ئاینده‌ی ئه‌م سیسته‌مه به‌ره‌و کوێ ئه‌روات؟ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی پرسیارێکی وه‌ها ئاسان نیه. له‌به‌ر ئاڵۆزی سیسته‌می نێود‌وڵه‌تی و ئه‌و گۆرانه خێرایه‌ی به‌سه‌ر پۆله‌تیکدا دێت. ئه‌م پرسیاره ته‌نها له‌لای ئه‌وانه‌وه ئاسانه وه‌ڵام بدرێته‌وه که هه‌ڵگری ئایده‌لۆژیایه‌کن ئیتر ئایا له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا ته‌بان یان دژ ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌کی تره.
دیموکراسی وه‌ک دروشمێک یان وه‌ک به‌هایه‌ک له سیاسه‌تی د‌ره‌وه‌دا هه‌رگیز ئه‌و چه‌مکه ئاسانه نه‌بووه که به‌رگوێ ده‌که‌وێت. به مانایه‌کی تر دیموکراسی له‌لایه‌ن گه‌لانی تره‌وه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا به‌جۆریكێ زۆر جیاواز ده‌بینرێت و لێک ئه‌درێته‌وه له‌وه‌ی که ئه‌مریکا مه‌به‌ستیه‌تی. سه‌ره‌تا ئه‌وه‌ی وه‌های له ئه‌مریکا کردوه دیموکراسی بکاته دروشمێک چه‌ند پێکهاته‌یه‌کی مێژووی و رامیاریه پێش هه‌موو شتێک ئابووریه. بۆیه چه‌مکی دیموکراسی چه‌مکێکه که پێویسته له دیدی جیاوه ببینرێت و له تێگه‌شتنه جیاوه‌زه‌کانی ئاگاداربین.
ئه‌گه‌ر بێین تۆزێک به زه‌قی قسه‌بکه‌ین ده‌ڵێین دیموکراسی لای حکومه‌تی ئه‌مریکی ئامانج نیه به‌ڵکو ئامرازه، کاتێک دیموکراسی ده‌بێته ئامراز ئه‌وا ئامانج گرنگی زیاتر په‌یدائه‌کات. وه‌ئه‌گه‌ر ئه‌م ئامرازه ئامانجی مه‌به‌ستی به‌ده‌ست نه‌هێنا ئه‌وا ده‌بێ بگۆردرێت چونکه وه‌ک ووتمان ئامانج باڵاده‌ستتره له ئامراز. ئه‌گه‌ر نموونه‌یه‌ک وه‌رگرین؛ ئه‌مریکا هه‌میشه پاڵپشتی هه‌ڵبژاردن بوو له فه‌له‌ستین به‌ڵام کاتێک هه‌ڵبژاردن بووبه هۆی سه‌رکه‌وتنی گروپێکی تیرۆریستی وه‌ك حه‌ماس ئه‌وا ئه‌مریکا خێرا پاشه‌کشه‌ی لێکرد. لێره‌دا رووبه‌رووی دوو قوتابخانه له بیرکردنه‌وه ده‌بینه‌وه یه‌که‌م، پارێزه‌ره‌نوێکان که گێڵانه دیموکراسیان به ده‌رمانی ده‌ردان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا له‌قه‌ڵه‌م ئه‌دا، قوتابخانه‌ی دووه‌م قوتابخانه‌ی ریالیزمه که به گشتی دیموکراسی به سه‌رچاوه‌ی قه‌یران له‌و ناوچه‌یه‌دا له‌قه‌ڵه‌م ئه‌ده‌ن.
دیاره به پاشه‌کشه‌ی پارێزه‌ره‌نوێکان ریالیزمه‌کان هاتنه‌وه مه‌یدان و بانگه‌شه‌ی دیموکراسیش پاش‌کشه‌ی کرد. که‌واته دیموکراسی وه‌ک دروشمێک بۆ سیاس‌تی ده‌ره‌وه میانێک بوو بۆ ساته‌وه‌ختێک هاتوو هه‌رزوو، پێش ئه‌وه‌ی پیی بڵێین کشه کشه پۆپه ره‌شه وون بوو. به‌داخه‌وه ئه‌م تێزه زۆر ئاشکرابوو هه‌ر له سه‌ره‌تاوه، نووسه‌رانی نوم چۆمسکی و ئه‌وانی تر ده‌قی زۆریان له‌سه‌ر نووسیوه.
