
سه‌ردار عه‌زیز
کارن باڵای به‌رزه. ئه‌وه حه‌وت ساڵه شاره بچکۆله‌که‌ی خۆیانی له باشوری فه‌ره‌نسا به‌جێهێشتوه. لێره له خانویه‌کی بچکۆله که شێوه‌یه‌کی لاکێشه‌یی هه‌یه له قه‌راخ شار له نزیک ده‌ریا به ته‌نها ئه‌ژی. خانوه‌که‌ی کارن ره‌نگی سپیه و زۆر له‌و رێگا گشتیه‌وه نزیکه که ده‌چێت بۆ به‌نده‌ره‌که. به‌ڵام به‌نده‌ره‌که له شارۆچکه‌یه‌کی خنجیلانه‌ی تره که ئه‌وه‌نده دوور نیه. له‌وێ ساڵانێکی زۆر لهمهوپێش کاتێ ئه‌م ووڵاته (ئایره‌له‌ندا) له ژێرپێی پۆستاڵه‌کانی سه‌ربازه ئینگلیزه داگیرکهرهکانا ئه‌یناڵاند، له‌و به‌نده‌ره‌وه له که‌شتیه هه‌ره به‌ناوبانگه‌که‌ی دونیاوه، تایتانهک، ژماره‌یه‌کی زۆر له خه‌ڵکی بێکار و برسی ئه‌م دورگه‌یه‌یان بۆیه‌کجاری به‌ره‌و ئه‌مریکا به‌جێهێشت.
کارن به ویقاره، لێره مامۆستای زمانی فه‌ره‌نسیه. قژێ ره‌ش و روومه‌تێکی دڵگیری هه‌یه. من کارن له رێی هاوسه‌ره‌که‌مه‌وه ئه‌ناسم، ئه‌وان هاورێن. ئێمه سه‌ردانی یه‌کتر ئه‌که‌ین جار جاریش پێکه‌وه له سه‌یاره بچکۆله‌که‌ی کارندا به تایبه‌ت رۆژانی یه‌کشه‌مه ئه‌رۆین بۆ شاخ بۆ پیاسه‌کردن. به‌ڵام سه‌ره‌رای هه‌موو ئه‌مه کارن خه‌مباره. هێنده خه‌مباره که پێویستی به سه‌ردانی پزیشکی ده‌رونی هه‌یه. له هه‌مانکاتدا کارن ته‌نیایه. هه‌رچه‌نده ئه‌وه چه‌ندساڵێکه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ کورێکی ئیتالیدا هه‌یه به‌ڵام ئه‌و په‌یوه‌ندیه جگه له سوکایه‌تی و بێزاری هیچی تری پێنه‌به‌خشیوه. ئیتالیه‌کان به تایبه‌ت ره‌گه‌زی نێرینه له په‌یوه‌ندی خێزانیاندا هه‌تا بڵیی فاشیستن. (ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وته‌ی ئه‌م دواییه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشوو بێرلسکۆنی، باشترین نموونه‌ی ئه‌م جۆره هه‌ڵسوکه‌وته‌یه. ژنه‌که‌ی بێرلسکۆنه ئه‌وه‌نده بێزاربوو له ده‌ست پیاوه‌که‌ی له رۆژنامه‌یه‌کی ئیتالیدا نامه‌یه‌کی ناره‌زایی دژی بڵاوکرده‌وه ئه‌ویش وه‌ک هه‌موو پیاوێکی ژنانی عه‌یار بیستوچوار پۆزشی هێنایه‌وه). هه‌تا ئێستا له زۆربه‌ی زۆری ماڵه ئیتالیه‌کانا ژن سه‌ره‌رای کارکردن له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ له گهرانهوهیا بۆ ماڵ ده‌بێ هه‌موو کاره‌کانی مه‌تبه‌خیش ئه‌نجامدات.
