پۆست مامه ریشه
سه‌ردار عه‌زیز
سه‌رکرده‌ی موسوڵمانان خالیدی کوری وه‌لید ترسی گه‌وره‌ی ئه‌وه‌بوو که له جێگادا بمرێت. ئه‌و هه‌موو ئاواتی ئه‌وه‌بوو که له به‌ره‌ی جه‌نگا شه‌هیدبێت. به‌ره‌ی جه‌نگ، گۆره‌پانی شه‌ر، ئه‌و جێگایه‌ی که مه‌ردایه‌تی پیاوی تیا ده‌رئه‌که‌وێت. که جوانیه‌کان ئه‌دره‌وشێنه‌وه. که مرۆڤ نازناوی ئازایه‌تی و به جه‌رگی بۆ خۆی تۆمارئه‌کات. شه‌ر ئه‌و ساته‌وه‌خته‌یه که ره‌نگه که‌سێک تیابمرێت، به‌ڵام له هه‌مانکاتدا کاتوساتی تومارکردنی نه‌مریه. ئه‌مه نه‌ک ته‌نها له که‌لتوری رۆژهه‌ڵاتدا، به‌ڵکو به‌شێکی زۆری که‌لتوری مرۆڤایه‌تیه.
ئه‌م دونیابینیه، شه‌ر وه‌ک نومایشێکی جوانی و جه‌نگاوه‌ریش وه‌ک پاڵه‌وان، به‌هۆی تایبه‌تی مێژومانه‌وه، پانتاییه‌کی گه‌وره‌ی له دونیای سیاسه‌ت و عه‌قڵی سیاسی ئێمه‌دا داگیرکردو. دونیای سیاسه‌تی ئێمه له ساته‌وه‌ختێکی ناسکدا ئه‌ژی، ساته‌وه‌ختی پچران و گواستنه‌وه. که‌لتوری ئێمه ئاشنایه به سوارچاک، به مێرد، به قاره‌مان، به که‌ڵ ژیان، عه‌گید، شه‌هید، له سه‌روی هه‌موویانه‌وه پێشمه‌رگه، به‌ڵام نامۆیه به دیپلۆمات، به پیاوی ده‌وڵه‌ت، به‌و بوونه‌وه‌ره سه‌یره‌ی که کاری ئه‌وه‌یه له دونیا رامێنێت و بیرکاته‌وه، به فه‌یله‌سوف. ئه‌مه گواستنه‌وه‌یه له شاخه‌وه بۆ شار، له سه‌نگه‌ره‌وه بۆ کورسیه نه‌رمه‌کانی به‌ر سپلیت. له جه‌مه‌دانیه‌وه بۆ بۆینباخ. به‌ڵام ئه‌م گواستنه‌وه‌یه کارێکی ئاسان نیه. چونکه ته‌نها گۆران نیه له شێواز و شوێندا. به‌ڵكو گۆرانه له سایکۆلۆژیه‌تدا، له ئیگۆدا، له عه‌قڵدا، ده‌توانم بڵێم گۆرانێکی سه‌رتاپاسه‌ریه له بووندا.
ئه‌م ساته‌وه‌خته، ساته‌وه‌ختێکی هێنده ئاڵۆز و پڕ سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه ته‌نها له توانای خه‌یاڵ و دونیایه‌کی مه‌زنی وه‌ک دونیای ئه‌ده‌ب هه‌یه ده‌ریببرێ. به‌ڵام ئه‌فسوس دونیای ئه‌ده‌بی ئێمه بیابانێکی ره‌ق و ته‌قه.
دونیای پۆست مامه‌ریشه، دونیایه‌که که چی دی تیایه ئه‌فسانه له‌دایک نابن. خوێن نایه‌ته جۆش. که‌س ناتوانێ وه‌ک جاران جوانی و عه‌شقی بێ سنور له خۆی کۆکاته‌وه. به ده‌شته کاکی به کاکیه‌کانی گه‌رمیانا بفرێت و ده‌بابه قووتدات و به عامود بن دانی پاککاته‌وه. چی دی داستانی وه‌ک داستانی هه‌ڵاج و دابان و خواکوره‌ک نانوسرێنه‌وه. بێژه‌ری رادیو و ته‌له‌فزوێنه‌کان ده‌نگیان گڕ نابێت، هاوارناکه‌ن. له دونیای پۆست مامه‌ریشه‌دا دایکم به ئاسانی له هه‌واڵه‌کان تێناگات، ناوه‌کان بیانی و سه‌یرن، سه‌رزه‌مینی چالاکیه‌کان ووڵاتی دوورن، ناوه‌کانیان هێنده گرانن له ناوی تایت و سابوون ئه‌چن.
