ئه‌مریکا و بنکه‌ی سه‌ربازی هه‌میشه‌یی
سه‌ردار عه‌زیز
له‌م نووسینه‌دا به‌دوای وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا ئه‌گه‌رێین که له‌م ماوه‌ی دوایه‌دا له ناوه‌نده سیاسی و میدیاکانه‌وه قسه و باسی زۆری لێوه‌ئه‌کرێت و ده‌مێکیشه بوه‌ته پرسیارێکی بێ وه‌ڵام لای خه‌ڵکی کورد. ئه‌و پرسیار‌ه‌ش ئه‌وه‌یه؛ ئایا ئه‌مریکا بنکه‌ی سه‌ربازی هه‌میشه‌یی له عێراق دروست ده‌کات؟ ئه‌گه‌ر وه‌ڵام به ئه‌رییه، ئه‌وه ئایا هیچ یه‌کێک له‌و بنکه هه‌میشه‌ییانه له کوردوستان ده‌بێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌ردوو حیزبه کوردیه‌که هه‌وڵی بۆئه‌ده‌ن و به جۆشه‌وه لۆبی بۆئه‌كه‌ن وه هه‌روه‌ها زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کوردوستان ده‌خوازێت.
سه‌ره‌تا پێش ئه‌وه‌ی بێینه سه‌ر وه‌ڵامی پرسیاره‌که ده‌بی چه‌ند وورده پرسیاری تر بکه‌ین، هه‌تا مه‌ودای گشتی پرسیاره‌که‌مان بۆ روونبێته‌وه.. بۆ نموونه ده‌بێ بپرسین، بۆ ئێستا، به تایبه‌ت له‌م ئان‌و ساته‌دا ئه‌م پرسیاره ده‌کرێت.. ئێستا له هه‌موو ئانوساتێکی تر زیاتر پرسیارکردن ده‌رباره‌ی بنکه‌ی سه‌ربازی هه‌میشه‌یی ده‌کرێت چونکه، ئێستا هه‌روه‌ها باس له کشانه‌وه ده‌کرێت. ئه‌مه بۆخوی نیشانی ئه‌وه‌یه ئێمه پێده‌نێنه قۆناغێکی نۆێ و جیاواز له په‌یوه‌ندی عێراق و ئه‌مریکا. ئه‌گه‌ر سوپای ئه‌مریکی ده‌کشێته‌وه، ده‌بێ چۆن چۆنی بێت. ئایا ده‌بێ سه‌رتاپا سوپای ئه‌مریکی بکشێته‌وه وه عێراق بۆ خه‌ڵکی عێراق و ناوچه‌که به‌جێبهێڵن. ره‌نگه کارێکی وه‌ها له‌لایه‌ن باراک ئۆباماوه، یه‌کێک له کاندیده سه‌ره‌کیه‌کانی دیموکرات بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ساڵی داهاتوو، ته‌نها شێوازی کشانه‌وه‌ی گونجاوبێت. ئۆباما، که باوکی خوێندکارێکی خه‌ڵکی کینیابوو له ئه‌مریکا که دایکی ئۆبامای بینی، بۆیه ئۆباما ئه‌گه‌ر ببێته سه‌رۆک ئه‌وا ده‌بێته یه‌که‌م سه‌رۆکی ره‌ش پێستی ووڵاتێک که تا کۆتایی شه‌سته‌کان مافی ده‌نگدانی به خه‌ڵکی ره‌ش پێشت به ره‌وانه‌ئه‌بینی.
ئۆباما له نوسینێکا که له دوا ژماره‌ی گۆڤاری فۆرن ئه‌فێری (کاروباری د‌ره‌وه)، که له لایه‌ن وه‌زه‌راتی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکیه‌وه ده‌رئه‌چێت، بڵاو ده‌بێته‌وه وه به‌شێکی له رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی بڵاوبوه‌وه، داوای ئه‌وه ئه‌کات که سوپای ئه‌مریکی له عێراق بکشێته‌وه ، به‌بێ جێهێشتنی هیچ بنکه‌یه‌کی سه‌ربازیی هه‌میشه‌یی له سه‌ر خاکی ئه‌و ووڵاته.
