ئايا نةخشةى ئةمريكا بوَ هةژمونكردن بة سةر دنيادا چ ريَطرييةكى تازةى هاتوَتة ثيَش ، ضونكة بة دةطمةن نةبيَت لة دواى روخانى بلوَكى سوَسيالستيةوة دةسةلاَتى ئةمريكا بة سةر دنيادا بة دةطمةن نةبيَت هيض ريطريةكى وةها لة بةردةمدا نةبوة ، مةبةستمان ئةوةية ولاَتى بةهيَزى تر لة دنيادا هةية بةلاَم زلهيَزيَك نية هاوشانى ئةمريكا بيَت و ناضاريبكات بةرذةوةنديةكانى لة دنيادا لة طةلَدا بةشبكات ؟
کێشه‌یه‌ک هه‌یه له دڵی شه‌ری سارددا ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، ئایا ئه‌مه‌ریکا له و ململانێیه‌دا سه‌رکه‌وت یان یه‌کێتی سۆڤیه‌ت به‌هۆی ناکۆکیه ناوخۆییه‌کانیه‌وه رووخا. به‌ڵام ئه‌وه‌ی گومانی تیانیه ئه‌وه‌یه له ده‌رئه‌نجامی ئه‌و رووداوه مێژوویه‌دا ئه‌مریکا بوو به تاکه زلهێزی دونیا. ئه‌مه و‌ه‌هامان لێئه‌کات بپرسین ئایا ئه‌مریکا ئاماده‌بوو بۆئه‌وه‌ی ببێته زلهێزی دونیا، ئایا ئه‌مریکا به‌رنامه‌ی هه‌بوو بۆئه‌و پۆسته. زۆر له شاره‌زایانی په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان ده‌ڵێن ئه‌مریکا له پاش رووخانی دیواری به‌رلینه‌وه پلانی ئیمپراتۆریه‌تی دارشت. هه‌ندێکی تر به تایبه‌ت چه‌په‌کان بۆ نموونه وه‌ک ئه‌نتۆنی نێگرێ، بروایان وه‌هایه که که‌پیتالیزم هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به‌ره‌و به جیهانبوون هه‌نگاوی ناوه و که‌پتیالیزم هه‌میشه جیهانی بووه. ئه‌مریکاش وه‌ک نموونه‌ی ووڵاتێکی که‌پیتالیزم هه‌میشه دینامیکیه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌بووه که ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌ستێره‌ی زه‌ویدا بگرێت.
به‌ڵام لێکۆڵه‌ره‌وه راستره‌وه‌کان به تایبه‌ت نایڵ فێرگه‌سن، بروایان وایه که کێشه‌ی گه‌وره ئه‌وه‌یه که ئه‌مریکا ئیمپراتۆریه‌ت نیه. ئه‌مه وه‌ک پاشخانێک بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ت و له هه‌مانکاتدا رووناکیم خستنه سه‌ر ره‌هه‌ندی ناوه‌کی، به تایبه‌ت ئایا ئه‌مریکا خۆی وه‌ک بونیادێک یان هێزێک ئاماده‌یه تاکه زلهێزی دونیابێت. یان ئه‌مریکا ووڵاتێکی نه‌ته‌وه‌یی زلهێزه و به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌کانی خۆیدا ئه‌گه‌رێ.
ئه‌گه‌ر له پاش رووخانی دیواری به‌رلینه‌وه بۆشاییه‌ک دروستبوو که ئه‌مریکا له ئه‌نجامیا بووبه تاکه زلهێزی دونیا. ئه‌وا له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست و یه‌که‌وه دونیا به‌هه‌مان شێواز نیه. یه‌که‌م ئه‌مرۆ مرۆڤایه‌تی له قۆناغێکایه که که له‌وه ئه‌چێت شێوازی ده‌سه‌ڵاتی ئیمپراتۆریانه بۆ هه‌تا هه‌تایه به سه‌رچووبێت. سیسته‌می دیموکراسی رێگا به ئیمپراتۆریه‌ت نادا. له به‌ر هۆیه‌کی ئاشکرا و ساده ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، له که‌پیتالیزم و دیموکراسیدا تاک به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیدا وێڵه. ئاماده نیه له پارووی خۆی بگرێته‌وه بۆ ئه‌وانی تر بۆیه هه‌ر شه‌رێک هه‌ر زوو بووبه به بار له رووی ئابووریه‌وه ئیتر هه‌ر زوو خه‌ڵکی دژی ئه‌وه‌ستنه‌وه.