ئه‌م که‌لتوره ره‌گی له دابونه‌رێت و دونیابینی ئیتالیه‌کانا هه‌یه. ئیتالیا ووڵاتێکه که دیموکراسیه‌ت تیایا لاوازه. مێژووی ئیتالیا مێژووی سیسته‌مه توتالیتاریهکانه. کۆمه‌ڵگای ئیتالی کۆمه‌ڵگایه‌که که کلێسا و خێزان به‌ته‌واوی تیا زاڵه. ئه‌م دوو پێکهاته‌یه جگه له فاشیزم و مافیا هیچی تر به‌رهه‌م ناهێنێ. بۆیه ئیتالیا ته‌ناته‌ت مێژووی مۆدێرنیشی مێژووی توندره‌وی و توتالیتاریزمه. من هاورێی ئیتالیم زۆره. زۆرجاریش پێکه‌وه یاری دووگۆڵی ئه‌که‌ین. ئه‌ورۆژانه‌ی که له نزیک زانکۆ یاریمان بکردایه، کچی جوانی نیمچه روتمان زۆرئهبینی که له‌وێ وه‌رزشیان ئه‌کرد. ئیتالیه‌کان به بینینی ئه‌و نازدارانه هاواریان ئه‌کرد، فیکه‌یان لێئه‌دا. ئه‌م هه‌ڵسوکه‌وتانه ئه‌گه‌رچی هه‌رزه‌کارانه‌ن به‌ڵام ره‌گیان له ناخی تاک و کۆمه‌ڵگادا هه‌یه. هاوارکردن له ئافره‌ت که دیاریده‌یه‌که به سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگا باوکسالاریهکان ئاشنایه ره‌گی له دونیابینیهکادا هه‌یه که پانتاییه‌کانی دابه‌شکردوه.
له کۆمه‌لگای باوکسالاری‌دا پانتاییه گشتیه‌کان یان ده‌ره‌وه‌ی ماڵ پاوانکراوه بۆ نێر، بۆیه هه‌رکاتێ مێینه‌یه‌ک ده‌رئه‌که‌وێ ده‌بێته مایه‌ی تێکشانی رێتم و سیسته‌مه‌کان. نێر هاواری لێبهرزئهبێتهوه ده‌ست ئه‌کاته په‌له‌قاژه. ده‌یه‌وێ بڵێ: تۆ ئه‌ی مێینه به هاتنت بۆ پانتاییه‌کانی منی پیاو، منی نێر، تۆشی خرۆشانم ئه‌که‌ی. به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر بێتوو مێینه جوانیه‌کانی جه‌سته‌ی پێشاندات. هه‌ر ئه‌مه‌شه ته‌نها هۆکاری داپۆشینی ئافره‌ته له ئاین و کۆمه‌ڵگای ئیسلامدا.
من و هاوسه‌ره‌که‌م وامان پێباشبوو که کارن په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ کورهئیتالیهکهدا بپچرێ، به‌ڵام ئاسان نه‌بوو بۆ ئیمه پێی بڵێین، بۆیه کاتێک دوکتۆره ده‌رونیه‌که‌ی هه‌مانشتی پێگووت بۆئێمه مایه‌ی خۆشحاڵی بوو. هه‌فته‌ی پێشوو کارن جه‌ژی له‌دایک بوونی بوو. ئێمه له‌وێ داوه‌تکرابووین. من ئه‌و رۆژه زۆر سه‌رقاڵبووم و تا سه‌ر ئێسقان ماندووبووم. که گه‌شتین کۆمه‌ڵێکی که‌م خه‌ڵک له‌وێ بوون. له ناوه‌ندی ماڵه‌که‌ی کارندا که به زمانی ئینگلیزی پێی ده‌ڵێن کۆتج، قه‌نه‌فه‌یه‌کی گه‌وره هه‌یه هه‌رکه گه‌شتین من وه‌ک پشیله له سه‌ر قه‌نه‌فه‌که بێده‌نگ بێده‌نگ لێی دانیشتم. هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌وێبوون ئافرت بوون. ئافره‌ت له کۆتایی بیسته‌کان و سه‌ره‌تای سیه‌کان. ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی که له کوردوستان پێیان ده‌ڵێن قه‌یره. که ته‌ماشایانم ده‌کرد له هه‌ڵسوکه‌وت و روومهتیانیا دیاربوو که چه‌ند ترسی ته‌نهایی و ژیانێکی بیمهحهبهت باڵی به‌سه‌ردا کێشاون. بیرم بۆ کۆمه‌ڵگایی کوردی ئه‌چوو. له‌م دوایه‌نه‌دا دیاریده‌یه‌ک سه‌ریهه‌ڵداوه که مایه‌ی سه‌رسورمانه. له کۆمه‌ڵگای کوردیا ئافره‌تی قه‌یره جێی به‌زه‌ییه، وه‌ک که‌سێک ته‌ماشائه‌کرێت که پێویستی به یارمه‌تیه، خه‌ریکه وایان لێدێت که‌وه‌ک که‌م ئه‌ندام مامه‌ڵه‌یان له گه‌ڵا بکرێت. (له‌گه‌ڵ رێزما بۆ مرۆڤی که‌م ئه‌ندام، که به‌لای منه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک که‌م نیه).
