بیرکردنه‌وه له ئازادی: خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ (له ستایشی ئازادی‌دا) به‌ختیار عه‌لی
سه‌ردار عه‌زیز
له هاوڵاتی ژماره 323دا به‌رێز به‌ختیار عه‌لی نووسینێکی به پێز و پر به‌هاو جوانی له ژێر ناونیشانی له ستایشی ئازادی‌دا بڵاوکرده‌وه. ئه‌م ده‌قه‌ی به‌ختیار بۆئه‌وه نه‌نووسرابوو تا هاکا‌زاییانه پاش خوێندنه‌وه‌یه‌کی سه‌رپێی رۆژنامه‌وانانه به‌بێ هیچ شوێنه‌وارێک تێپه‌رێ. ده‌قه‌که‌ی به‌ختیار ده‌قێک بوو که پێوێسته به دیواری ته‌نیشت جێگای نوستنه‌کانمانه‌وه هه‌ڵیواسین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رکه چاومانکرده‌وه و له خه‌وهه‌ستاین بیبینین و بیرمانکه‌وێته‌وه که پێویسته بیرله ئازادی بکه‌ینه‌وه.
سه‌ره‌رای ئه‌مه نووسینه‌که‌ی به‌ختیار کۆمه‌ڵێک دونیابینی و تێروانین له توێی خۆ‌یا هه‌ڵئه‌گرێت که داوای بیرکردنه‌وه‌ی زیاترمان لێئه‌که‌ن. ئه‌مه‌ی من لێره‌دا هه‌وڵئه‌ده‌م پێی هه‌ستم خوێندنه‌وه‌یه بۆ ده‌قه‌که‌و له هه‌مانکاتدا بیرکردنه‌وه‌یه به ئاقاری جیاوازدا. له سه‌ره‌تادا به گشتی ده‌قه‌که هه‌ستێکی شاعیرانه‌ی به سه‌را زاڵه. دیاره له که‌س شاراوه نیه که به‌ختیار یه‌کێکه له‌و زۆر که‌مه شاعیرانه‌ی کورد که ده‌قه‌کانی شایانی خوێندنه‌وه‌ن. به‌ڵام ئه‌م هه‌سته وامان لێئه‌کات زیاتر به سۆزه‌وه بیرکه‌ینه‌وه، زیاتر توشی هه‌ڵچوون بین. ئازادی دۆخێکی شاعیرانه نیه، وه‌ک به‌ختیار ده‌یه‌وێ بیناسێنی. ئازادی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵێ هێڵی جودا جودا و جیاوزدا ده‌شکێته‌وه، که سه‌رتاپایان له مرۆڤدا یان له تاکێکدا یه‌کده‌گرنه‌وه، ئه‌م هێڵانه تێگه‌یشتنیان له تاکێکه‌وه بۆ تاکێکی تر جودایه بۆیه زۆرگرانه پێناسه‌یه‌کی گشتی بۆ ئازادی بکه‌ین. (بۆ زیاتر روونکرنه‌وه‌ی ئه‌م تێزه خوێنه‌ر ده‌توانێت بۆ ووتاری فره-پۆله‌تیکی جیل دۆلۆز بگه‌رێته‌وه، له کتێبی دیاله‌لۆگ 2)، هه‌رچه‌نده به‌ختیار هه‌وڵی نه‌داوه پێناسه‌ی ئازادی بکا به‌ڵکو به‌شێکی زۆری ده‌قه‌که پیاهه‌ڵدانه به‌سه‌ر چه‌مکێکا که نووسه‌ر بۆی روون نه‌کردوینه‌ته‌وه که ئه‌و مه‌به‌ستی لێی چیه. هه‌رچه‌نده له توێ ده‌قه‌که‌دا به‌گشتی ده‌توانی هه‌ست به‌وه بکه‌یت که به‌ختیار مه‌به‌ستی چ ئازادیه‌که.