ئه‌مرۆ چین وه‌ک هێزێکی ئابووری به‌هێز له به‌رامبه‌رکێدایه له گه‌ڵ ئه‌مریکادا به‌تایبه‌ت له رووی ئابووریه‌وه. ئابووری چین بێ وێنه له گه‌شه‌دایه. ئه‌م گه‌شه ئابووریه‌ش پێویستی به ووزه‌یه، چین خۆی ووز‌ه‌ی پێویستی نیه بۆیه له ساڵی 1992وه له ده‌ره‌وه به دوای ووزه‌دا ده‌گه‌رێ، به‌تایبه‌ت له ئه‌فریقا. ئه‌مریکا نه له رووی ئایده‌لۆژی و نه له‌رووی ئابووری و نه له رووی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه هیچ ئاماده‌ییه‌کی تیانیه بۆئه‌وه‌ی ببێته هێزێکی ئیمپراتۆریانه. ئه‌گه‌ر شه‌ری تیرۆر نه‌بوایه جۆرێک له شه‌ری سارد له نێوان چین و ئه‌مریکادا به‌دوور نه‌ئه‌گیرا.
له‌لایه‌کی تره‌وه روسیا وه‌ک هێزێکی خاوه‌ن ووزه و جوگرافیا و که‌لتور به جۆرێکی خێرا دێته‌وه نێو بازنه‌ی هێزه زه‌به‌لاحه‌کانی دونیاوه. روسیای پۆتین ووڵاتێکه به‌ره‌و حوکمی دیکتاتۆریانه ئه‌روات و خه‌می ئه‌وه‌یه که ببێته زلهێزێکی دونیا. له‌لایه‌کی تره‌وه یه‌کێتی ئه‌وروپا هێزێکه یان ته‌نها هێزه که به شێوازێکی پۆستمۆدرێن رێکخراوه، هه‌رچه‌نده ئه‌م هێزه له‌و په‌ری ته‌باییدایه له‌گه‌ل ئه‌مریکادا و له رێگای ناتۆوه خاوه‌ن هێزی و به‌رنامه‌ی سه‌ربازی هاوبه‌شن.
+ ئةو ريَطريانةى هاتونةتة ثيَشى (هةذموون) بالاَدةستى ئةمريكا لة دنيادا ثضرثضر بوون واتة لة هةرةشةى كاتى بوون زوَرتر لة ئاستى ريَكخراو و شانة ئسوليةكاندا بووة ، بوَنمونة هةرةشةى ئيسلامى ئسولى لة روكارى هةرة بةهيَزيدا ريَكخراوى ئةلقاعيدة لة لايةكى تريشةوة بةرذةوةندى و جموجولةكانى ئيَران لة روَذهةلاَتى ناوةراستدا ، ئايا دةكريَت ئةمانة بة ريَطرى بةردةم ثروَذةى ئةمريكى لة دنيادا لة بةرضاوبطرين وةك ئةو ريَكخراوة خوَي بانطةشةى بوَ دةكات ؟
ئه‌لقاعیده و‌ک هێزێکی ناده‌وڵه‌تی ئاسان نیه بۆ ووڵاتێکی وه‌ک ئه‌مریکا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵابکات. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر هۆیه‌کی دیاریکراو ئه‌ویش ته‌کنه‌لۆژیایه. ئه‌مریکا هێزی خۆی له ته‌کنه‌لۆژیاوه و‌رئه‌گرێت و بۆ چاره‌سه‌ری هه‌موو کێشه‌یه‌کیش زیاتر پشت به ته‌کنه‌لۆژیا ئه‌به‌ستێ. به جۆرێک ئایین ناسی ئه‌مریکی به‌ناوبانی راینهارد ده‌ڵێ ئه‌مریکا بروایه‌کی خوداییانه‌ی به ته‌کنه‌لۆژیا هه‌یه.
