زمانی لووس و زمانی زبر
سه‌ردار عه‌زیز
له‌م دوایه‌نه‌دا کێشه‌ی زمانی زبر، یان نووسین به‌شێوازێکی تووره یان توند و تیژ، بووه‌ته مایه‌ی مشتومر له‌نێوان دوو به‌ره‌ی جودا له رۆشنبیراندا. کێشه‌ی ده‌ربرین و نووسین له‌لایه‌ک و چۆنێتی ئه‌و ده‌ربرین و نووسینانه له‌لایه‌کی تر، زۆر له‌وه مه‌ترسیدارتره که ته‌نها به چه‌ند نووسینێک یان ووتارێکی رۆژنامه‌یی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵا بکرێت. بۆیه ئه‌م بواره قسه و باسی زۆر زیاتر هه‌ڵد‌ه‌گرێت. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه به‌ئه‌رکی خۆممزانی وه‌ک هاورێیانی تر منیش به‌ردێک فرێده‌مه ئه‌م گۆمه‌وه. زمانی زبر، زاراوه‌یه‌که له‌لایه‌ن که‌سانێکه‌وه به کاردێت بۆ ناونان له شێوازێکی تایبه‌ت له به‌کارهێنانی زمان. دیاره ووشه‌ی زبر ئه‌مرۆ بوه‌ته چه‌مک؛ ووشه ده‌بێته چه‌مک کاتێک بارگاوی ده‌بێت به کۆمه‌ڵێک مانا له ده‌ره‌وه‌ی مانای تایبه‌تی خۆی. زبر به مانای نه‌شیاو، بازاری، نزم له‌رووی سه‌لیقه‌ی ئه‌ده‌بیه‌وه، نادیپلۆماسی.
دابه‌شکردنی زمان بۆ زبر و دژه‌که‌ی که لووسه؛ کارێکی مه‌ترسیداره. زمان لووس ئه‌و که‌سه‌یه که له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه ریی پێئه‌درێت، له لایه‌ن خۆیه‌وه رێ به خۆی ئه‌دات، وه له ئه‌نجامدا رێ له ئه‌وانی تر ئه‌گرێت. زمان لووس ناچێته خانه‌ی رۆشنبیره‌وه به‌ڵکو ئه‌و زیاتر پروپاگه‌نده‌چیه. زمانی لووس کاری لێسانه‌وه و رازانه‌وه و بریقه‌دانه‌وه‌یه. زمانی لووس دژ به چال و چۆڵی و زبری و ناشیرینیه. بۆئه‌وه‌ی زیاتر له‌م کێشه مه‌ترسیداره بدویین پێویستمان به زمانی سێهه‌مه. زمانێک نه لووس بێت بۆ شاردنه‌وه و نه زبربێت بۆ بریدارکردن، ناوی زمانی سێهه‌م ده‌نێین زمانی هێمن.
کاتێک که من دێم زمانه‌کان پۆلێن ده‌که‌م مه‌به‌ستم ئه‌وه‌نیه، باش و خراپ یان رێپێدراو و رێپێنه‌درا پۆلێنکه‌م. مه‌به‌ستی من له پۆلێن‌کردن ته‌نها بۆ دیاریکردن و ناساندنه. چونکه نه‌ک من هیچ که‌سێک مافی ئه‌وه‌ی نیه ئاستی زمانه‌کان دیاریبکات. کاتێک که‌سێکیش مافی ئه‌وه‌ی به خۆی دا که زمانه‌کان پۆلێنکات ئه‌وا ده‌ست له کارێکی پڕ مه‌ترسی ئه‌دات. له پشت ئه‌م سیناریویه‌وه کۆمه‌ڵێک پرسیار هه‌یه که بۆ وه‌ڵام ئه‌پارێنه‌وه. کێ مافی قسه‌کردنی هه‌یه؟ کێ مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه شێوازی ده‌ربرینه‌کان دارێژێ؟ ئایا زمانی زبر و زمانی لووس به‌رده‌وام له گۆران‌دا نین؟ ئایا زمانی زبر ئاماژه‌نیه بۆ کۆمه‌ڵێک، توێژێک یان به‌شێکی کۆمه‌ڵگا که ده‌یان و سه‌دان هۆکاری کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و رامیاری له‌پشت ئه‌و شێوازه‌ی ده‌برینیانه‌وه‌یه؟ ئایا که‌سێک زمانی زبربوو ئیتر ده‌بێ بێده‌نگ بێت؟ ئایا بۆچی که‌سێک زمانی زبره؟ له کۆتاییدا بۆچی سیاسه‌ت گه‌شته ئه‌و ئاسته‌ی که به‌و شێوه‌یه ده‌رببرێت؟
ئه‌گه‌ر جارێکی تر بگه‌رێینه‌وه بۆ مانای ووشه‌ی زبر و بپرسین زبر بۆ کێ؟ ئه‌و زمانه‌ی که به زمانی زبر له قه‌ڵه‌م ئه‌درێت لاشه‌ی کێ بریندارئه‌کات. دیاره وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره زۆر ئاشکرایه، ئه‌وه‌ی هه‌ست به زبری ئه‌و جۆره زمانه ئه‌کات ده‌سه‌ڵاته. ده‌سه‌ڵاته که بێزاره له زمانی زبر و داوای زمانی لووس ئه‌کات. به‌ڵام بۆچی ده‌سه‌ڵات له خۆی ناپرسێت بۆچی به‌م جۆره زمانه له‌گه‌ڵما ده‌ئاخڤن؟ بۆچی زمانێکی هێمن و نه‌رم و نیان ناگرنه به‌ر؟ ئایا ئه‌م بێزاربوونه له‌م زبریه گه‌واهی ئه‌وه‌یه که لاشه‌ی ده‌سه‌ڵات هه‌ست به ئازارئه‌کات؟ ئایا ئه‌مه بۆخۆی هانده‌رێک نیه بۆ زیاتر ته‌شه‌نه کردنی زمانی زبر؟ چونکه وه‌ک هه‌مووان ده‌زانین که ده‌سه‌ڵات له‌به‌رامبه‌ر داوا و ئازاره‌ره‌کانی خه‌ڵكی ساد‌ه‌دا رێژه‌یه‌کی زۆری قورقوشمی کردوه‌ته گوێیه‌کانیه‌وه و ئاماده‌نیه ته‌نانه‌ت گوێ بۆ نووزه‌ی مناڵێک یان ئاهی پیره‌ژنێکی ئه‌نفالکراویش بگرێت.
ئیدوارد سه‌عید ده‌رباره‌ی ئه‌رکی رۆشنبیر ده‌ڵێت؛ یه‌کێک له ئه‌رکه سه‌ره‌کیه‌کانی رۆشنبیر ئه‌وه‌یه که هه‌میشه راستی به گوێ ده‌سه‌ڵاتدا بدات. ئه‌م ووته‌زایه ئه‌وه‌مان بۆ روون ئه‌کاته‌وه که ده‌سه‌ڵات پێی‌خۆش نیه که گوێی له راستی بێت بۆیه ئه‌رکی گه‌وره‌ی رۆشنبیر ئه‌وه‌یه که هه‌میشه بیداته به‌ر گوێیا، وه بیری بهێنێته‌وه، له پشتگوێخستن و شاردنه‌وه رزگاریکات. ئایا زمانی راستی زمانێکی زبره؟ یان ئه‌ویش جۆرێکی تره له زمان که ده‌سه‌ڵات پێی‌خۆش نیه که گوێ لێبێت. ئه‌گه‌ر ئه‌رکی سه‌ره‌کی رۆشنبیر ئه‌وه‌یه که راستی بیری ده‌سه‌ڵات بخاته‌وه ئایا رۆشنبیری حیزبی ده‌توانێ به‌و کاره هه‌ستێ؟ ئه‌گه‌ر نا ئایا ئه‌رکی ئه‌و بوونه‌وه‌ره که ناویان ناوه رۆشنبیری حیزبی چیه؟ ئه‌وه‌ی روون ئاشکرایه که چه‌مکی رۆشنبیر و چه‌مکی حیزب به یه‌که‌وه دانوویان ناکۆڵێ، بۆیه ده‌توانین بڵیین که ووته‌زای رۆشنبیری حیزبی ووته‌زایه‌کی به‌تاڵه له مانا، وه‌ک ئه‌وه وایه بڵێی تاریکه شه‌وێکی رووناک.
