مه‌رگی عێراق
سه‌ردار عه‌زیز
پاش ده‌رد و ئازار و خوێنێکی زۆر، له سه‌رده‌ستی دایه‌نێکی ئینگلیز به ناوی گێرچوید بێل، له سه‌ره‌تای بیسته‌کانی سه‌ده‌ی رابووردوو له میانه‌ی پرۆسه‌یه‌کی گه‌وره و ساته‌وه‌ختێکی مێژووی بۆ سه‌رتاپا رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ده‌وڵه‌تی عێراق، به پرۆسه‌یه‌کی قه‌یسه‌ری، له دایک بوو. له دایک بوونی ئه‌م بوونه‌وه‌ڕ‌ه سه‌یره، که له ده‌عه‌جانێ ئه‌چێت، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه مایه‌ی گومان و پرسیاربوو. هه‌ر له‌و سه‌روبه‌ره‌ی که خاتوو بێل خه‌ریکی دارشتنی پلان و نه‌خشه‌ی عێراق بوو، قه‌شه‌یه‌کی ئه‌مریکی که کاری له ناوچه‌که‌دا بڵاوکردنه‌وه‌ی ئاینی مه‌سیحی بوو به بێل ده‌ڵێت؛ هه‌وڵی تۆ بۆ دروستکردنی عێراق دژایه‌تیکردنی چوارهه‌زار ساڵه له مێژوو. هه‌ر له ئاشوریه‌کان و بابلیه‌کانه‌وه تا رۆژگاری ئه‌مرۆ هه‌رگیز ئه‌م سه‌رزه‌مینه یه‌کگرتوویی به خۆیه‌وه نه‌دیوه. ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت کارێکی وه‌ها بکه‌یت ده‌بێ په‌له‌ی لێنه‌که‌یت، خه‌ڵکی کاتیان ده‌وێ بۆئه‌وه‌ی به یه‌کتری ئاشنابن و بتوانن به‌یه‌که‌وه بژین. به‌ڵام وه‌ک ده‌زانین بێل هه‌ر سووربوو له سه‌ر پلانه‌که‌ی، عێراق دروستکرا به‌ڵام هه‌میشه وه‌ک مناڵێکی زۆڵ به‌دوای ناسنامه‌و ره‌گی خۆ‌یا ئه‌گه‌رێ، هه‌میشه بوونه‌وه‌رێکی تاقانه‌و نامۆبووه.
دروستکردنی عێراق ره‌نگدانه‌وه‌ی عه‌قڵی ئینگلیزه. ئینگلیزه‌کان وه‌ک زۆر کۆلۆنیالیزمی تر به ئاگایی و بێئاگایی هه‌وڵی ئه‌وه‌یان ئه‌دا دونیا له سه‌ر شێوه‌ی ووڵاته‌که‌یان دروستکه‌ن. ئینگلته‌را خاوه‌ن حکومه‌تێکی ناوه‌ندی به‌هێزه، (یان به‌هێز بوو) له هه‌رکوێی تر ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بووبێ هه‌رده‌م حکومه‌تێکی ناوه‌ندی به‌هیزیان پێکه‌وه ناوه. هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتی ئیمپریالیانه به سروشتی خۆی شێوازی ده‌سه‌ڵاتێک ده‌خوازێت که چه‌ق و ناوه‌ندێکی به‌هێزی هه‌بێت.