به‌ڵام هێزێکی ناجێگیری شاراوه‌ی تاراده‌ک بچوکی پشت به‌ستوو به چه‌کی ته‌قلیدی و بیروباوه‌ر ته‌کنه‌لۆژیا ناتوانێ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵابکات. ئه‌وه‌ی زیاتر ئه‌م قه‌یرانه‌ی خه‌ستترکرده‌وه ئه‌و پلانانه‌بوو که له‌لایه‌ن په‌نتاگۆنه‌وه دارێژرابوو بۆ مۆدرێنکردنه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریکی که زیاتر پشتی به ئامێر ده‌به‌ست تا مرۆڤ. به‌ڵام قاعیده سوپای ئه‌مریکی ناچارکرد بگه‌رێته‌وه بۆ هه‌ره سه‌ره‌تایترین شێوازی جه‌نگ، جه‌نگی ماڵه و ماڵ و گه‌ره‌که و گه‌ره‌ک و شاره و شار هه‌تا بگره مرۆڤه و مرۆڤ.
قاعیده رێگره له‌به‌رده‌م هه‌ژموونی ئه‌مریکادا به‌ڵام ئه‌مریکا وه‌ک هه‌موو شتێکی تر له خه‌می ئه‌وه‌دایه چۆن مه‌ترسیه‌کی وه‌ها بکاته ده‌سکه‌لا بۆ به‌دیهێنانی ئامانجی تر. بۆنموونه هاتن بۆ عێراق له سه‌ره‌تاوه وه‌ها شه‌رعیه‌تی پێدرا له عێراق له په‌یوه‌ندیدا بووه له‌گه‌ڵ قاعیده‌دا، پاشان که ئه‌مه به هه‌ڵه ده‌رچوو هۆکاری تر هێنرایه‌وه بۆ شه‌رعیه‌ت دان به شه‌ری عێراق.
ئێران چیرۆکێکی تره. مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ئاسانتره. یان به مانایه‌کی تر رووخانی ئێران ئاسانه به‌ڵام سه‌قامگیرکردنی ئێران مه‌ترسیداره. ئێران نایه‌وێ ململانێی ئه‌مریکا بکات، ئه‌وه‌ی ده‌یکات رێگرتنه له ئه‌مریکا بۆئه‌وه‌ی ئه‌مریکا نه‌توانێ ململانێی بکات.
+ ئةطةر بةهةلةدانةضوبم ماوةيةكة ئةوةى ثيَيان دةوتريَت كوَنزةرفاتيفة نوىَيةكان لة راطةياندنةكاندا كةمتر روناكيان لة سةرة ، خوَشاردنةوةى ئةوان بوَ ضى دةطةريَنيتةوة .. ئةمة هيض ثةيوةندييةكى بة شكستى ثروَذةى ئةمريكا ياخود طيرخواردنى لة عيَراقدا نية ،ى بة تايبةت كة ئةوان سةركةوتنى ولاتةكةيان لة عيَراقدا بة سةركةوتنى ديموكراتيةت لة دنياى سىَ وبة تايبةت روَذهةلاَتى ناوةراست لة قةلةمدةدا ؟
پارێزه‌ره‌نوێکان، کوردواته‌نی گڵۆڵه‌یان له لێژیدایه. شکستی ئه‌مریکا له عێراق هۆکارێکی گه‌وره‌یه له بێده‌نگ بوونی پارێزه‌ره نوێکان. هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر بڵێین ئه‌وان به شێوه‌یه‌کی گشتی له شانۆی رووداوه‌کاندا نه‌ماون ئه‌وا هه‌ڵه‌ین. به‌ڵام ئه‌مرۆ هه‌رکه‌سێک بۆی بکرێت خۆیان لێ‌دوور ئه‌خاته‌وه، باشترین نموونه فرانسیس فۆکۆیاما بوو که کتێبێکیشی ده‌رباره‌ی به‌جێهێشتنی نیوکۆنزێرڤه‌تیڤه‌کان نووسی.
