Monday, April 30, 2007
kant
Act only according to that maxim whereby you can at the same time will that it should become a universal law
Wednesday, April 25, 2007
Monday, April 23, 2007
سه‌رۆک عه‌شیره‌ت
سه‌ردار عه‌زیز
بۆچی ده‌بێ که‌سێکی جیابێت. هه‌روه‌ک هه‌موومان وایه. دوو لاق و دوو چاو و دوو گوێ و دوو باڵ کۆمه‌ڵێ کون و هه‌ندێ شتی تر. که له که‌سێ ئاسایی بنواریت و له سه‌رۆک عه‌شیره‌تیش بنواری له روخسار و روواڵه‌تا ئه‌وه‌نده جیاوازی ناکه‌یت. به‌ڵام ئه‌و هه‌رده‌م ئه‌وه‌ی دووباره‌ئه‌کرد‌وه که ئه‌و که‌سێکی ساده‌نیه، ئه‌و وه‌ک ئه‌وانتی تر نیه، ئه‌و سه‌رۆک عه‌شیره‌ته. سه‌ره‌تا نه‌یئه‌زانی به‌سه‌رۆک عه‌شیره‌ت به زمانی ئینگلیزی ده‌ڵێن چی. که لێی پرسیم ووتم؛ ترایب لیده‌ر. ئیتر هه‌ر ده‌یووته‌وه. په‌نجه‌ی شایه‌توومانی بۆ سه‌ر سنگه ره‌قه‌که‌ی درێژئه‌کردوو هاوریئه‌کرد ئایئام ترایبلیده‌ر.
ژووره‌که که ئێمه‌ی تیابووین له گۆشه‌ی رۆژهه‌ڵاتی باڵه‌خانه‌ی به‌شی کاروباری یاسایی په‌نابه‌ران، له نهۆمی سه‌ره‌وه‌بوو. ژوره‌که تاهێندێک بچووک بوو هه‌رته‌نها مێزێک و سێ کورسی نه‌بێ هیچی تری تیانه‌بوو. به‌یانی بوو. ئه‌وه یه‌که‌مجارم نه‌بوو که من له‌وێ بم. چه‌ندین جاری‌تر له‌و ژووره‌دا کاری وه‌رگێرانم کردبوو بۆ خه‌ڵکانی ووڵاتانی جیا جیا له کورد و عه‌ره‌ب. خه‌ڵکانی تر به‌گشتی زیاتر غه‌مبارن، دڵته‌نگن، له سه‌ر قه‌راخی له ده‌ستدانی هیوان، پاش رۆشتنیان دڵته‌نگیه‌ک له پاش خۆیان به‌جێئه‌هێڵن. به‌ڵام ئه‌م له ئه‌وانی تر نه‌ئه‌چوو. ئه‌م که نامه‌وێ ناوی بڵێم بۆ من مایه‌ی تێرامان و حه‌سر‌ت بوو.
هه‌رکه ئه‌یووت سه‌رۆ عه‌شیره‌ت، به ده‌ست خۆم نه‌بوو کۆمه‌ڵی وێنه‌ی جوراوجۆر به خه‌یاڵما ئه‌هات. پیاوێکی جامانه به‌سه‌ر، شه‌رواڵ و مراغانێ، پیاوی حکومه‌ت، خه‌باتگێر، موسته‌شار، عه‌قڵێکی فیوداڵ، به‌رمیلێ وورگ، بیست غه‌بغه‌به، زۆر شتی تر. به‌ڵام ئه‌م هیچی ئه‌وانه‌ی نه‌بوو. ره‌قه‌ڵه‌یه‌کی باڵابه‌رزی پێست ره‌ش بوو. هێشتا لاو بوو. ده‌یووت من خه‌ڵکی دارفورم. من سه‌رۆک عه‌شیره‌تم، من که‌سێکی هاکه‌زایی نیم.
که‌سی سێهه‌م له ژووره‌که‌دا ئافره‌تێکی ئایرله‌ندی ته‌مه‌ن چڵ ساڵانه‌بوو. ناوی جولیایه. هه‌رچه‌نده به پیشه پارێز‌ره به‌ڵام که‌سێکی بێده‌نگ و هه‌تا راده‌یه‌کیش گوناهه. چاوه‌کانی شینن. قژی زه‌رد. له‌شولاری پر گۆشت. که به ئینگلیزی ده‌ئاخفت من ته‌ماشای چاوه‌شینه‌کانیم ئه‌کرد. ئه‌و هه‌میشه ده‌م به زه‌رده‌خه‌نه‌وه بوو. که پێئه‌که‌نی دوودانه گه‌وره‌که‌ی پێشه‌وه‌ی ده‌بریسکانه‌وه. کابرای دارفوری
هه‌ر ته‌ماشای سپێتی نێو مه‌مانی جولیای ئه‌کرد و ده‌یووت من سه‌رۆک عه‌شیره‌تم. من به ته‌نیشت کابرای دارفوریه‌وه دانیشتبووم. له دڵه‌وه پێکه‌نینم پێئه‌هات. به ده‌ستی خۆم نه‌بوو مسه‌فا سه‌عیدی پاڵه‌وانی رۆمانه ناسراوه‌که‌ی ته‌یب ساڵحی وه‌بیرئه‌هێنامه‌وه، وه‌رزی کۆچ به‌ره‌و باکور، (موسم الهجره الی الشمال)
کابرای سه‌رۆک عه‌شیره‌ت کێشه‌ی په‌نابه‌ری هه‌بوو. حکومه‌تی ئایرله‌ندی بروای به قسه‌کانی نه‌ئه‌کرد. ئه‌مه بۆئه‌و مایه‌ی حه‌په‌سان بوو. ئه‌و ده‌یووت؛ خه‌ڵک، خه‌ڵکێکی زۆر، هاتوون بۆ ئێره و به درۆوه خۆیان وه‌ک که‌سی سه‌ر به‌عه‌شیره‌ته‌که‌ی ئه‌و له‌قه‌ڵه‌م داوه و ئێستا حکومه‌تی ئایرله‌ندی پاره و خانوو و هه‌موو شتێکیان ئه‌داتێ. "پێی بڵێ"، رووی ده‌می ئه‌کرده من و به عه‌ره‌بیه‌کی میسریانه هاواری ئه‌کرد، "پارێزه‌ر، ئه‌مه بۆمن ته‌حه‌موول ناکرێت. هه‌میشه به خوێنما دێت ده‌روات". له‌و کاته‌دا په‌نجه‌ی له ده‌ماره ده‌رپه‌ریوه‌کانی باڵه ره‌ق و درێژه‌که‌ی ئه‌دا.
جولیا حه‌په‌سابوو جگه له بێده‌نگی هیچی تری نه ئه‌ووت. پاش ساتێک لێی پرسی؛ ده‌ته‌وێ په‌رداخێ ئاو‌و بخۆیته‌وه. کابرای دارفوری په‌رداخه ئاوه‌که‌ی لووش دا. پاش ساتێ بێده‌نگی جولیا پرسی؛ تۆ سه‌رۆک عه‌شیره‌تی. کابرای دارفووری دیسانه‌وه قه‌وانه‌که‌ی لێدایه‌وه. پاشان جولیا جارێ‌تر پرسی؛ تۆ چۆن بویت بۆ سه‌رۆک عه‌شیره‌ت. من له باوکمه‌وه بۆم ماوه‌ته‌وه، باوکیشم له باپیرمه‌وه. ئه‌ویش ئینگلیزه‌کان کاتێک سودانیان کۆڵۆنیکردبوو کردبویانه سه‌رۆک عه‌شیره‌ت. من وه‌ک ئه‌وانی تر نیم، من هه‌موو که‌سێ ئه‌مناسێ من سه‌رۆک عه‌شیره‌تم.
جولیا زۆربه‌ی قسه‌کانی کابرای دارفوری، که من ئه‌مکرد به ئینگلیزی، له سه‌ر په‌ره کاغه‌زه‌که‌ی به‌رده‌می ده‌ینووسی. که جولیا خه‌ریکی نووسین بوو، کابرای دارفوری به منی ئه‌ووت، تۆ ئه‌زانی سه‌رۆک عه‌شیره‌ت یانی چی، به ئه‌و بڵێ ره‌نگ ئه‌و نه‌زانێ که چه‌ند رۆڵێکی گرنگه. من سه‌دان خه‌لک له کامپی په‌نابه‌ران و خه‌سته‌خانه و به‌ره‌ی شه‌ر و شاره‌کانی دارفور چاوه‌رێم ئه‌که‌ن. من وه‌کو خه‌ڵکی تر سوک و سه‌ماکه‌ر نیم. ئه‌گه‌ر سوک و سه‌ماکه‌ربوومایه هه‌رزوو ئه‌و وه‌ره‌قه‌یه‌یان ئه‌داپێم. به‌ڵام من ئه‌زانم خۆم من کێم. باکم نیه. حه‌قیقه‌ت هه‌ر روون ئه‌بێته‌وه. پێی بڵێ (انا گنعان، گنعان، گنعان).
ئه‌و کاتانه که ئه‌و ئه‌و قسانه‌ی ئه‌کرد توره‌بوو، هه‌موو ده‌ماره‌کانی مله ره‌شه درێژ و باریکه‌که‌ی هه‌ستابوون. "به‌و محامیه بڵێ، من ئه‌مه‌وێ به حکومه‌تی ئایرله‌ندی راگه‌یه‌نم، پۆلیس ئاگادارکه‌مه‌وه، هه‌موو لایه‌ک، که من ئاگام له شته‌کانه، من راستیم لایه، من سه‌رۆک عه‌شیره‌تم، من ده‌مه‌وێ به حکومه‌ت بڵێم که‌وا زۆری خه‌ڵک به در‌و خۆیان کردوه به ئه‌ندامی عه‌شیره‌ته‌که‌ی من. ئایرله‌نداش ده‌بێ وه‌ک، هۆڵه‌ندا، ئه‌ڵمانیا ووڵاتانی تر به سه‌دان و هه‌زاران خه‌ڵک ده‌رکات". وه‌ک هه‌موو سه‌رۆک عه‌شیره‌تێک پیشه‌ی بوو خزمه‌تی ده‌سه‌ڵات بکات بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی زیان به خه‌ڵکه نزیکه‌کانی خۆی بگه‌یه‌نێ.
کاری وه‌رگێرانه‌که سه‌عات و نیوێکی خایاند. رۆژێکی خۆره‌تاوی خۆش بوو. که کابرای دارفوری رۆشت، جولیا به‌ده‌م پێکه‌نینه‌وه ووتی، "چه‌ند ئیگۆیه‌کی گه‌وره‌ی هه‌یه". ئیگۆ زاراوه‌یه‌کی ده‌رونناسیانه‌ی فرۆیدیانه‌یه بۆ به‌رزه‌من یان منی گه‌وره. که من شوێنی کاره‌که‌م به‌جێهێشت چێشته‌نگایه‌کی دره‌نگبوو. له ده‌ره‌وه خۆره‌تاوێکی خۆش بوو. پێاوه‌که‌م بینی به لاقه درێژه‌کانی له پرده باریکه‌که، که به پردی له‌رزانه ناسراوه، به سه‌ر رووباری لیدا، په‌ریه‌وه.
بۆ ساتێک لێم روانی. به‌قه‌راخ رووباره‌که‌دا رۆشت، له ترافیک لایته‌که په‌ریه‌وه و پاشان به به‌رده‌م دوکانی کتێبفرۆشه‌کانه‌که‌دا تێپه‌ری، ئینجا له کۆڵانه‌که‌دا له چاوم وونبوو. بیرم بۆ دارفورچوو. دارفور سه‌رزه‌مینێکی دووره، له ناوه‌ندی ئه‌فریقا به ده‌ست عه‌ره‌به جانجه‌ویده موسوڵمانه‌کانی سودانه‌وه خه‌ڵکه‌که‌ی له به‌ر هه‌بوونی نه‌وت له ژێرخاکه‌که‌یانا رووبه‌رووی قران و جیونوساید ده‌بنه‌وه. زۆر شتی دارفور له کوردوستان ئه‌چێت؛ ئاین و سامانی ژێرزه‌وی و عه‌ره‌بی درنده و به‌رژه‌وه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان. ئه‌گه‌ر کورد یه‌کێک بوو له قوربانیه‌کانی په‌یماننامه‌و ململانێی هێزه‌کانی تر، ئه‌مرۆ دارفوریش به هه‌مانشێوه‌یه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر جاران ته‌نها پیاوی سپی رۆژئاوایی بوو ئه‌مرۆ ره‌نگ زه‌ردی چینیشیان چوه‌ته پاڵ.
به‌ڵام له هه‌موو ئه‌مانه زیاتر من بیرم له چه‌مکی سه‌رۆک عه‌شیره‌ت ئه‌کرده‌وه. عه‌شیره‌ت وه‌ک چه‌مکێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی له هه‌موو چه‌مکێکی تر زیاتر به کۆمه‌ڵگای کوردی ئاشنایه. چه‌مکێکه سه‌ر به سیسته‌می فیوداڵه. فیود‌اڵیزم ره‌گی له زمانی ئاریه‌کانا هه‌یه. به‌لام ئه‌م چه‌مکه وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ ناسراوه زیاتر له زمانی سانسکریتی و ئینجا له ئه‌ڵمانیه‌وه وه‌رگیراوه. فیو به ئه‌ڵمانی کۆن به مانای مه‌روماڵات دێت. ئه‌م زاراوه‌یه پاسان وه‌ک خاوه‌ندارێتی به‌کاردێت.
عه‌شیره‌ت و سه‌رۆک عه‌شیره‌ت بارودۆخێکی کۆمه‌ڵایه‌تی دیننه کایه‌وه که تاک تیایا نابێته تاکێکی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ. عه‌شیره‌ت وه‌ک سیسته‌مێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و پاشان وه‌ک بونیادێکی عه‌قڵی گه‌ور‌ه‌ترین رێگری دیموکراسی بوونی کۆمه‌ڵگای کوردیه. جیاوازی گه‌وره‌ی نێوان کۆمه‌ڵگای عه‌شیره‌تگه‌ری و کۆمه‌ڵگای دیموکراسی ئه‌وه‌یه؛ کۆمه‌ڵگای عه‌شیره‌تگه‌ری به‌شێوه‌یه‌کی ستونی رێکخراوه، له کاتێکا کۆمه‌ڵگای دیموکراسی به جۆرێکی ئاسۆیی. کۆمه‌ڵگای ستونی، وه‌ک قادرمه، یه‌ک له سه‌ر یه‌كه. هه‌ر یه‌که‌یه‌ک پێویستی به پاڵپشت و ره‌زامه‌ندی ئه‌ویتره. له کۆمه‌ڵگای عه‌شیره‌تگه‌ریدا که‌سه‌کان یه‌کسان نین، خاوه‌ن هه‌مان ماف نین، وه‌ک یه‌ک رێزیان لێناگیرێ. وه‌ک کابرای دارفوری هاواریئه‌کرد؛ ئه‌و وه‌ک که‌سانی تر نیه ئه‌و سه‌رۆک عه‌شیره‌ته. عه‌قڵی عه‌شیره‌تگه‌ری له نێو بیری تاکه‌کانیا وێنه‌یه‌ک دروستئه‌کات که که‌سه ساده‌کان (خه‌ڵکی عه‌وام) به شێو‌یه‌کی گومان لینه‌کراو ئه‌وانی تر به خاوه‌ن ماف و ده‌سه‌لات ده‌زانن نه‌ک خۆیان. خه‌ڵکی ساده ئاماده‌ن ده‌سبه‌رداری ماف و رێز و حورمه‌ت و پله و پایه‌ی خۆیان بن.