ئه‌و ئازادییه‌ی که به‌ختیار پێی له سه‌ر دائه‌گرێت، جۆرێکه له ئازادی که ئایسیا به‌رلین ناوی ئه‌نێت ئازادی نه‌گه‌تیڤ. مه‌به‌ست له ئازادی نه‌گه‌تیڤ ئه‌و کار و یاسا‌و پلان و دۆخ و هه‌ڵسوکه‌وتانه‌یه که که‌سێ تر، لایه‌نێ تر، گروپێ تر، پێی هه‌ڵده‌ستن بۆ رێگرتن له که‌سێک له ئه‌نجامدانی کارێک که ده‌یه‌وێت پێی هه‌ستێت. به مانایه‌کی تر ئه‌م ئازادیه ئازادیه‌که له ده‌ره‌وه دێت. ئه‌م ئازادیه له‌لایه‌ن هه‌ندێک ئابووریناس و لێکۆڵه‌ره‌وه سیاسیه‌کانه‌وه زیاتر به‌ربڵاوکراوه، بۆ نموونه، مرۆڤێکی بێکار ، ئاسان نیه به هه‌مان شێوه‌ی مرۆڤێکی خاوه‌ن کار ئازادبێت. لای به‌ختیار دوژمنی ئه‌م ئازادیه، ئازادی نه‌گه‌تیڤ، ده‌وڵه‌ت و پێکهاته و ده‌ست و پێکانیه‌تی وه‌ک؛ قانون، نوسه‌رانی حیزب، ئه‌وانی تر.
به‌ڵام پرسیاری گه‌وره ئه‌وه‌یه، ئایا ئازادبوون له ده‌وڵه‌ت و یاسا و ئاین، ده‌بێته هۆی ئازادبوونی مرۆڤ. یان ئه‌مه ته‌نها به‌شێکی چیرۆکه‌که نیه. ئه‌وه‌ی روونه که نووسینه‌که‌ی به‌ختیار وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌مان ناداته‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌و به نموونه ده‌یهێنێته‌وه، وه‌ک دژایه‌تیکردنی ده‌وڵه‌ت و قانون ، ره‌نگه به‌وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره دابنرێت. بۆیه ئه‌وه‌ی وتاره‌که ده‌یه‌وێ بیڵێت ئه‌وه‌یه که ئازادی ده‌که‌وێته مه‌ترسیه‌وه کاتێک له‌لایه‌ن ئه‌وانی تره‌وه به‌ربه‌ستی بۆ دائه‌نریت.
پێش ئه‌وه‌ی بێم باس له په‌یوه‌ندی ده‌وڵه‌ت و ئازادی بکه‌م، به پێویستی ئه‌زانم دووه‌م به‌شی ئازادی لای ئایسیا به‌رلین بناسێنم. لای به‌رلین دووه‌م به‌شی ئازادی ئازادی پۆزه‌تیڤه. مه‌به‌ست له ئازادی پۆزه‌تیڤ ئه‌وه‌یه که تاکێک ده‌بێ به‌سه‌ر ئه‌و کۆسپ و رێگر و گرێی و گۆڵانه‌دا زاڵ‌بێت که له ناوخویدایه و رێی لێئه‌گرێت بۆئه‌وه‌ی ئازادبێت. به مانایه‌کی تر به‌شێکی گه‌وره‌ی ئازادی شه‌رکردنه له‌گه‌ڵ خوددا. که له هه‌مانکاتدا بریتیه که پرۆسه ئاڵۆزه‌که‌ی ناسینی خود. چونکه ئه‌گه‌ر که‌سێک خۆی نه‌ناسێت ناتوانێ به‌مانای ئازادی ئازادبێت.