بۆ نیوکۆنزێرڤه‌تیڤه‌کانه‌وه عێراق چاره‌نووس سازبوو، ئه‌وان بروایان وه‌هابوو که گه‌لی عێراق بێزاربوو له دیکتاتۆریه‌ت و به‌خێرهاتن له دیموکراسی ئه‌کات وه هه‌روه‌ها عێراق وه‌ک ووڵاتێکی خاوه‌ن نه‌وت، هه‌ر زوو ده‌توانێ بێته‌وه سه‌ر شانۆی نێوده‌وڵه‌تی و به پاره‌ی نه‌وته‌که‌ی ده‌توانێ خۆی بونیادبنێته‌وه. به‌ڵام ئه‌مانه خه‌یاڵبوون. چونکه له سه‌ره‌تادا پلانی ئه‌مریکا وه‌هابوو که ئه‌مریکا خۆی به‌رێوبه‌ری عێراق بێت و هه‌رخێرا عێراق بکه‌نه ووڵاتێکی نیولیبراڵ، له ئه‌نجامدا زۆرینه‌ی خه‌ڵکه‌که‌ی له داهاته‌که‌ی بێبه‌شکه‌ن. ئه‌گه‌ر دیموکراسی و ئازادی وه‌ک دوو چه‌مک له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه به‌کاردێت نه‌ک له‌به‌رئه‌وه‌ی بروایان پێیه یان ده‌یانه‌وێ ئه‌و به‌هایانه له دونیادا بڵاوبکه‌نه‌وه به‌ڵکو هه‌موو هێزێک که خواست ئه‌وه‌ی هه‌بێت له دونیادا باڵاده‌ستبێت ئه‌وا ده‌بێ له رووی ئایده‌لۆژیه‌وه به‌رێژه‌یه‌ک زیاتر له سه‌ربازیه‌وه پڕ چه‌ک بێت. به‌ڵام ئه‌مرۆ له دونیادا لای هه‌موان ئاشکرایه ئه‌و چه‌مکانه چه‌ند بێبه‌هان.
+ يةكيَك لة ضارةنوس سازترين ثرسة سياسية دةرةكيةكانى ويلايةتة يةكطرتوةكانى ئةمريكا عيَراقة ، لة ضوار سالَى رابردودا ئةو ولاَتة ذمارةيةكى زوَر ريَطاى لة ثيَناوى سةركةوتنى ثروَذةكةى لة عيَراقدا طرتوَتة بةر بةلاَم سةرئةنجام هةمويان لة بةردةم توندوتيذى ونائارامى ناوخوَى عيَراقدا شكستى هيَنا ، ئيَستا ئةمريكا هةنديَك لة برِطةكانى راثوَرتةكةى بيكةر- هاملتوَن كة لة سةرتادا سةروَكى ئةمريكا رةتى كردبووةوة جىَبةجىَكران لةوانة طفتوطوَ لةطةلَ ئيَران وسوريا ، بة برواى توَ لة داهاتودا ئةمريكا ض ريَطايةك لة عيَراقدا دةطريَتةبةر ؟
له پایزی ئه‌مساڵدا جه‌نراڵ پیتره‌س راپۆرتێک پێشکه‌شی کۆنگریس ئه‌کات ئه‌و راپۆرته چاره‌نوسساز ده‌بێ بۆ پلانی ئه‌مریکا له عێراقدا. تا ئێستا پلانه یه‌ک دوای یه‌که‌کان شکستیان هێناوه، له به‌ر چه‌ند هۆیه‌کی روون و ئاشکرا. یه‌که‌م بروابوون به‌وه‌ی جارێکی تر ده‌توانرێت ده‌وڵه‌تی عێراق وه‌ک ووڵاتێکی خاوه‌ن یه‌ک سه‌نته‌ر بونیادبنرێته‌وه. ئه‌مه خه‌یاڵ و له لایه‌کی تریشه‌وه سوکایه‌تیه به مێژوویه‌کی دوور و درێژ له ئازار و سوکایه‌تی به هه‌ردوو خه‌ڵکی کورد و شیعه.
ئه‌مه رێخۆشکه‌ره بۆ هۆکارێکی تر ئه‌ویش ئه‌و دژایه‌تیه‌ی که له نێوان ئه‌و عێراقه‌ی که ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت و ئه‌و عێراقه‌ی که خه‌ڵکی عێراق ده‌یه‌وێت و ئه‌و عێراقه‌ی که ووڵاته جیاجیاکانی ناوچه‌ک ده‌یانه‌وێت و ئه‌و عێراقه‌ی که له واقیعدا هه‌یه.