ئه‌م عه‌قڵه نه‌ک هه‌ر له رووی سیاسی یان کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه به‌ڵکو له رووی ئابووری و ئاسایشیشه‌وه مایه‌ی قه‌یرانه. ئابووری ته‌نها له کۆمه‌ڵگای ئازاد و دیموکراسیدا گه‌شه‌ئه‌کات. هیچ کۆمه‌ڵگایه‌کی دونیا نیه که بێبه‌ربێت له ئازادی و له رووی ئابوریه‌وه سه‌قامگیر و گه‌شاوه‌بێت. ئه‌مه مانای ئه‌وه نیه که هه‌موو کۆمه‌ڵگایه‌کی دیموکراسی ده‌بێته خاوه‌ن ئابووریه‌کی باش به‌ڵام به‌بێ دیموکراسی مه‌حاڵه ئابووری گه‌شه‌بکات. لێره‌دا مه‌به‌ستم له گه‌شه‌ی ئابووری ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌یه که ئابوریان پشت به ئابووری پیشه‌سازی و زانستی و ته‌کنه‌لۆژی ئه‌به‌ستێت. چونکه ئه‌و ئابووریانه‌ی که پشت به نه‌وت ئه‌به‌ستن بۆ داهاته‌کانیان زیاتر دیکتاتۆرین له‌به‌ر سروشتی تاک سه‌رچاو‌یی داهاته‌کانیان. له رووی نێوده‌وڵه‌تیشه‌وه به پێی تیوره‌ی دۆیل تا ئێستا له مێژوودا هیچ ووڵاتێکی دیموکراتی نه‌چوه‌ته به‌ره‌ی شه‌ر له گه‌ڵ ووڵاتێکی دیموکراتی تردا.
دیموکراسی بوونی کۆمه‌ڵگا ته‌نها بریتی نیه له ده‌زگای کارتۆنی و پڕکردنی سندوق له په‌ره کاغه‌ز. دیموکراسی سیسته‌مێکه که سه‌رتاپا ره‌هه‌ند و پانتاییه‌کانی کۆمه‌ڵگا و تاک ئه‌گرێته‌وه. ئه‌مرۆ له کوردوستاندا پرۆژه‌ی دیموکراسی بوون وه‌ک مکیاژی سه‌ر روومه‌تی ئافره‌تێک وایه، ره‌نگه بۆ ساتێک که‌سێکی بێئاگای پێ هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنرێت به‌ڵام هیچ له راستی کێشه‌کانمان ناگۆرێت. ئه‌وه‌ی مه‌ترسی گه‌وره‌یه له کوردوستان ئه‌وه‌یه که ئه‌م سیسته‌مه فیوداڵه‌ی که ئێستا له کاردایه کوتومت له‌و سیسته‌مه ئه‌چێ که چه‌ند سه‌ده‌یه‌ک له‌مه‌وپێش له باشوری ئیتالیا هاته ئاراوه. ئه‌و سه‌رد‌مه که به سه‌ده تاریکه‌کان یان سه‌رده‌مه ناوه‌نده‌کان ناسراوه زۆربه‌ی ئه‌وروپا سه‌رزه‌مینێکی پڕ له شه‌ر و شۆر و ململانێ بوو. خه‌ڵک برسی و نه‌دار و بێده‌رامه‌ت بوون. ژیان به گشتی کورت و پڕ له ئازار بوو وه‌ک هۆبز باسی لێوه‌ئه‌کات.
ئا له‌و سه‌رد‌مه‌دا له باشوری ئیتالیا سیسته‌مێکی فیوداڵی هاته کایه‌وه که بووبه مایه‌ی حه‌په‌سانی دونیا. ئه‌و سیسته‌مه چونکه فیوداڵ بوو، له ماوه‌یه‌کی درێژدا بوبه‌هۆی پێکهێنانی کۆمه‌ڵگایه‌ک که هه‌موو که‌سێک تیایا پێویستی به پاراستن هه‌بوو له ئه‌وانی تر. هه‌موو که‌سێک ئه‌ترسا له داهات و سه‌رمایه‌ی خۆی. هیچ که‌سێک بروای به که‌سی تر نه‌بوو. هه‌ر ئه‌م هۆکارانه‌یه که تا رۆژگاری ئه‌مرۆش کاریگه‌ریان له سه‌ر بونیادی عه‌قڵی خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه ماوه. بۆیه له بری دیموکراسی و خۆشگوزه‌رانی، که سه‌رتاپا ئه‌وروپای گرتوه‌ته‌وه، باشوری ئیتالیا، مافیا و گه‌نده‌ڵیان هه‌یه. هه‌ر ئه‌مه‌شه به هیچ جۆرێ هه‌ژاریان له کۆڵنابێته‌وه.
Sunday, April 15, 2007
anfal
ئه‌نفال پاش دادگایی سه‌رانی به‌عس، ئایا ئێستا ئه‌نفال له کوێی هاوکێشه سیاسیه‌کانی عێراق و ناوچه‌که‌دا جێگیربووه؟ ئایا وه‌ک کرده‌یه‌کی جیونوساید ناسراوه، یان هه‌ر وه‌ک کێشه‌یه‌کی لۆکاڵ سه‌یرده‌کرێت و په‌یوه‌ست ده‌کرێت به تاوانێکی دژه مرۆڤایه‌تی له‌لایه‌ن سه‌رانی به‌عسه‌وه؟ ئاخۆ ئاکامی ئه‌و دادگاییه چ ئاکامێکی بۆ داهاتووی کوردده‌بێت؟
گومان له‌وه‌دا نیه که ئه‌و گۆرانانه‌ی به سه‌ر ناوچه‌ی عێراق و سیاسه‌تی ئه‌مریکا به‌رامبه‌ر به ناوچه‌که‌دا هات بۆیه‌که‌م جار له مێژوودا، تا نووسینی ئه‌م دێرانه قازانجی له زیانی بۆ کورد زیاتربووه. گه‌لێک گۆرانی گه‌وره هاته‌دی، که هه‌ر هه‌موویان که‌م تا زۆر کورد زیانی لێنه‌کردوه. یه‌کێک له‌و رووداوانه دادگایی‌کردنی سه‌رانی به‌عس بوو. ئه‌م دادگاییکردنه بێگومان ده‌بێته یه‌کێک له رووداوه گرنگه‌کانی سه‌ده‌ی بیست و یه‌ک وه کورد به‌شێک بووه له‌و دادگاییه. هه‌رچه‌نده له سێداره‌دانی سه‌ددام پێش د‌ستپێکردنی کێشه‌ی کورد، چ هه‌ڵه‌بجه چ ئه‌نفال، یه‌کیک بوو له‌و ده‌رفه‌ته گه‌ورانه‌ی که کورد نه‌یتوانی سوودی لێوه‌ربگرێت.
به‌ڵام سه‌ره‌رایی ئه‌مانه ئێمه پێویسته گۆران به‌سه‌ر بیرکردنه‌وه و چه‌مکه‌کانمانا بهێنین. گریمان کێشه‌ی کورد وه‌ک جینوساید ناسرا، که به‌بروای من به راده‌یه‌کی زۆر ناسراوه، به‌ڵام دانپیانان یان ناسینی ئه‌نفال وه‌ک جینوساید، که بێگومان جیونوسایده، مانای ئه‌وه نیه کێشه‌ی ئه‌نفال چاره‌سه‌ربوو. بۆئه‌وه‌ی مه‌به‌سته‌که‌م زیاتر روونکه‌مه‌وه، له ئه‌ده‌بیاتی فیکری و سیاسی کوردیا تێگه‌شتنێک هه‌یه گوایه، ئه‌گه‌ر هاتوو، کێشه‌ی کورد به‌گشتی و ئه‌نفال به‌تایبه‌تی، وه‌ک کێشه‌یه‌کی جیونوساید ناسرا له دونیادا ئه‌وا ئیتر ئێمه وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک جارێکی تر رووبه‌ری مه‌ترسی وه‌ها نابینه‌وه و کێشه‌که‌مان ده‌گاته ئاستێک که ده‌بێ چاره‌سه‌ربکرێت.
دیاره گومان له‌وه‌دا نیه که ناساندنی ئه‌نفال وه‌ک جینوساید گرنگه، وه به ژێرخانی پێویستی هه‌موو هه‌نگاوێکی داهاتوودێت. به‌ڵام سه‌ره‌رای ئه‌مه ره‌نگه ئه‌نفال له سه‌ر ئاستی جیهانیدا وه‌ک کێشه‌یه‌ک بناسرێت و نه‌بێته هۆی گۆرانی کێشه‌ی کورد. تێگه‌شتنی کورد بۆ جینوساید تێگه‌شتنێکه که له روانگه‌ی زانستی سیاسیه‌وه سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتوه به‌ڵکو تێگه‌شتنێکه خوازراوه وه به‌بێ هیچ خۆماڵیکردنێک وه‌ک چه‌مکێکی ره‌ها به‌کارده‌برێت. بۆئه‌وه‌ی جارێکی تر، مه‌به‌ستم زیاتر روونکه‌مه‌وه؛ تێگه‌یشتنی ئێمه بۆ چه‌مکی جینوساید له کێشه‌ی جوله‌که‌و ئیسرائیله‌وه سه‌رهه‌ڵئه‌گرێت. ئێمه وائه‌زانین له‌به‌ر رووداوی جیونوسایدی جوله‌که له جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا ئیسرائیل وه‌ک ئه‌و هێزه‌ی که‌هه‌یه بوونی هه‌یه. که له رووی مۆراڵه‌وه که‌لته‌ری رۆژئاوای خسته ژێر پرسیاره‌وه وه هه‌ر ئه‌مه‌ش بوون به په‌رژێنێک که که‌س نه‌توانێ جارێکی تر وه‌ک جاران مامه‌ڵه‌ی جوله‌که بکات. هه‌رچه‌نده ئه‌م دیده له قاڵبدراوه و رۆژانه به هه‌مووان ده‌فرۆشرێت به‌ڵام له راستیا کێشه‌که به‌و جۆره نیه.
به‌ڵگه مێژووییه‌کان پێمان ده‌ڵێن که پاش جه‌نگی جیهانی دووه‌م جوله‌که و جیونوسایده‌که‌یان، به تایبه‌ت لای ئه‌مریکیه‌کان، ئه‌و بایه‌خه‌یان نه‌بوو، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌مریکا له خه‌می بونیادنانه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیادا بوو دژ به یه‌کێتی سۆڤیه‌ت. جیونوسایدی جوله‌که به‌بێبایه‌خ مایه‌وه له ئه‌مریکا هه‌تا جه‌نگی شه‌ش رۆژه‌ی یه‌م که‌پور له ساڵی 1967، بۆ زانیاری زیاتر له‌مباره‌وه خوێنه‌ر ده‌توانێ بچێت بۆ کتێبی؛ پیشه‌سازی هۆلۆکۆست، له‌لایه‌ن نووسه‌ری جوله‌که نۆرمان. ج. فنکلستین که له ساڵی 2000 له‌لایه‌ن ده‌زگای ڤێرسۆوه له چاپدراوه.
ئه‌مه پێمانده‌ڵێت جینوسایدی جوله‌که کاتێک بووبه کێشه‌یه‌کی جیهانی که له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌مریکادا هاوته‌بابوو. ئه‌مه هیچ په‌یوه‌ندی به گه‌وره‌ی و تراژیدیای کێشه‌که‌وه نیه، بۆ نموونه له‌گه‌ڵ جوله‌که‌کاندا، خه‌ڵکی که‌م ئه‌ندام و قه‌ره‌ج و کۆمۆنیسته‌کانیش به کۆمه‌ڵ مردن به‌ڵام هێنده نه‌بوونه‌ته جێی بایه‌خ. بۆیه کورد ده‌بێت تێگه‌یشتنی ئیسرائیلیانه بۆ جینۆساید به دۆگما تێنه‌گات و وه هه‌روه‌ها به ته‌نها جیونوسایدیشی ته‌ماشا نه‌کات. به‌لای منه‌وه کێشه‌ی جیونوسایدی کورد له کێشه‌ی جینوسایدی ئه‌رمه‌نه‌وه نزیکه. هه‌موو دونیا ده‌زانێت، زانینی به‌به‌ڵگه، که ئه‌رمه‌نه‌کان له سه‌ر ده‌ستی عوسمانیه‌کان تووشی جیونوسایدبوون، به‌ڵام زۆربه‌ی ووڵاتانی دونیا له نێویاندا ئه‌مریکا له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئاماده‌نیه دانیپابنێت و بیناسێنێ.
له‌م روانگه‌یه‌وه، داهاتووی عێراق ره‌نگه مه‌ترسی داربێت. ئه‌گه‌ر ئه‌مرۆ تراژیدیای کورد به‌کاردێت بۆ تاوانبارکردنی سه‌رانی به‌عس ئه‌وا ئه‌گه‌ر عێراق له داهاتوودا وه‌ک ئێستا بمێنێته‌وه، دوورنیه جارێکی‌تر تراژیدیای کورد نه‌خرێته گۆمی بێده‌نگیه‌وه له پێناوی (المص(ا)لحه الوطنیه). پاش له ناوچوونی سه‌رانی به‌عس مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه بۆ هێشتنه‌وه‌ی عێراق وه‌ک ووڵاتێکی یه‌کپارچه، رابوردوو له بیربکرێت و بشاردرێته‌وه وه دروشم و خیتابی بریقه‌دار و پرپوچ ببێته سه‌ردێری رۆژنامه و گۆڤاره‌کان و ووته‌ی سه‌رزاری به ناو سیاسه‌تمه‌داران و هه‌واڵبێژه‌کان.