به‌ڵام پرسیاری گه‌وره ئه‌وه‌یه، له دونیای پۆست مامه‌ریشه‌دا، خه‌ڵکانی سه‌رده‌می مامه‌ریشه چی ئه‌که‌ن. وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره ئاسان نیه، له‌هه‌مانکاتدا یه‌کێکه له هه‌ره قه‌یرانه گه‌وره‌کانی دونیای سیاسه‌تی ئێمه. ئه‌م کێشه‌یه ته‌نها کێشه‌ی کورد و سیاسه‌تی کوردی نیه، ئه‌مه کێشه‌ی به‌شێکی گه‌وره‌ی ئه‌و سه‌رزه‌مینه‌یه که پێی ده‌ڵێن دونیای سێ. له ئه‌فریقای دونیای پۆست-کۆڵۆنیالیزم، له سه‌ره‌تاوه دونیایه‌ک هاته ئاراوه که پێویستی به بیروکرات بوو له بری جه‌نگاوه‌ر. بۆیه هه‌رزوو سه‌ربازه‌کان هه‌ستیانکرد، ماندووبوونیان، به‌ری ر‌ه‌نجیان، خه‌باتیان، بۆ که‌سانێکی تره نه‌ک خۆیان. بۆ سه‌ربازه‌کان دونیای سه‌رده‌می کۆڵۆنیال دونیاک بوو که تیایا خۆشه‌ویست بوون، خاوه‌ن رێزبوون، سه‌رکرده‌بوون، به‌ڵام دونیای پۆستکۆڵۆنیال، دونیایه‌کی به‌تاڵبوو، سارد، خاوخلیچک. له‌سه‌رووی هه‌موو ئه‌مانه‌وه دونیایه‌ک بوو که ئه‌وان تیایا هه‌ستاین ئه‌کرد که که‌نارگیرکراون. ئه‌م قه‌یرانه له سه‌ره‌تاوه هه‌ستی پێنه‌کرا. جه‌نگاوه‌ره‌کانیش نه هاتن داواکاریه‌کانیان پێشکه‌شکه‌ن. بێده‌نگ مانه‌وه تا پڕبوون، که پڕبوون ده‌ستیانکرد به کودیتا.
ئه‌گه‌ر جیاوازیه‌ک هه‌بێ له نێوان دونیای سیاسه‌ت له ئه‌فریقا و دونیای سیاسه‌ت لای ئێمه، ئه‌وه‌یه که له دونیای سیاسه‌تی ئێمه‌دا جه‌نگاوه‌ره‌کان پشتگوێ نه‌خران به‌ڵکو هه‌رزوو بوونه پیاوی ده‌وڵه‌ت، یان ره‌واتره بڵێم خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت، چونکه له عه‌قڵی سیاسه‌تمه‌دارانی کورددا ئه‌وان وه‌ک سیاسه‌تمه‌دار خاوه‌ن ده‌وڵه‌تن، نه‌ک گه‌ل. ئه‌م به هه‌ڵه تێگه‌شتنه‌یه که وه‌هایکردوه له نێوان لێپرسراوان و خه‌ڵکدا خراپ له‌یه‌ک گه‌یشتنێکی به‌رده‌وام له ئارادابێت. لێپراسراوان له‌وه سه‌ریان سورماوه بۆچی خه‌ڵک هه‌میشه و به‌رده‌وام داوائه‌که‌ن. هه‌رگیز تێرنابن. خه‌ڵک ده‌بێ سوپاسگوزاربێت، لان شکرتم لازیدنکم.
لێره‌وه کلیلی ده‌رگای ئه‌و دونیایه‌مان ده‌ستئه‌که‌وێ که وه‌ک ئه‌یدز جه‌سته‌ی سیاسی ئێمه توشی په‌کخستن کردوه، کلیلی ده‌رگای گه‌نده‌ڵی.
دونیای سیاسه‌تی ئیمه، دونیایه‌که که جه‌نگاوه‌ره‌کان وا هه‌ست ئه‌که‌ن که له به‌ره‌ی شه‌ردا بردویانه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ی له ئه‌نجامی شه‌ردا ده‌برێته‌وه ده‌ستکه‌وته، ده‌سکه‌وتیش وه‌ک شیری به‌ری دایک حه‌ڵاڵه. ده‌ستکه‌وت و جه‌نگاوه‌ر دوو چه‌مکی لێکدانه‌براون. سوره‌تی ئه‌نفال بۆئه‌م مه‌به‌سته دابه‌زیوه. تێگه‌شتن له سوره‌تی ئه‌نفال، له دیاریده‌ی ئه‌نفال، یارمه‌تیه‌کی باشمان ئه‌دات بۆ تێگه‌یشتن له سیاسه‌تی کوردی، بۆ ده‌ستنیشانکردنی قه‌یرانه‌کان، بیرلێکردنه‌وه‌یان، و هه‌وڵدان بۆ بونیادنانی ده‌وڵه‌تێک که رێگه به‌م دیاریدانه نه‌دات.