به‌ڵام سه‌ر‌رای ئه‌مه ئیشکالیه‌تێکی تر له مه‌سه‌له‌که‌دا هه‌یه، ئه‌ویش دیدی ئێمه‌یه بۆ دیموکراسی. ئه‌م دیده‌ی ئێمه وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی ژێرده‌ست دیدێکی که گوایه دیموکراسی دژ به دیکتاتۆریه‌ت و پاڵپشتی خه‌ڵک ده‌بێت. ئه‌م دیده له گه‌ڵ دیدی ئه‌مریکا بۆ دیموکراسیدا ناگونجێ. وه‌ک ووتمان لای ئه‌مریکا دیموکراسی ئامرازه بۆ به‌دیهێنانی مه‌به‌ستێک ئه‌م مه‌به‌سته‌ش مه‌رج نیه هه‌میشه مه‌به‌ستێکی دیموکراسیانه بێت. بۆ نموونه له هه‌ناوی چه‌مکی دیموکراسیدا کۆمه‌ڵێک چه‌مکی تر هه‌یه که زیتار مه‌به‌سته وه‌ک نیولیبرالیزم، سه‌رمایه‌داری، بازاری ئازاد، گلۆبالیزم، که هه‌مویان له رێگای ده‌زگا تۆکمه‌و گه‌وره‌کانه‌وه وه‌ک ئای ئه‌م ئێف، بانکی نێوده‌وڵه‌تی، ده‌زگای تره‌وه به‌رێوه‌ده‌برێن و چاودێرێ ده‌کرێن. له هه‌ر ووڵاتێکدا که ئه‌م پلانانه به‌رێوه‌چووبێت زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و ووڵاته له سه‌روه‌ت و سامانی ووڵاتی خۆیان بێبه‌ش بوون. ئه‌م سیسته‌مه حکومه‌ت کورت ئه‌کاته‌وه بۆ ده‌زگایه‌کی پۆلیس و سه‌ربازی دادگا. له رێی ئه‌مه‌وه رێگا خۆش ئه‌کات بۆ سه‌رمایه‌داری جیهانی بێت و له رێی تاکسی که‌م کرێکاری هه‌رزان و ماده‌ی خاوی بێ به‌رامبه‌ره‌وه ووڵات تاڵان کات، له هه‌مانکاتدا ده‌وڵه‌ت به پێی رێساکانی بانکی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێ له خزمه‌ته کانی بۆ هاوڵاتیانی که‌م کاته‌وه، بۆنموونه ده‌بێ داوده‌رمان به پاره‌بێت، خوێندن به پاره‌بێت، زۆری تریش. بۆیه تێروانێنی ئه‌مریکی بۆ دیموکراسی مه‌رج نیه هه‌میشه له‌گه‌ڵ خواست و ئاواتی گه‌ڵانی بن ده‌ستدا یه‌کبگرێته‌وه.
ئه‌مریکا له پاش جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه له پرۆسه‌ی بانگه‌شه‌کردن بۆ دیموکراسیه‌ت و بڵاوکردنه‌وه‌ی دیموکراسی هه‌میشه شکستی هێناوه. ئه‌م پرۆسه‌یه هه‌میشه هاوشان بووه له‌گه‌ڵ کاری سه‌ربازیدا، بۆیه لێکۆڵه‌ره‌وان پرۆسه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی دیموکراسی ده‌که‌نه دوو شێوازه‌وه، شێوازی یه‌که‌م شێوازی سه‌ربازی له لایه‌ن ئه‌مریکاوه شێوازی دووه‌م شێوازی گفتوگۆ و قایلکردن یان شێوازی نه‌رم که شێوازی ئه‌مریکایه. رۆبه‌رت کیگان ئه‌مه ناوئه‌نێت شێوازی هۆبزیان و شێوازی کانتیانه.
ئه‌گه‌ر بێتوو ته‌ماشای مێژووی ئه‌م دوو شێوازه بکه‌ین ده‌بینین شێوازی ئه‌وروپی تا ئێستا سه‌رکه‌وتوو تربووه به به‌راورد له‌گه‌ڵ شێوازی ئه‌مریکی. ئه‌م هه‌ویره ئاوی زۆر ده‌کێشی واباشه لێره‌دا ببیبرینه‌وه.