ئه‌نفال، که من وه‌ک گه‌رمیانیه‌ک به‌شێکیم به‌چاوه‌کانی خۆم بینی (که کورد چالاکانه تیایدا به‌شداربوو) و له ده‌رئه‌نجامی ئه‌وه‌ش چه‌ند ساڵێک له ئۆردوگای صمود ژیام. ئه‌نفال هێنده رووداوێکی تراژیدیه که ده‌کرێت ناسنامه‌ی ئێمه‌ی وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر بونیادبنرێت. من وه‌ک له نووسینێکی پێشوومدا ئاماژ‌م پێدا ئه‌نفال وه‌ک به‌رده‌که‌ی سیزیف وه‌هایه هه‌میشه به‌ئازاره‌وه له‌گه‌ڵمانا دوباره‌ئه‌بێته‌وه به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێتوو لێکۆڵینه‌وه و تێز و بیری قووڵمان هه‌بێت به‌رامبه‌ری ئه‌وا ئه‌نفال ده‌بێته ئه‌و دیاریده‌یه‌ی که ناسنامه‌ی ئێمه بونیادئه‌نێت. چونکه ئێمه تا ئێستا وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک قه‌یرانی ناسنامه‌مان هه‌یه. ئێمه هه‌موومان که‌مته‌رخه‌م و تاوانبارین، کۆمه‌ڵێک تاکی که‌م نه‌بێت که سه‌رباری که‌م تواناییان کاری باش و گه‌وره‌یانکردوه، به‌شێکی زۆری کورد توانای تێگه‌شتنی بۆ رووداوه‌که نیه‌و نازانێ یان نایه‌وێ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵا بکات. قه‌یرانی ناسنامه‌و نه‌بوونی ناسنامه یه‌کێکه له قه‌یرانه قووڵه‌کانی کێشه‌ی کورد. تێنه‌گه‌یشتنی ئێمه‌یه بۆ تراژیدیاکانمانه که رێگه ئه‌ده‌ێن خاوه‌نی پارت و هێز و حوکومه‌ت و کۆمه‌ڵگای وه‌هابین که ئێستا هه‌مانه. به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌نفاله‌کان خه‌ڵکی لادێی هه‌ژارن. ئێمه ناپرسین بۆچی ئه‌وان به‌شی زۆری تراژیدیاکان بچێژن و ئه‌وانی تر به‌شی زۆری به‌رهه‌مه‌که‌ی بۆخۆیان پاوانکه‌ن. ئه‌گه‌ر ئێمه هه‌موومان له‌به‌رده‌م قرکردندابووین به‌بی جیاوازی ئه‌وا ده‌بێ هه‌مومان خاوه‌ن ده‌ستکه‌وته‌کانی ووڵات بین به‌بی جیاوازی. گه‌لێک که رووبه‌رووی رووداوێکی وه‌ک ئه‌نفال بووبێته‌وه هه‌رگیز نه‌ده‌بوو ببێته کۆمه‌ڵگایه‌ک که که‌مینه‌یه سه‌رده‌ست و خۆبه‌خاوه‌ن زان، زۆرینه‌ش سه‌گ!! ئه‌گه‌ر هه‌موومان تاوانباربین که ئه‌نفال کێشه‌یه‌کی جیهانی نیه، ئه‌وا تاوانباری گه‌وره ئه‌وانه‌ن که توانای گه‌وره‌یان هه‌یه و هیچیان نه‌کردوه. گوناهه ئه‌نفال ببێته به‌شێک له خیتابی سیاسی ئێمه له کاتێکا خیتابی سیاسی ئێمه له خزمه‌تی هاووڵاتی کورددا نیه. ئه‌وه‌ی ئێمه پێویسته بیکه‌ین ئه‌وه‌یه که ئه‌نفال و کورد بکه‌ینه جمک. ئه‌گه‌ر که‌سێک له هه‌رکوێیه‌ک ناوی کوردی به‌رگوێکه‌وت ئه‌وا یه‌کسه‌ر ئه‌نفالی به‌بیردابێت.
رۆژنامه‌گه‌ری کوردی له پاش راپه‌رینه‌وه تائێستا له ده‌ره‌وه‌ی مه‌وعیزه و گوتاره سیاسیه‌کان خاوه‌نی چ پرۆژه‌یه‌ک بوونه سه‌باره‌ت به ئه‌نفال. ده‌کرێ رۆژنامه‌گه‌ری کوردی خاوه‌نی چ پرۆژه‌یه‌ک و ئاسۆیه‌ک بێت له‌و باره‌وه؟
من به‌ش به‌حالی خۆم له هیچ پرۆژه‌یه‌ک ئاگادارنیم. ئایا رۆژنامه‌گه‌ری کوردی هه‌رگیز خاوه‌ن هیچ پرۆژه‌یه‌ک بووه. رۆژنامه‌ی کوردی دوو به‌شه؛ یه‌کیکیان زمانحالی حیزبه و ئه‌وی تریان ئه‌هلی. حیزبه کوردیه‌کان له هیچ بوارێک‌دا خه‌می تێگه‌شتن و بیرکردنه‌وه و لێکۆڵینه‌وه و په‌یوه‌ندیکردن نین. حیزبی کوردی ده‌رک به گرنگی مه‌عریفه و پرۆژه‌ی مه‌عریفی ناکات. له راستیدا حیزبی کوردی دوژمنی سه‌رسه‌ختی رۆشنبیری راسته‌قینه‌یه. له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه رۆژنامه حیزبیه‌کان نه که‌سی کارا و لێهاتویان تیایه بتوانێ ده‌رک به گرنگی و قورسی کێشه‌کان بکات، جگه له هه‌واڵه‌کانی حیزب، تابیانکاته بابه‌تی لاپه‌ره‌کانی، نه حیزبیش خه‌می ده‌خوات. رۆژنامه ئه‌هلیه‌کانیش وه‌ک هه‌ر رۆژنامه‌یه‌کی تری هه‌موو دونیا بازار به‌رێوه‌ی ده‌بات. چونکه هیچ هه‌وڵێکی جیددی نه‌دراوه بۆئه‌وه‌ی ئه‌نفال ببێته به‌شێک له دونیابینی عه‌قڵی کوردی، ئه‌وا لای رۆژنامه ئه‌هلیه‌کانیش نابێته بابه‌تێکی گرنگ چونکه بابه‌تی وه‌ک ئه‌نفال ره‌نگه ببێته هۆی نه‌فرۆشتنی رۆژنامه‌که!!
دیاره میدیا ئه‌توانی رۆڵێکی هێجگار گه‌وره بگێرێت له دارشتنی فره‌یمی (چوارچێوه‌ی) عه‌قڵی و ئیماجنه‌ریدا که‌وا له تاکی کورد بکات ئه‌نفال هه‌میشه له عه‌قلیا زیندووبێت، به‌ڵام ئه‌مه پێویستی به داهێنان هه‌یه، چونکه له راستیا پرۆسه‌یه‌کی هه‌رگیز ته‌واو نه‌بووه. بۆنموونه چۆن منداڵ له ئه‌نفال تێبگات. چۆن نه‌وه‌ی داهاتوو له ئه‌نفال تێبگات. چۆن ئه‌وانی تر له ئه‌نفال تێبگه‌ن. هه‌بوونی ثنک تانکێک بۆئه‌و مه‌به‌سته وه‌ها له‌وانی تر ئه‌کات که مه‌به‌ستی لێکۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌یان هه‌یه کاره‌که‌یان زانستیانه‌تر و دروستتر به‌رێوه‌به‌رن. ئه‌وه‌ی پێویسته بووترێت ئه‌نفال هه‌تا ئێستاش به‌زۆری رووداوێکی زاره‌کیه. زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌ر هه‌ڵمه‌تی ئه‌نفال که‌وتن توانای خوێندنه‌وه و نووسیناین نیه، بۆیه سه‌ره‌رای تراژیدیای رووداوه‌که به گێرانه‌وه‌یه‌کی ساکار بۆ نه‌وه‌کانی داهاتوو ئه‌وه‌نده کاریگه‌ر نابێت. بۆ نموونه کارێکی هه‌نووکه‌ییه که هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ژیاندان داویانلێبکێرت که به‌سه‌رهاتیان بگێرنه‌وه وه ئه‌گه‌ر سه‌نته‌رێکی تایبه‌ت هه‌بێت له ئه‌رشیفه‌کانیا بیپارێزێ. ئه‌گه‌ر بپرسین ئایا رۆژنامه‌گه‌ری کوردی ده‌توانێ به هیج کارێک هه‌ستێ، له وه‌ڵامدا نه‌خێر، ته‌نها لایه‌ک یان ده‌زگایه‌ک هیچ کارێکی بۆ به‌رێوه نابرێت. بیریاران و نووسه‌ران و رۆشنبیران و رۆژنامه‌نوسان و رۆژنامه‌کان و ده‌سه‌ڵاتداران هه‌موو پێکه‌وه ده‌بێ به‌کاره‌که هه‌ستن. بۆنموونه به‌رێزت بۆئه‌وه‌ی به‌م کاره هه‌ستی ده‌بێ له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تردا هاوکاری بکه‌یت. سوپاس بۆ ته‌کنه‌لۆژیا که به ئاسانی و هه‌رزان ئه‌توانین په‌یوه‌ندی بکه‌ین ئه‌گیان کارێکی وه‌ک ئه‌م مه‌له‌فه‌ش مه‌حاڵ بوو.
kurd and turkey
کورد و تورکیا: سیاسه‌تی گۆچان و گێزه‌ر
سه‌ردار عه‌زیز
به‌شی یه‌که‌م
ره‌نگه هیچ په‌یوه‌ندیه‌ک یان که‌م په‌یوه‌ندی هه‌بێ، له نێوان گه‌لانی دونیادا، هێنده‌ی په‌یوه‌ندی کورد و تورک په‌یوه‌ندیه‌کی ئاڵۆز و پڕ له قه‌یران بێت. تورکیای ئه‌مرۆ هه‌م دژ و هه‌م میراتگری عوسمانیه‌کانه. دژه کاتێک ده‌یه‌وێت ووڵاتێکی عه‌لمانی بێت، میراتگره چونکه هێشتا خه‌ونی ئه‌وه‌ی هه‌یه که باڵاده‌ست بێت به‌سه‌ر پانتایی بێسنوردا. یه‌کێک له سروشته‌کانی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی ئه‌وه‌بوو که دانی به‌بوونی سنووردا نه‌ئه‌نا. ئه‌م دوالیزمه دژ و هاوته‌باییه به‌شێکی زۆر له که‌سایه‌تی و دونیابینی و سیاسه‌تی تورکی روون ئه‌کاته‌وه. تورک له سه‌رده‌می عوسمانیه‌کاندا به ناوی ئیسلامه‌وه ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر زۆر گه‌لانی ناوچه‌که‌دا هه‌بوو، عه‌ره‌ب، ئه‌رمه‌ن، کورد، ئه‌لبانی، یونانی، گه‌لانی بولگار و به‌لقان. به‌ڵام به‌شکستی ده‌وڵه‌تی عوسمانی پاش جه‌نگی جیهانی دووه‌م هێزه ئه‌وروپاییه براوه‌کانی شه‌ر له ده‌ی ئابی ساڵی 1920 له گوندی سیڤه‌ر نزیک پاریس رێکه‌وتنامه‌یه‌کی ئاشتیان له‌گه‌ڵ تورکیادا مۆرکرد. له‌و په‌یماننامه‌یه‌دا به‌شی سێ، به‌ندی شه‌ست و دوو وشه‌ست و سێ و شه‌ست و چوار تایبه‌ت بوو به کوردوستان. به‌ڵام چونکه گه‌ڵی کورد له‌رووی سیاسه‌ت و په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و شپرزه‌ی و نه‌بوونی نوێنه‌ر و پلان په‌یماننامه‌که به‌تایبه‌ت به‌نده‌کانی که تایبه‌ت بوون به کورد پشتگوێ خران و به هاتنی ئه‌تاتورک بۆسه‌ر ده‌سه‌ڵات په‌یماننامه‌ی لۆزان به‌سترا که کورد له هه‌موو مافه‌کانی تیایا بێبه‌ش بوو. کورد له‌گه‌ڵ یونان و ئه‌رمه‌نه‌کان و عه‌ره‌ب و بولگاره‌کان ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ن که راسته‌وخۆ سنوور له‌گه‌ڵ تورک‌دا دابه‌ش ئه‌که‌ن. تورک له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌م نه‌ته‌وانه‌دا مێژوویه‌کی خوێناوی هه‌یه.
ساته‌وه‌ختی له‌دایک بوونی ده‌وڵه‌تی تورکی له سه‌ره‌تایی بیسته‌کان له‌سه‌رد‌ه‌ستی ئه‌تاتورک و سه‌ربازه‌کانی تر، ساته‌وه‌ختێکی گرنگه له مێژووی ده‌وڵه‌تی تورک‌دا. به‌بێ تێگه‌یشتنی قووڵ له‌و ساته‌وه‌خته مه‌حاڵه بتوانرێت له سایکی و ره‌هه‌نده سیاسیه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکی مۆدرێن تێبگه‌ین. تێگه‌شتنی له‌م ساته‌وه‌خته پێویسته تێگه‌شتنێکی سیاسی بێت نه‌ک مێژووی. مێژوو رووداوه‌کان ده‌گێرێته‌وه به‌ڵام زۆربه‌ی کات لێیان تێناگات. کارێ لێکۆڵه‌ره‌وه‌ی سیاسی و پیاوی ده‌وڵه‌ت ئه‌وه‌یه ره‌هه‌نده فره و جیاوازه‌کانی رووداوه‌کان بخوێنێته‌وه و هه‌میشه به‌دوای وه‌ڵامی ئه‌وه‌دا بگه‌رێ بۆچی ئه‌وه روویدا؟ له دایک بوونی ده‌وله‌تی مۆدرێنی تورک له‌دایکبوونێک بوو که زیاتر له له‌بارچوونه‌وه نزیک بوو. تورک، ئیمپراتۆره‌که‌یان پیاوێکی نه‌خۆش بوو، پاشان مرد و وڵاتانی تری براوه له شه‌ردا که‌وتنه دابه‌سکردنی میراتیه‌که‌ی. ئه‌گه‌ر بهاتایه په‌یمانی سیڤه‌ر جێبه‌جێبکرایه ئه‌وا ده‌وڵه‌تی تورکی به هیچ شێوه‌یه‌ک له ده‌وڵه‌تی ئه‌مرۆ نه‌ئه‌چوو، به‌ڵکو ووڵاتێکی بچوک و که‌م ده‌رامه‌ت و بێهێزوو و لاواز ده‌بوو. تورک زۆر به‌باشی له‌مه ئاگادارن که هێشتا له سه‌ر خاکی کۆلۆنیالیکراوی گه‌ڵانی تر ئه‌ژین بۆیه تورک بوون و ده‌وڵه‌تی تورکی هه‌میشه له مه‌ترسیدایه. ئه‌مه‌ش به‌باشی له به‌ندی 301 ده‌ستوری تورکیدا دیاریکراوه. ئه‌م به‌نده هه‌میشه مایه‌ی گرفت و کێشه‌یه بۆ تورکیا چونکه له هه‌موو روویه‌که‌وه دژ به دیموکراسی و ئازادی راده‌ربرین و تۆله‌رانس و گه‌لێک شتی تره. هه‌ر ئه‌م ترسه‌ێه که چووه‌ته ناخی تورکه‌وه که هه‌رگیز ئاسان نیه تورکیا وه‌ک ووڵاتێکی دیمکراتی ببینرێت.