ئه‌مریکا به‌دوای کشانه‌وه‌دا ئه‌گه‌رێت. ئه‌وه‌ی له سه‌ر خوانه ئه‌وه‌یه چۆن کشانه‌وه‌یه‌ک. ئایا کشانه‌وه‌ی یه‌کجاری وجێهێشتنی عێراق بۆ جه‌نگێکی خوێناوی درێژخایه‌ن و کردنی به لانکه‌ی مه‌ترسی بۆ هه‌موو ناوچه‌که و دونیاش. یان کشانه‌وه بۆ شێوه‌یه‌کی جیاواز. یه‌کێک له‌و پالانانه‌ی له لایه‌ن دیموکراته‌کانه‌وه پێشنیارکراوه کشانه‌وه‌یه بۆ کوردوستان. ریتچارد بێتله‌ر، یه‌كێکه له‌و شاره‌زایانه‌ی که پێشنیاری ئه‌م رایه‌ی کردوه. به‌تله‌ر ئه‌گه‌ر هاتوو دیموکراته‌کان له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا بیبه‌نه‌وه ئه‌گه‌ری هه‌یه که ئه‌و ببێته راوێژکاری سه‌رۆک کۆمار، ئیتر ئایا هیله‌ریه یان ئۆباما یان که‌سێکی تر.
حکومه‌تی هه‌رێم به شێوه‌یه‌کی چالاکانه بۆ دروستکردنی بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی له کوردوستان لۆبی ئه‌کات. ئایا ئه‌مه رووئه‌دات، تا ئێستا هیچ نیشانه‌یه‌کی نیه. له به‌رامبه‌ر کارێکی وه‌ها تورکیا یه‌کێک ده‌بێت له‌و ووڵاتانه‌ی که پێی ناخۆش ده‌بێت. به‌ڵام رای زۆر هه‌یه له ئه‌مریکا بۆ پاڵپشتکردنی هه‌بوونی بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی له کوردوستان، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها بریتی نیه له هه‌بوونی بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی، به‌ڵکو چه‌ندین ره‌هه‌ندی تری هه‌یه. یه‌که‌م ئه‌مریکا به‌کشانه‌وه‌ی له به‌شه‌کانی تری عێراق جاری شکستی خۆی ئه‌دات و ناوچه‌یه‌کی ستراتیژی فروان به‌جێده‌هێڵی بۆ ئێران و کۆنه به‌عسی و قاعیده. هه‌روه‌ها به دیفاکتۆ پاڵپشتی سه‌ربه‌خۆیی کوردوستان ئه‌کات. ئه‌م کارانه پێویستی به گۆرانی گه‌وره هه‌یه له دیدو سیاسه‌تی ئه‌مریکا، وه هه‌روه‌ها کارێکی وه‌ها ئاسان نیه.
.
+ سةر سنورةكانى عيَراق و توركيا روَذ بةروَذ طرذتردةبيَت ، ئةمريكاش لة ئةطةرى روبرووبونةوةى كورد‌و تورك نيطةرانة ، لة حالى هاتنة ئارى كيَشةيةكى وةهادا ئةمريكا كة ئيَستا داواى دانبةخوَداطرتن لة توركيادا دةكات ض رَيطايةك هةلَدةبذيَريَت ؟
تورکیا خۆی له گه‌ڵ خۆیدا له قه‌یراندایه. ووڵاته‌که بووه‌ته دوو به‌شی دژ به‌یه‌که‌وه ئیسلامیه‌کان و عه‌لمانیه‌کان، که له هه‌مانکاتدا شه‌ری هه‌ژاران و ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانه. سه‌ره‌رای ئه‌مانه ترسی ئه‌وه هه‌یه ئه‌گه‌ر شه‌ری سوننه‌و شیعه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا ببێته شه‌رێکی سه‌رانسه‌ری ئه‌وا ئاگری ئه‌و شه‌ره تورکیاش ئه‌گرێته‌وه. تورکه‌کان خۆیان باس له‌مه ئاگادارن به‌تایبه‌ت عه‌له‌ویه‌کانی تورکیا وه‌ک سه‌گ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵائه‌که‌ن. تورکیا ئه‌گه‌ر کوردبه‌ختی هه‌بێت ئه‌وا وه‌ک جه‌زائیری لێدێت. هه‌ڵگیرسانی شه‌ری ناوخۆ له تورکیا باشترین شته که کورد ئاواتی بۆ بخوازێ.