کێشه‌ی گه‌وره‌ی بانگه‌شه‌ی ئه‌مریکا بۆ گۆرانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئه‌وه‌بوو که ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌خوازرا، به‌ڵام نه‌دازانرا چۆن. وه‌ک ئێستا ده‌رئه‌که‌وێت ئه‌مریکا به ته‌واوی بێ پلان بووه بۆ ساته‌وه‌ختی پاش سه‌دام له کاتی هاتنی بۆ عێراق. ئه‌م بێ پلانیه و نه‌بوونی هیچ شاره‌زاییه‌ک ده‌رباره‌ی بارودۆخه‌که له لایه‌ک و له‌لایه‌کی تره‌وه وه‌ک حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌و ده‌زگایه‌ی که ئه‌مریکا بۆ به‌رێوبردنی عێراق پێکی هێنابوو پڕ بوو له خه‌ڵکی گه‌نده‌ڵ و نه‌شاره‌زا، که مه‌به‌ستیان بونیادنانی که‌سایه‌تی خۆیان بوو نه‌ک بڵاوکردنه‌وه‌ی دیموکراسی. بۆیه ئێستا باڵیوزخانه‌ی ئه‌مریکی بانگه‌شه‌ی نه‌بوونی خه‌ڵکی شاره‌زائه‌کات و له وێب سایته‌که‌یدا به‌دوای خه‌ڵکدا ئه‌گه‌رێ بۆئه‌وه‌ی کاریان بۆبکه‌ن.
وابزانم وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره له وه‌ڵامی پرسیاری یه‌که‌مدا تا راده‌یه‌ک روون بوه‌وه. کێشه‌که ململانێی نێوان عه‌قڵی سه‌ربازی عه‌قڵی دیپلۆماسی نیه. به‌ڵکو کێشه‌که ئه‌وه‌یه ئه‌وه چ دیموکراسیه‌تێکه که ئه‌مریکا ده‌یه‌وێ. ئه‌مریکا چۆن دونیا ده‌بینێت. وه‌ک ووتمان ئه‌گه‌ر دونیا ناوه‌ندێکی هۆبزیانه بێت ئه‌وا هێز پێویسته بۆ چه‌سپاندنی سه‌قامگیری، ئه‌گه‌ر دونیاش کانتیانه بێت ئه‌وا له رێگای بازرگانی و گفتوگۆ و رێزگرتن له مافه‌کان و یه‌کتری ئاشتی هه‌تا هه‌تایی دێته دی.
له دڵی رۆژئاوادا نهێنیه‌کی ئاشکرا و له هه‌مانکاتدا شاراوه هه‌یه، ئه‌م نهێنیه که ئێستا له رووبه‌رووبوونه‌وه له گه‌ڵ چیندا ده‌رئه‌که‌وێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر بێتوو هه‌موو گه‌ڵانی دونیا وه‌ک رۆژئاوا بژین ئه‌وا گۆی زه‌وی وێران ده‌بێ چونکه ئه‌و کاته نه ووزه به‌ش ئه‌کات نه بوارده‌بێ بۆ هه‌موان نه ژینگه ده‌توانێ به‌رده‌وامی به خۆی بدات، بۆیه زۆر گرنگه له پێناوی باڵاده‌ستی رۆژئاوادا که رێگه بگیرێت له‌ئه‌وانی تر بۆئه‌وه‌ی نه‌گه‌نه ئاستێكی گه‌شه که هاوشان بێت له‌گه‌ڵ رۆژئاوادا. ئه‌م راستیه ترژیدیه وه‌هایکردوه که رۆژئاوا له سه‌رویانه‌وه ئه‌مریکا که هه‌موو هێزێکی خۆی به‌کاربهێنێت بۆئه‌وه‌ی ئه‌مریکا ببێته چه‌ق و ئه‌وانی تریش په‌راوێز.
له‌لایه‌کی تره‌وه ئه‌گه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا بریتیه له گۆرین و چه‌سپاندن و دارشتنی حکومه‌ت به‌پیی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ئه‌وا پێش هه‌موو شتێک پێویستی به هێزی سه‌ربازیه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م مه‌به‌ستانه. وه ئه‌مریکیه‌کان خۆیان باش ئه‌زانن که دیپلۆماسیه‌ت به‌بێ هه‌بوونی بازوویه‌کی سه‌ربازی به‌هێز له پشتیه‌وه د‌بێته قسه‌ی بێ‌مانا.