له دوای شه‌سته‌کانه‌وه له‌گه‌ڵ گۆرانی کۆمه‌ڵگاکانی ئه‌وروپا و سه‌رهه‌ڵدانی بزوتنه‌وه‌ی ئازادی ئافره‌تان، گۆرانی سه‌رتاسه‌ری به سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانی کۆمه‌ڵگادا هاتووه. ئافره‌ت ئازادبووه. ئه‌م چه‌مکه هێنده ساد و ساکارنیه. به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن زۆربه‌ی زۆری بزوتنه‌وه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپا وه‌ها ته‌ماشائه‌کرێت که دیاریده‌یه‌کی بێوێنه‌و سه‌رتاپا چاکه‌یه. یه‌کێک له‌و قه‌یرانانه‌ی که ئازادی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناویه‌تی ئازادی ئاره‌زووه. ئه‌م دیاریده‌یه که فێمینسته‌کان وه‌ک مافێک ته‌ماشای ئه‌که‌ن، جگه له مرۆڤ خستنی ئافره‌ت هیچی تر نیه. له رۆژگاری سه‌رهه‌ڵدانی ئازادی ئارزووهوه ئافره‌ت هه‌رزانترین کاڵایا له کۆمه‌ڵگا ئه‌وروپیه‌کاندا. وه ئه‌و به‌شه‌ی کۆمه‌ڵگایه که زۆرترین سوکایه‌تی و ئازاره‌کانی ئه‌م دیاریده‌یه ئه‌چێژێ. بۆیه فیمینیزم له قه‌یراندایه.
ئازاری ئه‌م دیاریده‌یه به تایبه‌ت له‌لای ئه‌و ئافره‌تانه دیاره که ده‌یانه‌وێ وه‌ک مرۆڤ بژین. ئێمه هاورێ له‌و جۆره‌مان زۆره. ئافره‌تی جوان، خاوه‌ن بروانامه‌ی به‌رز، ماسته‌ر، دوکتۆرا، کاری چاک به‌ڵام ژیانێکی پڕ له ژان. که‌سێکی تر که وه‌ک نموونه باسی ئه‌که‌م یودد هۆفمانه. ئه‌م کچه که پار ئێمه پێکه‌وه له موحافه‌زه کارمان ئه‌کرد. هاورێی خێزانی ئێمه‌یه. خاوه‌نی دوو بروانامه‌ی ماسته‌ره. که‌چی پاش شه‌ش ساڵ په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ کورێکی سکۆتله‌ندیدا کوره‌که خیانه‌تی لێکردوو به‌جێیهێشت. له‌وه‌ته‌ی یودد ده‌یه‌وێ به ته‌نها بژی له هه‌مانکاتدا نایه‌وێ به ته‌نها بژی.