به‌ڵام له لایه‌کی تره‌وه په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌مریکا و تورکیا روژ له دوای رۆژ له خراپ بووندایه، به جۆرێک زۆرێک له شاره‌زایان باسی ئه‌گه‌ری کوتایهاتنی ئه‌و په‌یوه‌ندیه ئه‌که‌ن بۆ هه‌تا هه‌تایه. ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌م بارودۆخه بۆ ماوه‌یه‌کی تر درێژه بکێشێ ئه‌وا خه‌ڵکی تورکیا ئه‌مریکا وه‌ک دژه تورکیا له قه‌ڵه‌م ئه‌ده‌ن هه‌ر له ئێستاوه رایه‌کی له‌و جۆره له تورکیادا هه‌واداری زۆرزۆره. یه‌کێک له‌و کتێبانه‌ی که له تورکیا پڕ فرۆش بوو ئه‌وه بوو که باسی له سیناریویه‌ک ئه‌کرد که تیایا ئه‌مریکا له کوردوستانی باشوره‌وه له گه‌ڵ تورکیادا دێته جه‌نگ.
تورکیا له‌لایه‌ن یه‌کێتی ئه‌وروپاوه له ژێر فشاردایه. ئه‌گه‌ر بێتوو بچێته ناو ئه‌و یه‌کێتیه‌وه ئه‌وا ده‌بێت هێزی سه‌ربازی که‌مکاته‌وه به‌ڵام ئه‌گه‌ری وه‌رگرتنی تورکیا له رۆژگاری ئێستادا هێنده دووره که وه‌ک نه‌بوو وایه، به تایبه‌ت پاش هاتنه سه‌ر حوکمی نیکۆلاس سارکۆزی له فه‌ره‌نسا.
له‌م دوایانه‌دا هه‌ندێک راپۆرت هه‌بوو ده‌رباره‌ی ئاگادارکردنه‌وه‌ی ئه‌مریکا بۆ تورکیا که ئه‌گه‌ر بێتوو هێرش بکاته سه‌ر کوردوستان ئه‌وا به ده‌ردی ئیسرائیل ئه‌چێت له‌گه‌ڵ حیزب الله ی لوبنانیدا، که له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه شکستێکی ستراتیژی بوو بۆ ئیسرائیل. بارودۆخی ووڵاتانی ده‌وروبه‌ری کوردوستان کاریگه‌ریان زۆره له سه‌ر بارودۆخی کوردوستان، به‌ڵام ئه‌فسوس میدیای کورد بێ‌توانا و که‌مته‌رخه‌مه له‌مباره‌یه‌وه. به گشتی میدیای کوردی به‌شی زۆری له کانی ژنان ئه‌چێت.
+ ئايا كورد لة ديدى سياسى ئةمريكيدا هاوثةيمانة ؟ هاوثةيمان ضةمكيَك نية بوَ خويَندنةوةى دوو هيَزى جيَطير كة بةرذةوةنديان لة هةنديَك ئاستدا هاوبةشة ، كورد تاضةند هيَزيَكى جيَطيرو هةميشةيية ؟ كورد هاوثةيمانيَكى ئةمريكاية ياخود كورد تةنها هيَزيَكى دوَستة لة عيَراقدا ؟
په‌یوه‌ندی کورد و ئه‌مریکا بووه‌ته یه‌کێک له‌و مه‌ته‌ڵانانه‌ی ئه‌مرۆ له میدیای کوردیا له لایه‌ن خه‌لکی نه‌شاره‌زاوه به شێوه‌ی ساده و ساویلکه پێشکه‌ش ئه‌کرێت. یه‌که‌م بۆئه‌وه‌ی دوو هێز بگه‌نه ئاستی هاوپه‌یمانێتی ئه‌وا پێویستیان بۆ برێنی چه‌ندین قۆناخ و هاوبه‌شیکرنه له چه‌ندین کار و به‌رژه‌وه‌ندی گرنگدا. کوردوستان و ئه‌مریکا بۆئه‌وه‌ی بگه‌نه ئه‌و قۆناغه هه‌ردوولا پێویستیان به پێکه‌وه کارکردن هه‌یه. دیاره به‌شی گران و زۆری ئه‌رکی بونیادنانی ئه‌و هاوپه‌یمانیه له لایه‌ن کورد‌وه‌یه. من کاتێک بۆ زانکۆ له سه‌ر کیسنجه‌ر وکورد بابه‌تێکم ئاماده‌کرد زیاتر ئه‌م لایه‌نانه‌م بۆ روون بوه‌وه. به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مرۆی کوردی له ئاست و قۆناغێکی تردایه. لۆبی کورد بوونی هه‌یه له ئه‌مریکا و کاری باشیش ئه‌کات. من به‌ش به حاڵی خۆم قوباد به که‌سێکی سه‌رکه‌وتوو گونجاو ئه‌زانم بۆ ئه‌و کاره وه له‌لایه‌ن میدیای ئه‌مریکیه‌وه بایه‌خێکی باشی پێئه‌درێت.
