
کۆتایی هه‌فته‌یه‌ک بۆ بیرکردنه‌وه
یه‌کشه‌مه‌بوو. هێشتا زووبوو بۆئه‌وه‌ی که‌س به‌ده‌ره‌وه‌بێت. من به ته‌نها به شه‌قامه‌که‌ی ته‌نیشت سان ستیڤن گرینا ئه‌هاتمه‌خوارێ. دڵم پڕبوو، حه‌زم ئه‌کرد شتێ بنووسم، شتێ بنووسم بۆ ئه‌وه‌ی دڵم بکرێته‌وه. پارچه شیعرێ ده‌رباره‌ی نووسینی سه‌ردیواره‌که، "با بوه‌ستێ شه‌ر"، ده‌رباره‌ی ئه‌و هاورێیانه‌م که له‌و دیوو ئوتێله‌که‌ی، شیلبۆرنه‌وه، جێم هێشتن بۆ ئه‌وه‌ی له نهۆمی دووی باڵه‌خانه کۆنه‌که، له کۆنفرانسه‌که‌یان به‌رده‌وام بن. ئه‌وان ئه‌نارکیستن، من شتێکی له‌و بابه‌ته‌نیم، من له‌م ژیانه‌کورته‌ما ته‌نها بۆ جارێکیش نه‌بووم به‌هیچ شتێ، هه‌رکاتێک بمه‌وێ ببمه شتێ ئه‌وا هه‌ست ده‌که‌م من کورت ده‌بمه‌وه بۆ یه‌ک شت، که له هه‌مانکاتدا زۆر شتی تر هه‌یه که ئاره‌زوم بۆی ده‌روا. به‌کورتی من رۆحێکی فاوستیانه‌م هه‌یه، ئه‌مه‌ش هه‌رده‌م مایه‌ی ئازاربووه بۆم. به‌ڵام له هه‌موو ئه‌مانه زیاتر من بیر له‌و دوو کچه ئه‌که‌مه‌وه، که له کیشوه‌رێکی تر ئه‌ژین، له شارێک ناوی سلێمانیه، یه‌که‌میان ناوی ئاگره‌و دووه‌میان ناوی سه‌ربانه. یه‌که‌میان که ناوی ئاگره له ئاو ئه‌چێ، له ره‌وانیا، له ساده‌ییا، له ئاسانیا، له پاکیا، بۆیه هه‌رده‌م له گه‌ڵمایه‌و ئه‌یکه‌مه هه‌وێنی هه‌موو داهێنانێکم. دووه‌میان نموونه‌یه بۆ ئازاره‌کانی له‌زه‌ت و تراژیدیا‌کانی په‌یوه‌ندی.
من هێشتا به ته‌نیشت سان ستیڤن گریندا دێمه‌خوارێ، ده‌مه‌وێ وه‌ک بۆدلێر خۆم نوقم که‌م له‌م پیاسه‌ی به‌یانیه‌دا. هێشتا له نووسینه‌کان ئه‌روانم، به دووای کافێیه‌کا ئه‌گه‌رێم، بۆ ئه‌وه‌ی رۆژه‌که‌می لێوه ده‌ستپێبکه‌م، که جێنێفه‌ر، کچه خرپنه ئه‌مریکیه‌که‌ی خه‌ڵکی لویسیانا، لێی پرسیم؛ که ئه‌مرۆ چۆن به‌سه‌ر ئه‌به‌م، پێم ووت، ئه‌یکه‌مه رۆژێکی پاریسیانه. چه‌ند ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر ده‌مه‌و به‌یانیه زوو له پاریس، ته‌نها من بووم له سه‌ر خۆ ئه‌رۆشتم، هه‌موو که‌سێ رای ئه‌کرد. له ماڵ رایئه‌کرد بۆ ئیش، له رابووردو رایئه‌کرد بۆ داهاتوو، له نائومێدیه‌کان رایئه‌کرد بۆ فرسه‌تێ. من دوا نیوه‌رۆی ئه‌و رۆژه بۆ یه‌کجاری پاریسم جێهێشت.
له گه‌ڵ خۆما کتێبێکم پێیه، کتێبێ که چاپته‌ری یه‌كه‌می ده‌رباره‌ی واڵته‌ر بنیامینه: ئه‌و پیاوه‌ی له چیاکانی سنوری ئیسپانیا رۆژێ له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌که‌وێته ده‌ستی نازیه‌کان خۆیکوشت. لێره‌دا له‌م کتێبه‌دا ئه‌ڵێ؛ ده‌رئه‌نجامی نامۆبوونی خۆمانه له خۆمان که وامان لێئه‌کات، چێژ له ته‌ماشاکردنی مه‌رگی خۆمان وه‌رگرین. من دوێنێ که گه‌شتمه ئێره له کتێبخانه‌یه‌کی ده‌ستی دوو ئه‌م کتێبه‌م کری، پاشان رۆشتم له سه‌ر ئه‌و کورسیه‌ی که له ژێر دارێکایه له ترینیتی کۆلیج، ده‌ستمکرد به خۆێندنه‌وه‌ی، ئه‌وه‌نده‌ی نه‌برد باران ده‌ستیپێکرد ئیتر من ناچار بووم برۆم. که ئه‌رۆشتم به سه‌دان خوێندکاری ئیسپانی وه‌ک من بۆ داڵده‌یه‌ک ئه‌گه‌ران، له نێو خۆیاندا هاوار هاواریان بوو من هیچیان لێتێنه‌ئه‌گه‌شتم، من ته‌نها یه‌ک دێر له زمانی ئیسپانی ئه‌زانم، ته‌یکی یه‌رۆ، یانی، خۆشم ئه‌وێی.
من به ته‌نیشت پارکه‌که‌ی سان ستیڤن گرینا دێمه خوارێ و به‌دوای کافێیه‌کا ئه‌گه‌رێم، له سه‌ره‌تای گرافتن ستریت کافێیه‌ک هه‌یه ناوی ئینسۆمنیایه، که یانی شه‌ونخونی. ره‌نگی دیواره‌که‌ی له ره‌نگی خوێنی گایه. پێش ئه‌وه‌ی بگه‌مه ئه‌وێ بیر له‌وه ئه‌که‌مه‌وه، ئایا ئۆبزیرڤه‌رێ بکرم یان نه‌ء. من له شاره‌که‌ی خۆمان له باشور هه‌موو یه‌کشه‌مانێک ئۆبزێرڤه‌ر ئه‌خوێنمه‌وه. من ئه‌و رۆژنامه‌یه ئه‌خوێنمه‌وه نه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی دڵی مامۆستای مافی مرۆڤ شیمه‌س ئۆتۆمه رازیکه‌م، به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شایه‌نی خوێندنه‌وه‌یه. تۆماس مه‌کارثی-ش ئه‌و رۆژنامه‌یه ئه‌خوێنێته‌وه، هه‌روه‌ها کێڤن دۆیڵیش جار جارێ.
پێش ئه‌وه‌ی بگه‌مه کافێکه کلۆدام بینی، به‌ده‌م یه‌کتره‌وه وه‌ستاین. ده‌مێک بوو یه‌كترمان نه‌دیبوو. له دوای ئه‌و شه‌وه‌ی له بڕۆکسل که من ئه‌وم به سه‌رخۆشی به کۆڵانه ته‌سکه‌کانی ئه‌و شاره بێزاره‌دا برده‌وه بۆ ئوتێله‌که.خه‌ریکم هه‌ندێ جل ئه‌کرم، له‌م رۆژانه‌دا ئه‌رۆم بۆ ئه‌رجه‌نتین، کلۆدا وای ووت‌و رۆی.له کافێکه کچه جوانه‌که لێی پرسیم چیم ئه‌وێ، ووتم قاوه. له وێدا پۆست کاردێک هه‌بوو له گه‌ڵ خۆما هه‌ڵمگرتوو به دوای مێزێکا گه‌رام. قاوه‌که‌م به تاڵی خوارد و بیرم له دوو کچه‌که‌ی هاورێم له سلێمانی کرده‌وه.
دۆبلن
من و کورسیه‌ک و مـێزێک
کافێیه‌کی نیوه چۆڵ
قاوه‌یه‌کی ساردبووه‌وه
به‌یانی رۆژێکی بێده‌نگ
شاری دۆبلن
ته‌نیا ته‌نیا دانیشتووم
بیر له ئێوه ئه‌که‌مه‌وه
یه‌کێکتان رووت ئه‌ویترتان به جله‌وه.
2
رۆژێك له مه نفا، ابراهیم یولیسێس یان بلوم.
(به بۆنه ی یادی سه د ساڵه ی یۆلوسێسه‌وه، 16/ 6/1904 )
له شه‌قامه درێژه‌كه‌ی واشنتۆن سترییت، چاخانه‌یه‌كی بچكۆله‌هه‌یه، رووی ده‌روه‌ی شوشه‌به‌نده و به سه‌ر شه‌قامی سه ره‌كی شارا ئه‌روانێ. ئه‌م چاخانه بچكۆله‌یه كورسی و مێزه‌كانی باریک و به‌رزن
،جارێكیان هاوريیه‌كم ووتی، 'ئه‌م كورسی و مێزانه له به‌رهه‌مه‌كانی جیاكۆمیتی ئه‌چن'. ئێستا ئێواره‌ی رۆژێکی هاوینه، ئه‌م به‌یانیه هه‌ندێ کاری وه‌رگێرانم كرد‌و پاشان رۆشتم بۆ زانكۆ بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ماشایه‌كی ئیمێڵه‌كه‌م بكه‌م و بزانم هه‌واڵی دونیا چیه.دونیایه‌ك كه به‌لامه‌وه گرنگه‌ولێمه‌وه دووره.
فیكتۆر هۆگۆ ده‌ڵێ، غه‌ریبی خه‌ونێكی درێژه به ماڵه‌وه، بۆیه من دێم بۆ ئێره بۆ ئه‌وه‌ی بیر له‌وه بكه‌مه‌وه ، ئایا ئه‌وخه‌ونه هه‌ر به‌خه‌ون ده‌مێنێته وه، یان من وه‌ك حه‌زره‌تی برایم، ئه‌ویم یه‌كجاری جێهێشت بێ ئه‌وه‌ی هیچ هیوایه‌كم به‌گه‌رانه‌وه هه‌بێ، به ئاواردانه‌وه‌یه‌ک له دواوه. ئه‌گه‌ر خوا به برایمی گووت، برۆ به‌ره‌و خۆت، ئه‌وا ره‌نگه هێزێک هه‌بێ به‌مه بڵێبرۆ تۆ ته‌نها هه‌ر خۆتیت.