له‌گه‌ڵ ئۆبامادا زۆری تریش له‌وانه‌ی که له چه‌پی دیموکراته‌کانن له‌گه‌ڵ هه‌مان رادان. ئۆباما ده‌زانێت ده‌نگی له‌وانه‌وه دێت، بۆیه بۆ ئه‌وان ده‌ئاخڤێ. به‌ڵام ئه‌م به‌شه‌ی رادیکاڵه‌ی دیموکرات هه‌رگیز نه‌هاتوه‌ته کۆشکی سپی. بۆیه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه چانسی ئۆباما، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی که که به‌که‌سی
دووه‌م دێ له لیستی دیموکراته‌کان پاش هیله‌ری، بۆ هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات لاوازه. هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر هاتوو، موعجیزه روویدا و ئۆباما هاته سه‌ر ده‌سه‌ڵات، ئه‌وا دونیا ئیداره‌کردن زۆر جودایه له دونیا ئۆپۆزسیون و که‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردن.
ره‌نگه ئۆباما و دیموکراته چه‌په‌کان ته‌نها به‌ره‌ی سیاسی بن له ئه‌مه‌ریکا له گه‌ڵ ژماره‌یه‌کی که‌می کۆماریه‌کان بۆ مه‌به‌ستی ده‌نگ هێنان دژ به هه‌بوونی بنکه‌ی سه‌ربازی هه‌میشه‌یی بن. ئه‌گینا به‌شێکی زۆری حکومه‌ت و ئۆپۆزسیون له‌گه‌ڵ هه‌بوونی بنکه‌ی سه‌ربازی هه‌میشه‌ییدان. به‌شێک له دیموکراته‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان که سوپای ئه‌مریکی بکشێته‌وه بۆ کوردوستان. دیاره ئه‌مه له‌و روانگه‌یه‌وه دێت که ده‌بێ سوپای ئه‌مریکی له‌و ناوچه‌یه بمێنێته‌وه، هه‌روه‌ها له ناوچه نزیکه‌کانی تری عێراق، وه‌ک کوێت و قه‌ته‌ر بۆ چاودێریکردنی ناوچه‌که‌و هه‌بوونی هێزی ئاماده‌باش بۆ شه‌ری تیرۆر. سه‌ره‌رای ئه‌مه مانه‌وه‌ی بنکه‌ی سه‌ربازی کێشه‌یه‌کی سیاسی هێنده ناسکه حکومه‌تی ئه‌مریکی تا ئێستا به راشکاوانه باسی نه‌کردوه. به‌ڵام وه‌ک هه‌موو کێشه‌یه‌کی تری ناسک و ئاڵۆز به له سه‌رخۆیی خه‌ریکی ئاماده‌کردن و ره‌خساندی زه‌مینه‌ی له‌باره بۆ هێنانه ئارا‌ی مه‌سه‌له‌یه‌کی وه‌ها. به‌ڵام کێشه‌ی گه‌وره له‌به‌رده‌م ماناوه‌ی بنکه‌ی سه‌ربازیدا، ئه‌و بارودۆخه‌یه که ئێستا سوپای ئه‌مریکی تیا ئه‌ژی له عێراقدا. ئه‌م بارودۆخه وه‌هایکردوه له به‌شێکی زۆری ئه‌ندامانی کۆنگریس که دژی خه‌رجکردنی هه‌ر پاره‌یه‌ک بن بۆ مه‌به‌ستی دروستکردنی بنکه‌ی سه‌ربازی هه‌میشه‌یی.