+ لة نيَوئةم ئالَوزى وبىَسةروبةرية ئيداريةدا كة حكومةتى هةريَم و كومةلَطاى كوردى تييدا دةذين ، خويَندنةوة تةماشاكردنى لايةنة طرنطى ثىَدةرةكان لة روَذئاودا بوَ ثرسى كورد‌و ئةزمونى دةسةلاَتى كورد لة هةريَمدا ضىية " لة نوسينيَكدا جةنابت نوسيوتة خةريكة روَذئاواش لة كةموكوريةكانى حكومةتى هةريَم ئاطاداردةبيَتةوةو ضيتر بة ضاوى ثيَشوةوة كة وةك ئةزمونيَكى ديموكرات لة روَذهةلاتدا دةناسيَنرا نابينريَت .
هه‌موو ئاگادارانی ناوچه‌که زۆرباش ئاگایان له وورد و درشتی حکومه‌تی هه‌رێمه. به‌داخه‌وه ئه‌م حکومه‌ته هیچ بنه‌مایه‌کی تیانیه بۆئه‌وه‌ی بتوانین وه‌ک حکومه‌ت ته‌ماشای بکه‌ین. حکومه‌تی هه‌رێم، بۆئه‌وه‌ی ببێته حکومه‌ت پێویسته شێوازی بگۆردرێت به جۆرێک ببێته نوێنه‌ری خه‌ڵکی کوردوستان. ده‌بێ له سه‌ر شێوازێکی پۆستمۆدێرنی مرۆڤ دۆستانه دارێژدرێت. ده‌بێ پلان و به‌رنامه و دونیادیدی خۆی هه‌بێت.
من له جێگای تریش ئه‌مه‌م ووت. من وه‌ک که‌سێکی شاره‌زا له زۆربواری حکومه‌تدا ئاماده‌م هاریکاری ئه‌م حکومه‌ته بکه‌م. من چه‌ندین پلانم هه‌یه چ له رووی تیوری و چ له رووی پراکتیکه‌وه بۆ زیاتر بیرکردنه‌وه و کارکردن له سه‌ر حکومه‌ت.
بایوگرافیا
من له دایک بووی گه‌رمیانم. ته‌مه‌نم 34ساڵه. ده‌رچووی په‌یمانگای ته‌کنیکی سلێمانی و هه‌روه‌ها ده‌رچووی کولێژی حکومه‌تم له زانکۆی کۆرک له ئایرله‌ندا. لێره له‌گه‌ڵ ده‌زگای لێکۆڵینه‌وه و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تیا کارئه‌که‌م، هه‌روه‌ها وه‌ک وه‌رگێرێک له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی داد و کاری هه‌روه‌ها ئه‌ندامی رۆژنامه‌نووسی، سه‌ره‌رای ئه‌مانه حیزبێکی ئۆپۆزسیونم که وه‌ک راوێژکارێک بۆ کاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست کارئه‌که‌م .
له پایزی داهاتوودا نامه‌ی ماسته‌ره‌که‌م ده‌ست پێ ئه‌که‌م. خوێنه‌ر بۆ خۆێندنه‌وه و راده‌ربرین ده‌رباره‌ی بابه‌ته‌کانم ده‌توانێ سه‌ردانی بلۆگه‌که‌م بکات. سه‌رکه‌وتووبن
No comments:
Post a Comment