به ڵام هه‌ندێ جار حه‌زده‌كه م وه‌ك پاڵه‌وانی ئۆدیسه‌كه‌ی هۆمه‌ر خه‌ون به گه‌رانه‌وه ببینم، بگه‌رێمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م رۆژانه‌م له یاد چێ، به‌ڵام له‌وه دڵنیام سه‌رزه‌مێنی خه‌ونه‌کانم له واقیعدا هیچ له خه‌ونه‌کانم ناچێ، من نامه‌وێ خه‌ونه‌کانم له ده‌ست ده‌م. ره‌نگه ئه‌وه ته‌نها پانتاییه‌ک بێت من تیایا بونێکی مانادارم هه‌بێ. رۆماننوسی چینی جا‌و ژێانجینگ، كه دوو ساڵ له مه‌وبه‌ر پاداشتی نۆبڵی وه‌رگرت، رۆمانه ناسراوه‌كه ی، ئینجێیلی پیاوێكی ته نیا ئاوا ده ست پێ ئه كا:
'كێشه‌كه ئه وه نه‌بوو كه ئه‌و ئه‌وه‌ی له بیرچوو بوو بووه كه رۆژيك له رۆژان جۆره ژیانيك تری هه بوو به لكو وه ك وێنه زه‌رد هه‌لگه‌راوه‌كانی ماڵ، كه بریاری دا بوو نه‌یسوتێنێ، بیركردنه‌وه له جۆره ژیانه‌كه‌ی پێشوو خه‌مباری ئه‌كرد . په‌كین سه‌رزه مینێكی زۆر دوور دیار بوو له وه ئه‌چو بۆ هه‌تا هه‌تایه دیارنه‌مابێ.
به ڵام له نێو هه‌موو ئه‌مانه‌دا من ته‌نها له يه‌ك پیاو ئه‌چم كه ناوی بلومه، لیوپۆلد بلۆم، پاڵه‌وانی رۆمانه ناسراوه‌كه‌ی جۆیس.( ئه مرۆ بلوم ده‌بێ به 100ساڵ)، بلوم دۆبلن جێ ئه‌هێڵی بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک ئه‌وه‌ی خۆی ئه‌یه‌وێ دروستی کاته‌وه.
جۆیس ئه‌ڵی یۆلۆسیسم وا نووسی ئه‌گه‌ر رۆژێك بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له دۆبلن دا، بتوانن له سه ر ئه م رۆمانه سه ر له نوێ وه‌ك خۆی دروستی كه‌نه‌وه. به ڵام جۆیس نایه‌وێ دۆبلن وه‌ك خۆی دروست كاته‌وه ، به ڵكو وه ك خۆی به‌رچاوی ئه‌خات بۆ ئه وه‌ی ره خنه‌ی لێ بگرێ.
كه من بیر له بلوم ده‌كه‌مه‌وه، پۆلێ كچ تێئه‌په رن پێكه‌نینیان ده‌گاته كه‌شكه‌ڵانی ئاسمان، من كچانی ووڵاتی خۆمم بیر ئه كه‌وێته‌وه، ئه وانه‌ی كه‌پێكه‌نینیان و خه‌ون بینیان و هه‌رچی ره‌هه‌ندی ژیانیان
هه‌یه به كۆت و زنجیره وه‌یه. وڵاته‌كه‌م له‌و كڵێسا كۆنه ئه‌چێ كه روداوه‌كانی رۆمانه ناسراوه‌كه‌ی ئه‌مبرتۆ ئیكۆی تیا رووئه دا، ناوی گوڵ كه‌ناوی رۆمانه‌كه‌یه، پێكه نین تیایا قه ده‌غه‌یه، چونكه قه‌شه كان ئه‌زانن گه ر كه سێك پێبكه‌نێ ئه‌وا له ترس رزگاری ئه‌بێ، كه‌سێكیش له ترس رزگاری بوو، ئیتر پێویستی به ئاین نیه.
پێش ئه وه ی بێم بۆ ئێره له سه ر كورسیه ته خته كه ی به رده م مۆزه خانه دانیشت بووم بۆ نیو سه‌عاتێ له گه ڵ دایكما قسه م كرد، هه موو مه‌وعيزه كانی بۆ دووباره كردمه‌وه، چۆن ئاگام له خۆم بێ، خوا له بیر نه‌كه م، چه نده‌ها شتی تری له و جۆره. من و خوا وه‌ك كۆیله‌یه‌ك و ئاغایه‌ک
هه رگیز په یوه‌ندیمان باش نه‌بووه. ( جۆیس و قه شه‌کانی دۆبلن هه‌رگیز په‌یوه‌ندیان باش نه‌بوو) نۆینه‌ره‌كانی خوا له سه ر زه‌وی خه لكانێكی بێ به زه‌یین، له دا هێنان ئه‌ترسن، جوانی قه‌ڵاچۆ ئه‌که‌ن
هه موو ده نگێكیش قر ئه که ن . ئه‌گه‌ر كه‌لتوری رۆژئاوا له ئه نجامی پێكدادانی نێوان فه‌لسه‌فه و ئینجیله‌وه گه شه‌ی كرد، وه ك لیو شتراوس ده‌ڵێ. ئه وا پێویسته ئاین له كۆمه‌لگای ئێمه‌دا رێ به ئازادی بیر بدا بۆ ئه وه‌ی مرۆڤ و خوا بكه‌ونه گفت‌و گۆ.
من كه لێره رۆشتم ده چم بۆ سینه‌ما، دۆكیومێنتی، ته‌متومانی شه‌ر، كه چاوپێكه‌وتنێكی دورو درێژه له گه ڵ رۆبه‌رت ستره‌ینج ماكنه‌مارا. ماكنه مارا بۆ حه وت ساڵ له سه‌رده‌می شه‌ری سارددا
وه‌زیری به‌رگری ووڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بوو. ئه‌و ئێستا ته‌مه‌نی له سه‌روی هه‌شتا ساڵه‌وه‌یه. له ژیانیدا گه لێك لێپرسراوێتی گرنگی هه‌بووه. له دۆكیومه‌نته‌ریه دوو سه‌عاتيه‌كه‌یا، مه كنه‌مارا، یا نزه وانه‌مان ده‌رباره‌ی ژیانی پێ ده‌ڵێ. یه كه م وانه ئه وه یه كه، بۆ ئه وه ی له دوژمنه كانمان تێبگه ین پێویسته بۆ ساتێك وه ك ئه وان بیر بكه ینه وه، بچینه پێستی ئه وانه وه ببینه ئه‌وان.
دیاره بیرۆكه یه كی وا نۆێ نیه، بۆ یه كه مجار له مامۆستای وانه ی، مێژووی سیاسی ئه‌وروپام بیست، پرۆفیسۆر نیڵ كه وای ووت من حه‌په سام، بیرم له وه كرده وه ئایا پێویسته ساتێ ببمه
به عسى بۆ ئه وه ی له به عس تێبگه م، لێم پرسی، پێی ووتم، پێویسته ساتێ خۆت وا وینا بكه ی پا شان ئه و ساته وه خته لێك ده یته وه. گه لێک وانه ی تر که یه کێکیان من له بیرم ناچێ ئه وه یه که ماکنه مارا بروای وابوو که 'عه قڵ به ته نها به س نیه'.
پاش سینه‌ما ده‌رۆم بۆ پیتزه‌ریا ئیتالیه‌که، که له ناوه‌ندی شاردایه و ئه وه‌نده له هۆڵی سینه‌ماکه‌وه دوور نیه. له به شی پێشه وه ی پیتزه‌ریاکه دا له به رده م په نجه ره که دا دائه نیشم که
له وێوه ئه توانم ئه و خه ڵکانه ببینم که به به رده م ته نها پارکه که ی شاره که دا تێئه په رن،
دێرێک له شاکاره‌که‌ی ت.س. ئیلیوت (وێرانه خاک)م بیر ئه‌خاته‌وه، کاتێ باس له‌وانه ئه‌کا
که وه‌ک مێگه‌ل بران بۆ شه‌ر و دروێنه کران. له هه‌مان کاتدا تێروانین له روومه‌تی 'ئه‌وان' بۆ خۆی له زه تێکی هه یه، وه ک لیڤیناس ده ڵێ، مرۆڤ ئه و بونه‌وه‌ره‌یه، که خاوه نی روومه‌ته.
له هه مان جێگاوه له رێپێوانی چه‌په‌کانم رووانی روژانی شه ر، ئه وانه‌ی که پاش رێپێوان له‌و پارکه دا کۆئه‌بونه‌وه و هاواریان ئه کرد، زۆرینه‌ی ئه‌وان هاورێم بوون. به ڵام شه‌ڕ منی خستبووه به‌رده‌م
به‌ر گه‌وره‌ترین پرسیاری ئه خلاقی. شه‌ڕێک له سه‌رماڵی کورد ئه کرێ، گومانم هه‌یه هیج بیرێک له كورد کرابێته‌وه.
به ڵام ئه‌مرۆ رۆژی بیرکردنه‌وه‌یه له بلوم، له جۆیس، له یۆلۆسێس. جۆیس ئه ڵێ نوسینه‌کانم پڕ
ئه‌که‌م له‌راز و نهێنی، بۆ ئه‌وه‌ی لێکۆله‌ره‌وان و خوێنه‌ران بۆ زۆرترین کات بیری لێ بکه نه‌وه، به و شێوه یه نه مری بۆ خۆم وه ده ست ئه هێنم. ئه ڵێن جارێکیان به هاورێیه کی ووتبوو، ده بێ خوێنه رانم هه موو ژیانیان بۆ به رهه مه کانی من ته رخان که ن. بۆ یه یۆلیۆسێس له هه موو ده قێکی تر زیاتر ناسراوه و که متر خوێندراوه ته وه.
