پێویستبوونی مانیفێستێک
مێژووی کورد پڕیه‌تی له روودان: زۆریان نه‌به‌ردین و زۆری تریشیان تراژیدیا، هه‌ندێکیشیان شه‌رمه‌زاری. له‌به‌ر نه‌بوونی دیدێکی کوردانه رووداوه‌کانی مێژووی کورد به ئاسانی ناتوانرێت به سه‌ره ئه‌م سێ پۆلێنه‌دا پۆلێن بکرێت. ئه‌وه‌ی مێژووی کورد لێی به‌تاڵه مانیفێستێکه، که رێگه‌ی گرتوه ئه‌م روودانانه ببێنه رووداو، ببنه ئه‌زموون که‌ڵه‌که بن، وه‌ک گه‌لانی تر دونیا له ئه‌نجامدا دونیا‌و ژیار و ژیانی ئێمه ده‌وڵه‌مه‌ندکه‌ن، پڕ مانای که‌ن، ثڕ چه‌کی که‌ن به‌رامبه‌ر هه‌ر ئه‌گه‌رێک. ئه‌مه وه‌هایکرده که بتوانرێت بوترێت که ئێمه گه‌لێکی بێ ئه‌زموونین، سه‌رباری ئه‌و رابوروو و ژماره بێ شوماره‌ی تراژیدیا. ئه‌مه وه‌هایکردوه که ئێمه هه‌ژیشه وه‌ک نه‌وجوانێک رووبه‌رووی دونیا ببینه‌وه.
دونیای ئه‌مرۆ خێرا ده‌گۆرێت، ئه‌گه‌ر مرۆ پێیه‌کانی له سه‌ر زه‌مینێکی پڕ به ئه‌زموون و دید و تێگه‌یشتن دانه‌نابێت ئه‌وا ره‌نگه هه‌ر زوو بکه‌وێته حه‌واوه، وه نه‌زانێت چۆن له کوێ له زه‌ووی ئه‌دات. له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه له‌م بارودۆخه‌ی ئێستادا ئێمه زۆر هه‌نووکه‌ییانه پێویستمان به مانیفێستێکه وه‌ک تیور‌یه‌ک که رێپیشانده‌تبێت بۆ ئه‌وه‌ی رووئه‌دات. ئێمه له میانه‌ی به‌کاربردنمانا بۆ چه‌مکی مانیفێست مه‌به‌ستمان له‌و مانایه نیه که ئه‌م چه‌مکه له ئاگایی سیاسی ئێمه‌دا وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک، یان وه‌ک له خه‌یاڵدانی هه‌ندێک فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی‌دا هه‌یه‌تی. مانیفێست به مانای هه‌بوونی ئایده‌لۆژیایه‌ک نیه که رووداوه‌کان رێگایه‌ک بن بۆ به‌دیهێنانی، به‌ڵکو به‌مانای هه‌بوونی بیردێت که به هه‌ماهه‌نگی واقیع، واقیعێکی باشتر دێنێته ئاراوه. ئێمه بروامان وه‌هایه به‌بێ هه‌بوونی مانیفێستێک وه‌ک به‌رنامه‌یه‌کی کار، ئه‌گه‌ر هێنانه ئارای هه‌ر نوێیه‌ک، یان هه‌ر گۆرانێک بۆ ئێستا مه‌حاڵه. مانیفێست ده‌قێکی پیرۆزنیه، ده‌قێکی کامڵ نیه، به‌ڵکو سکێچه‌کانی به‌رنامه‌یه‌کی کاره که چوارچێوه‌یه‌ک دائه‌رێژێت بۆ ئاراسته‌کردنی واقیع و زیاتر بیرکردنه‌وه. له هه‌مانکاتدا هه‌وڵێکی سه‌ره‌تاییه بۆ دابران له ئێستا، وه ته‌نها له رێگای وێناکردنی دونیایه‌کی جوداوه، تێگه‌یشتن له ئێستا مسۆگه‌ر ده‌بێت. ئێستای نه‌خوازراو ده‌بێته یاده‌وه‌ریه‌ک که سڵ له گه‌رانه‌وه بکه‌ین بۆی.له ئه‌نجامدا ببێته پاشخانێک بۆ داهاتوویه‌کی جودا.