سه‌رباری هه‌موو ئه‌مانه، هه‌موو لۆجیکێکی، به‌رژه‌وه‌ندی و مه‌ترسی تیرۆر و ململانی نێو ده‌وڵه‌تیه‌کان به‌ره و ئه‌وه ئه‌رۆن که گومانی تیا نیه که ئه‌مریکا بنکه‌ی سه‌ربازی هه‌میشه‌یی له عێراق ده‌هێڵێته‌وه. وه‌ک رۆبه‌رت گه‌یتس باسی لێوه‌کرد، ئه‌و بنکه سه‌ربازه‌یه له دۆخی بیر لێکردنه‌وه‌دایه ئایا له شێوازی کۆریای باشور بێت یان له شێوازی یابان. (لێره‌دا ئه‌م قسه‌یه‌ی گه‌یتس نموونه‌یه‌کی باشه بۆ دووفاقه‌یی سیاسه‌ت له ساته‌وه‌ختی ده‌سه‌ڵات و ساته‌وه‌ختی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات. گه‌یتس یه‌کێک بوو له ئه‌ندامه‌کانی ده‌سته‌ی دارشتنی راپۆرته ناسراوه‌که‌ی بیکه‌ر هاملتون. له به‌ندی 22ی ئه‌و راپۆرته‌دا داوا له حکومه‌تی ئه‌مریکی ئه‌که‌ن له کاتی کشانه‌وه‌یا له عێراق هیچ بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی هه‌میشه‌یی له پاش خۆی به‌جێنه‌هێڵێ. به‌ڵام به‌بوونی به وه‌زیری به‌رگری، گه‌یتس، بیر له‌وه ئه‌کاته‌وه که ئه‌و بنکه سه‌ربازیه هه‌میشه‌ییه له سه‌ر چ شێوازێک بێت). دیاره ئه‌مریکا پاش جه‌نگی جیهانی دووه‌م و جه‌نگی کۆریا بنکه‌ی سه‌ربازی هه‌میشه‌یی له‌و دوو ووڵاته‌دا هێشته‌وه، هه‌روه‌ها له ئه‌ڵمانیاش.
سێ هۆکاری گرنگ هه‌ن که بریار له سه‌ر مانه‌وه و چۆنێتی بنکه سه‌ربازیه هه‌میشه‌ییه‌کان ده‌ده‌ن. یه‌که‌میان؛ تیرۆره، ئه‌مرۆ به‌شێکی زۆری تیرۆری دژ به ئه‌مریکی سه‌رچاوه‌که‌ی له ناوچه‌کانی عه‌ره‌به سوننه‌کاندایه، وه هه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه له داهاتوودا، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌مریکا به‌جێیبهێڵی ببێته سه‌رزه‌مینێک بۆ گه‌شه و بوژانه‌وه‌ی تیرۆری دژ به ئه‌مریکی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌مریکا له ناوچه‌که‌دا. بۆیه گومانی تیا نابێت که به‌شێک له‌و بنکه هه‌میشه‌ییانه‌ی که له عێراقدا ده‌بن له ناوچه‌ی سوننه ده‌بن. هه‌ر ئه‌مه‌شه وه‌هایکردوه که ئێستا به‌شی زۆری بنکه سه‌ربازیه ئه‌مریکیه‌کان له عێراق له ناوچه‌ی سوننه‌دابن، به به‌راورد به ناوچه‌کانی تر.
هه‌رچه‌نده کۆمه‌ڵێ هۆکاری تر هه‌ن که وه‌هایکردوه ئه‌و ژماره زۆره‌ی بنکه‌ی سه‌ربازی له ناوچه‌ی سوننه‌دابن، جگه له تیرۆر هۆکاری لۆجیستی و جوگرافیش رۆڵی گه‌وره ده‌بینن. له رووی لۆجستیه‌وه بنکه ئه‌مریکیه‌کان زۆربه‌یان له وشوێنانه‌دان که فرۆکه‌خانه‌ی لێ‌بوو له سه‌رده‌می سه‌ددامدا یان نزیکن له فرۆکه‌خانه‌کانه‌وه. هه‌روه‌ها بوونی به‌غدا وه‌ک پایته‌خت و له هه‌مانکاتدا شوێنی گه‌وره‌ترین بالوێزخانه‌ی ئه‌مریکی له دونیادا.