بلوم پیاوێک بوو وه ک من، پیاوێکی کۆچه‌ری به‌ره‌چه‌ڵه‌ک بیانی سه‌د ساڵ له مه‌وپێش له دۆبلن
ئه‌ژیا. بلوم دایکی کاثۆلیک بوو باوکی جوله‌که، خۆی بێ دین. له رۆمانی وێنه ی هونه‌رمه‌ند له تافی لاویا، جۆیس له زمانی دیدالۆسه‌وه ئه‌ڵێ، تۆ باسی نه‌ته‌وه چێتی و زمان و ئاینم بۆ ئه‌که ی، من
هه‌وڵ ئه‌ده‌م له تۆری ئه‌وانه رزگارم بێ. هه روه‌ها له شوێنێکی ترا ئه ڵێ من ئاماده نیم خزمه‌تی شتێ بکه‌م گه‌ربڕوام پێی نه‌بێ. جۆیس هه‌موو رۆمانه‌که‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ئایرله ندا نوسی. ئه‌و دۆبلنی به دونیا ناسان که چی خۆی رقی لێی ئه‌بوه‌وه. به ڵام سه ره ڕای ئه و هه‌موو ڕقه نه‌یتوانی هه رگیز دۆبلنی له بیر بچێته‌وه. ئایا ئه‌وانه ی که له شوێنی خۆیان هه‌ڵدێن ده‌توانن له بیریان بچێته‌وه؟ شاعیری یۆنانی کافافی ئه‌ڵێ بۆ هه‌ر که‌سه و ته‌نها یه‌ک وڵات هه‌یه.
3
له ساده که‌وتنی ساده‌یی!!
ئه‌گه‌ر ئه‌رکی فه‌لسه‌فه،له ساده‌خستنی ساده‌ییه، وه‌ک لیڤیناس بروای وایه. ئه‌وا مه‌نفا هه‌موو ساده‌یه‌ک له ساده‌یی ئه‌خات. مه‌نفا مه‌رگی ئاشنایه‌تیه. ئه‌گه‌ر فه‌یله‌سوف له ماڵی خۆ‌یا به ئاره‌زووی خۆی بیرئه‌کاته‌وه، ئه‌وا مه‌نفا ناچاربوونه به‌بیرکردنه‌وه. مه‌نفا جێگایه‌کی تر نیه به‌ڵکو په‌رینه‌وه‌یه‌کی به‌رده‌وامه له دونیایه‌که‌وه بۆ دونیایه‌کی تر. مه‌نفا سنوره، له نێوان ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌دا نه، له نێوان تۆ و ئه‌وی ترا نه، به‌ڵکو له نێوان خۆت و خۆتدا. له ماڵ: روومه‌ته‌کان به‌چاوت ئاشنان، ده‌نگه‌کان به‌گوێت. له خه‌و هه‌ڵئه‌ستی بۆ درێژه‌دان به رۆژێکی تری ئاسایی. له مه‌نفا هه‌موو له خه‌و هه‌ستانێ، له خه‌و هه‌ستانێکی گریگۆری سامسایانه‌یه، ئه‌و پیاوه‌ی به‌یانیه‌ک که له خه‌و هه‌ستا پاش خه‌ونێکی ناخۆش، هه‌ستیکرد بووه‌ته بونه‌وه‌رێکی تر. ئه‌گه‌ر چی تۆ له جه‌سته‌دا نابیته بوونه‌وه‌رێکی تر، به‌ڵام لای ئه‌وان تۆ بوونه‌وه‌رێکی تری.
پێش نوستن، وه‌ک چۆن بۆ مناڵ حیکایه‌تی خۆش ئه‌گیرنه‌وه، تۆش بیر له‌ماڵ ئه‌که‌یته‌وه. به‌ڵام هه‌مان هه‌ست که مارسێل پرۆستی دائه‌گرت تۆش دائه‌گرێ. پرۆست له به‌شی یه‌که‌می رۆمانی گه‌ران به‌دوای کاتی له ده‌ست چوا، ئه‌ڵێ: سه‌رده‌مانێک زوو ئه‌چومه جێگاوه. مۆمه‌که‌م هێشتا نه‌کوژابووه‌وه، هه‌رخێرا چاوه‌کانم لێک ئه‌ناو، کاتم نه‌بوو به خۆم بڵێم "من ئه‌نوم"، ده‌نوستم. هه‌ر پاش نیو سه‌عات، ئه‌و بیرانه‌ی وایان لێکردم بنوم به خه‌به‌ریان ئه‌هێنام".تۆش وا هه‌ستده‌که‌ی له ماڵ بووی، له ته‌نیشت دایکته‌وه دانیشتبووی به‌سه‌رهاتی خۆتت ئه‌گێرایه‌وه. خه‌ڵکێکی زۆر دانیشتبوون گوێیان لێئه‌گرتی. هه‌ر زوو هه‌ست به‌و تراژیدیایه ئه‌که‌ی؛ له‌وێ که ئاماده‌بوون گوێت لێ‌بگرن تۆ نه‌ت ئه‌توانی قسه بکه‌ی، لێره که ئه‌توانی قسه بکه‌ی که‌س نیه گوێت لێبگرێ.
که له ژوانێکدا لێت ده‌پرسن، که‌ی ده‌گه‌رێیته‌وه؟ ئه‌وان وا ئه‌زانن پرسیارێکی ساده‌یان لێکردووی، به‌ڵام تۆ هه‌موو رۆژێ ئه‌و پرسیار‌ه له خۆت ئه‌که‌یت و وه‌ڵامه‌که‌یت پێ نیه. سه‌یر ئه‌وه‌یه وه‌ڵام ئه‌ده‌یته‌وه، جارێک ئه‌ڵێی: ناتوانم بگه‌رێمه‌وه، جارێکی تر: هه‌رکاتێ بۆم گونجا، هه‌ندێ جارێش ده‌ڵێی: به‌م زووانه. هه‌رچه‌نده تۆ راستی ناڵێی به‌ڵام درۆش ناکه‌ی، تۆ هه‌رجاره‌و بیرێکی جیاوازت هه‌یه، هیچ شتێ له ژیانی تۆدا جێگیرنیه.
چونکه تۆ له‌وانی تر ناچی، ناچاری له دووتوێی کتێبه‌کانا به دووای هاوه‌ڵێکا بگه‌رێی. به‌دوا گه‌رانێکی سه‌خته، هه‌موو که‌سێ پێت ده‌ڵێ، ئه‌مه رێگای منه دوام مه‌که‌وه. بۆیه هه‌ندێ جار حه‌ز ئه‌که‌ی هه‌موو ئۆدیسه به‌گۆرانی بڵێی.
4
نوستن له‌ژێر ئاسمانێ شینا: له کیسه‌خه‌وێ شینا
که‌له ماڵ ده‌رۆی ئیتر ده‌بیته ئه‌و بونه‌وه‌ره‌ی که له نێوان ئاسمان و زه‌ویدا بۆ مه‌نزڵێ رائه‌مێنێی. تۆ چی تر، وه‌ک زیمیل ده‌ڵێ: دووری له‌وانه‌ی که لێت نزیکه‌وه‌ن، نزیکی له‌وانه‌ی که لێته‌وه دوورن. ئه‌و پاش نیوه‌رۆیه که چاوت کرده‌وه، دونیا شێوازێکی تر بوو. به‌ردێ سه‌رینت بوو، ئاسمانێکی شینیش به‌سه‌ر سه‌رته‌وه. له دووره‌وه ئاوێک، وه‌ک ئاوی حیکایه‌ته‌کانی مناڵی له ژێر خۆردا ئه‌بریسکایه‌وه. هه‌موو شتێ له بێده‌نگیا نووقم بوو، جار جارێ له دووره‌وه له ده‌شتاییه‌که‌دا، شه‌مه‌نده‌فه‌رێکت ئه‌بینی تێئه‌په‌ری. حه‌زت ده‌کرد بتبات بۆ ئه‌سینا. تۆ یه‌که‌م که‌س و دوواین که‌س نیت به‌م خاکی یونانه‌دا تێئه‌په‌ری. ئه‌سینایه‌کان ووشه‌ی به‌ربه‌ریان داهێنا، تۆ ئێستا به‌ربه‌ریه‌کی نوێی. یه‌کێک له‌وانه‌ی که واڵته‌ر بنیامین دڵی پێی خۆشه. بنیامین ده‌ڵێ: تاڵی ژیان وا له به‌ربه‌ری ئه‌کات، سه‌ر له نوێ ده‌ست پێ‌بکات، ژیانێکی نوێ ده‌ست پێ‌بکات. بۆیه لای ئه‌و هیچ هه‌تا هه‌تایی نیه. له‌به‌ر ئه‌مه‌ش ئه‌و رێگا له هه‌موو شوێنێکا ده‌بینێ، له کاتێکا ئه‌وانی تر چیا‌و دیواره‌کان ده‌بینن ئه‌و له‌وێشدا رێگا ده‌بینێ. تۆ ئه‌رۆیت و به دوای مه‌نزڵێکا وێڵی. شاره‌کان جێده‌هێڵی و هیچ گوێ به یاده‌وه‌ریه‌کانت ناده‌ی. له ویستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌کانا ئه‌نویت و رۆژی دوای ئه‌رۆیت و ئاوریشی لێ ناده‌یته‌وه. بۆ تۆ چی دی جێگایه‌کی تایبه‌ت نیه، بۆ تۆ هه‌موو جێگایه‌ک وه‌ک یه‌که.