بۆیه هه‌میشه مه‌رج نیه لابردنی به‌ربه‌سته‌کان له‌به‌رده‌م که‌سێکا ببێته هۆی ئازادبوونی که‌سێک. ئازادی هونه‌رمه‌ندێک، ئازادی شاعیرێک، جوادیه له ئازادی سه‌ربازێک، له ئازادی پیاوێکی هاکه‌زایی. ئه‌مه به مانای کورتکردنه‌وه یان ته‌سکردنه‌وه‌ی مانای ئازادی نیه، به‌ڵکو به مانای ئه‌وه‌دێت ئازادی ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی قانون یان یاسابێت ره‌نگه به خراپ لێکبدرێته‌وه و ببێته هۆی کۆتایی ئازادی له بری دابینکردنی ئازادی. لێره‌دا نموونه‌یه‌ک ده‌هێنمه‌وه، له بلۆگی یه‌کێک له لاوه‌کانی خه‌ڵکی به‌غدا، به‌راورد له نێوان هاتنی سه‌ربازی ئه‌مریکی و سه‌ربازی عێراقی ئه‌کات بۆ پشکنینی ماڵه‌کان، به‌ڵای ئه‌وه‌وه سه‌ره‌رای ئه‌وه سه‌ربازه ئه‌مریکیه‌کان باش نین به‌ڵام به‌راورد به سه‌ربازه عێراقیه‌کان فریشته‌ن، چونکه له هه‌رکوێ سه‌ربازه عێراقیه‌کان کچێکی له‌سه‌روو پانزه‌ساڵیان ده‌ستکه‌وێ هه‌ر خێرا لاقه‌ی ئه‌که‌ن. ئه‌مه نه‌ک هه‌ر سه‌رباز، به‌ڵکو به‌شێکی زۆری خه‌لکی رۆژهه‌ڵات هه‌رکه ترسی کۆمه‌ڵگایان لێ ره‌ویه‌وه ئه‌وا ئازادیان بۆئه‌وه به‌کارده‌هێنن ئازادی ئه‌وانی تر پێشێلکه‌ن.
ئه‌وه‌ی ده‌بێت زۆر به ئاگاییه‌وه بیری لێبکه‌ینه‌وه ئه‌وه‌یه چۆن ئازادبین. که ئازادیمان نه‌بێته هۆی مه‌رگی ئازادی. لێره‌دا دیدی به‌ختیار زۆر له دیدی ئه‌نارکیسته‌کانه‌وه نزیکه که بانگه‌شه بۆ کۆتایی ده‌وڵه‌ت ئه‌که‌ن. وه‌ها بیر له مرۆڤ ئه‌که‌نه‌وه که به سروشت بوونه‌وه‌رێکی چاکه.
له هه‌مانکاتدا هاوئاهه‌نگیه‌کی زۆری هه‌یه له گه‌ڵ نیولیبراڵه‌کان به‌تایبه‌ت نۆیزیک و فریدمان، له میانه‌ی پاڵپشتکردنیان له سیسته‌می ئه‌نارکۆ-که‌پیتالیزم. ئه‌و ئازادیه‌ی چه‌په ئه‌نارکیسته‌کان بانگه‌شه‌ی بۆئه‌که‌ن ئازادیه‌کی بێ بنه‌مایه. دیاره ئه‌م ئازادیه شایانی قسه له‌سه‌رکردن نیه چونکه ئه‌وه‌نده خه‌یاڵیه هه‌رگیز هیچ ده‌رهاوێشته‌یه‌کی نابێت جگه له داروخانی سه‌رتاسه‌ری کۆمه‌ڵگا، کۆتایی هێنان به هه‌موو مانایه‌کی ئازادبوون.