وه‌ک چۆن رۆژگاری ئه‌مرۆ ده‌بینین خه‌یاڵی ئه‌مریکیه‌کان بۆ دونیا هه‌وڵدانێکی ساویلکانه‌یه بۆ وێناکردنی دونیا له سه‌ر شێوازی ئه‌مریکی. هه‌رله‌م روانگه‌یه‌شه‌وه‌یه که پێداگرتنیان بۆ فیدرالیزم له سه‌ر شێوازی ئه‌مریکی له عێراق دووباره‌کردنه‌وه‌ی ئه‌و گێلێتیه‌یه که ئینگلیزه‌کان کردیان. (ئه‌م تێزه ره‌نگدانه‌وه‌ی بیری مۆدێرنه‌یه، که گوایه پرۆسه‌یه‌ک هه‌یه له هه‌موو جێگایه‌ک به‌بێ جیاوازی کارئه‌کات، ئه‌م یونیڤێرسالیزمه له بیرکردنه‌وه‌دا کرۆکی بیری مۆدێرنه‌یه. ئه‌م ده‌سته‌باڵایه‌ی بیر له‌بری ناوه‌ند قه‌یرانێکه که پاشان پۆستمۆدێرنه به چری و به‌ئاراسته‌یه‌کی جودا کاری له‌سه‌ر ئه‌کات). به هه‌رحاڵ عێراق له دایک بوو به‌ڵام له هه‌موو ته‌مه‌نیا جگه له خوێن رشتن و دیکتاتۆریه‌ت و شه‌ر هیچی تری به خۆیه‌وه نه‌دی. دیکتاتۆریه‌ت و شه‌ر و جیونۆساید زیاتر په‌یوه‌ندیان به بونیادی حکومه‌تی عێراقه‌وه هه‌یه تا به که‌سه‌کانه‌وه. بۆیه به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر عێراق به هه‌مان بونیاده‌وه دروستبکرێته‌وه ده‌سه‌ڵات له ده‌ستی هه‌ر لایه‌نێکا بێت هه‌مان ئه‌نجام به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و هه‌مان مێژوو دوباره‌ده‌بێته‌وه ئه‌وه‌ی سه‌یره له میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه له عێراق ئه‌م لایه‌نه فه‌رامۆشکراوه ، زیاتر جه‌خت له‌سه‌ر رۆڵی پارت و که‌سه‌کان ئه‌کرێته‌وه نه‌ک ستراکتۆره‌کان.
له‌وه ئه‌چی خۆشبه‌ختانه مه‌رگی ئه‌و بوونه‌وه‌ره فرانکشتاینیه سه‌یروسه‌مه‌ره‌یه نزیک بووبێته‌وه. ئه‌مرۆ عێراق به ناو خاوه‌ن حکومه‌تێکی یه‌کگرتوه به‌ڵام له راستیدا ووڵات دابه‌شبووه. ئه‌م دابه‌شبوونه له هه‌موو شتێ زیاتر چاوه‌روانکراوبوو چونکه هه‌رگیز هیچ کام له پێکهاته‌کانی عێراق نه‌یانوویستوه به یه‌که‌وه بژین، چونکه ئه‌وه‌نده‌ی جوادیی له نێوانیاندا هه‌یه نیوئه‌وه‌نده هاوبه‌شیان نیه، وه‌ک به‌ڵگه مێژوویه‌کان پێمان ده‌ڵێن.
ئه‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی رابووردوو زیاتر له هه‌موو کاتێکی تر، ده‌نگ و باسی به‌شکردنی عێراق له ئارادایه. بۆ هه‌موو لایه‌ک زۆر به‌باشی روونبوه‌ته‌وه که شه‌ری ناوخۆ نه‌ک رووئه‌دات به‌ڵکو ده‌مێکه هه‌ڵگیرساوه. ئه‌و ته‌لگرافانه‌ی له به‌غاوه ده‌گه‌نه واشنتۆن هه‌واڵی خۆشیان پێنیه. ئیداره‌ی بۆش و کۆنگریس زۆر ده‌سته‌پاچانه به دوای چاره‌سه‌رێکا ئه‌گه‌رێن. یه‌کێک له‌و چاره‌سه‌رانه‌ی که له ده‌نگوباسدان شێوازێکه که له بنه‌ره‌تدا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای مێژووی ووڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا. وه‌ک له سه‌ره‌تاوه ئاماژه‌مان پێدا، ئینگلیزه‌کان خه‌یاڵیان ئه‌وه‌نده فراوان نه‌بوو هه‌تا بتوانن شێوازێکی تر له حوکم وێنابکه‌ن جگه له‌و شێوازه حوکمه‌ی که له له‌نده‌ن به‌رێوه‌ئه‌چوو، له‌وه ئه‌چێت ئه‌مریکایه‌کانیش به‌ده‌ست هه‌مان ده‌رده‌وه بناڵێنن. بۆیه ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ پێشنیارئه‌کرێت پێیده‌ڵێن (حکومه‌تی ئێسقان)؛ مه‌به‌ست له‌مه ئه‌وه‌یه که حکومه‌تێک له به‌غدا دابمه‌زرێت که وه‌ک چۆن ئێسقان له له‌شی مرۆڤدا، به مانایه‌کی تر ووڵاته‌که پێکه‌وه گرێدات و به هه‌ندێ کاری سه‌ره‌کی هه‌ستێ، که وه‌ک پێشنیارکراوه بریتین له؛ کاروباری ده‌ره‌وه، پاراستنی سنوور و سه‌رپه‌رشتیکردنی داهاتی نه‌وت. ئه‌گه‌ر بگه‌ریینه‌وه بۆ سه‌ره‌تای مێژووی ئه‌مریکا واشنتۆن دی سی هه‌مان رۆڵی ده‌بینی وه زاراوه‌ی حکومه‌تی ئێسقان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ هه‌مان رۆژگار.