ئه‌گه‌ر به‌شێکی زۆری مێژووی تورک له‌گه‌ڵ گه‌لانی تردا به‌جۆرێک له جۆره‌کان سه‌قامگیربووه، (هه‌رچه‌نده تورک تا رۆژگاری ئه‌مرۆ کێشه‌ی گه‌وره‌ی له‌گه‌ل یونانه قوبرسیه‌كان و ئه‌رمه‌نیه‌کاندا هه‌یه)، ئه‌وا کێشه‌ی کورد و تورک یه‌کێکه له کێشه ئاڵۆز و چاره‌نه‌بوه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست. ده‌وڵه‌تی تورکیای ئه‌مرۆ، هه‌رچه‌نده حه‌رئه‌کات خۆی به دیموکراسیه‌ت و عه‌لمانی بناسێنێ به‌ڵام له زۆر روه‌وه میراتگری ده‌وڵه‌تی عوسمانیه، بۆ نموونه، له ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی‌دا، چونکه به ناوی ئیسلامه‌وه حوکمی گه‌لانی تری ئه‌کرد، ته‌نها ئه‌و گه‌لانه‌ی به که‌مینه له قه‌ڵه‌م ئه‌دا که غه‌یره‌موسوڵمان بوون، وه‌ك جوله‌که‌و ئه‌رمه‌نی مه‌سیحی، بۆیه کورد له تورکیا به‌پێی یاسای عوسمانی که‌مه نه‌ته‌وه نین، چونکه کورد موسوڵمانه. ئه‌م به‌نده له په‌یماننامه‌ی لۆزاندا جه‌ختی له‌سه‌رکرایه‌وه چونکه ئه‌و کاته تورک له‌لایه‌ک به‌سه‌ر یونانه‌کانا زاڵبوبون (یونانیه‌کانی تورکیا خاوه‌ن مێژوویه‌کی پڕ له ئازارن، ئه‌گه‌ر که‌سێک ئار‌زووی هه‌یه ده‌توانێت بۆ شیعره غه‌مباره‌کانی کۆنستانت کافافی بگه‌رێته‌وه، هه‌رچه‌نده وه‌ک ئه‌وه‌ی من ئاگاداربم هێنده‌ی لێ نه‌کراوه‌ته کوردی)، له‌لایه‌کی تره‌وه ئه‌رمه‌نه‌کانی جیونوسایدکردبوو.
ئه‌گه‌ر عوسمانیه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای موسوڵمانی برا بوونی کورد و گه‌لانی تریان ده‌سریه‌وه ئه‌وا تورکیای عه‌لمانی به‌ته‌واوی به‌بێ هیچ پاساو هێنانه‌وه‌یه‌ک نکوڵی له‌بوونی کورد ئه‌کات. (ئه‌وه‌ی جێگای تێرامانه ئه‌وه‌یه که؛ له‌به‌ر لاوازی ئیتلینجینسیای کوردی ئیسلام نه‌بوه‌ته هێزێکی ووزه‌به‌خش به رۆحی ئازادیزخوازانه‌ی کورد، به‌به‌راورد به‌گه‌ڵانی تر، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بۆ خه‌ڵكی شاره‌زاتر له‌م بواره‌دا جێئه‌هێڵین، ئه‌گه‌ر هه‌بن) بۆ ئه‌م مه‌به‌سته تورکیا هه‌میشه له رووی سه‌ربازی و ئابووریه‌وه هه‌وڵی داوه به‌شێوه‌یه‌کی فیزیکی گه‌لی کورد له‌ناوببات. ئه‌م نکوڵیه‌ی تورک له‌بوونی کورد یه‌کێکه له‌و سیاسه‌تانه‌ی ده‌وڵه‌تی تورکیا که به‌درێژایی مێژووی تورکیای نوێ هه‌رگیز گۆرانی به‌سه‌را نه‌هاتووه، گه‌رچی ئه‌گه‌ر حوکومه‌تی تورکی، چه‌پ بووبێت، راست بووبێت، عه‌لمانی بووبێت یان ئیسلامی. تورکیا بۆ پیاده‌کردنی سیاسه‌تی نکوڵیکردن هه‌میشه دژ به هه‌موو هه‌وڵێک بووه له هه‌رکوێیه‌ک بووبێت بۆ چه‌سپاندنی کورد و کێشه‌ی کورد. له یه‌کێک له‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی باڵوێزخانه‌ی ووڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا له به‌غدا له ساڵی 1951 کاتێک حکومه‌تی ئه‌مریکی به نیازی ئه‌وه‌یه له کوردوستاندا رادیو و رۆژنامه به زمانی کوردی بڵاوکاته‌وه، بۆئه‌وه‌ی رێ له‌وه بگرێت کوردوستان بکه‌وێته ژێر کاریگه‌ری یه‌کێتی سۆڤیه‌ته‌وه، حکومه‌تی تورکیا به‌توندی دژی هه‌موو هه‌وڵێکی له‌و جۆره ده‌وه‌ستێت و داوا له حکومه‌تی ئه‌مریکی ئه‌کات پێش بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌رشتێک پێویسته له سه‌ره‌تادا ده‌زگا سه‌ربازی و ئه‌منیه‌کانی حکومه‌تی تورکی لێی ئاگاداربکێنه‌وه. (ئه‌م به‌ڵگانه له‌به‌رده‌ستم دان وه به نیازم بۆ خوێندنه‌وه‌ی سه‌ره‌تاکانی په‌یوه‌ندی نێوان کورد و ئه‌مریکا له داهاتوویه‌کی نزیکدا به‌کاریان بهێنم).
تا پێش سه‌رهه‌ڵدانی پارتی کرێکارانی کوردوستان له سه‌ره‌تای هه‌شتاکان (په‌که‌که له کۆتایی حه‌فتاکان دامه‌زرا و له ساڵی 1984 خه‌باتی چه‌کداری راگه‌یاند) تورکیا زۆر به‌دڵنیاییه‌وه نکوڵی له بوونی کورد ئه‌کرد. ئه‌گه‌رچی کورد له ساڵی 1925 له شۆرشی شێخ سه‌عیددا داوای پێکهێنانی ووڵاتی خۆیان کرد. شۆرشی شیخ سه‌عیدی پیران به‌شێکی زۆری کوردوستانی ژێرده‌ستی تورکیای ئازادکردبوو به‌ڵام به‌وپه‌ری درنده‌یی به کاری سه‌ربازی له‌لایه‌ن حکومه‌تی ناوه‌ندی تورکیاوه داپلۆسێنرا.
پاش شکستی ئه‌و شۆرشه و به‌هێزبوونی ده‌وڵه‌تی ئه‌تاتورک کێشه‌ی کورد چووه قۆناخی مت بوونه‌وه. تورک ته‌ماحیان له خاکی کوردوستانه، وه‌ک جارێک ئه‌ندامێکی پارتی سه‌وزی په‌رله‌مانی ئایرله‌ندی پێی ووتم؛ تورک بۆ خاک و ئاو و پانتایی کوردوستان شه‌رئه‌که‌ن، هه‌موو سیاسه‌ته‌کانیان به‌و نیازه‌وه‌یه. کۆچپێکردن و وێرانکردن و هه‌ژارکردن و ژێرئاوخستن و پشتگوێخستنی ئابووری و ته‌ندروستی و زانیاری هه‌موو پێکه‌وه ئه‌و سیاسه‌ته دائه‌رێژن که ده‌بێ کوردوستان له کورد چۆڵبکرێت. (رێژه‌ی بێ‌کاری و نه‌خوێنده‌واری و هه‌ژاری له کوردوستانی باکور له ئاستێکی زۆر به‌رزدایه، ئه‌م دیاریدانه هێنده زه‌قه ئه‌گه‌ر که‌سێک وه‌ک سه‌ردان بچێته هه‌ر شارێکی کوردی له تورکیا به چاوی خوی ده‌یبێنێت، من خۆم به‌شێکی زۆری کوردوستانی باکورم دیوه). هه‌ر بۆیه ئه‌مرۆ له هه‌ندێ ناوه‌ندی تورکیا ئه‌و رایه هه‌یه ئه‌گه‌ر کورد له باشور ووڵاتی خۆیان دابمه‌زرێنن ئه‌وا کورد له تورکیا ده‌که‌ونه به‌رده‌م دوو رێگا بۆئه‌وه‌ی یه‌کیان هه‌ڵبژێرن، رێگای یه‌که‌م یان ئه‌وه‌یه ببنه تورک و له تورکیا بمیننه‌وه (وه‌ک دروشمه ناسروه‌که‌ی تورکیا که له هه‌موو شوێنێک نوسراوه دڵخوشه ئه‌وه‌ی که تورک بێت). رێگای دووه‌م ئه‌وه‌یه ببنه کورد و برۆن بۆ باشور(کوردوستانی عێراق). هه‌رچه‌نده هه‌موو ناوه‌نده تورکه‌کان ئاگادارن که راوبۆچونی وه‌ها راوبۆچونێکه که میتاخه‌یاڵه، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه روون ئه‌کاته‌وه که تورک چی‌یان ده‌وێ له کوردوستان.
به‌بوونی تورکیا به ئه‌ندامی ناتۆ له سه‌ره‌تایی په‌نجاکان، له به‌ر شوێنی ستراتیژی تورکیا بووبه بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی ئه‌مریکی، چونکه تورکه‌کان سنوری راسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ یه‌کێتی سۆڤیه‌تی پێشوودا هه‌بوو. تورکیا ووڵاتێکی زل و زه‌به‌لاحی بێده‌رامه‌تی هه‌ژاره، ئه‌مانه وه‌هایان له تورکیاکرد که هه‌میشه هه‌وڵی ئه‌وه‌بدات له رۆژئاوا به‌گشتی و له ئه‌مریکا به‌تایبه‌ت نزیک بێته‌وه. تورکیا سێهه‌م ووڵاته پاش ئیسرائیل و میسر (دیاره ئه‌مه پاش شه‌ری عێراق) که بۆ ساڵانێکی زۆر زۆرترین یارمه‌تی ئه‌مریکای وه‌رگرتبێت. په‌یوه‌ندی ئه‌مریکا و تورکیا ئه‌رچی په‌یوه‌ندیه‌کی پته و به‌تین بوو له رۆژانی جه‌نگی سارددا به‌لام بێ کێشه و ده‌رده سه‌ری نه‌بوو.
تورکه‌کان هه‌میشه به‌گومانه‌وه له ئه‌مریکیه‌کانیان نواریوه، وه هه‌ر کاتێک هه‌ر رووداوێک روویدابێت تورکه‌کان سه‌رتاپا په‌یوه‌ندیه‌کانیان خستوه‌ته ژێر پرسیاره‌وه، ئه‌مه به تایبه‌ت له رۆژانی کێشه‌ی قوبرس کاتێک ئه‌مریکا به فشاری لۆببی ئه‌رمه‌نی و یونانی ئابلۆقه‌ی چه‌کی خسته سه‌ر تورکیا. ئه‌م په‌یوه‌ندیانه وه‌ها مایه‌وه تا سه‌ره‌تای ساڵانی هه‌شتا. به‌هاتنی ئۆزال په‌یوه‌ندیه‌کان جارێکی تر پته‌و بوونه‌وه. ئۆزال له رووی ئابووریه‌وه لیبرال و بوو وه له رووی کێشه‌کانی تورکیا، به‌تایبه‌ت کێشه‌ی کورد، خاوه‌ن عه‌قڵی کراوه بوو به‌راورد به هه‌موو ئه‌وانی تر. ئۆزال وه‌ک خوی ده‌یوت نه‌نکی کوردبوو، وه ئاماده‌بوو گفتوگۆ له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی کوردبکات. بۆنموونه کۆبونه‌وه‌ی له گه‌ڵ جه‌لال تاڵه‌بانیا هه‌وڵێکی دیپلۆماسی کراوه‌بوو له‌و باره‌وه. هه‌روه‌ها به‌پێی قسه‌ی ئۆجئالانیش ئۆزال کراوه‌بوو به‌رامبه‌ر کێشه‌ی کورد. به‌لام ئه‌مانه جێی گومانه کاتێک ئۆزال ئه‌و سه‌رۆکه بوو که پارێزه‌رانی گوندی داهێنا، به‌کوردیه‌که‌ی جاش. له کوردوستانی تورکیاش وه‌ک کوردوستانی باشور هه‌رزوو کۆمه‌ڵی سه‌رۆک عه‌شیره‌ت چه‌کی جاشایه‌تیان کرده شانیان. ره‌نگه نه‌نکه کورد‌که‌ی ئۆزالی راوێژکردبێ که کورد عه‌شقی جاشایه‌تین و به پاشایه‌تی له‌قه‌ڵه‌م ئه‌ده‌ن.
ئابووری رۆڵێکی زۆر گه‌وره ده‌گێرێ له قه‌یرانه‌کانی تورکیادا. سوپای تورکی که دامه‌زراوه‌یه‌که دیکتاتۆریانه باڵی به‌سه‌ر حکومه‌تی تورکیادا کێشاوه و خۆی به پاسه‌وانی عه‌لمانیه‌ت ئه‌زانێت ته‌نها بریتی نیه له سوپا به‌ڵکو وه‌کو ده‌زگایه‌ک خاوه‌ن به‌شێکی گه‌وره‌ی ئابووری تورکیان. ئه‌مه وه‌های کردوه که عه‌لمانیه‌ت له تورکیا ته‌نها له‌لایه‌ن سوپا و د‌ه‌وڵه‌مه‌نده‌کان و دار‌و ده‌سته‌کانیانه‌وه پاڵپشت بکرێت. له گه‌ڵ نزیکبوونه‌وه‌ی تورکیا له رۆژئاوا و گه‌شه‌کردنی ئابووری، چینی ناوه‌راست له تورکیا گه‌شه‌ی کرد، ئه‌م چێنه هه‌رچه‌نده خۆی به تورک له قه‌ڵه‌م ئه‌دات به‌ڵام له‌گه‌ڵ به‌هاکانی عه‌ڵمانیه‌تدا ته‌با نیه و ناتوانێ عه‌لمانیه‌ت وه‌ک ناسنامه‌یه‌ک بۆخۆی هه‌ڵبژێرێ بۆیه ناسنامه‌ی چینی ناوه‌راست له تورکیا ناسنامه‌یه‌کی ئیسلامیه. ئه‌م ناسنامه‌یه هه‌رچه‌نده به‌لای به‌لای عه‌لمانیه‌کانه‌وه وه‌ک مه‌ترسیه‌ک ته‌ماشا ئه‌کرێت، ئه‌ویش ته‌نها له‌به‌ر ململانێی ئابووری، ئه‌گینا هیچ قه‌یرانێک له ناسنمامه‌ی تورکیدا دروست ناکات. به‌پێی ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه‌ی ئه‌م دواییانه له‌و وولاته‌دا ئه‌نجامدراوه، هه‌رچه‌نده ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌موسوڵمان ئه‌ناسن به‌شێوه‌یه‌کی گشتی له زیادبووندایه به‌ڵام ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی که پێیان باشه تورکیا ببێته ووڵاتێکی ثیوکراسی وه‌ک تالیبان یان ئێران هه‌تا بێت له کزی دایه.