نه‌ک ته‌نها ئافره‌ت به‌ڵکو هه‌ر ره‌گه‌زێ بیه‌وێ مرۆڤانه بژی، له ئه‌وروپا ژیانی مرۆڤانه سه‌خته. چه‌مکی بازار یه‌کێکه له هه‌ره زاڵترین یان ته‌نها چه‌مک که باڵی به‌سه‌ر هه‌موو بواره‌کاندا کێشاوه. له فه‌لسه‌فه‌ی بازاردا بوار نیه بۆ سه‌ربه‌خۆیی. تۆ وه‌ک تاکێک ده‌بی هه‌میشه له مشوری ئهوهدابی له کریارت هه‌بێ. ده‌بێ لاوبیت، قۆزبیت، هه‌موو پێداویستیه‌کانت تیابێت که ئه‌وانی تر بۆی ئه‌گه‌رێن. کارکردن، پێشبرکێ، سه‌رکه‌وتن، ده‌وڵه‌مه‌ندی، شوهره‌ت، هه‌موو ئه‌مانه فشاریان دروستکردوه له‌سه‌ر تاک. ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن تاکی سه‌ربه‌خۆ و ئازاد جگه له تراویلکه یان له راستیا درۆ هیچی تر نیه.
ئه‌م قه‌یرانانه ئێستا وا خه‌ریکه ده‌بیته مایه‌ی فه‌لسه‌فه، جان کلۆد نانسی فه‌یله‌سوفێکی فه‌ره‌نسیه له‌م دوایه‌دا کتێبێکی نووسیوه له ژێرناوی (تاکی کۆ)، که چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک لهمهوپێش من و کێرستین، که کچێکی نه‌مساویه، پێکه‌وه رۆشتین بۆ کۆرێک ده‌رباره‌ی ئه‌م دوا کتێبه‌ی ئه‌م فه‌یله‌سوفه، که له‌لایه‌ن کۆلێژی فه‌لسه‌فه‌وه ئاماده‌کرابوو. کێرستین کیژۆڵه‌یه‌کی تری خه‌مباره، هه‌رچه‌نده تا ئه‌وپه‌ری جوانه‌و هه‌رئه‌م ساڵ بروانامه‌ی دوکتۆراکه‌ی له ئه‌ده‌بی ئینگلیزی‌دا له به‌ریتانیا وه‌رگرت و ئێستا مامۆستای زانکۆیه، به‌ڵام دڵته‌نگانه به‌ته‌نها ئه‌ژی. به‌لای هه‌ندێک له ئه‌دیبان و فه‌یله‌سوفان، دارن بوون له مانا و ته‌نیابوون و خه‌مباری به‌شێکی دانه‌براوی سیسته‌می سه‌رمایه‌داریه. که‌سی دڵخۆش، که‌سی بروا به‌خۆبوو، که‌سی خاوه‌ن مه‌عریفه، که‌سێکی باش نیه بۆ که‌پیتالیزم. که‌سی له‌و جۆره، زۆرشت ناکرێ، زۆرناچێته بازار، به شتومه‌ک دڵخۆش نابێ.
پێکهاته‌یه‌کی تری کۆمه‌ڵگا که وه‌ک ئافره‌ت مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵا ئه‌کرێت بیانیانن. هه‌رچه‌نده بیانی زۆر له‌ئافره‌ت که‌متر ته‌ماشائه‌کرێت گرنگ نیه هه‌ر ره‌گه‌زێک بێت. بۆیه کاتێک له شه‌قامه سارده‌کانی ووڵاتانی رۆژئاوا ده‌بینی ژنێ قه‌ڵه‌و کورێ بیانی ده‌ستیان خستوه‌ته ناو ده‌ستی یه‌ک و پیاسهئهکهن، له هه‌ڵسوکه‌وتوو رواڵهتیانا شه‌پۆلێک له ناره‌زایی ده‌بینرێت. پێکه‌وه رێکردنی ئه‌وان له شوێنه گشتیه‌کانا ناردنی مه‌سجێکه که چه‌ندین ده‌لاله‌تی جودای هه‌یه. ژنه‌که له‌به‌ر شێوازی له‌شی که قه‌ڵه‌وه له لایه‌ن کۆمه‌ڵگاوه په‌راوێزخراوه، پیاوه‌که‌ش چونکه بیانیه په‌راوێزخراوه. که‌واته په‌راوێزخراوانی دونیا به‌بێ گوێدان به ئاین و دابونه‌رێت و شێواز یه‌کده‌گرن، نه‌ک له‌به‌رئه‌وه‌ی له نێوانیاندا مه‌حه‌به‌ت هه‌یه به‌ڵکو رێگاچاره‌ی تریان نیه. ئافره‌ته قه‌ڵه‌وه‌کان له ئه‌وروپا هێنده بیانیه‌کی کورد یان ئه‌فریقی به‌کۆمه‌ڵگا نامۆیه.