5
بۆ تۆ ئه‌ی ته‌نها هاورێکه‌م: پێسه‌وا
ناوت له پاڵه‌وانی رۆمانێکی مارکیز ئه‌چێ؛ فیرناندۆ ئه‌نتۆنیۆ نوگیورا پیسه‌وا. وه‌ک خۆت ده‌ڵێی ئه‌گه‌ر که‌سێ بیه‌وێ ژیانت بنوسێته‌وه ئاسانه؛ تۆ ته‌نها دوو به‌روار له ژیانتا هه‌یه، ئه‌و رۆژه‌ی که هاتیته دونیاوه‌و ئه‌و رۆژه‌ی که جێتهێشت. له لشبۆنه له دایک بووی، ئه‌و شاره‌ی که تۆ ئه‌ڵێی هه‌ر بۆ ئه‌وه باشه تیایا خه‌مناک بیت. ده‌مێکه من بیر له‌وه ئه‌که‌مه‌وه سه‌رێ له‌وێ بده‌م. ده‌ڵێن له قاوه‌خانه‌یه‌کی بچکۆله که ناوی به‌رازیله، په‌یکه‌رێکی تۆ هه‌یه، هه‌موو جارێ بیر له‌وه ئه‌که‌مه‌وه بێم و قاوه‌یه له سایه‌یا بخۆمه‌وه. به‌ڵام تۆ ته‌نها یه‌ک که‌س نیت. تۆ له هه‌مان کاتا خۆتیت و ئه‌لڤێرۆ که‌یه‌رۆ و ئه‌لڤارۆ دۆس کامپۆس و هه‌روه‌ها رێکاردۆ رایس. چه‌ند ساڵێ له‌مه‌وبه‌ر که "ساڵی مردنه‌که‌ی ریکاردۆ رایس"-ی ساراماگۆم ئه‌خوێنده‌وه، کچێ کاته‌لانی هاورێم بوو، ئه‌ویش تۆی خۆش ئه‌ویست. ریکاردۆ رایس به‌بێ زانیاری تۆ له‌دایک بوو. هه‌رکه‌سێ تۆ بناسێ کۆتایی یه‌که‌م هه‌فته‌ی مانگی ئازاری ساڵی جه‌نگی مه‌زن به له‌دایک بوونی تۆ دائه‌نێ. له‌و رۆژه‌دا له ژوره‌که‌تا رۆشتیته سه‌ر دۆڵابێ به‌رز، هه‌ندێ په‌ره کاغه‌زت هێنا و هه‌ر به پێوه، وه‌ک هه‌موو جارێ، ده‌ستت کرد به‌نوسین. به‌بێ وه‌ستان سی پارچه شیعرت نووسی، وه‌ک خۆت ئه‌ڵێی جۆره له‌زه‌تێکه نازانی چۆن باسیکه‌یت. ئه‌وه خۆشترین رۆژی ژیانت بوو، برواشت وابوو رۆژێکی تری وا نابێته‌وه. شیعره‌كانت ناونا شوانی مه‌ڕ، به‌ڵام ئه‌وانه خۆت نه‌ت نوسین ئه‌لبێرتۆ که‌یه‌رۆ نوسیان، ئاغاکه‌ت، وه‌ک خۆت ده‌ڵێی. تۆ له‌و شیعره‌دا ئه‌ڵێی:"من هه‌رگیز له ژیانما مه‌ڕم به‌خێو نه‌کردوه، به‌ڵام له‌وه ئه‌چێ کردبێتم. رۆحم له شوان ئه‌چێ. به خۆر‌و با ئاشنایه. ده‌ست له ناو ده‌ست له گه‌ڵ وه‌رزه‌کاندا ئه‌روات و تێرائه‌مێنێ".
ئه‌ی ته‌نها هاورێکه‌م، تۆ ژورێکی بچکۆله‌ت هه‌بوو، په‌نجه‌ره‌یه‌کی تیا‌بوو په‌رده‌ی نه‌بوو، له‌وێوه ئه‌تنواریه ژنه پورتوگالیه‌کان که به کۆڵانه ته‌سکه به‌ردینه‌کانا تێئه‌په‌رین. ده‌ڵێن ئافره‌تی ووڵاته‌که‌ت له‌شیان پره له توک، ببوره هاورێم من تا ئێستا له گه‌ڵ هیچ ئافره‌تێکی ووڵاته‌که‌تا نه‌نووستووم. کاری وه‌رگێرانت ئه‌کرد، هه‌روه‌ها منیش، زمانی ئینگلیزیت خۆش ئه‌ویست هه‌روه‌ها منیش. به‌ڵام من و تۆ له یه‌ک شتا له‌یه‌ک ناچین؛ تۆ حه‌زت له بیرکردنه‌وه نه‌بوو، ده‌تووت وه‌ک ئه‌وه وایه له ژێر بارانا رێ بکه‌ی. به‌ڵام رۆشتن له ژێر بارانا له‌گه‌ڵ ئافره‌تا خۆشه. بیرکردنه‌وه بۆ خۆی ئافره‌ته؛ پڕه له ئازار، پڕه له له‌زه‌ت. به‌ڵام تۆ عه‌شقی ته‌نیایی بووی، جگه له‌وه له ژیانا ئاره‌زووی هیچت نه‌ئه‌کرد، بۆ تۆ شیعرنووسین رێگایه‌ک بوو بۆ به‌ته‌نیا مانه‌وه. لێم ببوره هاورێم من کوفری وا ناکه‌م بڵێم تۆ ئاشنای ئازار نه‌بووی، تۆ خۆت ده‌ڵێی، تۆ و ته‌نها خۆت ئه‌زانن، چه‌ندێک پڕ له ئازاره ئه‌و دڵه‌ی که هیچ برواو یاسا‌و میلۆدی و بیرێکی تیا نیه. نازانی چۆن باسی که‌یت، چونکه زۆر به‌ساده‌یی ئه‌وه هه‌سته، هه‌ستیش وه‌ک ئاسمان وایه، ئه‌بینریت و له هه‌مانکاتدا هیچی تیا نیه ببینرێ. هاورێم، که ته‌نها ده‌بم ده‌تخوێنمه‌وه، خۆت ده‌زانی ته‌نیایترین کاتم ئه‌و کاته‌یه که له‌گه‌ڵ ئه‌وانی ترام، که به‌رێگادا ئه‌رۆم به گۆرانی ده‌تڵێم.
6
ده‌رباره‌ی مـاڵێ له غه‌ریبستان
له حه‌وشه بچکۆله‌که‌ی پشته‌وه ته‌نافێکمان هه‌یه، جل و خه‌می پیا هه‌ڵئه‌واسین. له چێشتخانه‌که‌مانا ئێواران؛ برنج و یاده‌وه‌ری لێ ئه‌نێین. له سه‌ر مێزێکی بچکۆله به پیازو ته‌نیایه‌وه ئه‌یخۆین. ده‌کرێ ئه‌م ماڵه له هه‌ر شوێنێک بێت. ئه‌وه ته‌نیا ماڵه‌که‌یه له شوێنێکه نه‌ک ئێمه. ده‌کرێ له جێگایه‌ك بێت، هه‌رده‌م له خوا بپارێیته‌وه خۆر ده‌رکه‌وێ هه‌تا تۆزێ جله‌کان و خه‌مه‌کان وشک بنه‌وه. ئه‌م ماڵه له هه‌رکوێ بێت وه‌کو یه‌که. له هه‌رکوێ بێت قادرمه‌یه‌کی تیایه، له کۆتاییه‌که‌یا ژوره‌که‌ی منه. ژورێ، زه‌مانێ ته‌نیا په‌نجه‌ره‌یه‌کم هه‌بوو به‌ره‌و ئاسمان. ئێوارانیش سێبه‌ری دار که‌سته‌ناکه ئه‌که‌وته سه‌ری. دارکه‌سته‌ناکه‌ش ماڵی باڵنده‌یه‌کی خه‌مبار بوو، که شه‌وان ئه‌هات و گۆرانی بۆ ته‌نیای ئه‌وت. له‌و په‌نجه‌ره‌وه، قه‌تاره‌کانم ئه‌بینی، ژنه ته‌نیا خه‌مباره‌کانیان ئه‌برد بۆ به‌نده‌ره‌که و په‌نابه‌ره ره‌ش پێسته‌کانیان ئه‌هێنا بۆ شار. ژوره‌که‌ی من له ته‌خته‌بوو، هه‌ر هێندێکیش له تابووتێ گه‌وره‌تر بوو. له‌و دیو په‌نجه‌ره‌که‌وه له دووره‌وه‌ش مانگاکان له بێده‌نگیا ئه‌له‌وه‌ران. له‌م دیو په‌نجه‌ره‌که‌شه‌وه، من و مێزێ ته‌خته‌و شوشه‌یه مه‌ره‌که‌ب و کتێبێکی فێربوونی زمان. غه‌ریبستان زمانێکی تری هه‌یه، که من ناتوانم گۆرانی پێ بڵێم.
7
چون بۆ شار له‌گه‌ڵ بیکێتدا
که له پرده به‌ردینه‌که‌ی سان پاتریک ئه‌په‌ریته‌وه، له‌ژێر ئاسمانێکی وه‌ک قژی من خۆڵه‌مێشیا، ماڵێ ره‌نگ شین به‌لوتا ئه‌ته‌قێ، له‌و ماڵه‌دا له نهۆمی دووه‌م من و بێکێت، هه‌ر یه‌که‌و ژورێکمان هه‌یه. ژورێ بۆ من له رۆژهه‌ڵات، ژورێ بۆ ئه‌وه له خۆرنشین.
بێکێت دێیت برۆین بۆ شار؟
نازانم!
نازانم یانی ئا.. یان نا؟
هیچ کامیان، هه‌ردوکیان!!
من ئه‌مه‌وێ بزانم دێیت یان نه‌ء؟
ره‌نگه!
ره‌نگه بێیت یان نه‌ء؟
نازانم!
بێکێت، پیاوێکه هێنده درێژ، هه‌رگیز له وێنه‌دا پێڵاوه‌کانی ده‌رناچێ. رومه‌تێکی هه‌یه پڕ له هێڵ، وه‌ک قوری قه‌راخ سیروان له هاویندا، وه‌ک ده‌فته‌ری قاچاخ چی له سه‌فه‌را. بێکێت له توخمی شه‌مشه‌مه کوێره‌یه، له تاریکیدا هه‌ست به ئازادی ئه‌کات و له شه‌قه‌ی باڵ ئه‌دات، له گه‌ڵ هه‌ڵاتنی خۆرا ئه‌نوێ. پار که هات، باران بوو، وه‌ک هه‌موو رۆژه‌کانی تری ئه‌م به‌نده‌ره. به پیره‌ژنه ده‌رگاوانه‌که‌ی ووت، من خه‌ڵکی دۆبلنم، له پاریسه‌وه هاتووم، ئه‌مه‌وێ ساڵێ لێره بمێنمه‌وه، پاشان ده‌رۆم بۆ ڤێنس، چه‌ند مانگێ له نزیک پارکه‌که‌ی سانت مارکه‌وه ژورێ ئه‌گرم، ژورێ له په‌نجه‌ره‌که‌یه‌وه، سه‌عاته پیره‌که دیاربێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو رۆژێ بیبینم، چه‌ند بێمانایه کات، چه‌ند بێهوده‌یه به‌رده‌وامی. له‌وێ خۆم فێری زمانی ئیتالی ئه‌که‌م. "من و تۆ له نیوه‌ی ئه‌م دووریانه‌دا چی دی چاره‌نوسمان پێکه‌وه‌یه، وه‌ئاگا هاتم و خۆم له دارستانێکی تاریکا بینیه‌وه، جێگایه‌ک که رێگای راست تیایا بۆ هه‌تا هه‌تایه وون بوبو. ئای من". ئه‌وه دێره سه‌ره‌تاکانی ئینفێرنۆیه*، من ئه‌رۆم له‌وێ بۆ ئه‌وه‌ی دانتی بخوێنمه‌وه.