خه‌باتی کوردی له مێژوویدا هه‌میشه خۆی دوورگرتووه له بیرکردنه‌وه‌یه‌کی فه‌لسه‌فیانه بۆ واقیع، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر دوو هۆی ئاشکرا: یه‌ک بێتوانایی ئه‌وانه‌ی که ده‌ستیان له‌م بارودۆخه‌دا هه‌بووه، (له راستیا ئه‌مه وه‌هایکردوه له ئه‌نجامدا که کورد خوێنێکی زۆر برێژێ له پێناوی بیری ناکوردیدا). هۆکاری دووه‌م رێگه‌پێنه‌دانه یان رێگه‌گرتنه له هه‌بوونی مانیفێست. خه‌باتی کوردی له مێژووی رابوردویا رێگه به بیرکردنه‌وه نه‌داوه وه له ئێستادا نادات، ئه‌مه‌ش بۆئه‌وه‌ی هه‌میشه رۆڵ و کاریگه‌ری که‌س و که‌سایه‌تی زاڵ بێت. هه‌رگیز ده‌قێک نه‌بێت که خه‌ڵكی به ئاگاکاته‌وه وه ببێته پێوه‌رێک بۆ چۆنێتی هه‌ڵسوکه‌وت و مامه‌ڵه‌كردن. به‌کورتی بۆئه‌وه‌ی هیچ پێوه‌رێک نه‌بێت بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی کاری که‌سه‌کان و بریار له‌سه‌ردانینان.
له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایدا که ده‌سه‌ڵاتی کورتی توانای مادی زۆر بوو، هه‌میشه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابوو که چۆن ده‌زگای زه‌به‌لاح پێکوه‌نێت بۆ گه‌وره‌کردن و رازاندنه‌وه‌ی که‌سایه‌تیه‌کان و کاره‌کانیان، بۆ شاردنه‌وه‌ی هه‌موو که‌موکوریه‌ک و خنکاندنی هه‌موو ره‌خنه‌یه‌ک. به‌ڵام هه‌رگیز گوزه‌ری خانه‌یه‌کی بیر نه‌که‌وتوه هه‌تا شارستانیانه رێگای بۆ رۆشنکاته‌وه، له سه‌ر بنه‌مایه‌كی زانستیانه بیریار‌کانی بدات، مانایه‌ک هه‌بیت بۆ هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی.
مانیفێست له سه‌ر دوو ته‌وه‌ره ئیش ئه‌کات: ته‌وه‌ره‌ی یه‌که‌م، هه‌وڵدان بۆ تیوریزه‌کردنی سه‌رجه‌م بوار‌کانی ژیان: سیاسی، ئابوری، کۆمه‌ڵایه‌تی، که‌لتوری، ده‌وڵه‌تی، ئاینی، رۆشنبیری..هتد. ته‌وه‌ره‌ی دوو خوێندنه‌وه‌ی ئێستا و گه‌شه‌پێدانی ئه‌و دیدانه له میانه‌ی گه‌شه‌ی رووداوه‌کاندا. که‌واته مانیفێست ئاستێکی ئایدیالی هه‌یه و ئاستێکی واقیع. کاری بیریار ئه‌وه‌یه که ئه‌م دوو ئاسته پێکه‌وه گریدات: هه‌میشه چاوێکی له واقیع بێت و چاوێکی تری له ئایدیال. بۆیه ئه‌م جۆره مانیفێسته‌ی من پێشنیاری پێش هه‌موو شتێک مانفێستێکی کراوه‌یه.