دونیای پۆست مامه ریشه دونیای ده‌وڵه‌ته. جه‌نگاوه‌ر و ده‌وڵه‌ت دوو چه‌مکی دژ به‌یه‌کن. ده‌وڵه‌ت جه‌نگاوه‌ره‌کان ده‌کات به سه‌رباز. سه‌ربازیش ئه‌و بوونه‌وه‌ره‌یه که خوێنی ده‌رژێ و هه‌رزوو له بیرده‌چێته‌وه. ده‌وڵه‌ت به‌رهه‌می عه‌قڵی مۆدێرنه‌یه. له دونیای مۆدێرنه‌دا چی دی شه‌ر هونه‌رنیه به‌ڵکو زانسته. له دونیای ده‌وڵه‌تدا پاڵه‌وانه‌کان له ئاسنن، نه‌ک له گۆشت و ئێسقان. له دونیای پۆست مامه‌ریشه‌دا ته‌نانه‌ت ئافره‌تیش ده‌توانێ بجه‌نگێ، چونکه جه‌نگ بریتیه له ده‌ستپیانانی دوگمه. ئه‌مه بوو وه‌های له فه‌یله‌سوفی فه‌ره‌نسی جان بۆدلێیارد کرد بڵێ جه‌نگی که‌نداو هه‌رگیز رووینه‌دا.
له دونیای پۆست مامه‌ریشه‌دا جه‌نگاوه‌ره‌کان ده‌ترسن. ده‌ترسن بێکه‌ڵک بن، بێ ده‌سه‌ڵات بن. بۆیه به هه‌مووجۆری هه‌ڵپه‌ی ئه‌وه‌یانه چۆن هێز بۆ خۆیان کۆکه‌نه‌وه. پاره به هێزترین ئامرازی هێزه له شاردا. بۆیه جه‌نگاوه‌ر هه‌رزوو ده‌یه‌وێت ببێته سه‌رمایه‌دار. سه‌رمایه‌دارێک جودا له بۆرژوا. بۆرژوا چینی دامه‌زرێنه‌ری ده‌وڵه‌تن. بۆرژوا ده‌سه‌ڵاتی له ئه‌فسانه کۆنه‌کان دارنکرد و خه‌ونی به‌هه‌شتی کرده پرۆژه‌یه‌کی ئه‌ندازیاری. سه‌رمایه‌داری کورد بۆرژوانین. بۆرژواکان شۆرشگێرترین چینی کۆمه‌ڵن. ئه‌م رسته‌یه ره‌نگه خوێنێکی زۆر له ده‌مووچاوی کۆمۆنیسته سه‌له‌فیه‌کان کۆکاته‌وه. ببورن!!
دونیای پۆست مامه‌ریشه، دونیای ئه‌و که‌سانه‌ن که ده‌توانن له کۆشکه گه‌وره‌کانی ده‌سه‌ڵاتدا رێره‌وێک بۆخۆیان بدۆزنه‌وه. له پایته‌خته دوور و سیسته‌مه ئاڵۆزه‌کانا ده‌نگ و ره‌نگێکاین هه‌بێت. چونکه پانتایی خه‌باتی کوردی به‌شێکی زۆری له پایته‌ختی ووڵاته گه‌وره و گرانه‌کانا له پشت ده‌رگا کلۆم دراوه‌کانه‌وه به‌رێوه‌ده‌برێت. ئه‌م دونیا نوێیه، پێویستی به شاره‌زایی له زمانی نوێ و که‌لتوری نوێ و دونیای فیکر و میدیا و ده‌زگا جۆراو جۆره‌کانی تر هه‌یه، وه‌ک لۆبی و ثنک تانک و زانکۆ. ئه‌م دونیایه له ئه‌نجامدا چینێکی نوێ دێنێته ئارا، چینێک که به ئاگاییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌که‌ین ره‌نگه توشی قه‌یرانی نوێمانکات.