له‌لایه‌کی تره‌وه، رووه راسته‌ره‌وه‌که‌ی ئه‌نارکیزم، مه‌به‌ست لێی دوورخستنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته له کاروباری بازار و کاروباری تایبه‌تی. ئه‌م بیریاره راستره‌وانه داکۆکی له کۆمه‌ڵگایه‌ک ئه‌که‌ن وه‌ک کۆمه‌ڵگای (وێست)، مه‌به‌ست وێست لێره وایه‌لد وێسته، ئه‌و به‌شه‌ی رۆژئاوای ئه‌مریکایه، که له فلیمی کاوبۆیدا ده‌یانبینین. ئه‌م ئازادیه‌ی دوور له ده‌وڵه‌ت مه‌به‌ست لێی ئازادی نیه بۆ هه‌موان به‌ڵکو ئازادیه بۆ خاوه‌ن سه‌رمایه، ئازادبوونه له به‌رپرسیارێتی به‌رامبه‌ر هه‌ژاران، ئازادبوونه به‌رامبه‌ر هه‌ر لێپرسراویه‌ک به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵگا، سروشت، هه‌موو شتێکی تر. (له داهاتوودا زیاتر قسه له‌سه‌ر ئه‌م چه‌مکه ئه‌که‌م کاتێک دێم بۆ خوێندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت لای هایه‌ک و لیبراله راستره‌وه‌کانی تر، به تایبه‌ت چه‌مکی سپۆنتینیوتی و چه‌مکی ترادیشناڵ).
ئازادی و ده‌وڵه‌ت دوو چه‌مکی لێک نه‌براون. ئازادی مانای بڵاوتری هه‌یه له‌و مانا شاعیرانه ته‌سکه‌ی که به‌ختیار پێی ده‌به‌خشێ. به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌مارتیا سین، فه‌یله‌سوف و ئابووری ناس و خاوه‌ن پاداشتی نۆبڵ له ئابووریدا، مامۆستای زانکۆی هارڤه‌رد، زیاتر ئه‌م ره‌هه‌ندانه‌مان بۆ روون ئه‌بێته‌وه. هه‌ژاری به‌ربه‌ستی گه‌وره‌ی به‌رده‌م ئازادیه. بۆیه ته‌نها له‌رێگای رێکخستنی مرۆڤ دۆستانه‌ی ئابووریه‌وه، ئه‌م کێشه‌یه چاره‌سه‌رده‌کرێت. ئابووریش پرۆسه‌یه‌کی ئاڵۆزه له رێکخستنی کۆمه‌ڵگا و بازار‌ه‌وه دێت، که ته‌نها له رێگایی د‌وڵه‌ت و یاساوه به‌رقه‌راده‌بێت. به‌بێ ده‌وڵه‌ت ئازادی بوونی نیه. لێره‌دا من ئاگادارم له ده‌سه‌ڵات و خواستی پانواخوازی ده‌سه‌ڵات. به‌ڵام ئازادی و قانون ئازادی و ده‌وڵه‌ت له شه‌ردانین، به‌ڵکو له ململانێیه‌کدان بۆ گه‌شتن به ئاستی ته‌ریب بوون. به‌ختیار خۆی باش له چه‌مکی خه‌ساندن و خۆشه‌کردن لای فۆکۆ ئاگاداره، نازانم چه‌ندێک له له چه‌مکی ئافره‌تاندنی پیاو لای لیبراڵه ئه‌مریکیه‌کان ئاگاداره به‌تایبه‌ت ئه‌لسکه‌نده‌ر هاملتن و ئه‌وانی تر. بۆیه ده‌ڵیم به‌شێکی گه‌وره‌ی شارستانی بوونی مرۆڤ بریتیه له رێکخستن و مانابه‌خشین به ئازادیه‌که‌ی وه گۆرینی له ئازادیه‌کی کێویه‌وه بۆ ئازادیه‌کی شارستانی.