عه‌لمانیه‌کانی تورکیا نه‌ک ته‌نها له رووی ناسنامه‌وه به‌ڵکو له رووی ئابووریشه‌وه سه‌ر به‌به‌ره‌ی رۆژئاوان و ده‌یانه‌وێ تورکیا ببێته ئه‌ندامی یه‌کێتی ئه‌وروپا و له ناتۆدا بمێنێته‌وه و له گه‌ڵ ئه‌مریکادا په‌یوه‌ندی پته‌و بێت. به‌ڵام تورکه ئیسلامیه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا و ئه‌وروپادا کێشه‌ی ناسنامه و سه‌روه‌ری ووڵات و که‌لتور و شتی تری له‌و بابه‌تانه‌یان هه‌یه. ئه‌مانه وه‌ها ئه‌کات که ئیسلامیه‌کان زیاتر له رووی سیاسیه‌وه به‌ره و ناخۆبن له کاتێک عیلامانیه‌کان به‌ره‌و ده‌ره‌وه. بۆ ئیسلامیه‌کان مامه‌ڵه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا له‌گه‌ل تورکیادا مایه‌ی سوکایه‌تی پێکردنه. تورک له ئه‌وروپا له رووی مێژوویه‌وه وه‌ک که‌سێک ناسراوه که جێی باوه‌رپێکردن نیه. سه‌ده‌یه‌ک له‌مه‌وپێش دیپلۆماتی ئینگلیزی سێر چارڵس ئیلیوت ده‌رباره‌ی یاسا و حکومه‌ت له تورکیا نوسیویه‌تی هه‌میشه له تورکیا هه‌موو شتێک له سه‌ر رووی کاغه‌ز بێ که‌م و کوریه به‌ڵام له رووی واقیعه‌وه به هیچ جۆرێک وه‌ها نیه. له سه‌ردانم بۆ یه‌کێتی ئه‌وروپا و کارکردنم له گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌تی ئایرله‌ندیا زۆرجار له‌ده‌می ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی یه‌کێتی ئه‌وروپا و نوێنه‌رانی ئایره‌لندا بۆکاروباری ده‌ره‌وه هه‌واڵ ده‌رباره‌ی گفتوگۆ و مامه‌ڵه له‌گه‌ل حکومه‌تی تورکیا ده‌بیستم. به‌گشتی خه‌ڵکی ئه‌وروپا دژ به ئه‌ندام بوونی تورکیان وه سیاسه‌تمه‌داره ئه‌وروپیه‌کان بۆیه به ئه‌ندامبوونی تورکیا به‌باش ئه‌زانن چونکه ئه‌وان وه‌ها بیرئه‌که‌نه‌وه ئه‌گه‌ر تورکیا نه‌بێته ئه‌ندامی یه‌کێتی ئه‌وروپا ئه‌وا ره‌نگه ببێته ووڵاتێکی ئیسلامی توندره‌وه که ببێته مایه‌ی مه‌ترسی بۆ ئه‌وروپا، وه‌ک چۆن له سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌دا ئابلۆقه‌ی ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسایان دا، هه‌ر ئه‌مه‌ش هه‌تا ئه‌مرۆ هه‌شتا له‌سه‌دی خه‌ڵكی نه‌مسا دژ به ئه‌ندام بوونی تورکیایه.
تورکیا له‌وه به‌ئاگاداربوو له ستراتیژی بوونی ئه‌و به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه په‌یوه‌سته به بارودۆخی جه‌نگی سارد‌ه‌وه. بۆیه هه‌ر به‌ته‌واوبوونی ئه‌و جه‌نگه تورکیا ترسی ئه‌وه‌ی لێ‌نیشت که ببێته ووڵاتێکی بێکه‌ڵک و نا ستراتیژ. یه‌کێک له‌و هه‌وڵانه‌ی تورکیا بۆ گرنگ مانه‌وه‌ی له لایه‌ن ئه‌مریکاوه په‌یوه‌ندیکردن بوو له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا. تورکیا به په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ووڵاتی جوله‌که‌دا مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه له‌رێگای لۆبی به‌هێزی ئیسرائیلی له ئه‌مریکا خۆی له ئه‌مریکا نزیکخاته‌وه وه له هه‌مانکاتدا ئه‌وه پێشاندات که هێشتا ستراتیژه. به‌ڵام گرنگی تورکیا هه‌رگیز وه‌کو جاران نیه. ئه‌مریکا پاش روخانی دیواری به‌رلین سنوری بنکه سه‌ربازیه‌کانی گواسته‌وه بۆ ئه‌وروپای رۆژه‌ڵات و ئاسیای ناوه‌ند. چی دی تورکیا له‌به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی دوژمنه‌کانی ئه‌مریکادانیه.
بریاری یه‌کی ئازاری ساڵی 2003 له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی تورکیاوه به رێگه‌نه‌دان به سوپای ئه‌مریکا بۆ به‌کارهێنانی بنکه‌و خاکی تورکیا بۆ هێرشکردنه سه‌ر عێراق خاڵی وه‌رچه‌رخانی گه‌وره‌بوو له په‌یوه‌ندی تورکیا و ئه‌مریکا. ئه‌و بریاره به‌جۆرێک بوو که رێره‌و و شێوازی هێرشکردنه سه‌ر عێراقی گۆری. کاتێک له ساڵانی سه‌ره‌تای هه‌شتاکان پاش هه‌ڵگرتنی ئابلۆقه‌ی چه‌ک له سه‌ر تورکیا، تورکیا و ئه‌مریکا په‌یماننامه‌یه‌کیان مۆرکرد که ئه‌مریکا کاتێک ئه‌توانێ بنکه سه‌ربازیه‌کانی تورکیا به‌کاربهێنێت ئه‌گه‌ر بۆکارێکی ناتۆبێت. به‌ڵام هێرشی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر عێراق به‌شێک نه‌بوو له کاری ناتۆ. بۆیه ئه‌مریکا نه‌یتوانی بنکه سه‌ربازیه‌کانی تورکیا به‌کاربهێنێت. له هه‌مانکاتدا هه‌ستی دژه ئه‌مریکایی له تورکیادا به‌شێوه‌یه‌کی بێووێنه ته‌شه‌نه‌ی کرد به‌تایبه‌ت به‌لای زۆربه‌ی خه‌ڵکی چینی ناوه‌ندی تورکیاوه شه‌ری پێشووی رزگارکردنی کوێت و ئابلۆقه خستنه سه‌ر عێراق به زیانێکی ئابوری گه‌وره بۆ ئه‌وچینه شکایه‌وه، له رووی دابه‌زینی داهاتی نه‌ته‌وه‌یی تورکیا به بلۆین دۆلار وه هه‌روه‌ها به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سوته‌مه‌نی.
ئه‌مه وه‌هایکرد که لێپرسراوه تورکه‌کان به شێوه‌یه‌کی گالته‌جارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ لێپرسراوه ئه‌مریکیه‌کانا بکه‌ن. به‌جۆرێک که ئۆردغان به چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک داخوازی دیداری باڵیوزی ئه‌مریکی له ئه‌نقه‌ره وه‌ڵام نه‌دایه‌وه. کێشه‌ی عێراق هێرشکردنه سه‌ر عێراق ته‌نها ئابووری نه‌بوو، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه مه‌سه‌له‌ی کورد و که‌رکوک و تورکمانه‌کان و پ‌که‌که له‌و کێشانه بوون که به‌ڵای تورکیاوه مه‌به‌ست بوو. له کاتی به‌ستنی کۆنگره‌ی ئۆپۆزسیونی عێراقی له ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ ز‌لمای خه‌لیلزاد نوێنه‌ری بۆش بۆ کۆنگره‌که، تورکیا به‌جۆرێکی که‌ڵه‌گایی و گونده‌یی ده‌یویست تورکمانه‌کان وه‌ک خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتێکی گه‌وره له عێراقدا بچه‌سپێنێ. هه‌رچه‌نده ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی تورکمان له عێراقدا له 2% که‌متره به‌ڵام تورکیا هه‌میشه به سێ ملیون ژماره‌ی زه‌به‌لاحی له‌و شێوه‌یه باسی لێوه‌ئه‌کات. تورکمانه‌کان له کۆنگره‌که‌دا هه‌ر زوو زوو ده‌بوایه به لێپرسراوه سه‌ربازی ئیستخباراتیه تورکه‌کان راوێژبکه‌ن ده‌رباره‌ی هه‌موو هه‌نگاو و هه‌ڵوێستێک. به‌ره‌ی تورکمان به‌هۆی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یانه‌وه چ له‌لای ئه‌مریکیه‌کان و کای کورده‌کان و کای شیعه‌کان جێگه‌ی گومان بوون. شیعه‌کان، (هه‌رچه‌نده برێکی زۆری تورکمانی عێراق شیعه‌ن وه شیعه‌بوون له تورکیا، به‌هۆی دژایه‌تی نێوان سه‌فه‌وی و مه‌غۆڵه‌وه هه‌میشه‌ی مایه‌ی ئازاردان و کوشت و کوشتاربوون، ئێستا یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌یه‌وێ عه‌له‌ویه‌کانی تورکیا وه‌ک که‌مینه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ بناسێ)، هه‌میشه گومانی ئه‌وه‌یان له به‌ره‌ی تورکمان هه‌بوو به هۆی فشاری تورکیاوه که سه‌ربه سوننه‌کان بن، بۆیه هه‌رگیز پێیان باش نه‌بوو خاوه‌ن هیچ رۆڵێک بن. ئه‌مریکیه‌کان رازی بوون که نوێنه‌رایه‌تی تورکمان‌کان له واشنتون بکه‌نه‌وه، به‌لام له‌به‌ر نه‌بوونی شاره‌زایی دیبلۆماسی نه‌یانتوانی به هیچ ئه‌نجامێک بگه‌ن. بۆ نموونه نوێنه‌ری به‌ره‌ی تورکمان چه‌ند جارێک داوای بینینی و‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکای کردوه له ماوه‌ی رۆژێکا کاری وه‌ها ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌ندامانی کۆنگریسی ئه‌مریکیش نابێ، وه له به‌ر ره‌فزکردنه‌وه‌ی داواکه‌یان نوێنه‌ری به‌ره‌ی تورکمان داوای لایه‌نه ئه‌مریکیه‌کانی ره‌فزکردوه‌ته‌وه. شایانی باسه نوێنه‌ری پارتی له ئه‌مریکا فه‌رهاد بارزانی هێنده له نوێنه‌ری به‌ره‌ی تورکمان باشترنیه.
تورکیا له ئه‌نجامی که‌نارگیربوون و نه‌بوونی رۆڵ و شکشتی به‌ره‌ی تورکمانی له ئه‌نجامدانی هه‌رشتێک، گه‌شته قۆناغێک که هه‌ست به‌وه‌بکات که هه‌موو ووڵاتانی ناوچه‌که و به تایبه‌ت ده‌وروبه‌ری عێراق رۆڵێکی گه‌وره‌یان هه‌یه له دیاریکردنی چار‌نووسی عێراقدا به‌ڵام ئه‌و (تورکیا) که هه‌میشه خۆی به‌ووڵاتێکی گه‌وره و خاوه‌ن ستراتیژیه‌ت و ده‌سه‌ڵات زانیوه له ناوچه‌که‌دا هیچ رۆڵێکی نیه. ئه‌و بۆشاییه‌ی که تورکیا له ئه‌نجامی هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی دروستیکرد له‌لایه‌ن کورد‌وه پڕکرایه‌وه. ئه‌مریکا بۆیه‌كه‌م جار به شێوه‌یه‌کی ئاشکراو راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ هه‌ردوو هێزه گه‌وره کوردیه‌که‌دا پارتی و یه‌کێتی که‌وته گفتوگۆ و هاوکاریکردن. به گه‌شتنی سوپای ئه‌مریکا بۆ کوردوستان پارتی به گه‌رمی به‌خێرهاتنی لێکردن و کوردانه ده‌ستیکرد به به‌خشینه‌وه‌ی دیاری وه‌ک قاڵی و ئاڵتون و شتی گرانبه‌های تری له‌و جۆره به‌سه‌ر لێپرسراوه ئه‌مریکیه‌کانا. به‌جۆرێک حکومه‌تی ئه‌مریکی ناچارکرد که بیوه‌ستێنی و لێکۆڵینه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له هه‌ندێ له سه‌ربازه‌کانی بکات. تا ئێستا سه‌ربازێکی گه‌وره‌ی ئه‌مریکی که به‌هۆی گه‌نده‌ڵیه‌وه له‌لایه‌ن حکومه‌تی ئه‌مریکیه‌وه داواده‌کرێت ئێستا له هه‌ولێر راوێژکاری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردوستانه و به ته‌ما نیه بگه‌رێته‌وه بۆ ئه‌مریکا.
گه‌شه‌سه‌ندنی رۆڵی کورد و نزیک بوونه‌وه‌ی ئه‌مریکا رۆژ له‌دوای رۆژ زیاتر تورک نیگه‌ران ئه‌کات. تورکه‌کان، ئه‌گه‌ر که‌سێک به هه‌واڵه‌کانی چه‌ند ساڵی رابوردودا بچێته‌وه، هه‌میشه داخوازی ئه‌وه‌بوون که ئه‌مریکا داخوازیه‌کانیان جێبه‌جێکات. وه‌ک رێگرتن له گه‌رانه‌وه‌ی که‌رکوک بۆ کوردوستان، هێرشکردنه سه‌ر په‌که‌که، که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی هه‌رێم. ته‌نانه‌ت له‌م رۆژانه‌ی دواییدا کار گه‌یشته ئه‌و ئاسته که تورکیا داوا له کۆنده‌لیزه رایزبکات که سه‌رزه‌نشتی مه‌سعود به‌رزانی بکات.
