوین بۆ شار. رێگاکه ماندوو دیاربوو، به دار قه‌راخ درابوو، له پشتیه‌وه سه‌وزاییه‌کی گه‌ش به ده‌م باوه که‌روێشکه‌ی ئه‌کرد. پاصه‌که زوو زوو له ویستگه‌کان ده‌وه‌ستا، ئه‌وه‌نده‌ش خێرا نه‌ئه‌رۆشت، ده‌رفه‌تی ئه‌وه هه‌بوو بنواری.
وارشۆ له یه‌که‌م بینین‌دا له شارێکی ووڵاتانی جیهانی سێ ئه‌چێت. شاره‌گه‌ور‌کانی دونیای سێ جه‌نجاڵ و شێواو ناچێزه‌ن. له ده‌رکه‌وته‌ی یه‌که‌مدا ئه‌و ناهارمۆنیه‌ته ده‌بینی که پاشان له زۆر بواره‌کانی تری پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵگادا ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌یه. مه‌به‌ستم له‌مه ئه‌وه‌یه، کاتێک له ته‌نیشت باڵه‌خانه‌یه‌کی به‌رزی شوشه یان مینابه‌نه‌وه خانویه‌ک ده‌بینی که هه‌ست ده‌که‌ی ئێستا نا ساتێکی تر ده‌روخێ. ئه‌م دوو جیاوازه، ئه‌م ئاسمان رێسمانه، گه‌واهی ئه‌وه‌ن که گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵگا هارمۆنی نیه. به کارهێنانی من بۆ ووشه‌ی هارمۆنیا له مۆسیقاوه‌یه، به تایبه‌تی له بیتهۆڤن، کاتێک کۆمه‌ڵێک ده‌نگ پێکه‌وه ده‌نگێک به‌رهه‌م دێنن. ناهارمۆنیه‌ت کاتێک دێته ئاراوه که ده‌نگێک له ده‌نگه‌کان به‌رزتر یان نزمتربێت. له باسی مۆسیقادا، وارشۆ شوێنی له دایکبوونی مۆسیقاژه‌نی ناسراو شۆپانه. ئه‌و رۆژانه‌ی ئێمه له‌وێ بووین ڤیستڤاڵی شۆپان هه‌بوو، له زۆر جێگا ده‌تتوانی بێ به‌رامبه‌ر گوێی له شۆپان بگریت. ئه‌وه‌ی به‌لای من و نامۆوه سه‌یر بوو، ئه‌و کورسیه ره‌نگ ره‌شه به‌ردینانه بوون که له چه‌ند جێگایه‌کی شاردا هه‌بوون ئه‌گه‌ر ده‌ستت پیانایه ئه‌وا مۆسیقای شۆپانیان بۆت ده‌ژه‌ن.
پۆڵۆنیا پاش رۆخانی دیواری به‌رلین به شێوازێکی خێرا هاته نێو دونیای سه‌رمایه‌داریه‌وه. گواستنه‌وه‌ی سۆشیالزم بۆ که‌پیتالیزم به گشتی به دوو شێوازبوو، شێوازی شۆک وه شێوازی هه‌نگاو به هه‌نگاو. پۆڵۆنیا له شێوازی شۆک یان حه‌په‌سان بوو. له شه‌و رۆژێکدا له سۆشیالیزمه‌وه بوو به که‌پیتالیزم. ئه‌مه ره‌نگدانه‌وه‌ی زۆری هه‌بوو.
رۆژی گه‌شتنی ئێمه رۆژێکی تایبه‌ت بوو له مێژووی پۆڵۆنیا (نه‌ک له به‌ر گه‌شتنی ئێمه!!) به‌ڵکو له‌و رۆژه‌دا له یه‌کی مانگی ئابی 1944 راپه‌رینی وارشۆ ده‌ستی پێ‌کرد. ئێوارێی ئه‌و رۆژه له کاتژمێری شه‌ش به کاتی ناوخۆیی وارشۆ، سلێمانی واته‌نی، قلیشایه‌وه. ئێستا له یادی ئه‌و رۆژه‌دا کاتێک له کاتژمێری شه‌ش زه‌نگی کلێسا لێئه‌دات هه‌موو که‌س هه‌تا ته‌واوبوونی زه‌نگه‌کان به‌بێ ده‌نگی به پێوه ده‌وه‌ستن. که زه‌نگ لێیدا من و نامۆ بێئاگایانه ئایسکرێمنا ئه‌خوارد، له‌پڕ که ئاپۆره‌ی خه‌ڵکه‌که له بازاره کۆنه‌که‌دا له جوڵه‌که‌وت نامۆ حه‌په‌سا.