پۆلێن‌کردن، به‌شێکی دانه‌براوی سیسته‌می کۆمه‌ڵایه‌تی و پێکه‌وه ژیانه له ئه‌وروپا. خۆجوداکردنه‌وه، به‌شێکه له ناسنامه. هه‌ر چین و توێژێکی کۆمه‌ڵایه‌تیش کۆمه‌ڵێک وێنه و بیر‌ورا و فۆرمی له‌لایه‌ن ئه‌وانی تره‌وه بۆ دارێژراوه، بۆیه که‌سه‌کان خاوه‌نی پێناسه‌ی خۆیان نین، که‌سه‌کان به‌پێی توانای ئابووری، که‌لتوری هه‌ندێ شتی تر له‌لایه‌ن ئه‌وانی تره‌وه پێناسهئهکرێن. ژیان له په‌راوێزدا ئاسان نیه. ئێستا که باروودۆخی په‌نابه‌ری هه‌تا دێت به‌ره‌و خراپی ئه‌چێت، بیانیه‌کان به شێوازێکی وورد و دارێژراو و سیسته‌ماتیزه رۆحیان تێک ئه‌شکێنرێت. من رۆژانه به‌هۆی کاری وهرگێرانمهوه له گه‌ڵ وه‌زاره‌تی عه‌دل ده‌یانبینم و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵا ئه‌که‌م.
ئه‌وروپا ئه‌و سه‌رزه‌مینه نیه که ئاماده‌باش بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رکه‌سێک هات به‌ئاسانی بتوانێ خۆی تیا بونیادنێت. ئه‌مه مانای ئه‌وه نیه هه‌موو ده‌رگاکان داخراوه. هه‌رچه‌نده هه‌موو ده‌رگاکان له راستیا داخراون به‌ڵام پێویستیان به کلیلی تایبه‌ت هه‌یه بۆ چونه ژووروه لێیان. ئه‌و کلیلانه به ئاسانی ده‌ستناکه‌ون. هه‌ر ئه‌مه وه‌ها ئه‌کات که وهرگهرانێک له وێنه‌و خه‌ونه‌کاندا رووبدات، که له رووداوێکی کوده‌تا ئامێزئهچێت. مناڵی کورد له کوردوستان پره له وێنه‌ی گه‌شی ئه‌وروپا، له‌گه‌ڵ گهشتنیا ده‌یانگۆرێ بۆ کوردوستان. ئیتر ئه‌و نه خه‌ڵکی ئێره‌یه‌و نه خه‌ڵکی ئه‌وێ، له هه‌مانکاتدا خه‌ڵکی هه‌ردوو شوێنه‌که‌یه به‌بێ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی هیچ شوێنێک بێت. ره‌نگ ببێته خاوه‌نی شوێنی سێهه‌م.
به‌پێی عه‌قڵی ئه‌وروپی مرۆڤی هه‌ژار مرۆڤێکی بێ ئه‌خلاقه. چونکه لای ئه‌وان هه‌ژار ئه‌و که‌سه‌یه که خه‌می خۆی ناخوات، ته‌مه‌ڵه، بێئاگایه، بۆیه له ده‌رئه‌نجامدا ته‌نها زیانی بۆخۆی نیه به‌ڵکو زیانی بۆ هه‌موان هه‌یه. ئه‌م دیاریده‌یه به تایبه‌ت له ئه‌مریکا زه‌قه. له‌به‌رامبه‌ردا ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌و که‌سه‌یه که خه‌می خۆی و خه‌می کۆمه‌ڵگاش ده‌خوات، بۆیه هه‌میشه که‌سی ده‌وڵه‌مه‌ند که‌سێکی چاکه.