ئه‌وه‌ی زیاتر کێشه‌که ئاڵۆز ئه‌کات ده‌یگوازێته‌وه بۆ پانتاییه فه‌لسه‌فیه‌کان ئه‌وه‌یه ئایا په‌یوه‌ندی هه‌یه له نێوان زبر و راستیدا، ئایا په‌یوه‌ندی نێوان راستی و ده‌سه‌ڵات چ جۆره په‌یوه‌ندیه‌که، ئایا که‌سی حیزبی یان ده‌سه‌ڵاتدار ده‌توانێ راستگۆبێت؟ نیتچه بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه ده‌ڵێت نه‌خێر، به‌لای ئه‌وه‌وه که‌سیک که ئه‌ندامی حیزبێک یان سه‌ر به ئایده‌ڵۆژیایه‌ک بێت هه‌میشه ناچاره راستی بشارێته‌وه و دونیا وه‌ها لێکداته‌وه که گوایه به هه‌موو جۆرێ له گه‌ڵ ئایده‌لۆژیا و بروای حیزبه‌که‌یا ده‌گونجێ. بۆیه گومانێکی زۆر هه‌یه ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن راستی. به‌تایبه‌ت پاش کتێبی جیانالۆژیای مه‌عریفه‌ی فۆکۆ. فۆکۆ له‌و کتێبه‌دا ئه‌و تێزه‌ی هێنایه ئاراوه که هه‌موو راستیه‌ک رۆژێک له رۆژان، ساتێک له ساته‌وه‌خته‌کان له لایه‌ن کۆمه‌ڵێک، ده‌سته‌یه‌ک، تاقمێ له خه‌ڵکه‌وه دارێژراوه بۆ مه‌به‌ستێکی تایبه‌ت، بۆیه هه‌ر کاتێک هه‌رشتێکمان به ناوی راستیه‌وه بیست ده‌بێت به‌دوای ره‌گوریشه‌یا بگه‌رێین و بزانین چۆن هاتوه‌ته دونیاوه و گۆرانی چۆنی به سه‌راهاتووه و له خزمه‌تی کێدایه. ئه‌مه به مانای ئه‌وه‌یه نیه که راستی بوونی نیه، به‌ڵکو به‌و مانایه دێت که ره‌نگه خودی راستی له به‌رژه‌وه‌ندی که‌سدا نه‌بیت بۆیه دوور نیه که که‌س راستی نه‌ڵێت. بۆیه هه‌رکاتێک که‌سێک راستی ووتن ده‌کاته پیشه‌ی ئیتر هه‌ر زوو ده‌بێته که‌سێکی زمان زبر و ناشیرین له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه. به‌ڵام ره‌نگه راستی یان راستی ووتن ته‌نها به‌شێکی بچوکی ئه‌م کێشه‌یه بێت. دیاریکردنی زمانی په‌یوه‌ندی نێوان ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵكدا له هه‌ناویا په‌یامێک هه‌ڵئه‌گرێت که ره‌گه‌که‌ی ده‌چێته‌وه سه‌ر سیسته‌مه دیکتاتۆری و تۆتالیتاریه‌کان.
به‌شێکی زۆری په‌یره‌وکردنی سیاسه‌تی زمانی پاک یان زمانی شیاو مه‌به‌ست لێی بێده‌نگکردنه. بێده‌نگکردنی خه‌ڵکانی ساده. خه‌ڵکانێک که ده‌سه‌ڵات حه‌زناکات گوێی لێیانبێت. ئه‌و خه‌ڵکانه هه‌ژاره‌کانن. هه‌ژاره‌کان ته‌نها له سه‌رده‌می جه‌نگ و خوێنرشتنه‌کاندا وه‌بیر ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ونه‌وه. چونکه ده‌سه‌ڵات هه‌میشه به تایبه‌ت له‌و ده‌ڤه‌ره‌ی ئێمه ده‌سه‌ڵاتێکی سه‌رده‌سته یان ئیلیت بووه. ده‌سه‌ڵات له رۆژهه‌ڵات وه‌ها فێره که شاعیران (رۆشنبیران) له دێوه‌خانه‌کانیانا دانیشن و هۆنراوه‌یان به سه‌ردا بهۆننه‌وه.