دونیای سیاسه‌تی ئێمه له میانه‌ی گۆرانیا توێژێکی تر له ئیلیت (سه‌رده‌سته) دێنێته ئارا، که ره‌نگه دیموکراسیانه نوێنه‌ری خه‌ڵکی کوردنه‌بن. بۆنموونه له دونیای پۆست مامه ریشه‌دا له‌وه ناچێت هیچ گه‌رمیانیه‌ک بوونی هه‌بێت. گه‌رمیان له‌به‌ر سه‌ختی و ووشکی سه‌ر زه‌مینه‌که‌ی به ده‌ست هه‌ژاریه‌کی سه‌خته‌وه ده‌ناڵێنێ. له سه‌ده‌ی شانزه‌دا خه‌ڵکی سویسرا له به‌ر سه‌ختی سه‌رزه‌مینه‌که‌یان ئه‌وه‌نده هه‌ژاربوون ده‌چوون له ووڵاتانی ده‌وروبه‌ر ده‌بوونه سه‌رباز و جاش. هه‌تا ئه‌مرۆش پارێزه‌رانی پاپای ڤاتیکان خه‌ڵکی سویسران، که پێیان ده‌ڵێن پاسه‌وانه سویسریه‌کان. بۆیه خه‌ڵکی گه‌رمیان سه‌ره‌رای خه‌باتی زۆریان ره‌نگه بێبه‌ری بن له ده‌سه‌ڵات. دونیای پۆست مامه ریشه، ئه‌و دونیایه‌یه که ماکس ڤیبه‌ر ناوی نا، دونیای به‌تاڵبوونه‌وه‌یه له ئه‌فسانه‌کان، ئێندزاوبرینگ به ئه‌ڵمانی و دسئینچانتمێنت به ئینگلیزی.
جه‌نگاو‌ر یان پێشمه‌رگه بیزاره له ده‌وڵه‌ت، بێزاره له نه‌ته‌وه، بێزاره له ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه، چونکه ته‌نها له رێگای دیموکراسیه‌وه ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه دێته دی. ده‌وڵه‌تی ئاغا و ده‌وڵه‌تی پاشا و ده‌وڵه‌تی سه‌رۆک ره‌نگه ناو له خۆیان بنێن ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه به‌ڵام ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه نین. دیموکراسیه‌تیش یانی ده‌سه‌ڵاتی یه‌کسان بۆ هه‌موان. له ده‌وڵه‌ت و دیموکراسیدا جه‌نگاوه‌ر و قاره‌مان بوونی نیه، ئه‌وه‌ی هه‌یه ده‌زگایه‌کی ئاڵۆزه که هه‌موان له خزمه‌تی دان. خزمه‌تیچیه‌کانی ده‌سه‌ڵات، ئه‌وانه‌ن که ماکس ڤیبه‌ر ناوی نان بیرۆکرات. بیرۆ به مانای ئۆفیس. ئۆفیسیش شوێنه نه‌ک که‌س. له‌م سیسته‌مه‌دا شوێن ده‌ستی باڵایه، ئه‌و شوێنه‌ی که به‌شێکه له ده‌زگا ئاڵۆزه‌که‌ی ده‌وڵه‌ت. له بیرۆکراسیه‌تدا که‌سه‌کان بێروومه‌تن، په‌یوه‌ندیان نیه به ئه‌وانی تره‌وه ئه‌وان بێجیاوازی له نێوان هاوڵاتیاندا خزمه‌تی ده‌وڵه‌ت ئه‌که‌ن.
لۆجیکی خێر بۆ خوێش نه‌ک بۆ ده‌روێش، دژ به لۆجیکی ده‌وڵه‌ته. سیسته‌می سه‌رده‌می مامه ریشه به‌پێی ئه‌و لۆجیکه کارده‌کات. لۆجیکی پس مام و کوری پلک و کوری پوور هۆی شکستی ده‌وڵه‌ت و هه‌موو شێوازکی ریکخستن و حیزب و ده‌زگاو سیسته‌مه‌کانن. بۆ نموونه لۆجیکی کوری پور له سلێمانی یه‌کێکه له هۆکاره گرنگه‌کانی شکستی یه‌کێتی نیشتمانی کوردوستان وه‌ک حیزبێکی ته‌با. له سلێمانیه‌وه پێر و ته‌که‌تول ده‌ستی پێ‌کرد. ئه‌گه‌ر چی سلێمانی وه‌ک شارێک ده‌یه‌وێ ببێته پایته‌ختی رۆشنبیری به‌ڵام تابینه قاقای نوقمه له ره‌گه‌زپه‌رستی و کوری پورچێتی.

No comments:
Post a Comment