ناوه‌ندی شاری وارشۆ به گشتی دوو به‌شه: به‌شی کۆن و به‌شی نوێ. به‌شی کۆن، که ئێمه لێی نیشته‌جێی بوین، ئه‌و به‌شه‌یه که پاش وێران بوونی له سه‌رده‌ستی هیتله‌ر هه‌وڵدراوه وه‌ک خۆی بونیادبنرێته‌وه. له‌وێشدا گێتۆی جوله‌کان هه‌بوون. گێتۆ شوێنێکی دابراوی شاره بۆ کۆمه‌ڵی خه‌ڵکی جیاواز. به‌شی نوێی ناوه‌ندی شار کۆگا و بازاری شت‌و مه‌کی گران به‌هان. هه‌رچه‌نده چه‌ند کافێیه‌ک و کۆمه‌ڵی کتێبخانه‌ی جوانی تیا‌بوو. کتێبخانه یان دوکانی کتێب‌فرۆشی جێگایه‌کی تایبه‌ته له هه‌ناوی جه‌سته‌ی شاردا، ئه‌گه‌ر شار وه‌ک که‌لله سه‌ری مرۆڤ وێناکه‌ین ئه‌وا کتێبخانه به‌شی یاده‌وه‌ریه‌تی. من هه‌میشه له سه‌فه‌رم بۆشاردان، بۆ حه‌سانه‌وه، بۆ دابران له جه‌نجاڵی، بۆ چێژ وه‌رگرتنێکی خاو، خۆم ده‌خزێنمه نێو کتێبخانه‌کانه‌وه. هه‌ر کتێبخانه‌و تامی خۆی هه‌یه. له وارشۆ به‌تامترین کتێبخانه ئه‌و کۆگای ئه‌نتیک-ه‌بوو که له نزیک زانکۆی وارشۆ بوو. له‌وێ له سوچێکی تاریکا کۆمه‌ڵی په‌رتۆکی به‌نرخم به زمانی ئینگلیزی دیه‌وه، چه‌ند دانه‌یه‌کم لێکرین، له کاتی پشووی گه‌رمای نیوه‌رۆدا چێژی زۆرم لیبینین. به تایبه‌ت ده‌قه به‌نرخه‌که‌ی سه‌میر الخه‌لیل، ناوی نهێنی که‌نعان مه‌کیه، له ژێر ناونیشانی مۆنیومێنت: هونه‌ر بازارێتی و به‌رپرسیارێتی له عێراق، که له ساڵی 1991 له لایه‌ن ئه‌ندرێ دویچه‌وه له چاپدراوه.
له وارشۆ ئه‌نتیکخانه‌ی زۆر هه‌بوون، سه‌ردانی هه‌ندێکیانمان کرد. جوانترینیان ئه‌و جێگایه‌بوو له هه‌ناوی بازاره کۆنه‌که‌دا که ده‌رگایه‌کی ره‌نگ ره‌شی قورسی هه‌بوو که له‌و نیوه‌رۆ گه‌رمای هاویندا پاڵمان پێوه‌نا؛ وه‌ک که‌لوێری گه‌وڕی گه‌رمیان جیره‌ی ئه‌هات، له ناوه‌وه دوو ئافره‌تی نیمچه‌رووتی، نیوه‌خرت، له گه‌ڵ پشیله‌یه‌کی خه‌واڵوی ته‌مه‌ڵا پێشوازیان لێ‌کردین. پشیله‌ی کتیبخانه‌کان جوانن، ئه‌گه‌ری زۆریش هه‌یه رۆشنبیربن!! به‌ڵام شاری راسته‌قینه‌ی پشیله ئه‌سته‌نبوڵه. به هیوام رۆژێك ده‌قێکی جوان له سه‌ر پشیله‌کانی ئه‌ستنبول بنوسم.
وارشۆ، به تایبه‌ت ناوه‌ندی شار جوان بوو، هێمن بوو، تا ئاستێکی زۆریش دڵته‌نگ. ئه‌وه‌ی وارشۆ له شاره‌کانی تری دونیای سێ جیائه‌کاته‌وه؛ جه‌سته‌یه، به تایبه‌تی جه‌سته‌ی کریستاڵی ئافره‌ت. کچی وارشۆیی زۆریان باڵابه‌رز و جوانن، له گه‌رمادا شۆرت و ته‌نوره‌کانیان تا ئه‌وپه‌ری کورتی کورت ئه‌که‌نه‌وه، له نمایشی جوانیاندا هه‌تا بڵیی به‌خشنده‌ن. ئه‌م ئاسانیه‌ی سێکسه وایکردوه که توندوتیژی که‌متربێت، به تایبه‌ت توند و تیژی تیله و توانج-گرتن که شاره‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کردوه‌ته دۆزه‌خ بۆ ئافره‌ت. پیاوی کۆمه‌ڵگا رۆژهه‌ڵاتیه‌کان گورگانه له ئافره‌ت ده‌نوارێ، هێنده بێبه‌ریه له جه‌سته حه‌زئه‌کات ئێسک و پروسکی بهارێت. ئه‌مه بانگه‌شه‌نیه بۆ به‌ره‌ڵابوون به‌ڵام بۆ مرۆڤاندنی پێکه‌وه‌بوون. خه‌ونی حۆریه‌کانی به‌هه‌شته ئه‌و هه‌موو شکستخواردوه‌ی کۆمه‌ڵگای کردوه‌ته بۆمب، که له خوێنرشتن و کوشتنی بێگوناهاندا تینوێتیان ناشکێ. کیزابۆری ئۆ گه‌وره رۆماننوسی یابانی رۆمانێکی له‌مباره‌وه هه‌یه که تیا باسی ئه‌وه‌کات، چۆن بێبه‌ری بوون له جه‌سته مرۆڤ ئه‌کاته توندره‌وه. له راستیا گرێی بێبه‌ریبوون به ده‌سته‌به‌رکردنی جه‌سته ناکرێته‌وه. بێبه‌ریبوو چه‌پیوه ته‌نها چێژ له ئازاردان و شکاندن و مه‌رگ وه‌رئه‌گرێت. خۆشه‌ویستی بۆ بێبه‌ری بێتامه، زۆرترین چێژ بۆئه‌و له لاقه‌دایه.
دوارۆژ به ترام به شاردا سه‌فه‌رمانکرد، هه‌ژاری و په‌رته‌وازه‌یی و پشتگۆخستن له هه‌موو شوێنێک ده‌بینران. به‌ڵام وارشۆ شایسته‌ی بینینه.

No comments:
Post a Comment