ئه‌م بیرۆکه‌یه له ماڵپه‌ری رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست به فیدرالیزم پله‌س ناوزه‌دکراوه. فیدرالیزم پله‌س به مانای له فیدرالیزم زیاتر دێت. واشنتۆن پۆست که له ده‌زگاکانی بریاره‌وه نزیکه هه‌روه‌ها له خۆرایی نه‌بوو که‌له گۆشه‌ی راوبۆچونیان ماڵپه‌ره‌که‌ی بۆ خوێنه‌ران و شاره‌زایان واڵاکردبوو. ئه‌گه‌ر هیچ نه‌بی نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که بیرۆکه‌یه‌کی له‌و جۆره له ناوه‌نده‌کانی بریاردا له واشنتۆن بیری لێئه‌کرێته‌وه.
یه‌كیک له‌و تێزه سه‌ره‌کیانه‌ی که ئه‌م ده‌سته‌یه تاوتوێ ئه‌که‌ن بیرۆکه‌ی دابه‌شکردنی عێراقه. ره‌گی ئه‌م بیرۆکه‌یه له‌وێوه سه‌ری هه‌ڵگرتوه که شه‌ری ناخۆ له عێراق هه‌ڵگیرساوه ته‌نها چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه چۆن به زووترین کات کۆتایی پێبهێنرێت. وه‌ک له تاقیکردنه‌وه‌کانی تره‌وه فێربوون، مێژووی ئه‌مریکا، ئه‌م دواییانه له یوگوسلافیا، هه‌میشه شه‌ری ناوخۆ ده‌بێته هۆی جیابوونه‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ر له ئێستاوه جیابوونه‌وه کاری بۆکرا ئه‌وا شه‌ری ناوخۆ ئه‌وه‌نده درێژه ناکێشێ.
شایانی باسه له نێوکۆنگریسدا چه‌ند ئه‌ندامێک هه‌ن ده‌مێکه بانگه‌شه بۆ جیابوونه‌وه‌ی عێراق ئه‌که‌ن. به‌ڵام له هه‌موو که‌سێ زیاتر پیته‌ر گالبرێته، پیته‌ر دۆستی نزیکی کورده و له نزیکه‌وه په‌یوه‌ندی به سه‌رکردایه‌تی کورد‌ه‌وه هه‌یه بۆ ماوه‌یه‌ک راوێژکاری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردوستان بوو. پیته‌ر به ئاشکرا ده‌مێکه له نوسینه‌کانیا که به تایبه‌تی له نیورک بووک ریڤیودا بڵاوده‌بنه‌وه جاری مه‌رگی عێراق داوه. ئه‌م نووسینانه بوونه‌ته بابه‌تی کتێبێک به ناوی کۆتایی عێراق.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی له هه‌مووی زیاتر جێی سه‌رنجه ئه‌و بابه‌ته‌یه که ژماره‌ی ئه‌م جاره‌ی گۆڤاری یوئێس ئارمد جۆرناڵدا بڵاوبوه‌وه. وه‌ک له ناونیشانی گۆڤاره‌ره‌که‌دا دیاره، گۆڤاره‌که تایبه‌ته به کاروباری سه‌ربازی ئه‌مریکی.