دیاره مۆدێرنه دونیای گۆری. مۆدێرنه له‌لایه‌ک به زانست هه‌موو خه‌یال و سیحر و خه‌زعه‌به‌له‌تاکانی ره‌وانده‌وه له‌لایه‌کی تره‌وه به ته‌کنه‌لۆژیا ده‌سه‌ڵاتی دایه ده‌ست برێکی زۆر له خه‌ڵک که جاران هیچ بوارێکیان نه‌بوو. ئه‌مرۆ ئینته‌رنێت ناوه‌ندێکی دروستکردوه که برێکی بێشوماری خه‌ڵک زانیاری پێویستیان وه ده‌ستد‌ه‌که‌وێ بۆئه‌وه‌ی له مافه‌کانی خۆیان وه‌ک مرۆڤێک به ئاگابن. بۆنموونه ئه‌گه‌ر ئابووری کوردوستان سه‌قامگیربێت و له‌سه‌رووی هه‌موویه‌وه کاره‌با باشبێت ئه‌وا ئینته‌رنێت له هه‌موو شتێکی تر زیاتر گورو تین به دیموکراسی ئه‌دات له‌و ده‌ڤه‌ره. ئایا له‌به‌رئه‌وه‌ی خه‌ڵکی به‌ئاگانه‌یه‌ن له مافه‌کانیان کاره‌با هه‌میشه ئه‌برێت. ره‌نگه! ئه‌م رسته‌یه له رسته‌کانی چۆمسکی ئه‌چێت. به‌ڵام سه‌ره‌رای ئه‌وه هێشتا ژماره‌یه‌کی به‌رچاوو له خه‌ڵک به‌تایبه‌ت چینی لاو چانسی ئه‌وه‌یان هه‌یه له‌گه‌ڵ دونیادا له په‌یوه‌ندیدابن. هه‌رچه‌نده هێشتا زمان رێگرێکی گه‌وره‌یه، چونکه هێشتا زانیاری که‌م هه‌یه ده‌رباره‌ی هه‌موو شتێک به به‌راورد به زمانه رۆژئاواییه‌کان له ناو تۆری ئینته‌رنێتدا. ئه‌وه‌ی له کوردوستان باسی لێوه‌ئه‌کرێت ئه‌مرۆ ته‌نها له‌ووڵاته، گه‌نده‌ڵ و شیوعی و دواکه‌وتوو و دیکتاتۆریه‌کانی وه‌ک کوریای باکور، چین، سعودیه‌ی عه‌ره‌بی و ئێران‌دا باسی لێوه‌ئه‌کرێت. بێده‌نگکردن یانی له سیاسه‌تخستنی بواری گشتی. له سیاسه‌تخستن یه‌که‌م هه‌نگاوی سیسته‌می تۆتالیتاریانه‌یه وه‌ک هانا ئارندت ده‌ڵێت.
ئه‌گه‌ر بێین و مه‌سه‌له‌ی زمانی زبر و زمانی لووس به پێی سیسته‌می لیبراڵ بخوێنیه‌وه ئه‌وا ره‌نگه ده‌رکه‌وته‌یه‌کی باشمان چنگکه‌وێت. ئه‌مرۆ ئه‌گه‌ر بێتوو له سیاسه‌تمه‌دارانی کورد بپرسی ئێوه چ جۆره سیسته‌مێکی ئابووری په‌یره‌و ده‌که‌ن ده‌ستبه‌جێ له وه‌ڵامدا پێت ده‌ڵێن سیسته‌می بازاری ئازاد. دیاره ئه‌م چه‌مکه وه‌ک هه‌موو تێز و فیکر و ئاین و ئایده‌لۆژیا و مۆده‌یه‌ک بیری لێنه‌کراوه‌ته‌وه. بازار وه‌ک چه‌مکێک به‌لای لیبراله‌کانه‌وه، به‌تایبه‌ت لیبراله توندره‌وه دژ به توتالیاتره‌کانی وه‌ک هایه‌ک و ئه‌وانی تری سه‌ر به قوتابخانه‌ی شیکاگۆ، وه‌ک سیسته‌مێک ده‌بینرێت که سه‌رتاپا کێشه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان چاره‌سه‌رئه‌کات.