له به‌رامبه‌ر هه‌وڵی تورکیا حکومه‌تی کوردوستان یان راستتر پارتی و یه‌کێتی هه‌ڵوێستی خۆیانیان هه‌بووه به‌رامبه‌ر به تورکیا. له سه‌ره‌تادا هه‌ڵوێستی هه‌ردوولا وه‌ک یه‌کبوو کاتێک پارتی و یه‌کێتی له سه‌ر داخوازی تورکیا هێرشیان کرده سه‌ر سه‌ربازه‌کانی په‌که‌که. پاشان یه‌کێتی نه‌رمتربوو، له‌به‌ر دووری په‌که‌که له سنوری ده‌سه‌ڵاتیه‌وه، به‌ڵام پارتی بۆ ساڵانێکی زۆر دوژمنایه‌تی په‌که‌که‌ی ده‌کرد. هه‌تا ئێستا گیراوێکی زۆر له به‌ندیخانه‌ی ئاکرێدان که سه‌ر به په‌که‌که‌ن و رۆژانه له‌لایه‌ن پارتیه‌وه به‌و په‌ری توند و تیژیه‌وه ئازار ئه‌درێن.
به‌ڵام له‌م ساڵانه‌ی دوایدا پارتی هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر په‌که‌که گۆراوه، وه‌ک مه‌سعود به‌رزانی ده‌ڵێت، ئه‌وان ئاماده‌ن به شێوه‌ی مه‌عنه‌وی یارمه‌تی خه‌باتی رزگاریخوازی به‌شه‌کانی تری کوردوستان بده‌ن و به هیچ جۆری جارێکی تر شه‌ری کوردکوژی ناکه‌ن. ئه‌م هه‌ڵوێسته له‌لایه‌ن تورکیاوه وه‌ک یارمه‌تی و پاڵپشتی په‌که‌که ته‌ماشا ئه‌کرێت. دیاره کێشه‌ی په‌که‌که بۆ تورکیا وه‌ک ئه‌سپی ته‌رواده وایه. ئه‌و زیاتر وه‌ک به‌هانه‌یه‌ک ده‌یهێنێته‌وه، چونکه په‌که‌که له‌لایه‌ن ئه‌مریکا و ئه‌وروپاوه وه‌ک هێزێکی تیرۆریستی له قه‌ڵه‌م ئه‌درێت، وه هه‌روه‌ها ئه‌مرۆ ئه‌مریکا و ئه‌وروپا له شه‌ری دژه تیرۆردان. ئه‌م هۆکارانه وه‌ها ئه‌کات داخوازی تورکی له‌لایه‌ن رۆژئاوا‌و ئه‌مریکاوه داوایه‌کی به‌هێز و ره‌وابێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌مه بۆ میدیا گونجاوه ئه‌وا لای هه‌موان ئاشکرایه که مه‌به‌ستی تورکیا ته‌نها لێدانی په‌که‌که نیه به‌ڵکو به‌گشتی سێ مه‌به‌سته، یه‌ک، لاوازکردنی حکومه‌تی هه‌رێم، یان په‌کخستنی، دوو، رێگه‌گرتن له به کوردوستانی بوونی که‌رکوک و هه‌روه‌ها لێدانی په‌که‌که. چونکه هه‌ر هه‌موو ئه‌م هۆکارانه بۆ تورک یه‌ک هۆکارن ئه‌ویش مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی.
له‌م رۆژانه‌ی دوایدا به تایبه‌ت ساڵی 2007 مه‌سه‌له‌کان له‌به‌ر چه‌ند هۆکارێکی تایبه‌ت گه‌شتونه‌ته ئاستێکی مه‌ترسیدار. ئه‌مسال ریفراندۆمی که‌رکوک و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی تورکیا پێکه‌وه رووئه‌ده‌ن. ئه‌مسال ئه‌ردۆغان به‌ته‌مایه خۆی بۆ سه‌رۆکایه‌تی کاندیدکات، وه سه‌رۆکی ووڵات له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ده‌نگی بۆ ئه‌درێت. په‌رله‌مانی تورکیا له‌لایه‌ن حیزبی ئا.که‌ی.په، وه کۆنترۆلکراوه بۆیه ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌ردۆغان خۆی کاندیدکات ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه ده‌نگی بۆ ئه‌درێت. پۆستی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مجاره گرنگیه‌کی تایبه‌تی هه‌یه. ئه‌م پۆسته له‌لایه‌ن سوپاوه وه‌ها ته‌ماشائه‌کرێت که دوا پۆستبێت که هێشتا نه‌که‌وتوه‌ته ژێر ده‌ستی ئیسلامیه‌کانه‌وه، بۆیه به‌لای سوپاوه زۆر گرنگه ئه‌م پۆسته به عه‌لمانی بمێنێته‌وه. بۆیه ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌ردۆغان خۆی بۆئه‌م پۆسته کاندیدکرد ئه‌وا ده‌بێ په‌یامێک به سوپابدات که نه‌ک هه‌ر دیموکراتێکی کۆنزێزڤه‌تیڤه به‌ڵکو عه‌لمانیه‌کی عه‌یار هه‌ژده‌یه. بۆ سه‌لماندن ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌ردۆغان ده‌بێ له‌گه‌ل سوپادا پێک‌بێت. له‌م دوایانه‌دا به‌پێی یاده‌وه‌ری جه‌نراڵێکی خانه‌نشینکراوی تورکی سوپای تورکی له ساڵی 2004 دووجار پلانی کوده‌تایی هه‌بووه به سه‌ر حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌ردۆغاندا. سوپای تورکی وه‌ک هه‌موو سوپایه‌کی تر له‌دونیادا هه‌میشه بۆ هه‌ستکردن به‌بوونی خۆی پێویستی به نمایشه، وه ئه‌م نمایشه هه‌میشه ده‌بێ به‌جۆرێک بێت که له پێناوی پاراستنی گه‌ل و ده‌سکه‌وت و بنه‌ماکانی ده‌وڵه‌تی تورکیایه.
2
تورکیا هه‌میشه له جه‌نگدابووه له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێمدا. ئه‌م جه‌نگه وه‌ک هه‌موو جه‌نگێکی تر به‌چه‌ند شێوه‌یه‌کی جیا جیا و له سه‌ر ئاستی جیاواز جیاوازدا به‌رێوه‌ئه‌چێت. تورکیا له‌وه بێزاره و له هه‌مانکاتدا هه‌ست به‌ئیره‌یی ئه‌کات که کورد ئه‌توانن ئه‌و رۆڵه بگێرن که جاران به ئه‌و سپێردرابوو. ئه‌م رۆڵه نوێیه کورد پاش لابردنی سه‌ددام ئه‌و پرسیاره‌ی ئاڵۆزه‌ی لای تورکیا زه‌قکردوه‌ته‌وه ئایا تورکیا ئیتر جێی بایه‌خ نیه وه‌ک جاران. ئایا ئه‌مریکا ده‌توانێ پلانه‌کانی جێبه‌جێکات به‌بی به‌شداری تورکیا. ئایا چی دی تورکیا ستراتیژه. ئه‌م پرسیارانه‌و گه‌ڵێک پرسیاری تر که زیاتر بۆ سوپای تورک چاره‌ننوسسازن. سوپا ئێستا له هه‌موو لایه‌ک زیاتر له ژێر فشاردایه بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی که‌مکاته‌وه و حکومه‌تیش بری دارایی ته‌رخانکراوی بۆ سوپا که‌مکات، ئه‌م داخوازییه‌ی دوایی به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن یه‌کێتی ئه‌وروپاوه داکۆکی لێئه‌کرێت.
تورکیا هه‌میشه له فشار خستنه سه‌ر حکومه‌تی هه‌رێمدابووه. هه‌رچه‌نده له‌لایه‌که‌وه ده‌یه‌وێ زۆربه‌ی پرۆژه ئابوریه‌کان له کوردوستان له‌لایه‌ن کۆمپانیا تورکه‌کانه‌وه به‌رێوه‌ببرێت، له‌لایه‌کی تره‌وه هه‌میشه به تایبه‌ت له‌رووی راگه‌یاندنه‌وه له دۆخی شه‌ردابووه. ئه‌گه‌ر بێتوو له‌رووی تیوره‌کانی په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌کانه‌وه له مه‌سه‌له‌که بنوارین ئه‌وا به پێی تیوره‌ی لیبرالیزم، په‌یوه‌ندی ئابووری له نێوان گه‌لاندا ده‌بێته هۆی نزیکبوونه‌وه‌ی گه‌لان له‌یه‌کتری و لاوازبوونی ئه‌گه‌ری شه‌ر. به‌ڵام جێی گومانه که ئه‌م تیوره‌یه بتوانێ په‌یوه‌ندی ئاڵۆزی نێوان تورک و کورد لێکبداته‌وه.
ئه‌گه‌ر کۆمپانیا تورکه‌کان دێن و له کوردوستان کارده‌که‌ن به‌ڵام له رووی سیاسیه‌وه کاریگه‌ریه‌کی هێجگار زۆریان نابێت. کێشه‌ی تورک ئه‌وه نیه کورد له رووی ئابووریه‌وه ده‌بێ چۆن بژین به‌ڵکو زیاتر رووه سیاسیه‌که‌یه‌تی. به‌لای تورکه‌وه کورد نابێت ببێته خاوه‌ن ووڵاتی سه‌ربه‌خۆی خۆی. بۆیه ئه‌گه‌ر تورکیا ده‌یه‌وێ قازانج بکات له‌رووی ئابووریه‌وه له کوردوستان به‌ڵام ئه‌مه هه‌رگیز نابێته هۆی ئه‌وه‌ی که کاربکاته سه‌ر گۆرانی دیده سیاسیه‌که‌ی به‌رامبه‌ر به کورد.
ئه‌مرۆ به هۆی بارودۆخه‌که‌ی عێراق له نێوان کورد و تورکیادا ئه‌مریکا هه‌یه. ئه‌مریکا پێی باش نیه که تورکیا بێته کوردوستان و ئه‌و ته‌نها به‌شه‌ی عێراق که ئاسایشه بیکاته مه‌یدانی جه‌نگ. جێگای ئه‌مریکا له کێشه‌ی نێوان کورد و تورک هه‌ستیار و ئاڵۆزه. ئه‌مریکیه‌کان وه‌هایان پێباشه کوردیش و تورکیش دۆستیان بن. له‌به‌رئه‌م هۆیه پێیان باش نیه دۆسته‌کانی له نێواندا شه‌ر هه‌بێت. ئه‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌یه‌وێ کورد واته‌نی؛ نه شیش بسوتێ و نه که‌باب. به‌ڵام راگرتنی ئه‌م دۆخه ئاسان نیه. ئه‌م بارودۆخه بۆ دیپلۆماته ئه‌مریکیه‌کان کارێکی قورس و گرانه. مامه‌ڵه‌کردن له گه‌ڵ تورک‌دا له رووی دیپلۆماسیه‌وه ئاسان نیه. تورک لوتبه‌رز و خۆ به زلزانن. کاتێک ئه‌مریکیه‌کان ده‌بنه رێگیریان بۆ هێرشکردنه سه‌ر کوردوستان ئه‌وان هه‌موو هه‌وڵێکی وه‌ها به‌وه لێکه ئه‌ده‌نه‌وه که گوایه ئه‌مریکا به نیازی دروستکردنی ووڵاتێکی کوردیه.
له‌لایه‌کی تره‌وه کورد بروایان وه‌هایه که بارودۆخه‌که گۆراوه و جارێکی تر تورکیا ناتوانێ هێرش بکاته سه‌ر ناوچه‌که. ئه‌م دوو هه‌ڵوێسته ناواقعیه چ له‌لایه‌ن کورد و چ له‌لایه‌ن تورکه‌وه بۆ سیاسه‌تمه‌داره ئه‌مریکیه‌کان ئاسان نیه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵابکه‌ن. ئاسان نیه بۆ عه‌قڵی ساردی پراگماتیزمی ئه‌مریکی له لووتبه‌رزی تورک و خه‌یاڵپلاوی کورد تێبگات. ئه‌مریکا له‌نێوان دوو هێزدایه که هه‌ردوولا به هه‌ڵه ده‌یبینن. تورکیا ده‌یه‌وێ ئه‌مریکا کارێکی بۆبکات که تورکیا خۆی بۆی ناکرێت، کوردیش دڵی به بارودۆخێک خۆشه که له هه‌موو ئان و ساتێکدا ئه‌گه‌ری گۆرانی سه‌رتاسه‌ری هه‌یه.
په‌یوه‌ندی کورد و ئه‌مریکا، به به‌راورد له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندی تورک ئه‌مریکا په‌یوه‌ندیه‌کی جودا و نوێیه. تورکیا ووڵاته. د‌وڵه‌ت یه‌که‌ی سه‌ره‌کی په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌کانه. بۆ ئه‌مریکا ئاسانتره په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل ووڵاتدا بکات هه‌تا تاکه که‌س یان عه‌شیره‌ت یان حیزب. هه‌موو شاره‌زایانی په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ئه‌که‌نه‌وه که په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان نابێت هه‌رگیز له سه‌ر بنه‌مای تاکه که‌س بێت. ئه‌مه لاوازیه‌کی گه‌وره‌یه بۆ کورد له ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تیه‌کانا. ئه‌وه‌ی وه‌ها له ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تیه‌کان ئه‌کات که به‌ده‌نگه‌وه بێن ئه‌گه‌ر هاتوو تورکیا هێرشیکرده سه‌ر کوردوستان، ستاتۆ یان گرنگی کوردوستان نیه، به‌ڵکو ستاتۆی ووڵاتی عێراقه، له‌لایه‌ک و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریکا و نائارامی ناوچه‌که. ئه‌وه‌ی دیپلۆماسیه‌تی کوردی لێی بێئاگایه چۆن بۆخۆی وێنایه‌ک بنیات‌بنێت که له کوردوستان ووڵاتێکی دیموکراسی و ده‌ستوری و یاسایی هه‌یه. بۆ نموونه لێدوانه‌که‌ی مه‌سعود بارزانی بۆ که‌ناڵی العربیه به هیچ شێوه‌یه‌ک باس له‌وه ناکات که له کوردوستان په‌رله‌مان هه‌یه ، ده‌زگا هه‌یه، نوێنه‌ری خه‌ڵک هه‌یه. به‌ڵکو زیاتر مه‌سعود وه‌ک سه‌رۆکێک قسه‌ئه‌کات که بریاری سه‌ره‌تا و کۆتایی له ده‌ستی ئه‌و دابێت.