بیرکردنه‌وه له ئه‌ندازیارێتی و ئه‌ندازه‌ی سه‌ربازی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا له ناوچه‌ی سه‌وز ره‌نگه زۆرمان پێبڵێت ده‌رباره‌ی تێروانینی ئه‌مریکا بۆ داهاتووی عێراق ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌ی که ئه‌مریکا بیریان لێئه‌کاته‌وه. ئه‌م بالوێزخانه‌یه که له قه‌راخ دیجله دروستکراوه هێنده‌ی ووڵاتی ڤاتیکان گه‌وره‌یه. ئه‌م باڵوێزخانه‌یه جێگایه‌که که ده‌توانێت به سه‌ربه‌خۆ له ده‌وروبه‌ری خۆی بژی. به مانایه‌کی تر له کاتی ئابلۆقه‌دانیا هیچ شتێک پێویست نیه له ده‌ره‌وه بێت،. نه ئاو نه ئاوه‌رۆ نه کاره‌با، نه هیچ پێداویستیه‌کی تر، ئه‌مه وه‌ها ئه‌کات له کاتی ئابلۆقه‌دانی بالیوزخانه‌که‌دا دانیشتوانه‌که‌ی ده‌توانن بۆ زۆرترین کات تیا بمێننه‌وه. وه هه‌روه‌ها به مه‌به‌ستی به‌ستنی بالۆێزخانه‌که به دونیای ده‌ره‌وه، سه‌ربانی باڵۆێزخانه‌که وه‌ها دروستکراوه که بۆ نیشتنه‌وه‌ی هێلیکۆپته‌ر بشێت. ره‌خنه‌گرانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریکی ئه‌ندازیاری ئه‌م باڵوێزخانه‌یه به باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا له هانۆی پایته‌ختی ڤێتنام ده‌چوێنن.
هۆکاری بنه‌ره‌تی دووه‌م له دروستکردنی بنکه‌ی سوپایی هه‌میشه‌یی، که به درێژایی چه‌ند نه‌وه‌یه‌ک بمێنێته‌وه ستراتیژیه‌تی ناوچه‌که و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریکایه. عێراق ئه‌گه‌ر له‌ده‌ست ئه‌مریکا بچێت ئه‌وا ده‌که‌وێته ده‌ست ئێران و هێزه سونیه توندره‌وه‌کان. ئه‌م دوو هێزه، که هه‌ڵگری ئایده‌لۆژایی ئاینین دژ به ئه‌مریکا و دۆسته‌کانی ئه‌مریکان له ناوچه‌که‌دا به‌تایبه‌ت ئیسرائیل. ئه‌گه‌ر هاتوو سوپای ئه‌مریکی کشایه‌وه ئه‌وا ئه‌م هێزانه ده‌ستئه‌که‌نه شه‌ری نێوان خۆیان، که ماوه‌یه‌که به‌رده‌وام ده‌بێت به‌ڵام له هه‌مانکاتدا د‌ه‌ستده‌که‌ن به ناردنی خه‌ڵک و بیروراکانیان بۆ ووڵاتانی ده‌وروبه‌ر. یه‌کێک له‌م ئه‌گه‌رانه ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه شه‌ری شیعه و سوننه سه‌رتاپا رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست بگرێته‌وه. چونکه، نه‌بوونی ئه‌مریکا له ناوچه‌که و به‌هێزبوونی شیعه گۆرانێکی بنه‌ره‌تی به‌سه‌ر بونیادی حوکمدا دێنێت له ناوچه‌که‌دا، چونکه زۆربه‌ی ووڵاتانی ناوچه‌که خه‌ڵکی شیعه‌یان هه‌یه و زۆربه‌شیان چه‌ندین سه‌ده‌یه به خراپترین شێواز ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه.