ئه‌گه‌ر بێین بپرسین بۆچی زمانی زبر بازاری هه‌یه، وه‌ک له سایته‌کان و رۆژنامه و گۆڤاره ئه‌هلیه‌کاندا ده‌یبینین، خوێنه‌ری هه‌یه، خه‌ڵکی ئاماده‌یه به پاره بیکرێ، کاتی خۆی بۆته‌رخانکات. له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا زمانی لووس که سه‌رتاپا رۆژنامه حیزبیه‌کانی گرتوه‌ته‌وه که‌س کاتی نیه بۆ خوێندنه‌وه‌یان، که‌س ئاماده‌نیه بیانکرێت، ئه‌وانه‌ش که ده‌یکرن ته‌نها وه‌ک ئه‌رکێکی حیزبی پێی هه‌ڵده‌ستن. ئه‌م دیاریده‌یه پێمان ده‌ڵێت هاووڵاتیان رازین به زمانی زبر، به‌ڵکو ده‌توانین بڵێین زۆربه‌ی زۆریشیان پێیانخۆشه به‌و زمانه له‌گه‌ڵ د‌سه‌ڵاتدا بدوێن. که‌واته به پێی سیسته‌می لیبرال، به پێی ساد‌ه‌ترین بنه‌مای دیموکراسی زمانی زبر زمانی شیاوه بۆ په‌یوه‌ندیکردن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا.
له‌م روانگه‌یه‌وه هه‌ندێ رۆشنبیری حیزبی گله‌یی ئه‌وه‌یان هه‌یه که گوایه زمانی زبر ده‌بێته بونیاتنه‌ری سیسته‌مێک که رێز و پیرۆزی تیا کۆتایی دێت. نه‌وه‌یه دێته ئاراوه که رێز و نرخ له هیچ ناگرێت. ره‌نگه برێکی زۆر زۆر که‌م راستی له‌م تێروانیه‌دا هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌و بری راستیه ئه‌وه‌نده که‌مه که شایانی باس نیه.
زمانی زبر نه‌وه‌ی داهاتوو فێرده‌کات که نه‌ترسێت، که ته‌نها رێز له رێزگرتن بگرێت، که ببێته هاووڵاتی، که له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی که به‌که‌م و سوک ته‌ماشای ئه‌که‌ن بێده‌نگ نه‌بێت، سه‌رشۆرنه‌بێت. مێژووی مرۆڤایه‌تی سه‌لماندویه‌تی سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانی و رێز و گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵگا ته‌نها له‌و کۆمه‌ڵگایانه‌دا هه‌یه که زمان تیایا پۆلێننه‌کراوه، قسه‌کردن و بیرکردنه‌وه و هاوارکردن و جوێندان تیایا ئازاده. سوکایه‌تی پێکردن به‌شیکی بنه‌ره‌تی ئازادی راده‌ربرینه. هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک نه‌توانێت به خۆی پێبکه‌نێت، گاڵته به‌خۆی بکات، جوێن به خۆی بدات هه‌میشه له به‌رامبه‌ر ئه‌وانی تردا هه‌ست به که‌می ئه‌کات. له هه‌موو کۆمه‌ڵگا دیموکراتیه‌کانا خه‌لکی کۆمیدی و به‌رنامه‌ی ساتیره‌ی (جوێنئامێزیان) هه‌یه بۆ قسه‌کردن ده‌رباره‌ی سیاسه‌تمه‌داره‌کانیان.

No comments:
Post a Comment