تورکیا له دونیادا کۆمه‌ڵێک وێنای بۆخۆی دروستکردوه که زۆرب‌ی زۆریان ناراستن به‌ڵام ده‌توانێ سه‌رمایه‌ی سیاسی له سه‌ر بونیادبنێت. تورکیا وه‌ها ئه‌بینرێت که ووڵاتێکی دیموکراتیه، عه‌لمانیه، موسوڵمانه، سه‌قامگیره، خاوه‌ن ده‌زگایه، ئابووریه‌کی کراوه‌ی هه‌یه. ئه‌م سیفه‌تانه بۆ ووڵاتێک له ناوچه‌یه‌کی وه‌ک رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا وێنایه‌ک ئه‌ده‌ن به تورکیا که تایبه‌تمه‌نده. له راپۆرتێکی گۆڤاری نیورکه‌ر ده‌رباره‌ی سه‌فه‌رێکی پۆل ووڵفه‌وایتز، که جاران جێگری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا بوو، ئێستا سه‌رۆکی بانکی نێوده‌وڵه‌تیه، هه‌رچه‌نده هه‌تا ئه‌م نووسینه ده‌که‌وێته به‌رچاوی خوێنه‌ران ره‌نگه گۆران به‌سه‌ر شوێنی وولفه‌وایتزابێت به‌هۆی چیرۆکی عه‌شقیه‌وه له گه‌ڵ ژنه عه‌ره‌بێکا، ووڵفه‌وایتز له کاتی سه‌ردانی مزگه‌وتێکا (که ده‌رکه‌وت وه‌ک زۆربه‌ێ موسوڵمانان گۆر‌ویه‌کانی چه‌ند کونێکی تیا‌بوو) ده‌ڵێت، زۆر گرنگه بۆ ئه‌م ووڵاته ئیسلامیه که خاوه‌ن ده‌زگاو دیموکراسیه. هه‌ر ئه‌مه‌یه که ده‌زگایه‌کی وه‌ک بانکی نێوده‌وڵه‌تی به ده‌یان پرۆژه‌ی گه‌وره‌ی له‌و ووڵاته‌دا هه‌ێه و خه‌میه‌تی که ئابووری تورکیا سه‌قامگیربێت.
کورد ده‌بێت دژ به‌م وێنانه بجه‌نگێ. ئه‌م وێنانه دونیابینی دێننه ئاراوه، ده‌بنه هۆی پلان دارشتن و مامه‌ڵه‌کردن. لۆببیکردن دژ به‌م ئیمجانه له ئه‌وروپا ئاسانتره چونکه ئه‌وروپیه‌کان ده‌زانن تورکه‌کان کێن و بایی چه‌ندن، وه وه‌ک ئه‌مریکا پێویستیان به تورکیا نیه. ئه‌م وێنانه‌ی تورکیا له به‌رامبه‌ر وێنه ته‌ڵخ و ناشیرینه‌کانی کورد وه‌های له زۆربه‌ی سیاسه‌تمه‌داران کردوه که به ئاسانی کورد له تورکیا بخه‌نه خانه‌ی تیرۆره‌وه وه وه‌ها بیربکه‌نه‌وه، که ئه‌گه‌ر تورکیا خاوه‌ن ئه‌و هه‌موو وێنه جوانانه بێت ده‌بێت کورد دژی ئه‌و وێنانه‌بێت بۆیه له دژی تورکیا شه‌ر ئه‌کات.
وێنه‌کانی کوردوستانی باشور ئه‌گه‌ر بێتوو به عێراق به‌راوردبکرێت ئه‌وا وێنه‌ی باشن، چونکه وێنه‌کانی عێراقی ئه‌مرۆ خوێناوی و تاریکن. به‌ڵام وێنه‌کانی کوردوستان مایه‌ی دڵخۆشی نین. وه‌ک له چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی ایلی ناکوزی له گه‌ڵ مه‌سعود به‌رزانیدا ده‌رئه‌که‌وێت، کاتێک ئه‌و ووشه‌ی خێزان به‌کارده‌هێنێ بۆ ناساندنی پارتی و یه‌کێتی له بری حیزب. که ئه‌پرسێت ئه‌ی چی ئه‌ڵێت ده‌رباره‌ی هه‌ردوو خێزانی تاڵه‌بانی و بارزانی.
جیاوازیه‌کی زۆر هه‌یه له نێوان پیاوی ده‌وڵه‌ت و سه‌رۆک عه‌شیره‌ت. پیاوی ده‌وڵه‌ت ئه‌گه‌ر هاتوو
ده‌وڵه‌ته‌که دیموکراسی بوو، ئه‌وا ده‌بێت پیاوێک بێت، هێمن، سه‌قامگیر، دووربین، دوور له هه‌ڵچوون و دڵته‌نگ بوون، سارد. ده‌وڵه‌ت وه‌ک نیتچه ده‌ڵێت، بوونه‌ورێکی سارد و ز‌ه‌به‌لاحه. پێویستی به عه‌قڵێکی راشناڵ هه‌یه. چونکه ده‌وڵه‌ت خۆی به‌رهه‌می عه‌قڵی مرۆڤه. ده‌وڵه‌ت بوونه‌وه‌رێکی سروشتی نیه. له خۆیه‌وه گه‌شه‌ناکات، له خۆیه‌وه نایه‌ته بوون. بۆیه به‌رێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت هه‌رگیز به دیدێکی تاکره‌وانه نابێت. فره‌دیدی و دیموکراسیه‌ت سیمای ده‌وله‌تێکه که ئه‌توانێ له دونیای ئه‌مرۆدا بژی. ده‌وڵه‌تی دیموکراسی خاوه‌نی نیه، به‌ڵکو ده‌وڵه‌تی هه‌موانه. ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت به‌رێوه‌ئه‌بات پاشا یان میرنیه به‌ڵکو نوێنه‌ری خه‌ڵکه وه خه‌ڵک ده‌بێ ئازادبن هه‌رکاتێ لێی بێزاربوون له سه‌ر کورسیه‌که‌ی دایبه‌زێنن. له دونیای پۆستمۆدێرنه‌دا ئاغا بوونه‌وه‌رێکی نامۆیه. حکومه‌تی کوردی ده‌بێ غه‌می وێنه‌کانی بخوات ئه‌بێ به ده‌نگی ئه‌وه‌وه بێت که چۆن ده‌بینرێت.
ئێمه ده‌بێ ئاگاداربین چۆن ئه‌و هاوکێشه ئاڵۆز و ناسکانه به‌رێوه‌به‌رین که له به‌رژه‌وه‌ندیماندان. عه‌قڵی رۆمانتیسیزمی کوردی که عه‌شقی پاڵه‌وان و شه‌هید و جه‌نگ و جۆشدانه ده‌بێ دابرانی له‌گه‌ڵا دروستبکرێت. عه‌قڵی رۆمانتیسیزم دژ به ئازادی ماف و دیموکراسیه. بۆ که‌سێک که خوازیاری زیاتره له‌م باره‌وه ده‌توانێ له عه‌قڵی رۆمانتیسیزمی ئه‌ڵمانی بنوارێ وه‌ک نموونه‌یه‌ک. عه‌قڵی رۆمانتیسیزمی کوردی پاڵه‌وان ئه‌خاته سه‌روی ووڵات و خه‌ڵکه‌وه. پاڵه‌وان که‌سێکه که هه‌رگیز هه‌ڵه‌ناکات، هه‌میشه راسته، ره‌وایه، هه‌رگیز جێی لێپرسینه‌وه نیه، بۆ پاڵه‌وان نیه لێپرسراوبێت. پاڵه‌وانی عه‌قڵی رۆمانتیسیزم هه‌رگیز نادۆرێ، هه‌میشه مه‌زن و سه‌رکه‌وتووه، ئه‌گه‌ر هاتوو شکستیش هات ئه‌وا تاوانی ئه‌و نیه، هیزه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ون که وه‌های لێئه‌که‌ن بریاره‌کانی شکست بێنێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌مرۆ بارزانی تاڵه‌بانی پێکه‌وه به پێی پلانێکی دارێژراو هه‌ردوو رووی ئاشتی خواز و داکۆکی که‌ر له کورد پێشکه‌ش ئه‌که‌ن یان به مانایه‌کی تر یه‌کێکیان سیاسه‌تی گێزه‌ر و ئه‌ویتریان سیاسه‌تی گۆچان ئه‌وا کێشه نیه. به‌لام ئایا ئه‌م دوولا ته‌واوکه‌ری یه‌کترین یان پێچه‌وانه‌ی یه‌کترن. ئایا هه‌ره‌شه له‌لایه‌ک و پۆزش هێنانه‌وه له‌لایه‌ک چی به دوژمنانی کورد ده‌ڵێت. جوانه که هه‌ردوو حیزب هه‌ریه‌که‌و خاوه‌ن بیرورا‌و دونیابینی خۆیه‌تی به‌لام ده‌بێ ئه‌وه بۆ ئه‌وانی تر روون بکه‌نه‌وه که بریارده‌ری کۆتایی به‌رژه‌وه‌ندی کورده نه‌ک و‌ک گه‌لێک نه‌ک سه‌رۆک یان میر.
ئه‌مرۆ سوپای تورکی تینووی جه‌نگه. بۆ ئیـه ئازایی نیه ببینه سوته‌مه‌نی ئه‌و جه‌نگه ئه‌گه‌ر ناچاری نه‌بێت. هه‌ندێ جار ره‌نگه بریار رۆمانسیان‌بێت به‌ڵام هه‌میشه واقیع به‌و شێوه‌نیه. دۆنکیشۆته پاڵه‌وانێکی براوه نیه.

Wednesday, April 11, 2007
a day in exile
رۆژێک له مه‌نفا
سه‌ردار عه‌زیز
ده‌بێ هه‌ر رۆژێک بێت له رۆژه‌کان، له رۆژه‌کانی هه‌فته، رۆژه‌کانی مانگ، رۆژه‌کانی ساڵ؛ هه‌موو رۆژه‌کانی وه‌ک یه‌کن، هیچ رۆژێکی مه‌نفا له‌یه‌کتر ناچێت. ئه‌گه‌ر چی ره‌نگه شته‌کان دووباره‌ببنه‌وه به‌ڵام هه‌میشه هه‌سته‌کان جودان. به‌ڵام ئه‌مرۆ رۆژێکی تایبه‌ته. رۆژێکه ره‌نگه جارێکی تر من دێبرا بارێت نه‌بینمه‌وه. دێبرا باریت و قژه زه‌ر‌ده‌که‌ی، چاوه شینه‌کانی، قه‌ده باریک و باڵا چناریه‌که‌ی. یان هیچ نه‌بێ هه‌رگیز به‌ته‌نیشت یه‌که‌وه دانه‌نیشین، یان جارێکی تر رێناکه‌وێ پێکه‌وه پرۆژ‌یه ئاماده‌که‌ین بۆ وانه‌ی کارگێری ده‌رباره‌ی شوکولاته. دێبرا ره‌نگه ببێته که‌سێکی ناسراو. (من پرۆژه‌ی کتێبێک له مێشکمایه بۆ نووسینی پرۆفایلی خه‌ڵکانێک له رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا؛ دێبرا یه‌کێک ده‌بێ له‌وانه، هه‌ر هیچ نه‌بێ له‌به‌ر وێنه جوانه‌کانی). دوو ساڵ له‌مه‌وپێش شا جوانی ئه‌م شاره‌بوو. (من ئه‌و ده‌م بۆ نه‌گبه‌تی له کوردوستان بووم له‌به‌ر بێکاره‌بایی و گه‌رمادا وه‌ک گه‌ماڵ ئار‌قه‌م ده‌رئه‌دا). ساڵێ پێش ئه‌وه له ڤه‌له‌نتاینا من کارتێکم به دیاری داپێی به شه‌رمه‌وه به ده‌ستوخه‌ته ناشیرینه‌که‌م له پشته‌وه‌یم نووسی: دێبرا تۆ شۆخ و شه‌نگی. هه‌رچه‌نده ئه‌و حه‌زی له‌من بوو به‌ڵام من هه‌رگیز بروام نه‌کرد. ئه‌و کچه جوانه بۆچی حه‌زی له‌منه خۆشێت نه‌بووه.
ئه‌مرۆ من خۆێندنم ته‌واوکرد. خوێندنێک که یه‌ک به یه‌ک رۆژه‌کانیم خۆش‌ویست. به‌ده‌گمه‌ن نه‌بێ له وانه‌یه دوانه‌که‌وتم. هه‌ر ده‌ڵێی دوێنێیه چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به شه‌رمه‌وه ده‌رۆشتم بۆ زانکۆ بۆ ئه‌وه‌ی کاروباری ده‌ستپێکردنی خوێندن ده‌ستپێبکه‌م. یه‌که‌م رۆژ هه‌تا ده‌رگاکه رۆشتم، ته‌ماشایه‌کم کرد و گه‌رامه‌وه، بیرم بۆ زانکۆکانی خۆمان چوو له کوردوستان که به ته‌لبه‌ند و شورته ده‌وره‌دراون. من له پۆله‌که‌مانا که په‌نجاوچوار که‌س بووین، ته‌نها بیانی بووم له نێو هه‌موو ئه‌وانی تردا. له زانکۆ‌دا ته‌نها کوردبووم. سه‌رباری ئه‌وه ته‌نها رۆژێک چیه هه‌ستم نه‌کرد که بیانیم. که له سلێمانی له سه‌ره‌تایی نه‌وه‌ده‌کان ئه‌مخوێند هه‌موو رۆژێ هه‌ستم ئه‌کرد که لادێیم. کچه‌کان وه‌ها هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌گه‌ڵاکردم که هه‌ستبکه‌م قۆزم، کوره‌کان وا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵاکردم که هه‌ستبکه‌م پڕم له زانیاری، مامۆستاکان له سه‌رووی هه‌مویانه‌وه ئه‌و بروایه‌یان پێبه‌خشیم که بتوانم به‌ده‌نگی به‌رز بیرکه‌مه‌وه. من هه‌موو رۆژه‌کانی زانکۆم خۆشئه‌وێت. من له‌وێ خه‌ڵکانێک بوونه هاوه‌ڵم که هه‌تا گۆری مه‌رگ هاورێمن.