هه‌رچه‌ند ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌مه رووبدات ئه‌وا ره‌هه‌نده ئابووری و نێو ده‌وڵه‌تیه‌که‌ی ره‌نگه له هه‌مووی مه‌ترسیدارتربێت. ووڵاتانی که‌نداو زۆرترین و هه‌رزانترین نه‌وتی دونیایان هه‌یه. هه‌ر قه‌یرانێکی سه‌رانسه‌ری له ناوچه‌که‌دا ره‌نگه ببێته هۆی که‌مبوونه‌وه‌ی نه‌وت به راده‌یه‌کی زۆر و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخ به ئاستێک ببێته هۆی تێکشکانی بازار و ئابووری نێود‌وڵه‌تی. به‌ڵام ره‌هه‌ندێکی تری ئه‌م مه‌سه‌له‌یه که که‌م باسی لێوه‌ئه‌کرێت ره‌هه‌ندی چینه. ووڵاتی چین له گه‌شه‌یه‌کی ئابووری بێووێنه‌دایه، وه بۆ درێژه‌دان به‌م گه‌شه‌یه پێویستی به زیاتر و زیاتر نه‌وت هه‌یه. چین گوێ به‌وه نادات کێ نه‌وتی پێئه‌فرۆشێ، له هه‌موو که‌سێکی ئه‌کرێت. ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌مریکا له ناوچه‌که بکشێته‌وه ئه‌وا ره‌نگه ئه‌و بۆشاییه له‌لای چینه‌و پرکرێته‌وه. بۆیه ئه‌مریکا بۆئه‌وه‌ی رێگه له‌وه بگرێت چین ببێطه هێزێکی گلۆبال ئه‌وا ده‌بیت ده‌ست به‌سه‌ر سه‌رچاوه نه‌وتیه‌کانی دونیادا بگرێت. پێش ئه‌وه‌ی چین ببێته هێزێکی وه‌ها که ئه‌مریکا ناچاربێت بچێته شه‌ری سارده‌وه له‌گه‌ڵیا.
به مه‌ب‌ست کورد‌ه‌وه، ئه‌گه‌ربێتوو ئه‌مریکا بنکه‌ی هه‌میشه‌یی له عێراقدا بهێڵێته‌وه ئه‌وا بێگوومان یه‌کێک له‌و بنکانه له نزیک شاری که‌رکوک ده‌بێت. سه‌ره‌رای ئه‌وه ئه‌مریکا له فرۆکه‌خانه‌یه‌کی بچکۆله‌ی نزیک شه‌قلاوه و له نزیک سمێل بنکه‌ی هه‌یه. ئایا له ناوچه‌ی سلێمانی بنکه‌ی تر ئه‌کاته‌وه، ئه‌گه‌ر بیکاته‌وه ئه‌وا ده‌بێت نزیک فرۆکه‌خانه‌ی سلێمانی بێت یان له هه‌ر جێگایه‌کی تربێت ده‌بێت فرۆکه‌خانه‌ی خۆی بۆ بونیادنێت، چونکه ناتوانرێت بنکه‌یه‌ک بپارێزرێت و له په‌یوه‌ندی خێرابێت له‌گه‌ڵیا به‌بێ بوونی فرۆکه‌خانه به تایبه‌ت له ناوچه‌یه‌کی شاخاوی دووره ده‌ستی وه‌ک کوردوستاندا. پلان وه‌هایه که ئه‌مریکا 14 بنکه‌ی سه‌ربازی هه‌میشه‌یی له و ناوچه‌یه‌دا بهێڵێته‌وه.
سه‌ره‌رای ئه‌مانه، بوونی بنکه‌ی سه‌ربازی ئه‌گه‌ر ناچاری کوردنه‌بێت شتێکی ئه‌وه‌نده باش نیه. سوپای ئه‌مریکی له خوێری ترین و نامه‌ردانه ترین خه‌لکی ئه‌و ووڵاته پێکهاتوه. به جۆرێک که به‌تاڵن له هه‌موو به‌هاو ره‌وشتێکی مرۆڤانه. زۆربه‌ی سوپا خه‌ڵکانێکن که هیچ بوارێکی تریان له ژیاندا نه‌بووه. ئه‌گه‌ر بوونی کورد له‌لایه‌ن درواسێکانیه‌وه سه‌لامه‌ت بێت ئه‌وا نه‌بوونی بنکه‌ی هه‌میشه‌یی باشتره.

No comments:
Post a Comment