من بروام نیه دیموکراسیه‌ت بۆ ناوه‌وه بێت. ئه‌مریکا ووڵاتێکه زۆر به ناعه‌داله‌تانه دابه‌شبووه له نێوان زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندان و هه‌ژاراندا. ووڵاتێکه که نیو سه‌ده نابێت خه‌ڵک به‌گشتی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه. هه‌تا کۆتایی شه‌سته‌کان ره‌ش پێسته‌کان مافی ده‌نگدانیان نه‌بوو. ئه‌مریکا ووڵاتێکی پڕ له کوشت و کوشتارو توند و تیژیه. ووڵاتێکه تا سه‌ر ئێسقان ره‌گه‌زپه‌رست. له سه‌رووی هه‌موو ئه‌مانه‌وه خه‌ڵکی ئه‌مریکا به‌گشتی له نزمترین ئاستی رۆشنبیری‌دا ئه‌ژین. وه‌ک ده‌بینین سه‌رۆک بۆش له گێلێتیا بێ وێنه‌یه. ئه‌مرۆ بازاره‌کان پڕن له کتێب ده‌رباره‌ی قسه هه‌له‌ق مه‌له‌قه‌کانی. له دۆخێکی ئاوه‌هادا که پره توند و تیژی و هه‌ژاری و بێئاگای دیموکراسیه‌ت موسته‌حیله.
دونیا بۆ ئه‌وه‌ی به‌رێوه‌ی به‌ریت، بۆئه‌وه‌ی تیایدا ببیته رێبه‌ر ده‌بێ پێش هه‌موو شتێ لێیتێبگه‌ی. ئه‌مریکا هه‌میشه کورت بین و بێ مه‌عریفانه له‌گه‌ڵ دونیادا هه‌لسوکه‌وتی کردوه. نموونه‌یه‌ک که ئه‌م چه‌ند هه‌فته‌ی رابووردوو له باقوبه روویدا؛ ئه‌مریکیه‌کان چه‌کیان دایه سونیه توندره‌وه‌کان ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی وا خۆیان به ئه‌مریکیه‌کان ناساند که دژ به قاعیده‌ن.
ث3/كورد وئةمريكا ئةم ضةند سالَةى دواى ليَدةرضيَت ميَذويةكى خؤشيان ثيَكةوة نية،بةبرواى تؤ تاضةنديَك ئةمجارة ئةمرييكيةكان خاوةنى بةلَيَنى خؤيان دةبن لةبةرامبةر كورددا،هؤكارى طةشبينيةكانى سياسيةكانى كورد ضية لةو روةوة؟
من نازانم ئایا هیچ به‌لێنێک هه‌یه. وا باشتره کوردانه له مه‌سه‌له‌کان نه‌نوارین. عه‌قڵی کوردی عه‌قڵێکی خێله‌کیه که ناتوانێت له سیسته‌می ئاڵۆزی په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان تێبگات. ئێمه وا له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا قسه‌ئه‌که‌ین وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌مریکا کوردێکی خه‌ڵکی گه‌رمیان یان شارباژێربێت. پێی ده‌ڵیین تۆ ده‌بێت خاوه‌نی قسه‌ی خۆت بیت، تۆ ده‌بێت پیاوبیت چونکه پیاو خاوه‌نی قسه‌ی خۆیه‌تی، نابێ بگۆرێیت و ده‌بێ ئاگات له ده‌رد و ئازاره‌کانی ئێمه بێت، ده‌بێت رابووردووت له بیربێت، چه‌نده‌ها شتی تری له‌م جۆره.
مێژووی کورد و ئه‌مریکا که من لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تم به زمانی ئینگلیزی له‌سه‌ر نووسیه‌وه، که کارێکی دانسقه‌یه به به‌کاربردنی ئه‌رشیفی سی ئای ئه‌ی. خوێندنه‌وه‌که‌ی من له‌دیدێکی رۆژهه‌ڵاتناسیانه‌وه بوو. له سه‌ره‌تای په‌نجاکانی سه‌ده‌ی رابووردوو ئه‌مریکا له رێگای باڵوێزخانه‌ی به‌غایه‌وه هه‌وڵی داوه که په‌یوه‌ندی بکات به کورد‌وه بۆئه‌وه‌ی نه‌بنه دۆستی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت. دیاره ئه‌و زه‌مانه سه‌ره‌تای شه‌ری ساردبوو. به‌ڵام کورد نوێنه‌ری نه‌بووه هه‌تا بتوانێ سود له‌و په‌یوه‌ندیه وه‌رگرێت. وه زۆربه‌ی کۆلکه رۆشنبیرانی ئه‌و کاته سه‌ر به باڵی چه‌پ بوون. که بێ ئه‌وه‌ی گوێ به به‌رژه‌وه‌ندی کورد بده‌ن دژایه‌تی هه‌موو هێزێکیان کردوه که دژ به یه‌کێتی سۆڤیه‌ت بووه. ئه‌م دیاریده‌یه ئێستا زیاتر له‌لای ئیسلامیه‌کان ده‌یبینین. دیاریده‌یه‌ک هه‌ێه له مێژووی سیاسی و ئایده‌لۆژی کوردیا مایه‌ی سه‌ر سورمانه، بۆچی هه‌موو کوردێکی ئیسلامی و شیوعی ئاماده‌یه دژ به کورد بجه‌نگێ که‌چی شیوعی و ئیسلامی گه‌لانی تر ته‌نها له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لانی خۆیاندا ده‌جه‌نگن. شایانی باسه من به‌ڵگه‌نامه‌کانی باڵیوزخانه‌ی ئه‌مریکام له‌لایه له داهاتوودا کاریان له سه‌ر ئه‌که‌م.