ئیتر له‌مه‌ولا من نه قوتابیم و نه خوێندکار. چی دی کاتم نیه له‌گه‌ڵ تۆنی مۆرفیدا به سه‌عات قسه‌ی قۆر بکه‌م و قاقای پێکه‌نینم بگاته که‌شکه‌ڵای فه‌له‌ک. یان ناتوانم له‌گه‌ڵ جۆن ئۆسۆلۆڤاندا شه‌وێ تابه‌یانی له بارێکی تاریکا دانیشین باسی سیاسه‌ت و ئه‌مریکا بکه‌ین. یان تم، ئه‌و پیاوه ته‌مه‌ن شه‌ست ساڵه‌ی که پاش سی و پێنج ساڵ له به‌رێوبه‌رایه‌تی بانک هاته‌وه بۆ زانکۆ بۆ ئه‌وه‌ی ببێته هاورێی من و باسی سیاسه‌ت بکه‌ین. که بیر له تم و باوکم ئه‌که‌مه‌وه دڵم ته‌نگ ئه‌بێت.
من ئیتر له‌مه‌ولا ره‌نگه کاتم نه‌مێنێ هه‌تا گێژ گێژێ به بازاردا برۆم و له به‌رخۆمه‌وه ساتێ به کوردی له‌پڕ به عه‌ره‌بی ئینجا به ئینگلیزی یان به فارسی گۆرانی بێ‌مانا بڵێم. ره‌نگه نه‌توانم له به‌رامبه‌ر باڵه‌خانه‌و دوکان و پارک و کچه ته‌نوره کورتاکانا به‌سه‌عات بیر له فه‌لسه‌فه بکه‌مه‌وه. نه‌توانم ئه‌و هه‌موو کاته له دوکانی کتێب فرۆشه‌کانا به‌سه‌ربه‌رم. کتێبخانه مزگه‌وتی منه. له‌مرۆ به‌دواوه به‌یانیان زوو له گرده‌که نارۆمه خواره‌وه، به پرده‌که‌دا ناپه‌رمه‌وه، به قه‌راخ روباره‌که‌دا نارۆم. بیر له‌وه ئه‌که‌مه‌وه سه‌یاره‌یه کۆن بکرم هه‌تا پێی بچم بۆ ئیش. هاوسه‌ره‌که‌م رقی له سه‌یاره‌یه. باشبوو ئه‌گه‌ر کچێ کوردم، وه‌ک یه‌کێک له‌وانه‌ی سلێمانی، بهێنایه ئه‌وا هه‌ر دوای ووشک بوونه‌وه‌ی خه‌نه‌ی بوکێنی ناوله‌پی داوای بی ئێم ده‌بلیوی لێئه‌کردم.
من لێره له مه‌نفادا ئه‌ژیم. هه‌موو جێگایه بۆ من مه‌نفایه. ره‌نگه ئێره له هه‌موو جێگایه‌ک که‌متر مه‌نفا بێت. که یاره‌که‌م باسی ئیتالیام بۆئه‌کات له هه‌موو شتێ زیاتر باسی ژور‌ه‌که‌یم بۆئه‌کات. به‌ڵام من له‌کوردوستان ژورم نیه. من هه‌رگیز له‌وێ ژوری تایبه‌تی خۆم نه‌بووه. من هه‌رگیز تایبه‌ت نه‌بووم. کێ تایبه‌ته. هه‌موومان به‌ته‌نیشت یه‌که‌وه هاوینان له سه‌ربان له ژێر ئه‌ستێره‌دا ده‌نوین.
ساڵانێکی زۆر که به‌شه‌قامه‌کانی ئه‌م شاره‌دا ده‌رۆیشتم هه‌میشه بیرم له کتێبه‌کانم ئه‌کرده‌وه له ماڵ. ئه‌و کتێبانه‌ی که یاده‌وه‌ری زۆرم له گه‌ڵیانا هه‌بوو. هه‌ندێکیانم به فێڵ و ته‌ڵه‌که له رێبینی ئه‌حمه‌د هه‌ردی وه‌رگرت و هه‌رگیز بۆم نه‌گه‌رانه‌وه. له‌بیرمه تازه خه‌تم دابوو، خۆم زۆر به شت ئه‌زانی، بێئه‌وه‌ی لاپه‌ره‌یه‌کم له کتێبێکی فۆکۆ خوێندبێته‌وه، وه‌ک زۆربه‌ی رۆشنبیرانی کورد، هه‌میشه ناوی فۆکۆم ده‌هێنا. رۆژێکی گه‌رمای هاوین من و حه‌مه گۆپاڵه ( حه‌مه شیوعی بوو، خۆی له‌من به رۆشنبیرتر ئه‌زانی، له رۆژنامه‌ی رێگای کوردوستان بابه‌تی ده‌رباره‌ی مافی ئافره‌ت ده‌نووسی، هه‌میشه خه‌ریکی نینۆک خواردن بوو، ئه‌و زه‌مانه له ده‌ربه‌ندیخان شیوعی بوون خۆش بوو، چونکه شیوعیه‌کان کچی جوانیان هه‌بوو، وه‌ک هه‌موو رۆشنبیرێکی حیزبی تا بڵێی تاریکبین بوو، هه‌ر حیزب وه‌کو رابیته‌ی ئیسلامی ژنێکیان بۆ دۆزیه‌وه). چوین بۆ مال رێبین ئه‌وه‌نده ناوی فۆکۆمان هێنا تا رێبین بردینیه کتێبخانه‌که‌ی له سه‌ره‌وه کۆمه‌ڵی کتێبی داپێمان.
رۆژه‌کانی زانکۆ زوو تێپه‌رین. له مه‌نفا کات یان خێرا ده‌روا یان هه‌ر ناروا. هه‌موو رۆژێک به‌شێکی هاکه‌زاییه‌و به‌شێکی نوێ. هێلکه‌و رۆن خواردنی به‌یانیان، خۆشتن، کاره‌بای به‌رده‌وام، بۆن له خۆدان، ماچکردنی هاوسه‌ره‌که‌ت، به‌ستنی قه‌یتانی پێلاو، ووشککردنه‌وه‌ی قژ، ناردنی نامه به مۆبایل، بیرکردنه‌وه له کوردوستان، تور‌بوون له به ناو سیاسه‌تمه‌داره کورده‌کان، چون بۆ ژێرخانی کتێبخانه‌که‌ی زانکۆ بۆ ئینته‌رنێت، خوێندنه‌وه‌ی رۆژنامه کوردی و ئینگلیزی و عه‌ره‌بیه‌کان، ناردنی نامه به ئیمه‌یل، خوێندنه‌وه‌ی ئیمه‌یل، شۆربا خواردن له نیوه‌ردا، کرینی گاردیان له زانکۆ، چوون بۆ ئاوده‌ست، چون بۆ کتێبخانه، سڵاو له کچ، ئه‌گه ئه‌مانه رۆتینن ئه‌وا هه‌ندێ رۆژ هه‌یه له پڕ بیرێکی نوێت بۆدێت، بیرێ ده‌رباره‌ی نووسین، ده‌رباره‌ی خواردن دروستکردن، نوسین و چێشت لێنان و نوستن له‌گه‌ڵ ئافره‌تا سێ دیووی یه‌ک دراون!!! یان به رێکه‌وت رێت ده‌که‌وێته کتێبێکی هه‌رزان و پڕ به بایه‌خ له یه‌کێک له کتێبخانه ده‌ستی دووه‌کانی شاردا، یان ره‌نگه ژماره‌ی نوێی گۆڤاری له‌نده‌ن بووک ریڤیوو نووسینێکی پڕ له‌زه‌تی تیابێت، یان نیورکه‌ر کورته‌چێرۆکێکی ئه‌لسکه‌نده‌ر هه‌یمن بڵاوکاته‌وه، یان نیورک بووک ریڤیوو ووتارێکی جوان ده‌رباره‌ی سیاسه‌تی ئه‌مریکی بنووسێ یان بیرۆکه‌ی چیرۆکی بێت به خه‌یاڵتا یان ده‌قه شیعرێکی ناسک ده‌رباره‌ی عه‌شق یان غوربه‌ت یان له پڕ بتوانی ده‌ستکه‌یته خوێندنه‌وه‌ی یولیوسێس.
من دڵخۆشم که لێره‌م. له کوردوستان بومایه جگه له سه‌گێکی پیس هیچی تر نه‌بووم. من له باوانه کورده‌کانمه‌وه جوتێ چاوی قاوه‌یی و که‌لله سه‌رێ زلله‌و پانم بۆ ماوه‌ته‌وه. کۆمه‌ڵی بیرورای بێکه‌ڵک و کانیه له خۆشه‌ویستی پاک. من نازانم بۆچی هه‌ستئه‌که‌م له مه‌نفام. من لێره بۆ یه‌که‌مجار وه‌ک هاووڵاتیه‌ک مامه‌ڵه کرام. بیرم دێ له نه‌وه‌ده‌کان دوای سی و یه‌کی ئاب که له تورکیاوه سنوورداش کرام پارتی؛ که حیزبێکی دیموکراتخوازی کوردوستانه!!! له‌گه‌ڵ سه‌گێکا به‌ندیانکردم. به‌ڵام هێشتاکه زۆربه‌ی خه‌و‌نه‌کانم له کوردوستانن. ره‌نگه ته‌نها له‌به‌رئه‌وه چونکه خه‌ونی ترسناکن.
په‌یوه‌ندیه‌کی سه‌یر و سه‌مه‌ره هه‌یه له نێوان نووستن و مه‌نفادا. له‌م دوایه‌نه‌دا رۆژنامه‌ی نیویورک تایمز له عه‌باسی کیارۆسته‌می پرسی بۆچی ئێران جێناهێڵی، وه‌ک زۆربه‌ی ئه‌وانی تر، خۆ له‌وێ رێگه‌ناده‌ن که‌س ته‌ماشای فلیمه‌کانت بکات، گه‌ر که‌سێک بیه‌وێ ده‌بێ به دزیه‌وه له بازاری ره‌ش به دی ڤی دی بیکرێ. عه‌باس له وه‌ڵام ووتی؛ چونکه ته‌نها له ژوره‌که‌ما له تاران ده‌توانم به باشی بنووم. نووستن یه‌کێکه له کێشه گه‌وره‌کانی په‌نابه‌ران، هه‌میشه له کاری وه‌رگێرانه‌که‌م په‌نابه‌ره کورد و عه‌ره‌به‌کان بۆڵه بۆڵی ئه‌وه‌یانه که شه‌وانه خه‌و ناچێته چاویان.
چوار ساڵی رابووردوو زۆرم ده‌رباره‌ی لیبرالیزم، مارکسیزم، که‌پیتالیزم، زۆر یزمی تر خوێند. زۆر کتێبم خوێنده‌وه، له زۆر کۆردا ئامه‌ده‌بووم، له رێی زانکۆوه له په‌رله‌مانی یه‌کێتی ئه‌وروپادا ئاماده‌بووم، له کۆبونه‌وه‌ی ناتۆ، له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی لۆکسۆمبۆرگ. ده‌رباره‌ی سیسته‌می گه‌لێک ووڵاتی دونیا وانه‌م وه‌رگرت، کۆرسێکی تایبه‌تم وه‌رگرت ده‌رباره‌ی چین، کۆرسێ ده‌رباره‌ی ئه‌فریقا، کۆرسێ ده‌رباره‌ی ئه‌مریکا. له نێوان ئه‌مانه‌دا ئازادانه بیرمکرده‌وه ململانێم له گه‌ڵ مامۆستاکانما کرد، هه‌موویان له هه‌موو کوردێک زیاتر رێزیانگرتم، گوێیان لێگرتم، فێریانکردم چۆن خۆم له‌و نه‌رێته عه‌ره‌بیه پاککه‌مه‌وه که به‌سه‌ر که‌لتوری ئێمه‌دا زاڵه؛ که‌لتوری قسه‌ی زل، هاوارکردن، ماستاوکردن یان جنێودان. فێربووم که هیچ شتێ ره‌ش و سپی نیه.
ئه‌م شاره ووڵاتی منه. که هاتم بۆ ئێره هه‌ر هێنده ئینگلیزیم ئه‌زانی که بڵێم وه‌ت ئز یور نه‌یم. مای نه‌یم ئز، هه‌ندێ وورده دێری بێکه‌ڵکی تر. ساڵانێکی زۆر له‌سه‌ر کورسیه ره‌قه‌کانی قوتابخانه‌کانی کوردوستان وانه‌ی زمانی ئینگلیزیم خوێند، خه‌تای من نه‌بوو، سیسته‌م و مامۆستاکانیش تابڵێی بێکه‌ڵک بوون. به‌ینی خۆمان بێت چی به‌که‌ڵک دێت له‌و وێرانه‌یه. ئه‌مساڵ پاش جه‌ژنه‌کانی کریسمس له‌گه‌ڵ تێد بایاکینیدا وانه‌ی سیاسه‌تی ئه‌فریقیم خوێند، ئه‌و کیشوه‌ره‌ی که له‌به‌ر پاشماوه‌ی کۆڵۆنیالیزم و ئه‌و دونیابینی و عه‌قڵیه‌ته پوچه‌ڵ و گه‌نده‌ڵانه‌ی سه‌رده‌می فیودالیزم هه‌رگیز نه‌یانتوانی کۆمه‌ڵگایه‌کی خۆشگوزه‌ران بۆخۆیان پێکه‌وه‌نێن. که له وانه‌کاند گوێم له تێد ده‌گرت بیرم بۆ کوردوستان ئه‌چوو. ئێمه زۆر به‌روون ئاشکرا به‌ره‌و هه‌مان تراژیدیا ئه‌چین. کۆمه‌ڵی چین توێژ هه‌ن له کوردوستان؛ دار، به‌رد، خۆڵ، لم، چۆله‌که، ئاو، هه‌وا، ژن، پیاو، کچ، قه‌یره، مناڵ، قمقمۆکه به‌کورتی هه‌موو گیانله‌به‌رێ، هه‌موو مرۆڤێ، هه‌موو تنۆکێ نه‌وت، خوێن، له‌و ده‌ڤه‌ره به موڵکی خۆیان ئه‌زانن. ئه‌وان خۆیان ده‌وڵه‌تن ده‌وڵه‌ت ئه‌وانه. ئه‌مه له مێژوودا بێوێنه نیه، لویسی چوارده ده‌یوت من ده‌وڵه‌تم. له سه‌رده‌می سه‌رۆکی پێشودا هاواریان ده‌کرد: اذا قال صدام قال العراق.
مه‌نفا برینه، برینێکه هه‌رگیز سارێژ نابێ. ئه‌م برینه له ئه‌نجامی وه‌ئاگا هاتنه‌وه‌وه‌ی رۆح یان ده‌رون دێت له ده‌ره‌وه‌ی جێگای خۆی. ژیان له‌گه‌ل ئه‌م برینه‌دا ژیانێکی عاشقانه‌یه، عه‌شق هه‌میشه تێکه‌له‌یه‌که له ئازار و خۆشی. من تازه له مه‌نفا نه‌بێ هه‌ڵناکه‌م. بێبیرکردنه‌وه‌ش له کوردوستان له دایکم خه‌و ناچێته چاوم.

Subscribe to:
Posts (Atom)