ئینفیرنۆ: داستانه‌که به‌ناوبانگه‌که‌ی دانتی ئه‌لاگیریه، دۆزه‌خ.
8
کۆتجێ له که‌نه‌مارا*
لێره‌وه‌را زه‌ریای ئه‌تڵه‌سیه، ئه‌م کۆتجه له بێده‌نگیا نوقمه؛ دراوسێی به‌رده‌و هاورێی با. من دوێنێ
گه‌شتمه ئێره، ده‌نگی ئافره‌تێ له پاریسه‌وه پێم ده‌ڵێ، "شه‌وان له‌وێ مه‌مێنێره‌وه و ره‌نگه‌کانیش تێکه‌ڵ مه‌که". له‌به‌رده‌م ئه‌م کۆتجه‌دا به‌رده‌ڵانێک هه‌یه، له‌ناویا گیا هه‌موو شوێنێکی گرتوه، ئه‌م گیایانه گه‌ڵاکانیان باریکن و شه‌وانه ئاونگێکی زۆر له خۆ ئه‌گرن. گیا و گه‌ڵاکانی، قه‌سیده‌که‌ی ویتمانم بیرئه‌خاته‌وه. واڵت ویتمان پیاوێک بوو ردێن سپی، له پشت ئه‌م زه‌ریایه‌وه، له سه‌رزه‌مینێ ئه‌ژیا که پێی ده‌ڵێن ئه‌مه‌ریکا.
دوو سه‌ده له‌مه‌وپێش که په‌تاته نه‌خۆش که‌وت، (تابلۆکه‌ی ڤان کوخ بێنه‌ره‌وه یادی خۆت، په‌تاته خۆره‌کان)، خه‌ڵکێکی زۆر له برساندا مردن، ئه‌وانه‌ی وه‌نه‌وزێکیان تیا مابوو، سواری پشتی گه‌مێیه‌ک بوون، رۆشتن هه‌ر رۆشتن، خۆیان و سکێکی برسی و خه‌ونێکی کۆڵۆمبسیانه، له پشتیشتانه‌وه ووڵاتێ که له ژێر پۆستاڵی سه‌ربازه ئینگلیزه‌کاندا خوێنی لێ ئه‌چۆرا، هه‌ر رۆشتن تا گه‌شتنه شارێکی گه‌وره که پێی ده‌ڵێن بۆستن.
من لێره‌م بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ماڵه بۆیاخکه‌م، ده‌نگه دووره‌که پێم ئه‌ڵێ، "ئه‌وه نزیکه‌ی سه‌ده‌یه‌که که‌س له‌وێدا نه‌ژیاوه، ئاگات له ته‌ونی جاجۆڵکه‌کان بێت". ئه‌م کۆتجه کتێبێکه، له لاپه‌ره‌کانیا گۆرانیه‌کانی شه‌ر نوسراوه؛ شه‌ر دژی براکان، شه‌ر دژی دوژمنه‌کان. ژنه‌که که ده‌نگی له دووره‌وه دێ له باڵوێزخانه‌ی ووڵاتی ئایرله‌ندا ئیش ئه‌کات، رۆژانێکی زۆری له به‌غا به سه‌ر بردوه‌و زه‌مه‌نێکیش له به‌یروت. که باسی مێژووم بۆ ئه‌کات جار جارێ نینۆکه هێشتا تیژه‌کانی شاره‌زایانه ئه‌خاته برینه سارێژ نه‌بوه‌کانی جه‌سته‌مه‌وه. من ئه‌بێ ئه‌م کۆتجه بخوێنمه‌وه، پاشان ره‌نگی بگۆرم، ئینجا برۆم له سه‌ر تاشه به‌ردێ له به‌ر زه‌ریادا دانیشم گۆرانیه بۆ خۆم و یه‌کێکی تر بۆ ناخودا ویسکی خۆره‌کان بڵێم.
* کۆتج: ماڵێکی شێوه تایبه‌ته به زۆری له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌کانه‌دایه.
* که‌نه‌مارا: ناوچه‌یه‌که له رۆژئاوای ووڵاتی ئایرله‌ندا.
بۆ مه‌رگی جاک درێدا
له ژێر چێشتخانه یابانیه‌که‌وه، که سوشی خۆشیان هه‌یه، هۆڵێکی سینه‌مای بچکۆله هه‌یه؛ پێی ده‌ڵێن تریسکڵ. تریسکڵ، کورسیه‌کانی ره‌ق و کۆنن، ئه‌و فلیمانه پێشان ئه‌دات که زۆرکه‌م خه‌ڵک ئه‌یانه‌وێ بیبینن.
دوو ساڵ له‌مه‌وپێش، ئه‌و کاته درێدا ته‌مه‌نی ته‌نها حه‌فتاو دوو ساڵ بوو، له کچێکی بچکۆله‌ی خه‌ڵکی کۆپنهاگنه‌وه ئیمه‌یڵێکم بۆ هات، "فلیمێک دێت ده‌رباره‌ی ژیانی درێدا، چاوی بۆ بگێره، شایسته‌ی بینینه". کچه‌که ناوی ئانیا-یه؛ له پاڵه‌وانی رۆمانه‌که‌ی پیته‌ر هۆگ ئه‌چێ که ناوی؛ سمێلا خان هه‌ست به به‌فر ئه‌کات. پیته‌ر هۆگ، خۆی خه‌ڵکی کۆپینهاگنه‌و رۆمانه‌که‌ش ده‌رباره‌ی ژنێ گرینلاندیه له‌و شاره‌دا. کۆپینهاگن له مانگی دیسه‌مبه‌را که تاریکی تیایا وه‌ک ئاسمان بێکۆتاییه‌و هه‌موو شتێ تیا ئه‌یبه‌ستێ.
فلیمه بایوگرفیه‌که‌ی درێدا له تریسکڵ پێشاندرا. پۆسته‌ره‌که‌ی وێنه‌یه‌ک بوو سه‌رنج راکێش، پیاوێ قژ ئێجگار سپی، پایپێکی به لاده‌مه‌وه‌یه‌و پۆز بۆ کامیراکه لێئه‌دا. هه‌رچه‌نده درێدا بێزاره له وێنه‌ی خۆی، به‌ڵام من به‌لامه‌وه جوان بوو، ئایا جوان بوو چونکه درێدا بوو؟ ئه‌و ئه‌ڵێ بۆ ساڵانێکی زۆر به‌رگریم له‌وه کرد که وێنه‌م بڵاو نه‌بێته‌وه، چونکه یه‌که‌م؛ کێشه‌یه‌کی ئایده‌لۆژیم هه‌بوو له گه‌ڵ وێنه‌داو دووه‌م؛ خۆم و لاشه‌م ئه‌وه‌نده له په‌یوه‌ندیه‌کی باش‌دا نین.
فلیمه‌که به گرته‌یه‌کی پانۆرامایانه‌ی شاری پاریس ده‌ستپێئه‌کات. ئه‌و شاره‌ی، زوو زوو پۆست کارتی جوانم لێوه بۆ دێ، (پۆست کارت؛ له سۆکراته‌وه بۆ فرۆید، ناونیشانی کتێبێکی درێدایه که ساڵی هه‌شتا نوسیویه‌تی)، چونکه هێنده‌ی په‌نجه‌کانی ده‌ستم کچی جوانی تیائه‌ناسم. درێدا جوله‌که‌یه، وه‌ک کامۆ، له جه‌زائیری سه‌ر به فه‌ره‌نسای حه‌فتاو چوار ساڵ له مه‌وپێش هاته دونیاوه. رۆژانێک له به‌ر جوله‌که بوونی له قوتابخانه ده‌رکرا. به‌ڵام ئه‌و پیاوێ ئایندار نیه، بۆیه فاروق ره‌فیق خۆشی ناوێ. درێدا ئه‌ڵێ؛ له سیناگوگ (شوێنی نوێژی جوله‌کان) ته‌نها حه‌زم له گۆرانیه‌کان بوو، به‌ڵام هه‌رده‌م ئاینم به ماهیه‌تێ داناوه که بیرکردنه‌وه تیا وونه، دووباره‌کردنه‌وه‌یه‌کی کوێرانه‌یه. که گه‌وره‌بوو نیتچه‌ی خوێنده‌وه، پاشان رۆسۆ، ئه‌و هه‌رچه‌نده باش لێیان تێنه‌ئه‌گه‌ی به‌ڵام له‌وه دڵنیا بوو که دژ به‌یه‌کن، بۆیه به‌لایه‌وه گران بوو هه‌ردوکیان له خۆ‌یا جێبکاته‌وه.
پێش فلیمه‌که بیرم له‌وه ئه‌کرده‌وه، ده‌بێ ژیانی فه‌یله‌سوف چی بێت بۆ ئه‌وه‌ی شایانی ئه‌وه بێت بکرێته فلیم، درێدا ره‌به‌ن نیه وه‌ک کانت و دیکارت، ژیانیشی بێ روداو نیه، ئه‌و پیاوێکی تا بڵێی چالاک بوو. چالاک بوو له به‌رگری کردن له بیانیان، له دژایه‌تی کردنی ئاپارتاید، له فلیمه‌که‌دا سه‌فه‌رێک هه‌یه بۆ ئه‌فریقای باشور بۆ به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه‌ی که ماندیلای تیا به‌ندبوو، هه‌روه‌ها قسه‌کردن له زانکۆی جوهانسبرگ ده‌رباره‌ی لێبوردن.