بێنه‌وه سه‌ر پرسیاره‌که‌ت، ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ی کورد که ئێستا له باشترین دۆخیایه‌تی له پڕ بگۆرێت بپچرێت یان پێچه‌وانه بێته‌وه نابێت که‌س توشی خوێن وه‌ستان و شۆک بکات، چونکه کارێکی وه‌ها ئه‌گه‌ری هه‌یه وه هه‌رکاتێک پێویست بوو وه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریکادا بوو ئه‌وا به‌بێ دوودڵی ئه‌مریکا ئه‌نجامی ئه‌دات. ئه‌وه‌ی مایه‌ی دڵخۆشیه ئه‌مرۆ لۆبی کورد له ئه‌مریکا زیاتر له هه‌موو کاتێک باشتر و رێکخراوتره. قوباد که‌سێکی باش و گونجاوه بۆ ئه‌و کاره وه بووه‌ته جێی بایه‌خی میدیا و ناوه‌نده‌کان له ئه‌مریکا.
سیاسه‌تمه‌دارانی کورد ئه‌گه‌ر بزانن بارودۆخه‌که به‌رێوه‌به‌رن ئه‌وا ئه‌مرۆ له هه‌موو کاتێکی تر باشتره چونکه ئیمه له ساته‌وه‌ختێکی تایبه‌تدا ئه‌ژین. ئه‌مریکا زۆر زۆر پێویستی به ناوچه‌که‌یه، وه وه‌ک خۆیان باش ئاگادارن جگه له کورد وه‌ک گه‌ل و حکومه‌ت هیچ لایه‌نێکی تر نیه که دۆستیان بێت. به‌ڵام ئێمه ده‌بێ هه‌میشه وه‌ها له گه‌ڵ ئه‌مریکادا مامه‌ڵه بکه‌ین که ئه‌و سبه‌ینێ ده‌مانفرۆشێ. نابێت هه‌رگیز دڵنیابین و پاڵی لێبده‌ینه‌وه. ده‌بێ هه‌میشه به به‌رده‌وامی کاری بۆ بکه‌ین. ته‌نها ئاوردانه‌وه‌ک له لۆبی جوله‌که له ئه‌مریکا و کاری بێپشوویان سه‌رباری ئه‌و هه‌موو پاڵپشت و دۆستایه‌تیه باشترین نموونه‌یه. ؟
ترسی تورکیا له سه‌ربه‌خۆی کوردوستانه. تورکیا گه‌رانه‌وه‌ی که‌رکوک بۆ کوردوستان به هه‌نگاوێک دائه‌نێت به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی. سه‌ربه‌خۆی کوردوستان له‌لایه‌ن تورکیاوه وه‌ک مه‌ترسیه‌ک بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و ووڵاته ته‌ماشا ئه‌کرێت. تورکیا باش ئاگاداره که ئه‌گه‌ر بێتوو ناچاربێت به رێگای سه‌ربازی ئه‌و کاره ئه‌نجامدات ئه‌وا ره‌نگه له بری قازانج زه‌ره‌ری و زیانی زیاتر بکات.
تورکه‌کان ئاگادارن که تێکدانی بارودۆخی کوردوستان په‌یوه‌ندیه‌کی راسته‌وخۆی به‌به‌رژ‌وه‌ندی ئه‌مریکاوه هه‌یه، هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌شه که ئه‌مریکا و ناتۆ و یه‌کێتی ئه‌وروپا به‌به‌رد‌وامی ئاگاداری تورکیا ئه‌که‌نه‌وه که کارێکی وه‌ها ئه‌نجام نه‌دات. له هه‌مانکاتدا له‌وه ئاگادارن که تورکیا له ساته‌وه‌ختێکی زۆر ناسکدا ئه‌ژی، خه‌ڵکی تورکیا زیاتر و زیاتر به‌ره و لای یزه ئیسلامیه‌کان ده‌رۆن دژ به به‌هاو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌مریکا ده‌بنه‌وه. ئه‌مه یه‌کێکی تره له‌و کێشانه که ئه‌مریکا له ته‌سکبینی و گێلێتی خۆی به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێ. نیو سه‌ده‌یه تورکیا گه‌نده‌ڵترین سیسته‌می حوکمی هه‌یه، ئه‌م گه‌نده‌ڵیه‌یه که خه‌ڵکی له عه‌لمانیه‌ت و حیزبه‌کانی تر دوور خسته‌وه. هه‌مان قه‌یران به‌رێوه‌یه له کوردوستان ئه‌گه‌ر حکومه‌تی کوردی دان به کێشه‌کانیا نه‌نێت.