سنووره خوێناویه‌کان ناونیشانی بابه‌ته‌که‌یه. له ژێرناونیشانه‌که‌وه دێرێک هه‌یه که زۆر مانای له خۆیدا هه‌ڵگرتوه ئه‌ویش؛ رۆژهه‌ڵاتێکی ناوه‌راستی باشتر چۆنه، که به مانای ئه‌وه دێت ئه‌و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راسته‌ی که هه‌یه نه‌ک هه‌ر باش نیه به‌ڵکو وه‌ک نووسه‌ر پاشان دێته سه‌ری ئه‌وه‌نده خراپه که هه‌میشه مایه‌ی به‌رهه‌م هێنانی رق و تیرۆریزمه. نوسه‌ری بابه‌ته‌که رالف پیته‌رسه. پیته‌رس له سه‌ره‌تای بابه‌ته‌که‌یدا ده‌ڵێت سنووره نێوده‌وڵه‌تیه‌کان هه‌رگیز به شێوه‌یه‌کی ته‌واو ره‌وا نین. سنوره‌کان خه‌ڵک له یه‌ک جیائه‌که‌نه‌وه و خه‌ڵک ناچارئه‌که‌ن که پێکه‌وه بژین. خراپترین سنور دارێژان له ئه‌فریقا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدایه. ئه‌م سنورانه رۆژانێک کێشراون بۆئه‌وه‌ی خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی یه‌ک لایه‌نه‌ی ووڵاته کۆلۆنیاله ئه‌وروپیه‌کان بکه‌ن. ئه‌وروپیه‌کان زۆر به‌ئاسانی سنوری ئه‌وانی تریان دارێژا که‌چی له هه‌مانکاتدا دارشتنی سنور له ئه‌وروپا چه‌نده‌ها شه‌ر و خوێنێکی زۆری له سه‌ر رژا. ئه‌م جۆره سنوره کێشراوانه له ئه‌فریقا ساڵانه ده‌بێته مایه‌ی مه‌رگی ملیونه‌ها خه‌ڵکی. له هه‌مانکاتدا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا وینستۆن چرچڵ واته‌نی؛ ئه‌وه‌نده کێشه ئه‌خولقێنێ که زۆر له توانای ناوچه‌که به‌ده‌ره بۆئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریان بکات.
هه‌رچه‌نده پیته‌رس براوای وایه که هه‌رچه‌نده هه‌وڵبدرێت بۆ دارشتنی سنووری ناوچه‌که هه‌رگیز ناتوانرێ سنورێک بکێشرێت که ببێته مایه‌ی ره‌زامه‌ندی هه‌موان، به تایبه‌ت له‌به‌ر سروشتی ئیتنی ناوچه‌که، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نیه که ده‌بێت ناوچه‌که وه‌ک خۆی به‌جێبهێڵرێت.
یه‌کێک له‌و پێشنیارانه‌ی پیته‌رس ئه‌یکات سه‌رله‌نوێ دارشتنه‌وه‌ی سه‌رتاپا نه‌خشه‌ی ناوچه‌که‌یه به جۆرێکی ئۆرگانی. مه‌به‌ستی له‌مه ئه‌وه‌یه ئه‌و گه‌ل و نه‌ته‌وانه‌ی که سنور دابه‌شیکردوون سنوره‌کان له نێوانیاندا لاببرێت و ده‌وڵه‌تی یه‌ک نه‌ته‌وه‌یی پێک‌بێت. له ده‌رئه‌نجامی ئه‌مه‌دا ده‌بێ ده‌وڵه‌تێکی کوردی بێته ئاراوه چونکه هیچ گه‌ڵێکی تر نیه له سه‌رتاپا ناوچه‌که‌دا هێنده‌ی ئه‌م گه‌له ناهه‌قی به‌رامبه‌رکرابێت.
هه‌ر له‌روانگه‌ی ئه‌م تێزه‌وه پرۆفیسۆری کۆمه‌ڵناسی زانکۆی جۆرج واشنتۆن ئه‌میتای ئیتزیونی تێزێکی له گه‌ڵ سیناتۆر جۆزێف بایدن له هه‌ژده‌ی مانگی شه‌شی ئه‌مساڵ پێشکه‌ش به کۆنگریس کرد. ئیتزیونی لێکۆله‌ره‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵناس و پسپۆرێکی شاره‌زای کاروباری سیاسه‌ته. ئه‌م پرۆفیسۆره ده‌رچووی زانکۆی به‌ناوبانگی بێرکلیه له کالیفۆرنیا و له سه‌رده‌می رۆناڵد رێگندا بۆ ماوه‌یه‌ک راوێژکاربوو. ئیتزیونی کۆمه‌ڵێکی زۆر نوسین و کتێب و بڵاوکراوه‌ی هه‌یه. جگه له زمانی ئینگلیزی به زمانی ئه‌ڵمانیش ده‌نووسێ. هه‌ندێ کاریشی ده‌رباره‌ی ئیسلام و عێراق هه‌یه. یه‌کێک له لێکۆڵینه‌وه‌کانی ده‌رباره‌ی عێراق بابه‌تێکه له ژێر ناونیشانی مزگه‌وت و ده‌وڵه‌ت.