که له درێدا ئه‌پرسن چۆن نوسینه‌کانی فه‌یله‌سوفێ له ژیانی جیا ئه‌کرێته‌وه، ئه‌و له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ، نازانم ئایا ئه‌توانرێ جیابکرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌یزانم ئه‌وه‌یه که له سۆکراته‌وه بۆ هایدگه‌ر که‌س به زمانی 'من' قسه‌ی نه‌کردوه، ئه‌وان هه‌رده‌م هه‌وڵی ئه‌وه‌یانداوه که ژیانی تاکه که‌سیان به په‌راوێزبکه‌ن و وای دابنێنن که رێکه‌وته. ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌وان گرنگ بووه بیرکردنه‌وه‌یان بووه.
درێدا له چل کتێب زیاتری نوسیوه، له کتێبخانه‌که‌یا له ماڵه‌که‌یان له پاریس لێی ئه‌پرسن ئایا ئه‌م هه‌موو کتێبه‌ی که هه‌ته خوێندوده‌ته‌وه، ئه‌ویش له‌وه‌ڵاما ئه‌ڵێ، نه‌خێر... ته‌نها چواریانم خوێندوه‌ته‌وه به‌ڵام زۆر به‌وردی. با منیش دانی پیا بنێم، تۆ مردی به‌ڵام ئه‌وه زه‌مانێکه من پێنج کتێبی تۆم هه‌یه هیچکامیانم نه‌خوێندوه‌ته‌وه به ته‌واوی. دواین کتێب ناوی سیاسه‌تی هاورێتیه، به‌دێرێ ده‌ست پێئه‌کات سه‌رم لێی ده‌رناچێ، 'ئه‌ی هاورێکه‌م، هاورێتی نیه'. له زانکۆ گه‌لێک کتێبی تۆ هه‌ن، هه‌موو جارێ له به‌شی فه‌لسه‌فه‌دا ئه‌م دیودیویان ئه‌که‌م و به خۆم ده‌ڵێم رۆژێک دێت بیانخوێنمه‌وه. به‌ڵام بریار بێت ئه‌و کتێبه‌ی له‌گه‌ڵ ڤاتیمۆدا نوسیوتانه ده‌رباره‌ی ئاین بیخوێنمه‌وه.
پاش تۆ من نامۆم به قسه‌کانی خۆم، دڵنیا نیم ئایا وشه‌کان من ده‌ڵێن یان من ووشه‌کان ده‌ڵێم. له دوای تۆ من نازانم ده‌ق له چیه‌وه ده‌ست ده‌ست پێئه‌کات و له چیه‌وه کۆتایی دێت. چی ده‌قه‌و چی ده‌ق نیه، تۆ جارێکیان له چێشتخانه‌یه‌ک له نیویورک هاوارت ئه‌کرد، ئه‌م مێزی دانیشتنه‌ش ده‌قه. تۆ هه‌موو جارێ به‌ده‌ست ئه‌وه‌وه ده‌تناڵان که ئه‌وانی تر خراپ لێت تێگه‌شتوون، تۆ نهیلیست نیت، ئه‌ی خراپ لێتێگه‌شتن نیه نه‌مری مسۆگه‌ر ئه‌کات، وه‌ک ئۆسکار وایڵد جارێکیان ووتی. نه‌مری؛ تۆ پێت ووتین، ئه‌گه‌ر که‌سێ بڵێ من، ئه‌وا له هه‌مانکاتا پێمان ئه‌ڵێ؛ من زیندوم، من نه‌مردوم. به‌ڵام تۆ و ئه‌و شێته‌کانی تری پاریس،(فۆکۆ‌و دۆلۆز‌و تادوای)، پێتان ووتین، ئه‌و سیسته‌مه‌ی که هه‌یه له توانایا نیه ئاشتی و خۆشگوزه‌رانی بێنێت.
ئه‌وه‌ی مایه‌ی بێزاری فه‌یله‌سوفانی ئینگلیز زمانه ئه‌وه‌یه که دوکانی کتێب فرۆشه‌کانا کتێبه‌کانی تۆ‌و شێته‌کانی تری پاریس به‌شێکی زۆری داگیرکردوه، بۆیه زۆر هه‌ن وا ئه‌زانن ته‌نها ئێوه‌ن پاریسیه‌کان ده‌توانن فه‌لسه‌فیانه بیربکه‌نه‌وه، له کاتێکا فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌نالاتیکی زۆر فه‌لسه‌فیان نوسراوه‌و خوێندنه‌وه‌شی خۆشتره. مردیت، به‌لای منه‌وه ئه‌وه به‌سه له سه‌ر گۆره‌که‌ت بنوسن دیکۆنسترکشن.
به‌یانیت باش ئه‌ی نیوه‌شه‌و!
هۆڵه‌که هه‌زار کورسی تیایا، له نێویاندا پیاوێ به ته‌نیا دانیشتووه، له ژێر بارانی مۆسیقایه‌کی دڵگیرا چاوه‌رێ ئه‌کات فلیمه‌که ده‌ست پێ‌بکات. پیاوه‌که کتێبێ ئه‌خوێنێته‌وه، من له دووره‌وه ئه‌یبینم، به‌رگی شینه، دواین رۆمانی میلان کۆندێرایه. کۆندێرا چه‌ند ساڵێ پێش ئه‌وه‌ی من بێمه دونیاوه پراگی به‌جێهێشت له پاریس نیشته‌وه، له‌و رۆژه‌وه هه‌رده‌م له خۆی ئه‌پرسێ پراگ یان پاریس، کافکا یان پرۆست. ئه‌مرۆ سێیه‌م رۆژی ڤیستڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی سینه‌مایه. من له گه‌ڵ کچێ پۆڵۆنیا ئیش ئه‌که‌م، له کراکۆف ئه‌دهبببببببب‌ب و سینه‌مای خوێندوه، له‌ش و لارێکی که‌ته‌ی هه‌یه‌و به‌رده‌وام قسه‌ئه‌کات.
فلیمه‌كه که پیاوه‌که چاوه‌رێ ئه‌کات ده‌ست پێ‌بکات، فلیمێکی ئیتالیه، من یاده‌وه‌ریه‌کی زۆرم هه‌یه، ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ فلیمه ساده‌که‌ی دیسیکا، پاسکیل دز. فلیمه‌که‌ی ئه‌مرۆ ناوی؛ به‌یانیت باش ئه‌ی نیوه شه‌و، دێره‌شیعرێکی ژنه خه‌مباره ئه‌مریکیه‌که‌یه که ناوی، ئیمیلی دیکنسنه. فلیمه‌که ده‌رباره‌ی به بارمته‌گرتنی مۆرۆیه، سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیتالیا له کۆتایی حه‌فتاکان له لایه‌ن لیوای سوره‌کانه‌وه، رێد بریگه‌ید. من به‌ده‌ستی خۆم نیه نێگرێم بیر ئه‌که‌وێته‌وه، ساڵانی غوربه‌تی و ده‌قه جوانه‌کانی ده‌رباره‌ی خۆشه‌ویستی و هه‌ژاری و شۆرش. نێگرێ بیرمه‌ندی لیوای سوره‌کان بوو. هه‌روه‌ها لاپۆ ڤه‌نینی و قژه درێژه‌که‌ی.
وه‌ک دۆلۆز ئه‌ڵێ؛ سینه‌ما زمانی دونیایه، هه‌موو ساڵێ له‌م هه‌فته‌یه‌دا، فلیمی سه‌یرو سه‌مه‌ره له کونج و که‌له‌به‌ری دونیاوه دێن، بۆ ئه‌وه‌ی ساتێ له‌ئاگایی ئه‌م شاره‌دا بژین و شوێنێک له یاده‌وه‌ریا به‌جێبێڵن.
من و تۆ!
من و تۆ هه‌ین، یان هه‌ر دوو ده‌نگی خودایین؟
تۆ زۆر دووریت. من دوور تر. تۆ ژورێکی په‌نجه‌ره شکاوت هه‌یه، منیش دڵێ وه‌ک دیواری به‌ندیخانه. تۆ سڵ ئه‌که‌یته‌وه خه‌ون ببینی، منیش ئه‌گه‌ر خه‌ونه‌کانم لێ داچۆرێ ئه‌بمه بیابانێ ووشک. تۆ چه‌ندێ کراوه‌ی هێنده‌ش داخراوی، من هه‌ر خۆمم به دیار قاوه‌یه تاڵه‌وه رۆژگاره‌کانی ته‌مه‌نم ئه‌سوتێنم.
شتی بچکۆله دڵم ئه‌هێنێته خورپه، چه‌ند دێرێ له یاده‌وه‌ریه‌کانی باسکاڵ، بیرکردنه‌وه له ناوی تۆ. من بۆت ئه‌نوسم حه‌زم له ژنێکه بچکۆله، ژیر، قسه‌کانی بۆنی ئه‌و کتێبانه‌ی لێبێت که که‌م که‌س ئه‌یانخوێنێته‌وه، شه‌وگاری به‌ده‌م بیرکردنه‌وه‌وه بکوژێ له ووشه‌یه که هێشتا نه‌هاتوه به‌زارا. تۆ هه‌واڵی د‌ه‌ریام لێ ئه‌پرسی، نوستنی سه‌ر شه‌قامه سارده‌کان، ئه‌و دێرانه‌ی که حه‌رامن. تۆ حه‌زت له خه‌یاڵ نیه‌و من پیاوێکم له خه‌یاڵ، تۆ دوره‌په‌رێزئه‌که‌یت له شه‌راب و منیش خه‌یامانه بۆی ئه‌رۆم. تۆ له عه‌شق رائه‌چڵه‌کێی منیش له فه‌رهه‌نگی زمانا به‌دوای مانایا ئه‌گه‌رێم. من هێنده‌ی رۆژگاره‌کانی ته‌مه‌نی نه‌نکم چیرۆکم پێیه، تۆش رۆمانی به‌سه‌رهاتی ئه‌و پیاوانه‌ی که به کۆڵانه پیسه‌کانی شارا ره‌دووت ئه‌که‌ون. جارجارێ هه‌ردوکمان به دزیه‌وه بیر له پێکه‌وه بوون ئه‌که‌ینه‌وه، به‌ڵام هێشتا دڵنیانین؛ سه‌ربوورده‌ی تراژیدیایه‌کی ئاشکرایه یان سه‌د ساڵ له خۆشی.