ئه‌م مانیفێسته یارمه‌تی ئه‌دات که داهاتوو روونتربێت، کارکردن به ئاراسته‌ی داهاتوو ئاسانتربێت، بۆ خه‌ڵكی ئاشکرابێت که چ داهاتوویه‌ک رووبه‌رووی ئه‌وان ده‌بێته‌وه، چۆن ده‌توانن، خۆیانی بۆ ئاماده‌که‌ن، به‌شداری تیادا بکه‌ن، یان ره‌خنه‌ی بکه‌ن. سه‌رباری ئه‌مانه ئه‌م مانیفێسته یارمه‌تی ئه‌دات بۆ ئه‌وه‌ی رووداوه‌کان نه‌قۆزرێنه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کی تایبه‌ت، له لایه‌ن هێزێک یان لایه‌نێکی تایبه‌ته‌وه قۆرخ نه‌كرێن، به نه‌بوونی مانیفێستێک کاری قۆزینه‌وه و قۆرخکردن ئاسان ده‌بێت.
ئ‌وه‌نده به‌س نیه هاواربکه‌ی نا بۆ گه‌نده‌ڵی ده‌بێ بزانی چۆن گه‌نده‌ڵی بنه‌بڕ ئه‌کرێت. کارێکی وه‌ها له کوردوستاندا پێویستی به ساڵان و مانگان هه‌یه، به گۆرینی که‌لتور و دیدی و تێگه‌یشتن له زۆر شت. ئه‌وه‌نده ب‌س نیه بڵێی با حیزب و حکومه‌ت جیابن، ده‌بێ بزانیت چۆن ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریه قه‌یسه‌ریه ئه‌نجام ئه‌ده‌یت. (یه‌کێک له نوکته‌کانی گۆڕه‌پانی ئازادی له میسر ئه‌وه‌بوو که تیمێکی دوکتۆری ئه‌ڵمانی به په‌له گه‌شتنه میسر بۆ جیاکردنه‌وه‌ی حوسنی و کورسیه‌که‌ی)، هه‌موو جیاکردنه‌وه‌یه‌ک پێویستی به زانایی و شاره‌زایی هه‌یه، به‌تایبه‌ت له رۆژهه‌ڵات که پێکه‌وه نوسانه‌کان زۆر تۆکمه‌ن. مانیفێستی پێشنیارکراو ده‌قێکی واڵایه. ده‌قێک نیه هه‌رگیز بتوانرێت به ئاسانی خاڵی کۆتایی دانبرێت، رووداوه‌کان ده‌یگۆرێت و ئه‌ویش هه‌ماهه‌نگی رووداوه‌کان ده‌بێت.
به هیوام ئه‌م پرۆژه‌یه به‌ئاکام بگات: بۆیه لێره‌وه داوا ئه‌که‌م له‌وانه‌ی که له خۆیان رائه‌بینن هه‌تا له بوارێکی تایبه‌تا به شێوه‌ی‌کی قووڵ و زانستیانه بنوسن ئاماده‌بن له به‌شداریکردن له‌م پرۆژه‌یه‌دا. ئاشکرایه ئه‌م پرۆژه‌یه پێویستی به لێکۆڵه‌ره‌وه هه‌یه له بواری سیاسه‌ت و هه‌موو توێژاڵه‌کانی، بۆ نموونه ئایا حکومه‌تی داهاتوو لیبراڵ بێت، سوشیال دیموکرات بێت، نیولیبرال بێت، سوشیالیستی بێت، هه‌ر پێشنیارێک ده‌بێ پشت، نه‌ک هه‌ر ته‌نها به خواست ب‌ڵکو به به‌ڵگه و واقیع له هه‌ردوو ئاستی کورد و جیهانیدا ببه‌ستێت. بۆ قسه‌کردن له بواری په‌روه‌رده، رۆڵی زانکۆ،