تێزه‌که‌ی ئیتزینی بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی عێراق به پلانی ز ناسراوه. دیاره وه‌ک هه‌موومان ده‌زانین پیتی ز دوا پیته له زمانی ئینگلیزی‌دا، به‌و مانایه پلانی ز دوا پلانه. له‌م پلانه‌دا ئیتزینی جه‌خت له سه‌ر چه‌مکی کۆمه‌ڵ یان جڤات به زمانی ئینگلیزی کۆمیونیتی به زمانی ئه‌ڵمانی گمێنشافت ئه‌کاته‌وه. کۆمه‌ڵ ئه‌و بوونه‌یه که له ئه‌نجامی پێکه‌وه‌بوونی کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک پێکدێت به هه‌بوونی ناوه‌ندێکی پته‌و بۆ پێکه‌وه گرێدانیان. ئه‌م ناوه‌نده ده‌کرێ ئاین، نه‌ته‌وه، زمان، که‌لتور یان هه‌رشتێکی تری له‌م جۆره‌بێت. کاری ئه‌م ناوه‌نده وه‌ک چیمه‌نتو وه‌هایه وه‌ک دۆرکایم ده‌ڵێت.
ئیتزینی پێی باشه له سه‌ره‌تاوه عێراق بکرێت به هه‌ژده کۆمه‌ڵگاوه پاشان ئازادی بدرێت به هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ک له‌کۆمه‌ڵگاکانی تردا یه‌ک بگرێت. که‌واته له سه‌ره‌تاوه ئه‌وه دروستبکرێت که به زمانی ئه‌ڵمانی پێی ده‌وترێت گزێڵشافت له ئه‌نجامی ئه‌مه‌دا گمێنشافت پێک‌بێت. ئیتزینی ئه‌م پرۆسه‌یه ناوئه‌نێت دیڤۆلیشنێکی چر. چه‌مکی دیڤۆلیوشن به‌رامبه‌ره‌که‌ی له زمانی کوردیا نیه، به‌ڵام بۆئه‌وه‌ی بۆ خوێنه‌ری روونبکه‌ینه‌وه ئه‌وا ده‌ڵێین لامه‌رکه‌زی. ئه‌م پرۆسه‌یه که چه‌ند ده‌یه‌یه‌که ووڵاتانی (ده‌وڵه‌ته نه‌ته‌وه‌یه‌کانی) رۆژئاوا پیاتێپه‌رئه‌بن بریتیه له پرۆسه‌ی لاوازبوونی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند. بۆنموونه له ووڵاتی به‌ریتانیا سکۆتله‌ندا و وێلز و ئایرله‌ندای باکور ستاتۆی دیڤۆلیوشنیان هه‌یه.
ئیتزینی بروای وه‌هایه کاتێک عێراق بووبه کۆمه‌ڵه‌ی جیاواز‌ه‌وه ئه‌وا کۆمه‌ڵه‌کان ئه‌رکی پاراستنی خۆیان ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی خۆیان بۆیه هه‌ر کۆمه‌ڵه‌یه ناچارده‌بێ که له ناوه‌ندا پێکه‌وه بگونجێ هه‌تا بتوانێ رووبه‌رووی مه‌ترسی ده‌ره‌کی بێته‌وه.
ره‌خنه‌گرانی ئیتزینی به‌وه تاوانباری ده‌که‌ن که پلانه‌که‌ی ده‌بێته هۆی لێکهه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی عێراق وه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی کێشه و خوێنی زیاتر. ئه‌م به‌هانه‌یه سه‌رچاوه‌که‌ی روون و ئاشکرایه. به‌شێکی گه‌وره له سیاسه‌ت هه‌میشه هه‌وڵدانه بۆ له قاڵبدانی هۆش و تێروانین. ئه‌م له قاڵبدانه پرۆسه‌یه‌کی به‌رده‌وامه بۆ درێژه‌دان به هه‌ماهه‌نگیه‌ک که ته‌نها له خزمه‌تی ئه‌وانه‌دایه که داکۆکی لێئه‌که‌ن به‌ڵام ئه‌وان وه‌ها هه‌وڵئه‌ده‌ن که وه‌ها وێنای بکه‌ن که ئه‌لته‌رناتیڤی نیه، یان به‌لانی که‌مه‌وه ئه‌لته‌رناتیڤه‌که‌ی هه‌ستانی روباری خوێنه. گوته‌ی ئه‌وه‌ی گوایه ده‌وڵه‌تی کوردی ده‌بێته هۆی جه‌نگێکی سه‌رتاسه‌ری له ناوچه‌که‌دا یه‌کێکه له‌م قاڵبدانانه. عێراق بوه‌ته مایه‌ی مه‌رگی ملیونان، پێش ئه‌وه‌ی ببێته مایه‌ی مه‌رگی هه‌موان، ئه‌رکێکی ئه‌خلاقی و مرۆڤانه‌یه که ئه‌م ده‌عه‌جانێیه بکوژین.