نیوه‌ی یه‌که‌می ناوی من، نیوه‌ی یه‌که‌می ناوی تۆ، وه‌کو یه‌کن. ده‌بێ رۆژێ پێکه‌وه ئه‌و هه‌ردوو نیوه‌یه بخه‌ینه سه‌ر سه‌رینێ، له ئوتێلێ هه‌رزان له شاری لشبونه، هه‌تا به چرپه چرپ شیعرێکی ته‌رو ناسکی فیرناندۆ پێسه‌وات بۆ بخوێنمه‌وه، له کۆتاییدا پێت بڵێم دێی له گه‌ڵما بۆ سانتیاگۆ دی کۆمپۆستیلا تا شوم پێبکه‌ی، تۆ ئه‌ڵێی نه‌ء!
پاصی ژماره حه‌وت
ژنێ ناو لیزایه، هه‌رگیز له ژوان دواناکه‌وێ. له ئێواره سارده‌کانی زستانا له ویستگه چۆڵه‌که‌دا، پێکه‌وه قاوه‌ی گه‌رم ئه‌خۆینه‌وه و چاوه‌روانی پاصی ژماره حه‌وت ئه‌که‌ین. هه‌رده‌م ئێواران شه‌قامه‌که وه‌ک دڵم چۆڵه. له چاوه‌روانیا قسه‌ئه‌که‌ین؛ قسه‌ئه‌که‌ین و ووشه‌کان له ده‌ممانا ئه‌بێ به هه‌ڵم. ئه‌و هه‌رده‌م باسی رۆمانه‌کانی مارگرێت ئه‌نتوودم بۆئه‌کات، من هه‌ر ئه‌وه‌نده ئه‌زانم ئه‌و ده‌رباره‌ی ئه‌و خانمانه ئه‌نوسێ که به‌فه‌ره‌نسی پێیان ئه‌ڵێن له فامێ فه‌تال یان ژنی سه‌ر به‌گۆبه‌ن.
لیزا، قژێکی هه‌یه وه‌ک رۆژانی غوربه‌ت، ره‌ش و ئاڵسکاو درێژ. رومه‌تیشی له‌و په‌یکه‌ره ده‌گمه‌نانه ئه‌چێ جارجارێ پیکاسۆ، بۆ به‌سه‌ربردنی بێزاری دروستیه‌کردن. ئه‌و حه‌زئه‌کات؛ به رووتی گوێ له مۆتزارت بگرێ، به تایبه‌تی سیمفۆنیای ته‌نیا شه‌وێکی بچکۆله (ئاینه کلاینه ناخت)، له باوه‌شما کتێب بخوێنێته‌وه، تا دره‌نگێ به دیار فلیمه ئیتالیه‌کانی فلینیه‌وه دانیشێ.
که شه‌قامه‌که بێده‌نگ ئه‌بێ، به هێمنی به گوێما ئه‌چرپێنێ؛ ده‌رباره‌ی ماڵه‌وه‌تان شتم پێبڵێ؟ ماڵمان له قه‌راخی رووبارێکه له به‌رد، له مه‌مله‌که‌تێ له هیچ کتێبێکا ده‌رباره‌ی نه‌نوسراوه. ئه‌ی دایکت؛ ژنێکه ره‌شپۆش، له خه‌ونی ئایه‌توڵاکان ئه‌ترسێ و به ته‌نیا رۆژگاره‌کانی دووری من ئه‌ژمێرێ. براکانت؛ دایکم جارجارێ منیان ئه‌خاته‌وه یاد، من لای ئه‌وان گورگی بیرچونه‌وه خواردوومی و یوسفێکم باوکیشم خۆشی ناوێم. ئه‌ی باوکت، من هیچ ناڵێم، که چاوه‌کانی داوی وه‌ڵامم لێئه‌که‌ن، ده‌ڵێم پیاوێکه هیچی ده‌رباره نازانم. که پاصه‌که دێت، لیزا داوام لێئه‌کات له‌گه‌ڵیا بڕۆم، من ئه‌ڵێم نا. حه‌زئه‌که‌م بگه‌رێمه‌وه کونجه بچکۆلانه‌که‌ی خۆم، به ته‌نیا خه‌ونێ ببینم. که پاصه‌که ئه‌روات؛ من و ته‌نیای و سه‌رما به‌ره‌وماڵ دێینه‌وه.
سه‌ربورده‌ی پیاوێ ته‌نیا
یه‌کشه‌ممان ماڵه‌که‌مان پڕ ئه‌بێ له بێده‌نگی. که به‌ئاگادێم گوێم له ده‌نگی زه‌نگی کلێساکانه. کلێساکان له هه‌موو شوێنێکن! من هه‌رده‌م رقم له ده‌نگی زه‌نگی کلێسایه. ده‌بێ ئه‌و زه‌نگانه بۆ کێ لێبده‌ن، من له خۆم ئه‌پرسم. پاشان گۆره‌ویه خوریه‌کانم له پێئه‌که‌م. من ته‌نها سێ جووت گۆره‌وی خوریم هه‌یه، یه‌کیان له ره‌نگی خۆڵ، یه‌کێ تریان له ره‌نگی بێوه‌ژن، ئه‌ویتریان له ره‌نگی ته‌نیایی.
ئینجا به ئاوی شله‌تێن خۆم ئه‌شۆم. له گه‌ڵ ئاودا یادگاریه‌کی زۆرم هه‌یه. له سه‌ر پشتی که‌شتی گه‌وره، گه‌وره‌تر له خه‌یاڵ، به ئیجه و ئه‌دریاتیک و ده‌ریایی سپی و به‌لتیک و ده‌ریایی باکور و زه‌ریای ئه‌تڵه‌سیا سه‌فه‌رم کردوه.
پاش قاوه‌تی، وه‌ک هه‌میشه ئه‌چم شیرێک و رۆژنامه‌یه ئه‌کرم. یه‌کشه‌ممان شه‌قامه‌کانیش پڕن له بێده‌نگی. ماڵ ئێمه له گه‌ره‌کی جوله‌که‌کانه. له پردی له‌رزانه ئه‌په‌رمه‌وه و له به‌رخۆمه‌وه گۆرانی ئه‌ڵێم. شه‌قامه‌کان بۆنی حه‌شیشه‌و شه‌هوه‌تیان لێدێ. هه‌موو شوێنێک پره له ئاخزه جگه‌ره‌و کۆندۆم. له پایزدا گه‌ڵاکانیش دائه‌بارێن، من زۆر حه‌زم له گه‌ڵاکانه که ئه‌وه‌رێن، داری رووت تابلۆیه‌کی ئه‌بستراکته، رێم ئه‌دا ئازادانه خه‌یاڵی پێوه‌بکه‌م. پاش پرده‌که خوێندنگای مۆسیقاکه دێت. هه‌موو جارێ که به‌وێدا تێئه‌په‌رم ده‌نگی پیانۆیه‌ک به کزی دێت. بۆگارد و فلیمه‌که‌ی کازابلانکام بیرئه‌که‌وێته‌وه. ئای خوایه عه‌شق چه‌ند سه‌خته. رۆژانێ نه‌فامانه دڵم دایه ده‌ست گه‌وره‌کچێکی بچکۆله. ساڵێک به دیاریه‌وه دانیشت، ته‌نها جارێکیش له ده‌رگایی نه‌دا.
که رۆژنامه ئه‌کرم ژنێ پۆڵۆنی به‌ده‌ممه‌وه پێئه‌که‌نێ، پێکه‌نینێ ساخته. ئێمه له رۆژگارێکا ئه‌ژین هه‌موو شتێ تیا ساخته‌یه. ته‌نانه‌ت ساخته له حه‌قیقه‌ت به‌رێزتره. له کتێبی ناوه‌رۆکی مه‌سیحیه‌تدا فیورباخ هاوکێشه‌یه‌کی سه‌یرمان پێشکه‌ش ئه‌کات. پیرۆزی پیرۆزتر ئه‌بێ تا له حه‌قیقه‌ته‌وه دوورتربێت. به‌ڵام من له بری فیورباخ بیر له کریستینا یونگمان ئه‌که‌مه‌وه، ئه‌و مه‌کربازه‌ی له‌گه‌ڵ ماچا باسی کراکۆفی بۆ ئه‌کردم، سه‌رکێشیه‌کانی رۆژانی هه‌رزه‌یی. که ئه‌گه‌رێمه‌وه ماڵه‌که‌مان بۆنی شێی لێدێ. نامه‌ی به‌ر په‌نجه‌ره‌که ئه‌بینم، ووشه به ووشه‌یم بیرئه‌که‌وێته‌وه: (ووردیله‌که‌م، حه‌زئه‌که‌م زۆر بێبه‌زه‌ییانه وه‌ک جه‌لادێ دڵم بشکێنی! وه‌هام لێبکه‌ی برۆم له پشت کلێسا هێمنه‌که‌وه له سه‌ر گیاکورته‌که بۆخۆم به ته‌نیا دانیشم و له ئاسمان بنوارم. حه‌زئه‌که‌م هه‌ستبکه‌م که دوای تۆ ژیان بێمانایه، بریاربده‌م نه‌رۆم بۆ وانه‌کانی فه‌لسه‌فه.
که دڵم بشکێ ئه‌گه‌رێمه‌وه ماڵه‌وه، له به‌ر په‌نجه‌ره‌که‌دا به ته‌نیا گۆرانی ئه‌ڵێم، جار له دوای جار شیعره پڕ له خه‌مه‌کانی فێرناندۆ بێسه‌وا ئه‌خوێنمه‌وه؛ ئه‌و پیاوه‌ی که جگه له سێبه‌رو ووشه‌و خه‌یاڵ هیچ هاورێیه‌کی تری نه‌بوو.
دڵم بشکێنه ئه‌ی ژنه بچکۆله‌که. به‌یانیانێ زوو وه‌ک سه‌رباز له شه‌رێکی ده‌سته‌و یه‌خه‌دا خه‌نجه‌ره‌که‌ت بێنه و دڵم بێبه‌زه‌ییانه له‌تکه. که دڵم ئه‌شکێ ئه‌گه‌رێمه‌وه بۆ مه‌عریفه، بۆ ته‌نیاییه‌که‌ی کانت و غه‌ریبیه‌که‌ی سپینۆزا و په‌راوێزه پڕ له ئازاره‌کانی فۆکۆ و کۆچناسیه‌کی دۆلۆز).