دیموکراسیه‌ت له ئه‌مریکا
له کاتێکا که هه‌ڵبژاردنه‌کان له ساته‌وه‌ختێکی دووباره‌و روونه‌دانی رووداودان ساتی ئه‌وه‌یه تۆزێک بیر له پرۆسه‌ی گشتی دیموکراسی له ئه‌مریکا بکه‌ینه‌وه، چونکه ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی که ئیمه قسه و باسی له‌سه‌ر ئه‌که‌ین رووداوێکه له نێو پرۆسه‌یه‌کی به‌رده‌وامی درێژبووه‌دا که پرۆسه‌ی دیموکراسیه‌تی ئه‌مریکیه. ره‌نگه ناونیشانێکی وه‌ها هه‌ر زوو کتیبه گه‌وره و گرنگه‌که‌ی ئه‌لیکس دی تۆکڤیلمنا بهێنێته‌وه یاد، که به‌شی یه‌که‌می ساڵی 1835 و به‌شی دووه‌می ساڵی 1840 به فه‌ره‌نسی له چاپدرا. به‌ڵام ئێمه له‌م ستونه‌دا له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و کتێبه خۆمان به‌دوور ئه‌گرین چونکه قسه‌کردن له سه‌ر ده‌قێکی وه‌ها گه‌وره و گران لێره‌دا جێگای نابێته‌وه.
دیاریده‌یه‌کی تر که هه‌ر زوو له میانه‌ی بیرکردنه‌وه‌مان له دیموکراسیه‌تی ئه‌مریکی رووبه‌روومان ئه‌بێته‌وه ئه‌ویش نه‌بوونی پارتی جودا جودا و به‌تایبه‌ت نه‌بوونی پارتی سه‌ر به‌باڵی چه‌پ. پرسیاری ئه‌وه‌ی بۆچی ئه‌مریکا له مێژوویدا پارتێکی چه‌پی نه‌بووه، پرسیارێکه له‌لایه‌ن لێکۆڵه‌ره‌وانی ئه‌مریکاوه قسه و باسی زۆری له سه‌ر کراوه. به جۆرێک ئه‌م دیاریده‌یه به‌یه‌کێک له سیما گرنگه‌کانی تاقانه‌یی یان شازی، شاز به‌مانای سلیمانیه‌که‌ی، بێوێنه، (ئێکسێپشنالیزم)، ئه‌مریکا دائه‌نرێت.
چه‌مکی دیموکراسی له‌م سه‌رد‌مه‌ی ئێمه‌دا چه‌مکێکی ئه‌مریکیه. به‌و مانایه، دیموکراسیه‌ت وه‌ها دائه‌نرێت که به‌هایه‌کی ئه‌مریکی بێت، هه‌روه‌ها ئه‌مریکاش هه‌میشه وه‌ها له خۆی ده‌روانێ که ووڵاتێکی دیموکراسیه وه دیموکراسیه‌ت به‌هایه‌که که ئه‌مریکای پێده‌ناسرێته‌وه. به‌جۆرێک ئه‌م به‌هایه شێوازێکی ئاینی وه‌رگرتوه. وه‌ک چۆن موسوڵمانێ یان هه‌ر خاوه‌ن ئاینێکی تر به‌ئه‌رکی خۆی ده‌زانێ که په‌یامه "راسته‌که‌ی" به‌ئه‌وانی تر بگه‌یه‌نێ ئه‌مریکاش به‌ئه‌رکی سه‌رشانی خۆی ده‌زانێ که دیموکراسیه‌ته‌که‌ی به‌ئه‌وانی تر بگه‌یه‌نێ. ره‌نگه له‌مباره‌یه‌وه پرۆگرامی پارێزه‌ره نوێکان له‌هه‌مووی زه‌قتر و دیارتربێت، به‌ڵام ئه‌وه به هیچ جۆرێ خیتابێکی نوێ نیه له پێکهاته‌و مێژووی ئه‌مریکادا.