له هه‌مانکاتدا که‌سه ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان، که‌سی خاوه‌ن که‌سایه‌تی پووچن. له هه‌موان زیاتر کێشه‌یان هه‌یه، له هه‌موان زیاتر ده‌چنه لای دوکتۆری ده‌روونی، له‌هه‌مانکاتدا له هه‌موان زیاتر هه‌ست به‌بێمانایی و بێزاری ئه‌که‌ن.
ده‌وڵه‌مه‌ند بوون له گه‌ڵ خۆیدا کۆمه‌ڵێک ده‌ردوو نه‌خۆشی ئه‌هێنێ. که‌سی ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌یه‌وێ ناسراوبێت، ده‌یه‌وێ جوان بێت. بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ئاواتانه به کاری ساویلکه‌و بێزارکه‌ر هه‌ڵئه‌ستێ. هێنده پاره له خۆرازاندنه‌وه و خۆجوانکردندا بهفیرۆئهدرێت به‌شی بنبرکردنی هه‌ژاری ئه‌کات له دونیادا. بۆیه ساده‌یه، خۆکوشتن ده‌بیته کارێکی هاکه‌زایی، به‌کارهێنانی موخه‌ده‌رات و خواردنه‌وه‌ی زۆری کحول و گه‌ران به‌دوای تاوان فهتازیادا، کارێ رۆژانه‌ی کۆمه‌ڵگاکانی ئه‌وروپان.
له جاده‌کانی ئه‌وروپا له هه‌موو جێگایه زیاتر ئافره‌ت شه‌وانه لاقه ئه‌کرێت. سه‌رتاپای ئه‌مانه جێگایه‌ک نه‌ماوه بۆی برۆی. قه‌شه‌ی کلێسان زۆربه‌یان مناڵباز ده‌رچوون، خێزانه‌کان هه‌رزوو هه‌ڵوه‌شانه‌وه، نه‌خۆشخانه ده‌رونیه‌کان ته‌نها حه‌پت ئه‌ده‌نێ. بۆیه که له رۆژهه‌ڵاته‌وه دێیت و باسی مه‌حه‌به‌ت ئه‌که‌ی به زه‌رده‌خه‌نه‌وه تێت ئهنوارن و به‌زه‌ییان به گێلیتیدا دێته‌وه. به‌ڵام هه‌رکه بۆیان ده‌رکه‌وت ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یڵێی راستیه ئیتر ئهتپهرستن. له رۆژئاوا هه‌تا رۆژهه‌ڵاتی بیت جوانتری، وه‌ک چۆن له رۆژهه‌ڵات هه‌تا رۆژئاوایی بیت جوانتریت. ئه‌م هاوکێشه‌یه بوته مایه‌ی ده‌رده‌سه‌ری بۆ توێژێکی به‌ربڵاوی ره‌وه‌ندی کورد له هه‌نده‌ران.
که‌سێکی کوردی هاورێم که ئه‌وروپای یه‌کجاری به‌جێهێشت بۆ ئوسترالیا، به‌ده‌ست ئه‌م دهردوه ده‌یناڵاند. ئه‌و که‌سێکی خاوه‌ن بروانامه‌ی به‌رزو شاره‌زا له چه‌ند زمانێکی ئه‌وروپیا. هه‌میشه هه‌ستی بۆ که‌می ئه‌کرد. نه‌فره‌تی له‌خۆی ئه‌کرد و حه‌زیئه‌کرد ئه‌وروپی بێت، به‌ڵام که هه‌رگیز وه‌ک ئه‌وروپی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵا نه‌ئه‌کرا بۆیه هه‌میشه تووشی خه‌م ئه‌بوو.
خوێنه‌ری به‌رێز بۆ هه‌ر پێشنیار و راوبۆچون و ره‌خنه‌یه‌ک ئه‌توانی سه‌ردانی بلۆگه‌که‌م بکه‌یت،
1 comment:
Dast xosh kak Sardar bo nusini am wtara,ka bashewayaki ta radayak chirok amez chand rastyaki sabarat ba komalgay EORUPE darxstwa.Haz dakam awasht pe rabgayanm ka mn xwenareki bardawami nusinakantm la haftanamay Aweneda.
Post a Comment