ئیتر له بێده‌نگیدا رۆژنامه ئه‌خوێنمه‌وه.
کاتی ئه‌وه نه‌هاتبوو برۆی
کافێ ئه‌ڵمانیه‌که له پشووی نیوه‌رواندا بێده‌نگه. من ته‌نیا یه‌ک سه‌عاتم هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی شتێ بخۆم، رۆژنامه‌یه بکرم و پاشان له گه‌ڵ کاپۆچینۆ خواردنه‌وه‌دا بیخوێنمه‌وه. ئه‌مرۆ شه‌مه‌یه، من تینووی هه‌واڵێکم، هه‌واڵی مه‌رگی پیاوێک که له مێردمناڵیمه‌وه به ناوی شاره‌زام. پیاوێک ناوی ئارثه‌ر میلله‌ره، چه‌ند فرۆشگایه‌ک به ته‌نیشت کافێ ئه‌ڵمانیه‌که‌وه، یه‌کێک له هۆڵه گه‌وره‌کانی شانۆی شاره. ساڵی پار کاتێ بۆ رادیو ئیشم ئه‌کرد داوه‌تکرام بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ شانۆگه‌ری "هه‌موو کوره‌کانم" ببینم. میلله‌ر له‌و شانۆیه‌دا تراژیدیای رۆژانی پاش شه‌ری خێزانێکی ئه‌مریکی پێشان ئه‌دا. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له هه‌موان زیاتر میلله‌ری پێناسراوه ده‌قی "مه‌رگی دێوه‌ره‌یه‌که" که ته‌نها شه‌ش هه‌فته‌ی ویست بۆ ئه‌وه‌ی بینوسێ. ئه‌وه‌یه تای نوسین، ئه‌و تایه‌ی له سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی پێشودا له کافکای دا‌و له دوو هه‌فته‌دا شاکارێکی وه‌ک میتامۆرفۆسه‌ی پێنووسی. میلله‌ر وه‌ک کافکا جوله‌که‌یه، به‌ڵام ره‌نگه ئه‌وه هه‌موو شتێک بێت له‌نێوانیاندا. میلله‌ر له، باوک و دایکێک به ره‌چه‌ڵه‌ک پۆڵۆنی، له هارلمی نیویورک له دایک بوو، ئه‌و به‌شه‌ی شار که شوێنی ره‌ش پێست و هه‌ژارانه. هه‌رچه‌نده ئه‌و رۆژانه‌ی میلله‌ری تیا گه‌وره‌بوو، ئه‌مریکا سه‌رتاپا هه‌ژاربوو. رۆژانی تێکشکانی بۆرصه‌ی (ۆڵ ستریت) بوو. به‌ڵام میلله‌ر خۆشبه‌خت بوو، هه‌رزوو له هارلم گواستیانه‌وه، ئیتر ئه‌و بوو به‌یه‌کێک له مناڵه‌کانی (سه‌بروب) قه‌راخ شار؛ له ئه‌مریکا پاره‌داره‌کان له قه‌راخ شار ده‌ژین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ماڵی گه‌وره‌و باخچه‌ی گه‌وره‌تریان هه‌بێت. به‌ڵام له ته‌مه‌نی چوارده‌ساڵێا ، وه‌ک زۆر له خیزانه‌کانی تری ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئه‌مریکا باوکی به هۆی تێکشکانی بازاره‌وه که‌وته سه‌ر ساجی عه‌لی. هه‌ر ئه‌م رووداوه بوو به‌ره‌و ده‌قه‌کانی دیکنزو ئیپسنی برد وه‌ک ئه‌وان ئه‌و بروایه‌ی تیا چاند که نه‌هامه‌تی ره‌نگه له‌پڕ به‌بێ هیچ ئاگادارکردنه‌وه‌یه‌ک خۆی بکات به‌ماڵا. میلله‌ر که گه‌وره‌بوو رۆشته زانکۆی ئان ئاربۆر له مه‌شیگان، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته رۆژنامه‌نووس. هه‌رله‌وێ یه‌که‌م شانۆنامه‌ی نووسی به ناوی (نۆ ڤیلیان)؛ ڤیلیان ووشه‌یه‌کی کۆنی فه‌ره‌نسیه به‌مانای خزمه‌تکاری کێڵگه دێ، به‌ڵام له زمانی ئه‌مرۆی ئینگلیزی‌دا به‌و که‌سه ئه‌وترێت که تاوانێکی ئه‌نجام داوه، له هه‌مانکاتدا له ده‌قی ئه‌ده‌بیدا مانایه‌کی تری هه‌یه، له‌وێدا به‌و که‌سه‌ی ده‌وترێ که دژ به پاڵه‌وانی رۆمان یان شانۆکه‌یه. بۆیه ده‌کرێ ناونیشانه‌که به چه‌ند جۆرێک وه‌ربگێردرێت وه‌ک؛ نه‌خێر ره‌قیب یان نه‌خێر پیاوی به‌د. میلله‌ر سه‌ره‌رای ئه‌وه شانۆنامه‌نوسێکی گه‌وره‌و ناسراوه له دونیادا، سه‌ربورده‌ی ژیانیشی بۆ خۆی له ئه‌فسانه‌ی ده‌قێک ئه‌چێت. پیاوێک هه‌شتاونۆ ساڵ ژیا تا دوا رۆژانی نه‌خۆش که‌وتنی سه‌ره‌رای ئه‌وه به ده‌ست شێرپه‌نجه‌وه ده‌یناڵاند به‌ڵام هه‌ر به‌رده‌وام بوو له نوسین. هه‌ر ئه‌م کۆششه به‌رده‌وامه وای له‌هه‌ندێ شاره‌زایان کردوه بڵێن؛ ئه‌گه‌ر سه‌ده‌ی بیست سه‌ده‌یه‌کی ئه‌مریکی بوو ئه‌وا میلله‌ر یه‌کێک بوو له‌وانه‌ی که به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو به‌شداری تیاکرد. به‌ڵام ئه‌فسانه‌بوونی ژیانی میلله‌ر له دوو جێگای تری زۆر جیاوازه‌وه دێن؛ یه‌کێکیان ئافره‌ته‌و ئه‌وی تریشیان سیاسه‌ت. کاتێ که میلله‌ر ژنه ئه‌کته‌ری به ناوبانگی جیهانی مارلین مۆنرۆی ماره‌کرد، ژیانی سه‌رتاپا گۆرا. په‌یوه‌ندیه‌که‌یان پێنج ساڵی خایاند، به‌ڵام هه‌تا رۆژ مردنی به‌شێکی گه‌وره‌بوو له ژیانی. په‌یوه‌ندیه‌که‌یان په‌یوه‌ندیه‌کی ساده نه‌بوو، هه‌ریه‌که‌و له‌ئه‌وی ترا بیرۆکه‌یه‌کی ماره‌کردبوو. مارلین به میلله‌ری ده‌گووت، "پاپا"، به‌لای میلله‌ریشه‌وه مارلین مۆنرۆ شۆرشگێرێکی ئایدیال بوو. به‌ڵام له‌بواری سیاسه‌تدا میلله‌ر پیاوێکی ره‌خنه‌گری سه‌رسه‌ختی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریکی بوو. له سه‌رده‌می مه‌کارثی-دا بانگهێشتی دادگا کرا، مارلین مۆنرۆ له به‌ندکردن رزگاری کرد. سه‌رجه‌م ده‌قه شانۆییه‌کان و نوسینه رۆژنامه‌یه‌کان و ئه‌و تێکستانه‌ی کراونه‌ته فلیم، هه‌ر هه‌موو ره‌خنه‌ن له ئه‌مریکاو بونیادی ده‌سه‌ڵات له‌و ووڵاته‌دا. میلله‌ر له سه‌رجه‌م ده‌قه‌کانیا چه‌ند پرسیارێک ئه‌کات و هه‌رده‌م به‌دوای وه‌ڵام تازه‌دا ئه‌گه‌را بۆیان. پرسیاری وه‌ک، ئایا ئه‌مریکا چیه، یان ئه‌مریکا ده‌بێ چۆن بێت، چه‌ندین پرسیاری ناره‌حه‌تی ساده‌ی له‌و شێوه‌یه. میلله‌ر له گفتوگۆیه‌کدا له گه‌ڵ مێژوونوسی ناسراو ئه‌ریک هۆپسپاوم-دا ده‌ڵێ؛ نه‌ته‌وه‌یه‌ک که له کۆچبه‌ر دروست بوبێت (مه‌به‌ست کۆمه‌ڵگای ئه‌مریکی)، هه‌رده‌م و هه‌رده‌م پێویستی به نامۆ هه‌یه، بۆیه هه‌رده‌م وه به‌رهه‌می ده‌هێنێته‌وه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت؛ له کۆمه‌لگایه‌کا که پێویستمان به سونه‌تگه‌رای هه‌بێ هه‌رده‌م ره‌دوونان پێویست ده‌بێ. ئه‌م بیرورایانه وای له میلله‌رکردبوو که خۆی وه‌ک که‌سێکی نامۆ ببینێت له ئه‌مریکا. له ماڵه گه‌وره‌که‌ی له لادێ له که‌ناتاکی، جۆره‌ژیانێکی وه‌ک ژیانی هیندیه سوره‌کان هه‌ڵبژاردبوو. سه‌ره‌رای ئه‌وه هه‌موو به‌یانیه‌ک سه‌عات شه‌ش و نیو له خه‌و هه‌ڵده‌ستا، خۆی ده‌شت و ده‌رۆشت بۆ نوسینگه‌ی نوسینه‌که‌ی که هه‌ر سه‌د مه‌ترێک له ماڵه‌که‌یه‌وه دووره، تا چه‌ند رۆژێک به‌ر له مردنی.
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی من کێم دونیایه گومانم هه‌یه
ده‌ربار‌ی ئه‌وه‌ی من چۆن هه‌م، نازانم؟
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی سبه‌ینێ ده‌رۆم بۆ زانکۆ دیارنیه!
به‌ڵام ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا حه‌زم لێته، دڵنیام.
گه‌ر ئه‌وانی تر موعتادن به حه‌شیشه یان سیکۆتین، من ته‌نها موعتادم به تۆ.
No comments:
Post a Comment