به‌بێ ده‌وڵه‌ت پێکه‌وه ژیانی کۆمه‌ڵگا موسته‌حیله. ئه‌م چه‌مکه ده‌منباته سه‌ر کۆمه‌ڵی کێشه‌ی فه‌لسه‌فی و سیاسی له پێویستی ده‌وڵه‌ت و کۆمه‌ڵگا که ناتوانرێت لێره‌دا به ووردی و درێژی قسه‌ی له سه‌ر بکرێت. به‌ڵام بۆ روونکردنه‌وه ته‌نها باس له هۆبز و چه‌مکی دۆخی سروشتی ئه‌که‌م. لای هۆبز کۆمه‌ڵگا به‌بێ ده‌وڵه‌ت، یان به‌بێ بوونی ده‌سه‌ڵاتێک که مافی هه‌بێت هێزه‌کانی تری کۆمه‌ڵگا بخاته ژێر رکێفی خۆیه‌وه، کۆمه‌ڵگا رووبه‌رووی دۆخێک ده‌بێته‌وه که هه‌مووان ده‌چنه جه‌نگه‌وه دژی هه‌موان. ره‌نگه بۆ روونکردنه‌وه‌ی ئه‌م تێزه پێناسه ناسراوه‌که‌ی ماکس ڤیبه‌ر قه‌رزکه‌ین. ڤیبه‌ر ده‌لێت ده‌وڵه‌ت ئه‌و ده‌زگایه‌یه که مافی یاسایی به‌کارهێنانی توندوتیژی هه‌یه. وه‌ک ئێستا له عێراقدا ده‌یبینین کاتێک که ده‌وڵه‌ت بوونی خۆی له ده‌ست ئه‌دات کۆمه‌لگا ده‌بێته گۆره‌پانی هێزه جیاوازه‌کان بۆ ململانێکردن و شه‌رکردن. لێره‌دا هۆبز ده‌ڵی خه‌ڵکی بۆئه‌وه‌ی له دۆخی سروشتی رزگاریان بێت، ئه‌و دۆخه‌ی که ژیان تیایا کورت و هه‌ژار و پر له ده‌رده‌سه‌ریه، ده‌گه‌نه رێکه‌وتنێک که ده‌وڵه‌ت پێک‌بێنن. ته‌نها بوونی ده‌وڵه‌ته که ژیان ده‌گورێت له به‌ربه‌ریه‌ته‌وه بۆ شارستانی. من لێره‌دا باس له هۆبز ئه‌که‌م نه‌ک ئه‌وانی تر چونکه کۆمه‌ڵگای ئێمه هێشتا له دۆخی پێش مۆدێرنه‌دا ئه‌ژی. وه دیده رۆسۆییه‌که‌ی به‌ختیار واقیعیانه نیه.
کێشه‌یه‌کی تری ئه‌م ده‌قه ئه‌وه‌یه که ئایا نوسینه‌که‌ی به‌ختیار چۆن ده‌خوێنرێته‌وه. ئایا ده‌بێته ده‌قێک بۆ بیرکردنه‌وه له ئازادی یان ده‌بێته ده‌قێک بۆ بیرکردنه‌وه له خراپی و گێلێتی ده‌وڵه‌ت. ده‌وڵه‌ت ئه‌و ده‌زگا پێویسته‌یه که ده‌بێ هه‌موان بیخه‌ینه ژێر چاودێریه‌وه بۆئه‌وه‌ی له باری ئاسایی خۆی ده‌رنه‌چێت. به‌ڵام ده‌وڵه‌تی کوردی هێشتا نه‌بووه‌ته ده‌وڵه‌ت، ئه‌و ده‌زگایه ره‌نگدانه‌وه‌ی عه‌قڵی خێڵه‌کی ئێمه‌یه. بۆیه به‌رای من ئه‌رکمان زیاتر ئه‌وه‌یه چۆن ده‌وڵه‌تێکی یاسایی مرۆڤ دۆست بێنیه کایه‌وه له بری ئه‌وه‌ی بیر له ئازادیه‌کی شاعیرانه بکه‌ینه‌وه که جگه له خه‌یاڵێکی خۆش هیچی تر نیه. بۆیه ده‌ڵێم ره‌نگه نوسینه‌که‌ی به‌ختیار له بری بیرکردنه‌وه له ئازادی ببێته هۆی بیرکردنه‌وه له توند و تیژی.