ئێمه له‌م نوسینه‌دا رێچکه‌یه‌کی تر ئه‌گرێنه به‌ر ئه‌ویش به پرسیارکردن ده‌رباره‌ی خیتابی دیموکراسی ئه‌مریکا. له سه‌ره‌تادا له وێوه ده‌ست پێ ئه‌که‌ین. ئایا دیموکراسیه‌تی ئه‌مریکی، جۆرێکی تایبه‌ته له دیموکراسیه‌ت. ئایا ئه‌م جۆره تایبه‌ته دیموکراسیه تا چه‌ندێک له دیموکراسیه‌تی ئایدیالدا ته‌بایه. ئایا کاتێک ده‌ڵێن دیموکراسی ئه‌مریکی خۆی بۆ خۆی ئه‌م رسته‌یه بێ‌مانا نیه.
ئێمه لێره‌دا له نێوان چه‌می بێمانایی و ئه‌فسانه‌دا هه‌وڵئه‌ده‌ین هێڵه گشتیه‌کانی دیموکراسیه‌تی ئه‌مریکی دیاریبکه‌ین. دیموکراسیه‌ت یانی ده‌سه‌ڵاتی خه‌لک. که‌واته دیموکراسیه‌ت یانی نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتێکی تر جگه له ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵك، به‌ڵام کاتێک ده‌ڵێین دیموکراسیه‌تی ئه‌مریکی؛ بێگومان ئه‌مریکا وڵاتێکه که ده‌سه‌ڵاتێ ده‌گاته گشت کونج و که‌له‌به‌ره‌کانی زه‌وی و له هه‌موو جێگایه‌کدا به‌رژه‌وه‌ندی هه‌یه و هه‌میشه به‌بێ دوو دڵی ئه‌وه دووپات ئه‌کاته‌وه که ئه‌و ووڵاتێکی ده‌وڵه‌تیه به‌و مانایه ئیمپراتۆریه‌ت نیه. ئه‌م ئیمپراتۆریه‌ت نه‌بوونه‌ی مانای ئه‌وه‌یه وه‌ک هه‌موو ووڵاتێکی تر به‌رژه‌وه‌ندی خۆی له سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانی تره‌وه‌یه.
ئه‌م لێکدانه‌وه‌یه ئه‌مانگه‌یه‌نێته ئه‌و راستیه‌ی که دیموکراسیه‌تی ئه‌مریکی دیموکراسیه‌تێکی مه‌رجداره. ئه‌م مه‌رجداریه وه‌ها ئه‌کات که دیموکراسیه‌تی ئه‌مریکی دیموکراسیه‌تێکی نا دیموکراسیانه بێت. به روونتر قسه‌بکه‌ین، ئه‌گه‌ر دیموکراسیه‌ت، که یان بریاری خه‌ڵک، ئه‌گه‌ر ده‌ئه‌نجامی ئه‌م بریاره له ووڵاتانی تر له گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریکادا نه‌گونجاو دیموکراتیش بوو، ئه‌وا به‌پێی پێوه‌ری دیموکراسیه‌تی ئه‌مریکی دیموکراسی نیه. که‌واته رسته‌ی دیموکراسیه‌تی ئه‌مریکی رسته‌یه‌کی بێمانایه. له واقیعدا له‌م دیموکراسیه‌دا خه‌لک کورتده‌بنه‌وه بۆ بوونه‌وه‌ری بێبه‌ها، بێ‌نرخ، په‌راوێز، هه‌ژار، ژیان له ژیانێکی پڕ له توند و تیژیدا.
بۆئه‌وه‌ی بگوێزینه‌وه بۆ چه‌مکی دووه‌ممان که ئه‌فسانه‌یه‌ی چه‌مکی دیموکراسی ئه‌مریکیه، باس له دیموکراسی بوونی ئه‌مریکا ئه‌که‌ین. ئه‌م پرسیاره له‌م شێوه‌دایه، ئایا تا چه‌ندێک ووڵاتێک که دیموکراسیه‌تی کردوه‌ته یه‌کێک له بنه‌ما سه‌ره‌کیه‌کانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی و پێیخۆشه پێی بناسرێته‌وه، ووڵاتێکی دیموکراسیه. لێره‌دا دوو روانگه هه‌یه. یه‌که‌م روانگه‌یه‌کی ئیلیت دووه‌م روانگه‌ی گشت یان یونیڤێرسال. روانگه‌ی ئیلیت، که‌له‌م دوایانه‌دا، ئه‌م چه‌مکه وه‌ک چه‌مکێکی نێگه‌تیڤ ئۆبامای پێ تاوانبار ئه‌کرا، پاش ئه‌و لێدوانانه‌ی ده‌رباره‌ی خه‌ڵکی گه‌مژه‌و دواکه‌وتوی په‌نسه‌لڤینا. پاشان خانمی کلینتۆن، که خۆی نموونه‌ی ئیلیته، به‌جۆرێک گۆرای و دایرێژایه‌وه که بووبه زاراوه‌یه‌کی به‌د. شایانی باسه، خانمی کلینتۆن، ئه‌وه‌نده ده‌سته‌پاچه‌یه بۆئه‌وه‌ی ببێته سه‌رۆک ئاماده‌یه هه‌موو شتێک بکات ته‌نها بۆئه‌وه‌ی ببێته سه‌رۆک.
ئێمه براوامان وایه که ئه‌مریکا به هیچ جۆرێک دیموکراسی نه‌بووه و نیه. وه دیموکراسیه‌ت له ئه‌مریکا جگه له ئه‌فسانه‌یه‌ک هیچی تر نیه. ره‌نگه ئه‌م رایه بۆ هه‌ندێک مایه‌ی سه‌ر سورمان و شۆک بێت. چونکه ئه‌م ئه‌فسانه‌ی دیموکراسیه‌ت بوونی ئه‌مریکا رۆژانه ده‌رازێنرێته‌وه و به‌جۆری جۆراوجۆر و بریقه‌دا پێمان ده‌فرۆشرێت. وه‌ئه‌و که‌سانه‌ی که گومان له‌ئه‌م دیموکراسیه‌ته ئه‌که‌ن به‌هیچ جۆرێک له ناوه‌نده گشتیه‌کانا ناویان نابیستی.
پێش هه‌موو شتێک، له ئه‌مریکا دوو پارتی سیاسی هه‌یه، که له باشترین باردا جگه له دوو دیوی یه‌ک دراوی قه‌ڵب هیچی تر نین. سه‌ره‌تای جیاوازبوونی ئه‌م دوو پارته‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای دروست بوونی ئه‌مریکا و کێشه‌ی فیدراڵ بوون یان فیدراڵ نه‌بوون. له‌ئه‌مریکا 60% خه‌ڵک ده‌نگ ناده‌ن چونکه نوێنه‌ریان نیه‌و هه‌رکام له پارته‌کان بێت هیچ له بارودۆخیان ناگۆرێت. ئه‌م دۆخه وه‌ها دارێژراوه که ئه‌مریکا ده‌یه‌وێ له ووڵاتانی تریش دایمه‌زرێنێ، ئه‌ویش له سیاسه‌ت خستنی زۆرینه‌ی زۆری خه‌ڵك، وه ته‌سککردنه‌وه‌ی بازنه‌ی بریاردان بۆ کۆمه‌ڵێکی که‌م له خه‌ڵک که له باشترین دۆخدا له بیست له سه‌دی خه‌ڵك تێنه‌په‌رێ. نموونه‌ی ئه‌مه ده‌توانرێت به ئاشکرایی له ئه‌مریکای لاتینی ببینرێت.
دیاره له‌م باره‌دا که‌سه‌کان ماف و ئازادی ده‌نگدانیان هه‌یه به‌ڵام ده‌نگدانه‌که‌یان هیچ کاریگه‌ریه‌کی نیه، که‌واته ئه‌وان بێنوێنه‌رن. بۆ نموونه له کوردوستان، یه‌کێتی و پارتی نوێنه‌ری زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵكی کوردوستان نین، به‌ڵام ئه‌وان دۆخه‌که وه‌ها دائه‌رێژن که خه‌ڵک ناچاربێت ده‌نگ به‌ئه‌وان بدات. بۆیه له‌میانه‌ی دووبار‌بوونه‌و‌ه‌دا هه‌تابێت خه‌لک که‌متر و که‌متر ده‌نگ ئه‌دات. به‌ڵام ئه‌مه نابێته کێشه بۆ یه‌کێتی و پارتی چونکه ئه‌وان سه‌رباری ناره‌زایی خه‌ڵک گه‌رانه‌وه‌یان بۆ ده‌سه‌ڵات مسۆگه‌ره. بۆیه ئه‌وان ئه‌و نوێنه‌ره‌ن که نوێنه‌رایه‌تی ناکه‌ن. دۆخی دیموکراسی له ناوخۆی ئه‌مریکا لێده‌گه‌رێین بۆ به‌شی داهاتوو.

No comments:
Post a Comment